fa
Feedback
Rahim Luqmani

Rahim Luqmani

رفتن به کانال در Telegram

پێوەندی: https://t.me/rluqmani

نمایش بیشتر
إيران270 880دسته بندی مشخص نشده است
699
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
ئەمە شێعر نییە، گێڕانەوەی خەونێکە...! هێندە دنیای تی‌ڤی و هەواڵ، جەڕیان داوم هەرچی دەکەم باڵی بیرم ڕزگار نابێ شەو لەخەوما، کارمەندێکی باخچەی گەورەی ئاژەڵان بووم لە ئازادی و ئاسایشدا، باڵی شادی دەیفڕاندم بەڵام خولیای پەرێشانم، هێندە زاڵ بوو، ناوی هەندێ لە ئاژەڵانم گۆڕیبوو: ورچەسوورەی زێدەخۆری بۆڵەبۆڵکەری ناشیرین ناوم نابوو، مامە پووتین کەرگەدەنی مل‌نەدەری یەکەناس و قەتیسماوی پیساوی خۆی، ناوم لێنابوو کیم جوونگ ئون زەڕافەیەک سەرگوڵخۆری داری باخچەم، ناو نا ئەسەد گووریلێکی مل‌ ئەستووری لاپرەسەنی ڕیش خورمایی، زۆر و لاسار و ئاوەز کەریی! مێزەرێکی موقەددەس و ناوی میری تالیبانم نایە سەری گورگەبۆری مشەخۆری شاڵاوبەری سەر لاشەکان هەرچی دەمدی کەڵبەکانی ڕیچ دەکرد و بەدگومان بوو لە شێوەیدا ئەمیش ناوی ئەردۆغان بوو هەرچەندی کە پیرەچەقەڵ، یان مام‌ ڕێویم بانگ دەکردن بەڕێزەوە، سەرۆک بایدن، مستر جانسۆن وەک شاکانم ناو دەبردن...! دەمەو بەیان، لە شیرنایی خەونەکەمدا ئاژەڵانی باخچە یەکدەنگ بە قەستی کوشت، هاشاوڵم بۆ دێنن و دەگوڕڕێنن: ئەتۆ مرۆی درۆ و تاوان، بریا ئێمەت بکوشتایە! خۆ لە داخ و شەرمی خۆمان، هەر نازانین چۆن ماوین و دانەڕزاوین! چون تۆ ناوی ئاژەڵانی سیاسەتت لەسەر ناوین! لە ترسانا هەڕام کرد و لە قیژەی خۆم لەخەو هەستام وتم خوایە! بە چ زمانێ، تکای بەخشین و لێبوردن لە بارەگای ئاژەڵان کەم...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

زمانی دایک و هەڵوێستی دراوسێکانم...! ئەم درەختی سەختی گیانەم، تەمەنێکە گەڵای قژ و چڵی پەنجە و لقی دەست و سێبەری لەرزۆکی سیاسەتی، مەکۆی سەمفۆنیای نەفرەتی سازەکانی چوار وەرزەمە سپای بەهار، بە تەپڵی هەوری جەنگەوە بە ڕشەبای هەڕەشەەوە، بە زمانی زبری زەخمەی چەخماخەوە، هەوری زاری و تەرزەی تاری و درۆی بارانی ئەمژەنێ منیش وەک خۆم بە پێوەم و بە ئاستەمێک تەرزی باڵا و ڕیشە و گەڵای زمانەکەم بۆی نالەرزێ جەیشی گەرماژۆی هاوینێ، پێخاوس و ڕیش‌لماویی تۆزی تاریکی ڕەفتاری، دێت ڕوانینم لێڵ دەکات و بە زاری دووکەڵینەوە، شالقانم ڕادەژەنێ و ڕامدەپێچێ، لە ئاکامدا، لیسپێ سەوزی قژی وشەم بە دەستیەوە دێنە سەمای خۆنامۆیی! منیش هەر وا بەپێوەم و ڕیشەی ڕۆح و قاچی ورە و ناخی شاخم وا تێکەڵ بوون، جیا نابنەوە...! مارشی زەردی زیڕەی زریان بە سروودی مەرگینەوە، بە زاری گوڵ وەرینەوە دێت بە نۆتی ڕەشەباوە، توند گۆرانیم ڕادەپێچێ و ئەیهەژێنێ و منیش گوڵێکی باوەڕ و چڵێکی ئەندێشەم چییە بۆی نابزوێ و بۆی نالەرزێ خێڵی باهۆز، بە زاری هاری بەفرەوە، بە سروودی بەستەڵەک و بە دەهۆڵی سەهۆڵیەوە ڕامدەژەنێ و ڕامدەپێچێ، تا هاودەنگ و ڕەنگی خۆی بم، ڕازەکانی سازی خۆم و دەنگی خۆم و زاری خۆم بیر بچێتەوە سازەکانی سەمفۆنیای شوومی دەوروپشت هەموو هەوای دەمیان کۆکە لەسەر هەڵوەرینی هەوای خۆم و لاوژەی گەڵا و داڕنینی میوەی ڕەنگاوڕەنگی زار و هەڵفڕینی باڵندەکانی هاوارم هەندێ جاریش چنگی تیژی گەندەهەوای پەتای خۆیی کەوای چەنگی نەوای خۆمیان دادڕیوە و میوەی بیریان لە داری زاری ئەندێشەم داڕنیوە! بەڵام ئێستاش، ئەم درەختی سەختی گیانەم لەگەڵ ورەی شاخی یاری هاوڕازی خۆی، هەر وێستاوە و چڵەکانی هەر گەشاوە و هێلانەکانی ئەندیشەی پڕ و بیری سەوزی گەڵای بڕوای گەشتر دەبێ و دەنگدانەوەی بەرز و بەرز و خۆشتر دەبێ، سازەکانی ئاوازی خۆی. ڕەحیم لوقمانی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ https://t.me/rahimluqmani

کۆبوونەوەی مامۆستایانی هاوکارم ــ حەوشەی پەروەردەی سنە ــ ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٠

#Video Converter made by @videoshowapp

ئافات .... ساڵگاری ئافاتە و بێستانی ژیانمان یەکسەر داڕزیوە دزەبای لاساری وەیشوومە ڕاساوە و کڵاوی ئاوەزی ڕفاند و گوڵووکی ئەندێ
ئافات .... ساڵگاری ئافاتە و بێستانی ژیانمان یەکسەر داڕزیوە دزەبای لاساری وەیشوومە ڕاساوە و کڵاوی ئاوەزی ڕفاند و گوڵووکی ئەندێشەی وشک کرد! بە تەمەنی خاک و گیا و بیردانی باخ کەس ئافاتی وای نەدیوە پێڵاوی ڕەفتارمان، تابەتا! ڕێبازی گوتارمان، بەرد و خۆڵ! هەنگاوی باوەڕمان ناتەبا! سەرتاپای داوەڵی ڕەنگیلەی ژیانمان، ڕازاوەی ژاراوی ئافاتە و بێستانوان کرمەڕێز! پەتاتەی سیاسەت گەنیوە! تەماتەی ئەخلاقمان گەنیوە! داری یاسا دڕکاوییە و لە ڕیشەوە داڕزیوە! شووتی ئایین، ژاراو بووە و سەماوی سووری لێدەتکێ! سێوی ئەوین چەوری دەستی ڕۆنی فریو، کرمی درۆی هەڵێناوە! تووی چیرۆک و میوەی شێعر تامی جارانیان نەماوە لەم بێستانە خۆشەویست و گەندەڵبارە لە سێبەری وەفاداری تەنیاییدا، من هەر پێکی دڵی خۆم و هەر تاڵاوی بێزاریی خۆم دەخۆمەوە لە ناو سەبەتی شێعرمدا و لەسەر سفرەی سادەی هەستم هەرچی وشەی بۆگەنیوی ئەم بێستانە و هەرچی ڕستەی داڕزیو و ورشەداری درۆکانە دەیان ساڵە لە ڕێشەوە فڕێم داون تەنیا پەڵەیەک چۆڕاوی ئایین ماوە، لە ناوچاوی ئەم ناسنامە لازمانەم ئەویش هەرگیز هیچ تەعبیرێک لە خۆم ناکەن.... ــ ڕەحیم لوقمانی ــ https://t.me/rahimluqmani

بەڵێن بێ چیتر گوڵی وشەیەک، نەدەم لە ئێخەی بۆنەکانی ساڵ چون ئەو ڕۆژانە، دەنکە تەسبیحی سووتاوی دەستی پیرسیاسەتن! ڕۆژی جەولانی دروشمی ڕەنگن! چونکا کرێکار، وەرزی ژیانیان، بە کۆڵی چیا و چیایەک لە کۆڵ! هەموو ڕۆژێ لە سەنگەری دەستوورەوە پیرۆزبایی چەپڵەبارانی تفەنگن! بەڵێن بێ چیتر، گەزۆی هاوارێک نەنێمە زاری ڕۆژی مامۆستا! چون مامۆستا هەموو ڕۆژێ لە پشت فەرمانی تاکسیدا نەفەر نەفەر، تمەن، دینار خەڵکی شار و قوتابیانی دەڵێتەوە هەموو ڕۆژێ بە قەڵەمی بێدەنگیەوە، وانەی ژیان، بۆ خێزانی دەڵێتەوە بەڵێن بێ چیتر، بووکەڵەی شێعرێک نەدەمە دەستی ڕۆژی منداڵان چونکە منداڵ هەموو ڕۆژێ لە جیاتی جێژن و وانەی نان جەستەی برا و تەرمی باوکیان بۆ دێتەوە! چون منداڵان هەموو ڕۆژێک، شەقام، کۆڵان، زبڵاوزبڵ نانەوردەی عەالەت و کەوشەکۆنەی دیموکراسی و ڕۆحەشکاوی سیاسەت و کارتۆنی کۆنی ئەخلاق و قوتووی بۆگەنیوی ماف و وردەوانەی پیرۆزبایی دەخوێننەوە...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

سکاڵای مامۆستا بۆ مامۆستای بیرمەند و مافخواز: ساڵەهایە دەردەبار و حەسرەتی فەرهەنگمە نامرادی و ڕەنجی زانین رۆژ و شەو هاودەنگمە ساڵەهایە مۆمی ژین و ئارەزووم دەتوێتەوە چونکە کێشەی کۆنپەرەستی و باوەڕی شەوڕەنگمە بیر و کردەی چاک و زانین، کوانێ نرخی بۆ نەزان؟ شێعر و ئازادی و هونەر چون سازی بێ ئاهەنگمە گەر لە دنیا زانیاری و ڕێی قەڵەم پێشکەوتنە، لێرە بێکاری و هەژاری و ژینی ژار و ژەنگمە بستە خاکێ، تیکە نانێ، حورمەتێ، نەمدی بە دڵ ئەنبیام و ئەولیام و ناوی زل پارسەنگمە باڵی فیشاڵ و درۆ ئەمباتە شانی ئاسمان ناوی گەورە و شاری وێران باری لار و لەنگمە ماڵ و کورسی شادزانم گەرم و نەرم و پڕ بەلاش هەر هەموو پاشای بەڵێن و وادەیی سەد ڕەنگمە من لە سایەی ئێوەدا قاروونی گەنجی حەسرەتم ئاخی زستان، ڕەنگی پاییز، ژینی پڕ ئاستەنگمە سەد نەهاتی هاتە ڕێم و کەس نەهاتە دادی من دڵ بە کێتان خۆش بکەم گەر باری سەد مەن سەنگمە دەرسی پاشکەوتن هەتا کەی؟ بەسیە بێدەنگی و درۆ ئەی مناڵان بۆ ژیانتان، ڕاپەڕن بەم زەنگمە ...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

سکاڵای مامۆستابۆ مامۆستایانی بیرمەند و مافخواز ساڵەهایە دەردەبار و حەسرەتی فەرهەنگمە نامرادی و ڕەنجی زانین رۆژ و شەو هاودەنگمە ساڵەهایە مۆمی ژین و ئارەزووم دەتوێتەوە چونکە کێشەی کۆنپەرەستی و باوەڕی شەوڕەنگمە بیر و کردەی چاک و زانین، کوانێ نرخی بۆ نەزان؟ شێعر و ئازادی و هونەر چون سازی بێ ئاهەنگمە گەر لە دنیا زانیاری و ڕێی قەڵەم پێشکەوتنە، لێرە بێکاری و هەژاری و ژینی ژار و ژەنگمە بستە خاکێ، تیکە نانێ، حورمەتێ، نەمدی بە دڵ ئەنبیام و ئەولیام و ناوی زل پارسەنگمە باڵی فیشاڵ و درۆ ئەمباتە شانی ئاسمان ناوی گەورە و شاری وێران باری لار و لەنگمە ماڵ و کورسی گەورەکانم گەرم و نەرم و پڕ بەلاش هەر هەموو پاشای بەڵێن و وادەیی سەد ڕەنگمە من لە سایەی ئێوەدا قاروونی گەنجی حەسرەتم ئاخی زستان، ڕەنگی پاییز، ژینی پڕ ئاستەنگمە سەد نەهاتی هاتە ڕێم و کەس نەهاتە دادی من دڵ بە کێتان خۆش بکەم گەر باری سەد مەن سەنگمە دەرسی پاشکەوتن هەتا کەی؟ بەسیە بێدەنگی و درۆ! ئەی مناڵان بۆ ژیانتان، ڕاپەڕن بەم زەنگمە ...

گه‌ڵارێزان: ئەم شێعرەم چەند ساڵ پێش بۆ خانمێکی دوورە وڵات نووسی که‌ دوو کچی جوانی "سه‌یران و ئه‌سرین" لە شەڕی ئیران ـ ئێراقدا له‌ بومبابارانی شاری سنه‌ لەدەست‌ دابوو. ئەو کاتە بە لۆرە و کوڵی گریانەوە ئەو کارەساتەی بۆ من گێڕایەوە و داوای شێعرێکی لێکردم کە بیکا بە گۆرانی بۆ خەمەکەی خۆی. منیش ئەم شێعرەم بۆ نووسی و زۆری پێ خۆش بوو و سوکنایی پێ دەهات. بە داخەوە ماوەیەک پێش، دڵەخەمبارەکەی خۆیشی لە غوربەتا لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین. یادی "شەرافەت خانمی قوبادی" بەخێر و ڕەوانی خۆی و کچەکانی شاد. وا بۆ یادی ئەو شەهیدانە و ڕۆحی "خانمی ڕۆژهەڵاتی" شێعری "گەڵاڕێزان" لێرە دادەنێم. گه‌ڵارێزان گه‌ڵارێزانی ژینه‌ کزه‌ی زام و گڕه‌ی باخی ئه‌وینه‌ گه‌ڵارێزان وه‌راندی نۆ گوڵی من خه‌می بارانده‌ نێو باخچه‌ی دڵی من به‌هار سه‌یرانی نێو باخ و گوڵانه‌ که‌چی "سه‌یرانی" من داخی دڵانه گوڵی په‌روه‌رده‌که‌ی ناخی به ‌هه‌ستم به ‌ناکامی چ زوو ده‌رچووی له‌ ده‌ستم گوڵم گه‌رچی له ‌من ئه‌مڕۆ که دووری له‌ چاومای هاو ده‌می "ئەسرینی" سووری ده‌سووتێم و ده‌برژێـم و ده‌ناڵم دڵی نه‌ی کونکونه‌ ئه‌مڕۆ به‌ حاڵـم ئه‌زیزانی وڵاتی ئه‌شک و تاسه‌م له‌ گه‌ڵتانم هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌م‌ شه‌و و ڕۆژ مۆمی له‌ش ده‌گری به‌ سووتان هه‌ناسه‌م ئاویه‌ر ده‌گرێ له‌ دووتان ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

خاتوو خەزان ڕەنگڕێژی دەست‌ڕەنگینی ئارایشگەی خانمانی سروشتمانە هەزار ڕەنگە ئارایشی گۆنا و قژی جوان و پیری داران دەکات خودی خوداش لەو سەرەوە، دڵێ هەزار دڵ ئاشقی ڕەشبەڵەکی ڕەنگەکانە بەڵام گڤەگڤی ڕەشەبای ڕقاویی شەلاقبەندی تالیبانی شوومی سروشت، سەرشێتانە شەلاقکاریی جوانییەکانی ژیان دەکات قژ و بەژنی خانمەداران هەلاهەلا... زریانی شێت، وەک جەردەکانی دەستەڵات شاڵاو دێنێ و سەمای قژی ڕووتی گەڵا و پاییزەگوڵی لێوی ژین و گژوگیای پێکەنین و چەپڵەی پرچکە و لەرەی لاسەرەی باخانم هەلهەلەی گێلگێلە و پڵپڵەی زێڕینی ڕەزانم ئاهەنگی گوارە و سەمای پەرەنگی گۆیژانم، بێ ڕەحمانە دایانئەڕنێ و هەمووی ڕووت ڕووت دەکاتەوە تەواو هەر وەک ئێستای بەهەشتی دۆزەخیی باڵای جوانی داڕووتاو و خەمسواری نیشتمانم. مانای هەندێ وشە: پڕچکە: زنجیرێکی کورتی زێوینە، پڵپڵەی وردی پێوەیە و ئەدرێ لە شەدەی ژنان لاسەرە: خشڵێکە لە پووڵە وردە بە زنجیری زێوینەوە، بۆ جوانی ئەدرێ لە لای‌سەر گێلگێلە: پووڵەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ڕیزە گوڵەنگەی تێکخراوە بۆ سەر شەدەی ژنان پڵپڵە: سکەی وردی زێوینە بە پرچکەوە یان بە گوارەوە شۆڕ دەبێتەوە بۆ جوانی پەرەنگ: لەرزانەی گوارە یان هەمان پڵپڵەیە ڕ ـ لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

بۆ هاوکارانی بیرمەندم... ساڵگارێکی وشکاڕۆیه، له گوڵخانەی خەزانپۆشی فێرگەکاندا بۆ شکۆفەی درەختی بیری منداڵان سینگم کردوه به باخێک و شێعرم به خاک، وشەم هەتاو، چاوم به هەور! ساڵاوێکه لەم هەرێمه بێ بزەدا دڵۆپ دڵۆپ دەبارێم و باخی ئاواتم چاوەڕێ، تا منداڵان له مێشکی وەرزێکی وشکا، تۆوی ئەندێشه بچێنن. کەچی له سەر گەڵای منداڵانی باخدا وەرزی نمره، زیاتر بیستی درۆ ئەگرێ، درۆ! داری وانه، زیاتر بیری دڕوو ئەگرێ، دڕوو! *** ئێستا هاتووم، به شێعرەبرووسکەی بێدەنگی زرێباری زەنگی بیرتان بشڵەقێنم هاتووم بە پشکۆی هاوارم بەستەڵەکی زمانی ترستان داگرسێنم هاتووم چەپکێ وانەی تازەتان بۆ بچنم بیدەم له بەر یەخەی هەرێمی پاوانی ژیانتان ئەگەر پەردەی چاوتان لادەن، بۆ تیرێژی وانەی تازەم گەر ئەمجاره قژی شێواوی باوەڕتان، مشتوماڵ دەن به ڕۆنی ئەم وانه تازەم، بەڵێن ئەدەم هەرچی وانه و هەرچی تابۆی موقەددەسه، هەرچی وشە و هەرچی ناوی پیرۆزمەندە، هەرچی ڕۆژ و هەرچی مانگ و هەرچی ئایدیای پیرۆزمەند و هەرچی حیزب و دەسەڵاتی موقەددەسە، هەموو یەکجێ خڕ کەمەوه و بیکەم بە تۆپێ ڕەنگاڵە و بیخەمه ناو زەوی فووتباڵی منداڵان...! https://t.me/rahimluqmani

کۆترێکی لانە سووتاوی بێوەژن جانتای سۆز و و سەمای فڕینیان دزیوە باڵەفڕەی هاواری نارنجیی خۆی دەکوتێ بە ئەژنۆی دار و قاچی بەردینی شەقامدا چاوی سۆزێک هەر نایبینێ و هەموو شتێک ئاساییە! لە باوەشی ڕووتی بەفرا لە ناوکۆشی بەردەپۆشی گەورەشەقام خەمی زەرد و قژئاڵۆزی سۆزی دایکێک مناڵێکی نیوەڕووتی مەمک لە دەم ئەو چاوی لە تینی سیسەڵەی مەمێک نانە و ئەم چاوی لە دەستی بەخشندەی ژەمێک ژیان چاوی سۆزێک نایانبینێ و هەموو شتێک ئاساییە! بەفری پرچی شکۆشکاوی داپیرێک شەقام شەقام بە کۆمەکۆم، بۆ گەرمای سۆزێک و بۆ بەرماوی نان ئەبارێ و بە هاڵاوی سەر زبڵدان ئەتوێتەوە! چاوی سۆزێک هەر نایبینێ و هەموو شتێک ئاساییە! لە قەفەسی ڕەنگ سەرپۆشی کچێکەوە، باڵی حەزی چەند تاڵەموو، گزنگ ئاسا بە جریوەجریو، دێنەدەر و خەریکن باڵ بگرنەوە ئەمە نائاساییترین کارەساتە و هەر ئەو کاتە, سەدان چاو و دەنووکی داڵ دێنە سەری...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

کە منداڵ بووم، لە باوەشی گوندەکەمان، بە بەرد و قوڕ، کولانکێکم دروست دەکرد، پڕی دەبوو لە سادەیی و قاقای یەکڕەنگ بە تەختە و دار، ماشینێکم دەخستە ڕێ بە ئاسنێکی ژەنگاویی، تفەنگێکی سادەی بێدەنگ ... بەڵام سەد داخ! لە کۆماری کۆنەبیری کوڕانەمدا جێی کچانی تێدانەبوو! ئێستا لەم مەزنەشارەدا تەلارەکەم، بەقەد کەپرەکەی منداڵیم ، تامێکی تازەی پێم نادا ! ماشینەکەم، چێژی تەختە و دارەکەی دێم نادا ! ئەمڕۆ خەونی سووری حەزێک ڕژاوەتە خوێنی گیانم، ئەوەی ئەودەم، دەنگیان لە کایەمدا نەبوو ئێستا ببنە ڕۆح و جەستە و ببنە دەنگ و ببنە ڕەنگی شێعرەکانم https://t.me/rahimluqmani

تاجە دڕکینە...! بە بارانی نەرمە وشەی هەوری گیان و بە پەنجەی شنەی تەنیاییم هەموو ڕۆژێ بە پاراویی، جاڕەفکری ئەم شێعرە کێوییانەم ڕادەهێنم شانەی بیر و چاوی بژاربڕ دەگێڕم، بە وردەگیای وشەکاندا تا گوڵشێعری سەوزی بۆندار بڕسکێنم ئاکامی ئەم شێعرستانە هەر دوو بەرهەم سەوز ئەبن و باڵا دەکەن یەکەم: گوڵەشێعری ڕەنگاوڕەنگی سۆزە و دووەم: دڕکەشێعری تاڵ و تیژی تووڕە بوونە! یەکەم دەکەم بە فەرشی گوڵپۆشی بەرپێ، بۆ کچانی هەتاوپۆشی ڕێی کۆبانی چونکە ڕیشی دێوی تاریکیان، کرد بە پەند و بۆسۆی دنیای شەڕخوازانی! دووەم دەکەم بە جوانترین تاجەدڕکینەی کینەی گەل بۆ مێزەرە و ڕیشی ڕەشی ئەو باوەڕەی، کە تاریکستان دەکاتەبەر سەدەی سەما و ئاوەدانی! لە گۆرانیی هەتا "کابول" قیرپۆش دەکات، زەنگی ساز و ڕەنگی ژن و دەنگی جوانی...! ــ نەکەرۆز ــ https://t.me/rahimluqmani

کڵاوی کۆنی ئەم "ناوە" کە وا لەسەر منیان ناوە، هی خۆم نییە و پێم ناکەوێ چونکە زاگڕۆس لە لانکی شاخدا ڕایژەندووم، عەرەب‌ناوی ئەو خوارە نیم! ئەم "پێناسە" نەیارڕەنگەم ئەم کراسی کارتە شڕەی بڕاوە بۆم هیچ تەقەڵی وشەیەکی، ڕەنگی نەتەوەی من نییە هەمیشە خۆم تێیدا نامۆم! من مرۆڤم، ژمارە نیم دڕکوداڵی ئەم پەروەردەی کە وا سواری ئەقڵم بووە تا دێت گیانی کەسی دەروون زامڕێژ دەکا دەبا ئیتر کاژی نامۆیی داماڵم خۆ من کۆیلەی دژەخۆمی ئەم بارە زۆر نابارە نیم منارەیەکی مل‌درێژ بە قرخە قرخی ڕۆژوشەو بەبێ ئەوەی لێی تێبگەم، ئاوازێکی بزمارڕێژی هەمیشەیی بە گوێی ڕۆح و بە گیانی ناخما دائەکوتێ دەزووی ژان و دەرزیی مەراق خۆم و بێدەنگیمیان تەقەڵ داوە وا هەست ئەکەم خەڵکی ئەم خاک و شارە نیم...! https://t.me/rahimluqmani

تاریکستان دەزێتەوە...! تاریکستان لە وێنەی خۆی بە تان‌وپۆی شەوگارەوە، تەونی کەونی بۆ ڕۆژهەڵات دەنێتەوە! تاریکایی لەبەر جامی دڵ
تاریکستان دەزێتەوە...! تاریکستان لە وێنەی خۆی بە تان‌وپۆی شەوگارەوە، تەونی کەونی بۆ ڕۆژهەڵات دەنێتەوە! تاریکایی لەبەر جامی دڵی شکاوی مرۆڤدا ڕیشی خەونی درێژی ڕەنگ دەکا خورافە، بە سوار کەری ئەندێشەوە شارستانیەت هەڵدەبڕێ و لەگەڵ هەموو جوانیدا جەنگ دەکا! ئاشقانی تاریکستان، لەسەر خەڵووزی جەهلەوە بە مێشکی دووکەڵێنەوە هەر ئازادی لە شیش دەدەن، یان فەلسەفە دەبرژێنن و بادەی جەستەی ئەم "ڕەشهەڵاتە نەفتینە" دەخۆنەوە و ژنان مەزەی بزەیانە...! خێڵەکانی تاریکستان پەسا پەسا گەرا دەکەن هاوپیاڵەکان، بیژووانی مائۆ و لێنین، لاشخۆرانی مافی مرۆڤ، دەخۆنەوە و دەخۆنەوە و سەما دەکەن...! ڕەحیم لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

ئەم خاکە چ دڵبەردە لەگەڵ هەردی خەزانی ئەم خەڵکە چ ڕەنگ‌زەردە لەگەڵ دەردی گرانی ئاسۆگی ژیان چاوی هەموو سوورە لە شیندا ئاسمانی کرا ئەڵقە لە مل ڕۆژ و شەوانی! بۆ یادی وەتەن غوربەتی جام پڕ کە لە تاڵاو من ناخی دڵم زووخە لە تاڵاوی ژیانی ئەم ناوە هەموو داوە گەلی داوە بە تەنگاو کەو کۆیلەیی قاڵاوە کە قانوونە قڕانی! مەرگینە ژیان، دۆزەخی ڕەنگینە بەهەشتم! سووتاوە گوڵی دڵ بە کزەی ئاهی نەهانی ئەم داوە کە پێی خاکی لە قوڕ ناوە ڕزاوە ڕاسانی دەوێ بەندی ژیان بێتە چڕانی گەر شاخی غوروور زارە لە بێدەنگی بناری گڕکانی لە هەستانە، شەوی بێتە بەیانی بارانی بزەی دێتەوە سەر لێوی شەقامم سیروانی ئومێد شەقی دەکا کۆسپی گرانی ڕ ــ لوقمانی https://t.me/rahimluqmani

ئەم خاکە چ دڵبەردە لەگەڵ هەردی خەزانی ئەم خەڵکە چ ڕەنگ‌زەردە لەگەڵ دەردی گرانی ئاسۆگی ژیان چاوی هەموو سوورە لە شیندا ئاسمانی کرا ئەڵقە لە مل ڕۆژ و شەوانی! بۆ یادی وەتەن غوربەتی جام پڕ کە لە تاڵاو من ناخی دڵم زووخە لە تاڵاوی ژیانی ئەم ناوە هەموو داوە گەلی داوە بە تەنگاو کەو کۆیلەیی قاڵاوە کە قانوونە قڕانی! مەرگینە ژیان، دۆزەخی ڕەنگینە بەهەشتم! سووتاوە گوڵی دڵ بە کزەی ئاهی نەهانی ئەم داوە کە پێی خاکی لە قوڕ ناوە ڕزاوە ڕاسانی دەوێ بەندی ژیان بێتە چڕانی گەر شاخی غوروور، زارە لە بێدەنگی بناری گڕکانی لە هەستانە، شەوی بێتە بەیانی بارانی بزەی دێتەوە سەر لێوی شەقامم سیروانی ئومێد شەقی دەکا کۆسپی گرانی ڕ ـ لوقمانی rahimluqmani

🔸(پیاوێک لە ڕەگەزی عەشق و ڕەنگی دریا) 🔶بۆ هاوڕێی شاعیرم ڕەحیم لوقمانی🔶 🔹ئەمین گەردیگلانی🔹 قەڵەمێکی باڵابەرزی نێو پەنجە ئاورینەکانی "نەکەرۆز"ە و بیری تیژی نێزەئاسای گزنگێکی بەیانییە و بۆ هەژاران گوڵەشێعری نان و ئازادی دەنووسێ. عاشقێکی دڵ بە خەمی خاک و مرۆڤ و وڵاتە و هەموو ساتێ چاوە شین و دەریاییەکەی بە فرمێسکی سوور دەخووسێ. پەڵە بەفرێکی نساری چیای "ڕووش"ە لە هەرەسی ڕێبەندانێک بەجێماوە و گێژەڵووکە جامانەیەکی خۆڵاویی پێبەخشیوە؛ چۆڕەچۆڕی خوێنی هیوای بە ناخی ئاخا ڕۆچووە و خۆشی وەکوو ڕەگی ڕەوەز لە سەر سنگی بەردینی چیا چەقیوە. چۆمێکی دەم پڕ لە هاژە و چاوشین و شەپۆلاوییە، کەچی دڵی ناسکترە لە پەلکی چارەچەقیلە و ئاونگی سەر لێوی گەڵا و کولووی بەفری بەربەیان و هەوری هاوین. سروەی شێعری کە هەڵدەکا دەبێتە بای دارئاوس و بە سەرسەری هەر باخ و لێڕەوارێکدا تێدەپەڕێ باوەشی سەوزیان پڕ دەکا لە شکۆفە و وردە چرۆی گەشی ئەوین. دار بەڕوویەکی عاشقی دەشت و مێرگ و سەوزایی‌یە لە سەر زنارێکی چیای بەرزی ئازادی ڕواوە، ڕەگی وەکوو پەنجەی ڕەوەز لە دڵی شاخ و خاک و ئاو هەڵپێکاوە. تاڵە تیشکێکی گزنگی بەربەیانی "نەکەرۆز"ە، لێوی بە برینجەی نەرمی "کانی چاوڕەش"ی "چلچەمە" تەڕ کردووە و کوڕی شەختە و کڕێوەیە، لێوی شێعر و لێوی هەست و لێوی وشەی بوونە خونچە و بۆ ماچ‌بارانی پێدەشت و گرد و زینوو بەڕێوەیە. لرفە و هاژەی شەپۆلێکی یاخی بووی چەمی سەرشیوە لە بەستێن و گابەردەکانی بەردەمی خۆی ڕاساوە؛ عاشقانە دۆڵ و دەربەند و هەڵدێر و گەوە و پێچی بەردین دەبڕێ و بۆ ژوانی دەریای ئارامی ژیانێکی سەوز و ڕوون و زوڵاڵ سەری پێوەناوە. چاوی "هەڵۆ"کەی "سەقز"ە و ئەوینداری لووتکەی عەشقە و بە تاسەوە دەڕوانێتە باڵای بەرزی "شاخەگەورە" دڵۆپەی ڕوونی ئاونگە و هەستی سەوزی لە سەر دار و بەرد و دڕوو هەڵدەنیشێ و کوڕی کانی و چەم و هەورە شەپۆلێکی یاخی بووە و نەترەی کەناری بردووە، گەرچی خەمبار و بێدەنگ و بێ نەشەیە؛ شمشاڵێکی قژئاڵۆزی نەورۆزی سووری چاوتەڕە و دیاریی دەستی چەپکە گەزیزە و نێرگز و وەنەوشەیە. مێلاقەیەکی لێوسووری مێرگەڵانی تەنیاییە دەبێتە تاجەگوڵینە بۆ بووکی ڕەشپۆشی زەوی و فێری دەکا وەک خۆر هەڵێ. سروەیەکی کەزیە سەوزی بەهارییە، چاوی پڕە لە شەپۆلی شینی "وان" و "زرێبار" و گۆرانی بۆ گوڵ و گەڵا و کانی دەڵێ. کولووە بەفرێکی ئاوارەی نێو باوەشی ڕەشەبایە، بەرەو ئاسۆی بەیانێکی ڕوون و بەفرین باڵ لێدەدا و قەت بە کەندڕ و بوودڕ و تاریکەڵانی سەر ڕێگای ناڵێ بەڵێ! "وەنەوشە"یە و دەستەملانی "ئارێز" بووە "چلچەمە"یە و "کوچکەڕەش"ی دڵ بە خەم و زیزی لە باوەش گرتووە. "نەکەرۆز"ە و سەری لە سەر گاشەبەردی شەڵاڵی "شاهۆ" داناوە. دوندی "ڕووش"ە و لە ژوانێکی پڕ لە پڕشنگ و تریفە و وریشەدا دڵی بە "ئاویەر" داوە. ئەو شێعرە سەوز و دڵپاکە ئەو دڵە ڕوون و بێگەردە نازانم بە چیا و ڕنوو بشوبهێنم یان بە کانی و تاڤگە و دەریا؟ من نازانم بە خۆر و مانگ و ئەستێرەی بشوبهێنم یان بە تۆفان و ڕەشەبا؟ بڵێم کانی، توونیەتیی هاوین دەشکێنێ، بڵێم دەریا، هەرچی خەمی زەوی هەیە لە نێو خۆیدا دەیخنکێنێ. بڵێم چیا، لە هەمبەر هەڵمەتی ڕەشی زۆرداریدا ڕادەوەستێ و ڕەشەبا بە چۆکدا دێنێ. بڵێم ڕنوو، بە سەر تاپۆی ڕەشی دژدا هەرەس دێنێ. بڵێم هەتاو، بە سەر ژینی تاریکی هەژارەکاندا پڕشنگی خۆی دەبارێنێ. بڵێم مانگە یان ئەستێرە، لە شەوگاری خەم تێزاوی عاشقاندا چەپک چەپک گوڵووکی سپیی تریفە و زریوەی زێڕینی ئەوین دەپڕژێنێ. بڵێم تۆفان، زەلکاوی لیخن و مت‌بووی قەوزە گرتوو دەشڵەقێنێ. بڵێم باڕەش، شوورە و دیواری بەردینی چڵکەباوەڕ دەڕووخێنێ. ئەو شێعرێکە لە نێو ئینسایکلۆپیدیای وشەکانیا سەرگەردانم قامک لە سەر خەم دادەنێم، هەرچی دڵتەنگی و گریان و دەرد و ژانە بە وێنەی هەنگی هارووژاو تێمدەهاڵێن. قامک لە سەر ئەوین دانێم، عەشق و سۆز و خۆشەویستی و ماچ و باوەش و پەپوولە دەملاوێنن. پەنجەم کڕنۆش بۆ بەژنی نیشتمان بەرێ، ئاڵاو وڵات خاک و خەبات خوێن و شەهید دەشنێنەوە و دەدرەوشێن و مزگێنیی ئازادی دێنن. ئەو شاعیرە ئەویندارە لە بناری لێوبەباری وشکەسۆدا بۆتە کانی پاراو دەکا دار و بەرد و دڕک و گوڵ و سەوزەڵانی. ئەی عاشقانی گوڵ‌وشە و شێعر و ئەوین و ئازادی! ئەگەر حەز دەکەن بناسن ئەم شاعیرە چاو دەریایی و دڵ بەخەم و ڕەنگ و ڕوو ئەرخەوانییە، تاوێک بڕوانن لە باڵا بەخشندەکەی "نەکەرۆز"م جا دەزانن ئەو چیایە و ئەو کانییە و ئەو شەماڵە و ئەو گوڵ و بەفر و گزنگ و تریفەیە، دڵی ڕەحیم لوقمانییە. بەهاری 1400 🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹 🆔 @gerdiglani2020

سیروانی حەسرەتی سەرڕێژی تەقینە ــ تاقەتی ئاو، لە دیواری نەنگی بەنداو سەبری پۆنگ‌خواردووی شەقامان گەرووی پۆنگاوی هاواری بێدەنگییە و سەری سەرڕێژی ڕاسانە، سەمای هەڵوەرینی سووری گوڵ و گەڵا چەمۆڵەی ناوچاوی خەواڵووی گشت دارستانە...! https://t.me/rahimluqmani