fa
Feedback
زانستە ئیسلامیەکان

زانستە ئیسلامیەکان

رفتن به کانال در Telegram

وانەبێژ: (محمد أديبي). پێوەندی: https://t.me/adibi333

نمایش بیشتر
3 212
مشترکین
+124 ساعت
+67 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
بۆ ئاگاداری ئێوەی بەڕێز.. ▪️ بەڕێزان وێڕای سڵاوو ڕێز بۆ ئێوەی خۆشەویست، پێتان ڕادەگەیێنم: پشتیوان بەخوا دوای مانگی پێرۆزی ڕەمەزان دێمەوە خزمەتتان، لە دوعای خێری خۆتان بێبەشمان مەکەن. ✍️ محمد أديبي @adibi333

008.mp321.32 MB

007.mp321.78 MB

006.mp322.28 MB

005.mp320.83 MB

004.mp323.08 MB

003.mp320.95 MB

002.mp320.98 MB

001.mp320.88 MB

024.mp320.66 MB

023.mp320.71 MB

022.mp321.70 MB

021.mp320.65 MB

020.mp321.11 MB

019.mp321.13 MB

017.mp320.67 MB

پیام صوتی00:39

هیوادارم سود بەخش بێت.. @adibi555

وتەی زێڕین 🔹️ قال الأصمعي رحمه الله إنّ أخوفَ ما أخاف عل طالب العلم إذا لم يعرف النحو أن يدخل في جملة قولهﷺ: من كذب عليّ .. فليتبوأ مقعده من النار. 🔹️ مانای ئەم قسە زێڕینە زۆر ڕونە، ئەوەی لەعیلمی ئیعڕاب سەردەرچونەبێت، لەگەڵ ئەوش دا لێکدانەوە بۆ ئایەت وفەرمودە بکات، بەر ئەو هەڕەشەیە دەکەوێت، واتە: دەچێتە نێو ئەوانەی بەناوی پێغەمبەرﷺ درۆ دەکەن، جاتکایە ئاگاتان لەقیامەتی خۆتان بێت. ✍️ محمد أديبي @adibi555

تکایه.. ▪️ ئەم سەردەمە؛ سەردەمی فیتنەیە، زۆر بەداخەوە بێ ڕێزی وسوکایەتی بەزانایان وڕەمزەکانی ئیسلام، خەریکە دەبێتە نەریت، لای خەڵکانێک زۆر ئاساییە کافر کردنی پێشەوایانی ئەم ئوممەتە، بەدرێژایی شەوو ڕۆژ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن خەڵکانێکی نەخوێندەواری بەدفەڕی بەدسپاڵ، جوێن دەدرێ بەزانایانی ئوممەت. بەڕێزان.! زانایان ئامڕازی پاراستنی ئەم دینە بون، ئەگەر کەسێک خاوەنی ویژدان بێت، ئەو ڕاستی یەدەزانێت، هیچ پێویستی بەڕون کردنەوە نی یە، ئەوەی کەگرینگە ئەم خاڵەی خوارەوەیە: لێدان لەزانایان، کافرکردنیان، هەروەها هەر چەشنە بێ ڕێزی بەرابەریان، لێدانە لەدین. ▪️ مێژو ئەو ڕاستی یەی سەلماندووە، ئەوەی بێ حورمەتی بەزانایان کردبێت، خەڵک بەشێوەیەکی گشتی پشت گوێیان خستووە، (دماميني) بەڕەحمەت بێت دەفەرموێ: (ابن خروف) زانایەکی گەورەبو، بەڵام چونکە بێ ڕێزی بە #سيبوبه دەکرد، خوا خێرو بەرەکەتی لێستاندەوەو بەوشێوەی کەپێویست بێ ڕویان تێنەکرد. کێ هەبێت وئینکاری لەعیلمی (ابن حزم)بکات، بەڵام چونکە بەرابەر بەپێشەوان بێ ڕێزی دەکرد، بەوجۆرەی کەدەبو گوێی لێ بگیرایە، گوێی لێنەگیراومەزهەبەکەشی کۆتایی پێهات. زانای گەورە(ابن عساکر) دەفەرموێت: گۆشتی زانایان ژاراوی یەوهەرکەس بیخوات ژاراوی دەبێت وتێدا دەچێت. ▪️ بڕوای تەواوم بەم ڕاستییەهەیە: ئەوانەی هەمو ژیانیان بۆخوا تەرخان کرد، خوا لەکەسی وەرناگرێ بێ ڕێزیان پێ بکات، ئەوانەی بێڕێزیان پێدەکەن، بەوکارەی خۆیان سەری خۆیان دەخۆن، خوای گەورە دەفەرموێ: "إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۗ" (الحج: 38)، خوای گەورە بەرگری لەئیمانداران دەکات، گومان لەوەدا نی یە زانایان لە نێو ئیمانداراندا، جێگەوپێگەی تایبەت بەخۆیان هەیە. ئەگەر زانایان وەلی خوا نەبن، پێم ناڵێن کێ وەلی خوایە؟ پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: "من عادى لي وليّا فقد آذنته بالحرب.." (صحيح البخاري - 6502) واتە: هەرکەسێک دوژمنایەتی دۆستێکی ئەمن بکات، ئەوە شەڕی خۆمی پێڕادەگەیێنم، یانی: کەسێک خوا شەڕی لەگەڵ بکات، بێگومان تێدا دەچێت، خواپەنامان بدات. لەم فەرمودەیەدا؛ وشەی (وليّ) لەسەر وەزنی (فعیل)ــە، دەکرێت، بەمانای (مفعول)بێت، هەروەها دەکرێت بەمانای (فاعل)، کەلە لێکدانەوەی مانای فەرمودەکە تام وچێژی زیاتر دەبەخشێت، کەبەداخەوە لێرەدا دەرفەت بۆ لێکدانەوەی نی یە. ▪️ جا ئەی ئەوکەسانەی بێ ڕێزو بێ حورمەتن بەرابەر بەزانایان، پێش ئەوەی ناوی زانایان بێنن، دەمتان بشۆن. ✍️ محمد أديبي @adibi555