1 406
مشترکین
-424 ساعت
-147 روز
-3230 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
داوا بکەن ، پێتان دەدرێ
بگەڕێن، دەدۆزنەوە
لەدەرگا بدەن ، لێتان دەکرێتەوە
هەرکەسێ داوا بکا، وەردەگرێ
ئەوەی دەگەڕێ دەدۆزێتەوە،
ئەوەش لەدەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.
چ مرۆڤێک لەئێوە گەر منداڵەکەی داوای نانی لێکرد ، بەردی دەداتێ؟، یان داوای ماسی لێ بکات ماری دەداتێ؟
گەر ئێوەی خراپ بزانن شتی باش بەمنداڵەکانتان بدەن، ئایا دەبێ باوکی ئاسمانیتان چەند شتی باشتر بدات بەوانەی داوای لێدەکەن.
ئینجیلی پیرۆز
مەتتا 12:7
ئینسان هەمیشە ئازارێکی هەیە کە هیچ ئاینێک و هیچ پێغەمبەرێک و هیچ خودایەک خۆی لەو ئازارە هەڵناقورتێنێت هیچ شۆستە و هیچ جادەیەک،
ڕازی نییە بەسەریدا بڕۆیت و ئازارەکانتی بۆ باس بکەیت.
من ماندووم و ناتوانم بیر لە ھیچ شتێک بکەمەوە،
تەنیا دەمەوێ دەم و چاوم لە سینگتدا بنێژم.
😢 1
دواتر دەگەیت بەو خاڵەی کە بەتەواوی بەتاڵیت، لە هەموو شتێک، لە ناخەوە ساردیت، هەست بە هیچ شتێک ناکەیت باکت بەوە نیە چی ڕوویداوە و چی ڕوودەدا لە دەوروبەرت.
داپیرم هەشتاو شتەک تەمەنی هەبوو
لەو کۆتاییانە هەرکاتەک ئەمنی دەدیت کە ناڕەحەتم پێی دەگۆتم: ئەمن تا کۆتاییەکەیم دیتیە کۆتاییەکەی هیچ نییە لەخۆوە خەفەت مەخۆ.
من دەگەڕێمەوە بۆ لات وەک چۆن ھەتیوێک دوای جیھانە قێزەونەکەی دەرەوە دەگەڕێتەوە کونجە بچوکەکەی،
ھەمیشە دەگەڕێمەوە.
سەرە تەڕەکەم پێت دەدەم بۆ ئەوەی وشکی بکەیتەوە.
ئەگەر ڕۆژێک وەک دوو دوژمن نا بەڵکو وەک دوو پەشیمان سەیری یەکتریمان کرد،
ئەوکاتە چی؟!
❤ 1😢 1