fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

Rahim Luqmani

Rahim Luqmani

رفتن به کانال در Telegram

پێوەندی: https://t.me/rluqmani

نمایش بیشتر
إيران270 880دسته بندی مشخص نشده است
1 084
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
سروشت فێرگەی ئازادییە خاتوو بولبول، لە ناو پۆلی سەوزی باخدا، بە وانەی سۆز بە گۆرانی و بە خوێندنی زمانی خۆی بێچووەکانی ڕادەهێنێ لە فێرگەکانی دارستان، قەل و کۆتر هەموو ڕۆژێ بە ئەلف‌وبێی زاری خۆیان زارۆکانیان فێری ڕازی ئەوین دەکەن لە فێرگەکانی چیادا، کەو و هەڵۆ بە ئازادی بێچووەکانیان فێری زمان و ئاوازی فڕین دەکەن بۆ گیانداران سروشت فێرگەی ئازادییە باڵدار، بێ باڵ، نە هاودەنگ و نە هاوڕەنگ و نە ناچار و کۆیلەی زمانی کەس دەبن بەڵام لێرە، باڵدارانی منداڵی من سەدان ساڵە بە ناچاریی، فێر زمانی خوداکانی قەفەس دەبن! (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

بە دیداری دڵی زارم خەمێ دەڕوا خەمێ دێت شەپۆلی شێتی دەریایە دەمێ دەڕوا دەمێ دێت لە ئاسۆگەم كە دەڕوانم بەدی ناكەم گزینگێ پەرێشان و بریندارم هەتاكو مەرهەمێ دێت هەتا زینێ دەبێ دڵشاد بەجێ ژوانی ئەوینێ ئەسەفبارم كەوا مەرگی لە ناكاوی مەمێ دێت نەما ئەستێرەكەی هاتم هەتا گرشەی بەدی‌كەم نەهاتیمە كە لێم تۆراوە گەر هاتیش كەمێ دێت هەتا دەچمە هەوارگەی یار دەمێكی پێی دەبم شاد خەزان و كۆچی ناوەخت و پەژارە و ئەستەمێ دێت دڵم ریشەی لە هەر خاكێ دەكا بەند و رەگاژۆ بە سەر لانەی ئەوینمدا دەمەی تۆفی خەمێ دێت شەمی شادیم كوژاوە و رۆژگارم وەك شەوی تار وەكوو دێوانە حەیرانم هەتا تیشكی شەمێ دێت كە ئێستاش جێ هەواری چۆڵكراوی یار دەبینم بە سەر چاوانی زاریما سیا پەردەی تەمێ دێت ئەوەندە زار و ناسازم لە داخی بەكرە شۆفار لەگەڵ سازم هەناسەی چی گرینی وەرهەمێ دێت گڕی دووریت لە دڵ بەربوو بە سازیش ناڕەوێ لێم وەكوو قەقنەس ئەگەر سووتام دڵم سوكنای كەمێ دێت شێعری نەکەرۆز ــ دەنگی منیر کورد https://t.me/rahimluqmani

خەمی سنە، شێعری نەکەرۆز (ڕ ـ ل) بە دەنگی خەبات فەدایی سنەم ئەمڕۆ چەمی خوێنی گرینە بە کۆستی ئاویەر ناخی برینە بەخوڕ سێڵاوی سوور چۆمن لە چاوان نەما ئەسرین کە شینم ئاگرینە وەرە ئەسراوی "سەد" تۆ بێرە فریام گوڵم سووتا و دڵم گڕکانی شینە "پەری ئازادی" تۆ بدڕە یەخەی خوا سکاڵای ئەم گەلە ماتەم‌ نشینە بڵێ تاکەی خەم و خوێناوە بەشمان جیهان ئازاد و پڕ جەژنی ئەوینە خەمێ ناچێ، سەدان زام و ستەم دێت دەبن سەرباری ئەم خاکە خەمینە https://t.me/rahimluqmani

لە تاڵاوی زەمان یارێک بە شیرنایی لەگەڵمایە دڵێک هاودەنگی تەنیایی و خەم و شایی لەگەڵمایە لە کێشەی زوڵمی زاڵمدا، لە ژینی تاڵی ماڵمدا لەگەڵ فرمێسکی ئاڵمدا، بەخولیایی لەگەڵمایە نە ئازاری ڕیایی دام، نە دەردی بێ وەفایی دام نە ژانی ڕێی جودایی دام، بەسەودایی لەگەڵمایە گەلێکم دی دەمی مەستی و دروشمی خۆشەویستی دێن گوڵم بۆ هاودەمی هەستی و دڵاوایی لەگەڵمایە دەمێ مەستم بە ئاوازێ، دەمێ دەدوێم لەگەڵ سازێ لەناخمدایە هاوڕازێ، بە سوکنایی لەگەڵمایە لەکۆڕی خزم و بێگانە، نەبوونی و داخی تەنگانە سەبووری و سێبەری گیانە، بەسانایی لەگەڵمایە گەلێ پەیمان‌شکێنم دی، ئەوینی بێ‌بەڵێنم دی ئەوی یاری نهێنم دی، بە شەیدایی لەگەڵمایە نە فیزی خۆبەزلزانی، نە تۆران و پەشیمانی خودای جوانیی، بە بێ هەستی لەخۆبایی لەگەڵمایە لەکۆشی خۆشی تەنیایی دەنۆشم پێکی ئازادی بە خۆشیی یاری ئازیزم کە "تەنیایی" لەگەڵمایە نەکەرۆز https://t.me/rahimluqmani

هەرچی بانگی منارەیەک ئەدا لە گوێم دەستی قورسی مچوڕکەیەک دەمهەژێنێ و پەترۆی هەموو زامەکانم دەکولێنەوە چون هاواری سووری باوکم، فوارەی سینگی کاکەم و  قیژەی پەلکەی کێش‌کراو و کۆتری مەمکی سەربڕاوی دایک و خوشکم بیردێنەوە ـ ترۆمای کچێکی ئێزدی ـ هەرچی قرمەی بانگی بەیان ئەدا لە پەنجەرەی دڵم بوولەرزەیەک دەمشەکێنێ و هەمووی دەشکێن شووشەی گیانم ئاخر هەر لەم کاتەدا زۆر چەپکە گوڵیان هەڵوەرانم ـ ترۆمای شارانم ـ نەکەرۆز https://t.me/rahimluqmani (ترۆما (Trauma) : زامی دەرەکی یان شکستێکی جەستەیی، تەجروبەی تاڵ لە ژیاندا، پەرێشانیی دەروونیی یان خەمی گەورەی نەتەوەیەک پاش کارەسات) بوولەرزە / بوولەرە/ بوومەلەرزە/ بۆمەلەرزە/ زەوی لەرزە/ عەردهەژان/ لەرزەک، ....

کەوی هاوار، دەنووک ئەدا لە قەفەسی تەنگی دڵم بای بێدەنگی، باڵی فڕین ئەخاتە داوی کارەسات شین و سووری ڕێگای ئەوین نەخشی گۆنای بووکی خەمۆکی ژیان بووە مەلی خەیاڵی منداڵان، بە باڵی کاڵی عەشقەوە پەڕەوازەی دابڕان و خەونی بەهەشتی غوربەتن! وا دەبینم خاتوونەکەی نیشتمانم، کە دڵداران دڵی خۆیان ئەدا لە سینگی ڕەنگینی، ئەمڕۆ لەخۆم، خەفەتخانەی قەفەسی دەست نەیارانە لەم قەفەسەی نیشتماندا هەموو ڕۆژێ، تاڵاوی ژین، دەڕژێتە جامی تەنیایی و ژاری غوربەتی ئازادی دەخۆمەوە! هەستی تەنیاییم دەیهەوێ، جامی بەژەنگی بێدەنگی و گۆزەی پووکاوی کولتوور و شووشەی تابۆ، بدا لە بەردی هاوارم، لەبەر هەنگاوی ئەو کەسەی ــ درگای دڵم دەکاتەوە قەقنەسی شێعرم ئێستاکە مەشخەڵانە لەسەر پشتی ئەم شەوگارە داسەپاوەی کە شەرابی حەزەکانم دەخواتەوە وا چەند ساڵە، کەندووی سەبرم شەقار بووە و هەنگی وشەم ئاڵۆزاوە و بێ هەدایە چون نایەوێ لەبەندی کۆیلەتی بمرێ تەنیا گوڵێکی شیرین و ماچێکی ئازادیی دەوێ تا وچانێک، بە شاپەڕی لێوانیەوە ئارام بگرێ (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

چی بانگم دەکەن، بەردێک بەسەرما بەردەبێتەوە کۆنەزامێکی ناوی بێگانە، لە ناخی گیانما هەر دەکولێتەوە! چی کارتی بەناو میللی دەبینم خەمێکی تاریک بەرچاوم دەگرێ نە ناوی زمان، نە هی نەتەوەم لە پێناسی خۆم بێبەش کراوم! (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

ئێرە ناوی ڕەشهەڵاتە، مێژووی ژانی سەدان سەدە، تاریکستان، خێڵی دهۆ دەزێتەوە شانەی مەرگ، قژی ژیان دادەهێنێ ئەوین شینە، ژیان سوورە لە تاواندا مرۆڤ مێرووی سمی مێژووی کارەساتن خوداکانی شەڕئەنگێزیی شای لاساریی و دڵ بەردینن لە سەر مێزی دەسەڵاتی گەل بەبادەر مەستی بادەی ئایدۆلۆژی و دژی دەنگ و ڕەنگی بەرەی تازەی ژینن لە ڕەشهەڵاتی پڕ نەهات تا ئاگری بیری تازە نەشنێتەوە لە سای سەری سەرانی سەرسەری، تاریکستان بە هەموو جۆر دەزێتەوە...! (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani ،

دڵم کووپەی شەرابی خەم، نییە پێکی هەڤاڵێکم دەمی بێزارییە هاودەم بە بادەی ترش و تاڵێکم بە جامی لاسی تەنیایی دەچێژم ژانی دڵداری سەرم قەستی نەیارانە و نییە دەستی خەزاڵێکم ستەم سایەی لە کوێستانی تەمەن کرد و دەڵێم کەی بێ لە کوردستانی گیان، ئاڵا و بەهاری ئاڵ‌وواڵێکم گوڵی سوورە چەمی شێعرم ئەوەن ئەسری وشەم بارین گەڵاڕێزانی جوانانم کرا ئاهەنگی ساڵێکم دزان دەسیان لە ماڵمدا و تفەنگیان سەر دڵی خاکم ئەوان بەشیان نەمانە و من خودانی گەورەماڵێکم خەمی ئەغیار لەسەرمایە و تەم و سەرمایە زێدی گوڵ بەهاری ژینەوەم نایە بە بێ نایەی شەماڵێکم دەمێ شیرینە تاڵاوی شەرابی عیشق و ئازادی گەلم دڵشاد و دەروەستی، سەما و سۆزی غەزاڵێکم سکاڵام لێ دەکا هەستم کە وشک و بێ ئەوین تاکەی؟ نەبوو هاوسۆزێ دایبێنێ قژی شێعری مناڵێکم جوانی جێژوانی من خەزان و ژانی کۆمەڵ بوو پەپوولەی شێعری من نەیدی گوڵی لێوی کەژاڵێکم بە ئاواتم مەمی شێعرم لە سای ئامێزی زینم بێ بە سۆزی دەنگی ئەو ڕابێ هەموو خەون و خەیاڵێکم (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

شازنارێک، لە گەنجنامەی هەمەدانا چەند ساڵێکە خەونی چیای شێواندووە دێت و دەچێ و گەرووی خەڵتانی هاوارە و ناو گیرفانی هەرد و بەرد و ناو گەنجینەی ڕازەکان و نهێنخانەی خۆی و ئەڵوەند دەپشکنێ بەرۆکی خوا و ئێخەی چیا دائەدڕێنێ ـ بۆ کەس نایەتە هاوارم؟ ـ وا نەختینەی ماڵە باوان، تاپۆی خاکی خانەدانم هەتاوی زێڕینی سەرپەلکەی کچانم شێری زێڕینی دەست کوڕانی ڕێژوانم تاجی خەیاڵی شاژن و ڕەنجنامەکەی شادیاکۆم لێ ون بووە! لەو کاتەوە، گۆمی گێژی سووراوڕێژە، چاوی چیای بریندارم لەم جیهانەش تەنیا لەسەر ، دزەکۆشک و خێڵی کوورش گوماندارم. (نەکەرۆز) شازنار: شابەردی زۆر گەورە، (صخرە) تاپۆ: بەڵگەی زەوی و خانوو (سند) دزەکۆشک: خائین و دزی خۆماڵیی، پیاوی دوژمنان. گەنجنامە: شوێنی بەردەنووس و دیرۆکیی ماد لە هەمەدان https://t.me/rahimluqmani

دابڕانی دڵ لە یاران، گوڵ لە داران تابەکەی ؟ مێرگەزاران مەرگەزارن بۆ هەزاران تابەکەی؟ کەو لە یاڵان هەڵبڕاو و بەندکراوی شاقەلان خێڵی داڵان شانشینی سەر هەواران تابەکەی؟ ژان و ژار و مەرگەژینن، نان و ئازادی و ئەوین! کۆڵی سوور و کۆچی سوور و مەرگەباران تابەکەی؟ بەرزەبیران گیروبەندی گەمژەمیران، کارەسات! پەزڕەوشتان ڕەوکراوی کەرسواران تابەکەی؟ ڕەنگی تاڵان دەنگی تاوان، بۆتە ئاهەنگی وڵات جەردەپۆشی و گەل فرۆشی گەندەکاران تابەکەی! بێ چریکەی ئاشقانم، نیشتمانم ماتەمە مەل لە لانی خۆی پەڕیوەی نادیاران تابەکەی؟ دەنگی شادی با بگۆڕێ ڕەنگی خەمخانەی وڵات کۆچی یاران، کۆڕی شینی سەر مەزاران تابەکەی؟ ڕ ـل نەکەرۆز https://t.me/rahimluqmani

خەنجەرەکەی ناخی کوورش ئاشنای زامی بێ‌ساڕێژی باوانی خۆی لە سەر ڕیشەی دڕکی غەدر هەر شین دەبێ و دەژیێتەوە دەمێ سەری بە تاجی زێڕنگارەوە دەمێکیتر کالانی شۆڕ، سەر بەپێچی ڕەشمارەوە بە دەم بزەی بەقینەوە بەرەو بڕینی شادەماری من دەزێتەوە! بیرم ناچێ، وا ئەزانم هەر دوێنێ بوو لەسەر "دمدمی" سەرمەوە، هەمان خەنجەر چاوی کانیمی کوێر کرد و دەستی "ئەمیر"ی ئەندێشە و مەمکی هەنارستانی پاک بڕی و کۆئەستێرەی هیواکانمی لە قەڵاوە هاوێشتە خوار! بیرم ناچێ، وا ئەزانم هەر دوێنێ بوو، هەمان خەنجەر بە کۆنەژەنگ و تازەڕەنگەوە چنگی وەردا لە گوڵوەنی لوڕستان و پەلکەکانی "قەدەمخێر"ی خستە ناو گڕی جەنگەوە! بیرم ناچێ، هەر دوێنێ بوو لێوی شمشێرەئەقڵی دەرباریی بزەی تاڵ و خوێنی "سمکۆ"ی لێدەباری هەر دوێنێ بوو، بە کێلانی برایەتی ڕووی کردە باخی چوارچرام بە هەمان خووی دێرینەوە، لەنجەی دار و پەنجەی گوڵ و قاچی چەم و سەری بەرزەدارانی هەڵبڕی و دوای کارەسات بە کۆڵوانەی هەڵپەڕکێم و بە دەسرۆکەی ملی "قازی"م دەستی تاوانی خۆی سڕی! ئەگەر ئەمڕۆ وشیاریتان باڵا نەکا و یەکدەنگیتان سەوز نەبێ، هەمان خەنجەر، بە کالان و مۆدی جیاوازتر دێتەوە بۆ ڕاسان و هەڵدانەوەی هەڵۆی بیر و گەشانەوەی پشکۆکانی چوار چراکەم داوی تازەی دەنێتەوە...! ڕ ـ ل (نەکەرۆز) مانای هەندێ وشە: کالان، کێلان، بەرگی خەنجەر سمکۆ: سمکۆی ڕێبەری ناوداری شکاک کە بە پیلانی ڕەزا پاڵانی شەهید کرا گوڵوەنی: سەربەند، سەروێنی ژنانی کرماشان و لوڕستانە دمدم: ئاماژەیە بۆ داستانی قەڵای دمدم لە دەرەی قاسملوو لە ورمێ، زەمانی سەفەوی داگیرکەر . ئەمیری ئەندێشە: مەبەست ئەمیرخانی لەپ‌زێڕینی قەڵای دمدمە. قەدەم خێر: شێرە ژنی لوڕستان لە هۆزی باڵاگریوەی ئەندیمشک، لە تۆڵەی شەهید کردنی خەڵک و دوو برای بە دەست خێڵی ڕەزا پاڵانی، خۆی دژی سپای داگیرکەری شا ڕاپەڕی و تا دوا تکەی خوێن شەڕی کرد. https://t.me/rahimluqmani

پێچەوانە لە بەر چاوی منداڵیما دنیام بچووك لێ دیار بوو وەكو خانووچكەی ئاوایی و كانیلەكەی كەناری چۆم بەڵام شێخان و حاكمان لە بەر چاوم گەورە و سامدار! وەكو شەخسی سەر تەپۆڵكەی گوندەكەی خۆم كەچی ئێستا زەینی منداڵیم شێواوە و پێچەوانە شت دەبینم! دنیای بچووكی منداڵیم، یەكجار گەورە بە قەد پانایی زەمانە هەر حاكمێكیش دەیبینم بچووك هەر وەك شەخسە پەڕۆكەی جارانە! ڕ ـ ل نەکەرۆز https://t.me/rahimluqmani

لانکی ژیان: بەرهەمی تازەی نەکەرۆز کۆمەڵێک شێعری شیرین و تامدار بۆ منداڵان. پڕ لە نیگاری جوان و ڕەنگاوڕەنگ، کاری هونەرمەند ساس
لانکی ژیان: بەرهەمی تازەی نەکەرۆز کۆمەڵێک شێعری شیرین و تامدار بۆ منداڵان. پڕ لە نیگاری جوان و ڕەنگاوڕەنگ، کاری هونەرمەند ساسان ئەمجەدی لە ژێر هەر شێعرێکدا بارکۆدێک دانراوە. بە موبایل کلیک بکە سەر بارکۆد، کچێک بە دەنگی خۆش شێعرەکەت بۆ دەخوێنێتەوە. چاپ و پەخشی "ڕۆژ" ناوەندی پەخش: سنە ـ سێ ڕێیانی شاپوور ـ پاساژی ئاویەر ـ کتێبفرۆشی نیشتمان، کاک ڕەووف مەلایی، تەلەفۆن: ٠٩١٨٣٧٧٨٧٧٩ سەقز. کتێبفرۆشی شنەبووک ــ کتێبفرۆشی ناوەندی خانی بۆکان. کتێبفرۆشی موکریان بانە. = ئایندە مەهاباد. = ژین‌بووک مەریوان. = قانع https://t.me/rahimluqmani

لە ڕقاندا، با هەناسەی سوار بووە و شمشاڵی بۆ لێ‌نادرێ لە تینواندا، کانیی لێوی شەقار بووە و ئاوازێکی پێ ناگوترێ لە حەسرەتدا، نایەی ڕووبارم ناکۆکە و هاوارێکی لێ دەرنایە قاژوو، میری خەمی گوڵستانە و کچەقەناری بۆی نییە شاد بخوێنێ! خانمەداری کۆڕبەندی پارک ئەمڕۆ بۆ پرسەی کۆترێک ڕەنگی سەمایان وەریوە شانی پەیکەرەی ئازادی ڕێقنەباری باڵدارانە چون بە داوەڵی "کامێرا" ملوانکەیان بۆ چنیوە! شەقار: لەت لەت، بڕاو، دڕاو نایە: نەی، باڵەبان، بلوێر قاژوو: قەلەڕەشکە، قاڵاو کۆڕبەند: کۆڕبەستن، کۆبوونەوە داوەڵ، داهۆڵ: هەراسە، (مترسک) (نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

ــ دیاریی ــ هەودا هەودا، کاکۆڵی وەنەوشەی بیر و گەڵاگەڵا، گوڵی یەخەی مەرزەی وشەم دەستچن دەکەم لەگەڵ پەلکەی ڕەشە‌ڕێحانەی ڕستەمدا دەیانخەمە ناو مەکینەی خەیاڵمەوە و بە شەونمی چاوی هەستم قەسیدەیەکی عەتراویی دەگرمەوە و دەیکەمە ناو شووشەی دڵی خۆشەویستیم دەیپرژێنم لە بەر یەخەی ئەو مامۆستای کە بەردەوام باخی بیری قوتابیانی بە ڕەنگامەی شەتڵی خەیاڵ، بە نەمامی پڕ گومان و بە تووی پرسیار دادەچێنێ! لەم شێعراوە عەتراوییە و زەعفەرانی ئێوارانی ئاسۆی گیانم من مەرهەمی هۆنراوەیەکی نارنجیی دەگرمەوە و دەیدەم لەسەر گوڵی زامی ئەو دیلانەی کە سەربازێک بە ئاگری قانوونی سوور لەسەر سینگیان نەخشی دەکات! بە لۆکەی ماچ هەڵیدەسووم، لە سەرگۆنای خەمڕەنگی ئەو کرێکارەی وا قەڵەمی نەخوێندەواری سەرمایە دەیان ساڵە، یادگاری خوێناوڵی خۆی لێ دەدات! (ڕ ـ ل نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

ــ هاوسەربەندی ــ بەفر و هەتاو بوون بە هاوسەر لە زەمزەمەی زەماوەند و زاووزێدا، زیوبارانی چۆم و کانیی و هەوای بارانی گۆرانی و ڕەشبەڵەکی سەوزەڵانیی لێ‌کەوتەوە داری گوێز و سیمی ئاسن پێک‌سازان و لە سازێکدا بوون بە هاوسەر لە زایەڵەی پڕ زرینگەی زاووزێدا هەوای ئەشق و نەوای دڵ و دەنگی ژیان و سۆزی گیانی لێ‌کەوتەوە سیاسەت و ئایینخوازیی بوون بە هاوسەر پاش ماوەیەک، داڕمانی بینای ئەخلاق، کارەساتی ماڵوێرانیی و خوێن‌ڕژانی لێ‌کەوتەوە حیزبایەتی و ئایدۆلۆژی بوون بە هاوسەر پاش چەند ساڵێک چەندبەرەکی، براکوژی و جیابوونەوە و تەڵاقدانی لێ‌کەوتەوە دەستەڵات و ئەشقی کورسی بە دڵداریی و تاسەباریی پێک‌گەیشتن پاش زەماوەند، ساڵ بە ساڵیان درۆ و دهۆ و دزی و گزی و هەڕاجکاریی نیشتمانی لێ‌کەوتەوە (ڕ ـ ل نەکەرۆز) https://t.me/rahimluqmani

(پێوەندێک لەسەر غەزەلی بووکی ئازادیی مامۆستا قانع) ڕ ـ ل نەکەرۆز https://t.me/rahimluqmani

ئەی شەبەنگی پەپوولەکانی پێکەنین! سەوزە بزەی لێوی هەواری هاوارم، جێ مەهێڵن با سەر گۆنای نیشتمانم ڕەنگی ماچی ژیان بگرێ ئەی هێلانەی هەڵۆی بیر و هیوای فڕین! چیای خەمی کارەساتم جێ مەهێڵن، نەبا سێبەری بڕواتان، لەسەر ژینگەی عەشقم بڕوات ئەی کۆهەنگی پوورەی ئەوینی شێعرستان! شانەی شاری برینزارم جێ مەهێڵن، با هەنگوینی وشەکانتان، برژێتە سەر زاری تاڵی شێعری ژیان ئەی پەلکە زێڕینەی دەستی کچی هەتاو و بارانم! ڕەشبەڵەک و بەستەی شەقامم چۆڵ مەکەن، با سێبەری دێوی ترس و شاقەلانی نائومێدی هەواران و ئێوارانی قاسپەی "زیرەک" دانەپۆشن. https://t.me/rahimluqmani