cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞

۞کەناڵێک تایبەت بە خزمەتکردنی قورئانی پیرۆز۞ پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: لە منەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت. 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ ⇒ @payame_raste@saday_minbar@farmuda_wtta@nza_channel 🟫 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦 | 𝗿𝘄𝗻𝗮𝗸𝘆.𝗾𝘂𝗿𝗮𝗻 ¹⁶ 𝒪𝒞𝒯 ²⁰¹⁸ ✍︎

نمایش بیشتر
إيران74 812زبان مشخص نشده استدین و مذهبی36 070
پست‌های تبلیغاتی
2 458
مشترکین
-724 ساعت
-137 روز
-1530 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ: هەر ڪەسێڪ دوو ئایەتی ڪۆتایی سوڕەتی «البقرة» بخوێنێت لە شەوێڪدا بەسیەتی بۆی، وەڪ ئەوە وایە شەونوێژی ڪردبێ. آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (285) لاَ يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلاَ تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلاَ تُحَمِّلْنَا مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَآ أَنتَ مَوْلاَنَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (286)
نمایش همه...
8
. نوێژی چێشتەنگاو ؛ سوننەتێک کە زۆر کەس لێی بێ ئاگایە، بەرەکەتە بۆ تەندروستی و ڕۆزی، با لە ئەو کارانە بێت کە سەرەتای ڕۆژەکەت دەیکەیت.
نمایش همه...
5
شەونوێژ‌‌.. پێغەمبەری ئازیزمان  دەفەرمووێت: (عَلَيْكُمْ بِقيام اللّيلِ فانّهُ دأبُ الصَّالحينَ قَبْلَكمُ، وهوَ قربةٌ إلى ربِّكم، ومَكْفَرةٌ للسَّيئاتِ ومَنْهَاةٌ عَنْ الإثمِ ومَطْرَدَةٌ للداء عن الجَسَد). (رواه أحمد) شه‌و نوێژ بكه‌ن، چونكه‌ شه‌ونوێژ پیشه‌ی پیاوچاكانی پێش ئێوه‌یه‌ و له‌ خوای خۆتان نزیك ده‌كاته‌وه‌ و تاوانه‌كانتان داده‌پۆشێ‌ و گوناهتان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و ده‌رد له‌ لاشه‌تان ده‌رده‌كات. #شەونوێژ
نمایش همه...
13
ئەگەر مرۆڤ نەبیت ، هیچ دینێك ناتبات بۆ بەهەشت ... مرۆڤ بوون ئەوەیە ..... لەھەر شوێنێک کەسێک ئازاری پێبگات پێت ناخۆشی بێت جا ھەر ڕەنگ و نەتەوەو دینێکی ھەبێ ..! چێژ لە سەرکەوتن و دڵخۆش بوونی خەڵکی ببینت، حەسودی بە خەڵکی نابەیت ..! چی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵکیش پێت خۆش بێت چی شتێک بۆ خۆت پێت ناخۆش بێت بۆ خەڵکی پێت ناخۆش بێت ..! دڵت نەیەت ئازاری خەڵکی بدەیت ..! ھاوکاری خەڵکی بکەیت و لێ بوردە بیت بەرامبەریان ..! مرۆڤ بوون ئەوەیە پشتی زاڵم و ستەمکار نەگریت یارمەتی ستەم لێ کراو بدەیت ..! دادگەر بیت لە نێوان خەڵکیدا ..!
نمایش همه...
9
بۆ قوڕئان کاریگەری نیە لەسەرمان ؟؟؟ ئێمە خاوەنی چ دڵێکین ؟؟؟ عبدالله بن شداد ئەڵێ: لەکۆتا ڕیزی مزگەوت بووم لەنوێژدا گوێم لە گریانی عمر بن الخطاب بوو کاتێک ئایەتی (إنما أشكو بثي وحزني إلى الله) ئەخوێند. کاتێک ئایەتێکی خوێندبوایە باسی سزای تیابوایە بەجۆرێک حاڵی تێکئەچوو ٣ــ٤ ڕۆژ لەماڵەوە ئەکەوت خەڵکی سەردانیان ئەکرد وەکو نەخۆش. عمر بن عبدالعزیز لە ئیمامەتیدا سوڕەتی (اللیل)ی خوێند کە گەیشتە ئایەتی (فأنذرتكم نارا تلظى) قوڕگی گیرا بەهۆی گریانەوە چەند هەوڵیدا نەیتوانی بەسەریدا تێپەڕێ، سوڕەتەکەی جێهێشت و سوڕەتێکی تری خوێند. ابن القیم ئەڵێ: گەر ویستت بزانی تۆ و کەسانی تر خۆشەویستی خوا لەلاتان چەندە، ئەوا سەیری خۆشەویستی قوڕئان بکە لە دڵتدا. ــــــــــــــــــــــــــ الداء والدواء/ ابن القيم الجوزية
نمایش همه...
9
سبحان الله العظيييم لەبەر چی لەسورەتی (النحل)ناوی سکی بەکۆ هێناوە واتە (سکەکانی) هەنگ .نەی وتوە سکی هەنک؟!؟! _ يَخْرُجُ مِن بُطُونِها شَرَابٌ مُخْتَلِفُ أَلْوانهُ فِيهِ شِفَاءُ لِلنَّاسِ إنَّ في ذَلِكَ لأَيَةً لِقَومٍ يَتَفَكَرُون (٦٩) لێرەدا دەردەکەوێت کەهەنگ سێ سکی هەیە کاتێ شیلەی گوڵ دەمژێت دەیکاتە ناوسکی یەکەم بۆ ماوەیەک دوایی دەرچەکە دەکاتەوەو شیلەکە دەچێتە سکی دووەم .کەدەیگۆڕێ بۆ هەنگوینەکە . وەلەکۆتایی سکی دەرچەیەک هەیە کەناهێڵێ شیلەکە بێتە خوار بۆ ناوسکی سێیەم مەگەر بۆکاتی پێویست نەبێت بەنسبەیەکی کەمیش .لەوسکەشدا ئەداامەکانی تێدایە کەمێکی بۆخواردن بەکاردێنێ بۆئەوەی بتوانێ گەشتەکەی تەوابکات و برسی نەبێت.. وەکاتێ دەگەڕێتەوە ناو پوورەی هەنگەکە لەوێ شتە سەرسوڕهێنەرەکە ڕوودەدات ئەو هەنگوینە سافەی لەناوسکی دووەمیدایە دەیهێنێتەوە ناو زاری و دەیکاتە ناو شانەی هەنگوینەکە کەبۆی دروستکردیە (سبحان الله)کەهەموو شێکی بەجوانی بێکەم وکوڕی دروستکردیە...
نمایش همه...
10
نوێژی تەوبەڪاران ...هەستەو بیڪە فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو "هەموو ڕۆژێك (٣٦٠) چاکە بە (٥) خولەك بەدەست بێنە" بەئەنجام دانی دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو هەموو ڕۆژێك پێویستە لەسەر موسڵمان بۆهەر جومگەیەکی صەدەقەیەك بکات کە (٣٦٠) جومگە لەجەستەی مرۆڤدا هەیە ئەمەش بەئەنجام دانی دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاو دەبێت. عَن أَبِي ذَرٍّ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، أَنَّهُ قَالَ: (يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ... وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى) (رواه مسلم_٧٢٠) إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : " إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِي آدَمَ عَلَى سِتِّينَ وَثَلَاثِمِائَةِ مَفْصِلٍ، (صحيح مسلم_١٠٠٧) پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی: کەسێك پارێزگاری لەنوێژی چەشتەنگاو ناكات مەگەر (ئەواب) نەبێت. (صحيح_الجامع_٧٦٢٨) (الأواب): واتە: زۆر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە. کەمترینی (٢) رکاعەتە و زۆرترینیشی (٨) رکاعەتە ئەنجام بدرێت کاتەکەی (١٠_١٥) خولەك لەدوای خۆر هەڵاتن تاوەکو (١٠_١٥) خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ باشترین کات بۆ ئەنجامدانی ئەو کاتەیە کە خۆر تێیدا زۆر گەرمە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە. 🌻
نمایش همه...
6
کەسێـک شەونوێژ دەکات، خودا لە هاوڕێکەی خۆشدەبێت... دوو کەس لەپێناوی خودا یەکتریان خۆشدەوێت، یەکێکیان هەڵدەسێت شەونوێژ دەکات، خودا شەونوێژ و هەموو دوعاکانی قبوڵ دەبـێت... لە دوعاکەیدا هاوڕێکەی بیر دەکەوێتەوە و دەڵێت: خودایە، لە فڵانەکەسی هاوڕێم خۆشبـە. خودا لەو کەسە خۆشدەبـێت لەدەمێکدا کەسەکە خەوتوە... ٭ بە خەفەت و بێتاقەتیەوە خەوتوە، کە هەڵدەسێـت دڵی خۆشە و سینەی فراوانـبووە، ناشزانێت هۆکارەکەی چییـە...♥ #سورەتی_الملك #شەونوێژ #سوننەتی_وەتر
نمایش همه...
16
چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەو کەسانەی بەنیازن دەست بکەن بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز: ‏- با نیەتت بۆ خودا بـێت، ئیخڵاست هەبـێت. - موڕاجەعەکردنەوە ئەساسی جوان لەبەرکردنە. - دووبارەکردنەوە پاشان دووبارەکردنەوە. ‏- پێش لەبەرکردن گوێ لەقورئان خوێنێک بگرە... ‏- لە بنکە و ناوەندێک بخوێنە، لای مامۆستایەک بخوێنە، بەتەنیا قورئان لەبەر مەکە. ‏- سەرەتا چەند ئایەتێکی کەم لەبەربکە، بۆ ئەوەی بەردەوام بیت، دواتر ئایەتەکان زیاتر بکە. کەمێکی بەردەوام باشترە لە زۆرێک وازی لێ بهێنیت... ‏- خۆت بەکەسێکی تر بەراورد مەکە، ڕۆژێک دێت تۆیش دەگەیت بە ئاستی ئەو بەڵکوو زیاتریش. - شەرم مەکە ئەگەر مامۆستاکەت پێی وتیت: ئایەتەکە دووبارە بکەرەوە. ئاگاداری ئەو هەڵەیـە بـە. سبەی دووبارە لێت دەپرسمەوە... ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە بەم قۆناغەی تۆدا تێپەڕیون... ‏- ئەگەر بەزەحمەت سوورەتێکت بۆ لەبەر دەکرا، هەوڵبدە و بەردەوام بە، ئەمە هەموو چاکە و پلە بەرزییە بۆت، لەگەڵ بەردەوامبوونت خودا بۆت ئاسان دەکات. - بیرت بێت ئەوانەی هەموو قورئانیان لەبەرکردووە، بەچەندین ناڕەحەتی و سەختیدا تێپەڕیون، ڕاستگۆیی پاشان ئارامگرتن دواتر گەیشتن بە ئامانج...♥ وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
نمایش همه...
10
وامەزانە کۆچکردن کۆتایی پێ هاتووە... ئه‌عڕابییه‌ك ده‌رباره‌ی كۆچ كردن له‌ پێغه‌مبه‌ری پرسی ﷺ ئه‌ی نێرراوی خوا ، باسی كۆچمان بۆ بكه‌ با بزانین ئایا بۆ لای جه‌نابته‌ له‌هه‌ر كوێیه‌ك بیت یان بۆ لای خه‌ڵكێكی تره‌؟ یان بۆ جێیه‌كی دیاری كراوه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر جه‌نابت مردیت ، ئیتر كۆچ كردنیش كۆتاییی پێ دێت؟ پێغه‌مبه‌ر ﷺ ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو... پاشان پرسی : أین السَّائِلُ؟ كوا كابرای پرسیارکەر؟ ووتیان: ئا ئه‌مه‌تا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئینجا پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: كۆچ كردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ واز له‌ گوناح و خراپه‌كاری بهێنیت چ ئه‌وانه‌ی ئاشكران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها نوێژ بكه‌یت و زه‌كات بده‌یت ئاوا ئه‌گه‌ر له‌ شاریشدا نیشته‌جێ بیت هه‌ر به‌ كۆچه‌ر (موهاجیر) حیسابیت. #کۆچ
نمایش همه...
11😢 2
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.