ھیچستان
رفتن به کانال در Telegram
ئێرە زبڵدانی مێشکی منە، ھەرچی بەکەڵکم نەیەت و پێمخۆشبێ، فڕێیدەدەمە ئێرەوە. @naridarbandi
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استزبانشناسی1 735
4 234
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-97 روز
-7230 روز
آرشیو پست ها
4 234
بەدەم گوێگرتن لە میوزیکی Misty Morningsی وێلسۆن ترۆوڤێ'ەوە بەسەر شەقامەکاندا ڕێدەکەم. ئێستا. نۆتە بە نۆتەی لە مێشکمدا دەنگ دەداتەوە. شار کشوماتە. ئارامە. لە پشودایە. جار جارە نمە نمە باران دەبارێت، بەڵام باکم بە تەڕبوون نیە. چونکە نە یادی تۆ مێشکی داگیرکردووم، نە... لەڕاستیدا یادی تۆ مێشکی داگیرکردوم. نەدەبوو ئەمە بنوسم. نەدەبوو دەربارەی ئەم کەشەی ئێستا بنوسم. نەدبوو تۆم بکەوێتەوە یاد. دەبوو چێژ وەرگرم.
...
4 234
هەندێک زنجیرە و فیلم، باشترە هەرگیز نەیانبینی، چونکە تاموچێژی ئەوانی دیکە دەکوژن. هەرگیز شتێک نادۆزیتەوە لەو ئاستەدا بێت. هەموو ئەوانی دیکەت پێ هیچە. بۆ من وەرزی یەکەمی ترودیتێکتڤ وابوو. جگە لە برەیکین باد، چێژم لەوانی دیکە نەدی.
4 234
ئەم میوزیکە بۆ ئەوانەی کە خۆشمویستون، خۆشمدەوێن، خۆشییانم دەوێت. بۆ ئەوانەی کە خۆشمنەویستوون، خۆشمناوێن، خۆشیشیانم ناوێت. بۆ ئەوانەی کە جێیانهێشتوم، جێمهێشتون، جێمدەهێڵن و جێیاندەهێڵم. ئەم میوزیکە کە تا ئەمڕۆ هی من بوو، ئیتر بۆ ئێوە.
مۆنۆ - کۆتا دیمەن
