️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️
رفتن به کانال در Telegram
8 329
مشترکین
+2624 ساعت
+397 روز
+13730 روز
در حال بارگیری داده...
کانالهای مشابه
ابر برچسبها
هیچ دادهای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
سپتامبر '26
سپتامبر '26
+48
در 0 کانالها
اوت '26
+185
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئیه '26
+195
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئن '26
+211
در 0 کانالها
Get PRO
مه '26
+203
در 0 کانالها
Get PRO
آوریل '26
+151
در 0 کانالها
Get PRO
مارس '26
+216
در 0 کانالها
Get PRO
فوریه '26
+246
در 0 کانالها
Get PRO
ژانویه '26
+222
در 0 کانالها
Get PRO
دسامبر '25
+315
در 0 کانالها
Get PRO
نوامبر '25
+128
در 0 کانالها
Get PRO
اکتبر '25
+82
در 0 کانالها
Get PRO
سپتامبر '25
+111
در 0 کانالها
Get PRO
اوت '25
+105
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئیه '25
+116
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئن '25
+65
در 0 کانالها
Get PRO
مه '25
+104
در 0 کانالها
Get PRO
آوریل '25
+132
در 0 کانالها
Get PRO
مارس '25
+115
در 0 کانالها
Get PRO
فوریه '25
+121
در 0 کانالها
Get PRO
ژانویه '25
+148
در 0 کانالها
Get PRO
دسامبر '24
+123
در 0 کانالها
Get PRO
نوامبر '24
+179
در 0 کانالها
Get PRO
اکتبر '24
+239
در 0 کانالها
Get PRO
سپتامبر '24
+150
در 0 کانالها
Get PRO
اوت '24
+246
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئیه '24
+203
در 0 کانالها
Get PRO
ژوئن '24
+94
در 0 کانالها
Get PRO
مه '24
+178
در 0 کانالها
Get PRO
آوریل '24
+149
در 0 کانالها
Get PRO
مارس '24
+213
در 0 کانالها
Get PRO
فوریه '24
+5 611
در 0 کانالها
| تاریخ | رشد مشترکین | اشارات | کانالها | |
| 06 سپتامبر | +3 | |||
| 05 سپتامبر | +28 | |||
| 04 سپتامبر | +3 | |||
| 03 سپتامبر | +4 | |||
| 02 سپتامبر | +9 | |||
| 01 سپتامبر | +1 |
پستهای کانال
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت
پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەهەمان شێوە لە ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ۷:٠٠ ی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دیاری دەکات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت ئەکات یان ئێواران، لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) واتە ڕێکەوتی ۷/۹/۲٠۲٦ و ۸/۹/۲٠۲٦ شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە وەک پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی دەکرێت.
ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی ( دووشەممە و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەکاتژمێر ۱:۳٠ ی پاش نیوەڕۆوە لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن.
| 2 | بەشی هونەری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
لە خزمەت هاونیشتمانیاندا | 1 639 |
| 3 | ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە ئەمڕۆ شەممە ۲۲/۸/۲٠۲٦ کۆدی نۆرەگرتنیان وەرگرتووە بۆ رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲٥/۸/۲٠۲٦ ئەگەر ئەو رۆژە کرا بە پشوو بەهەمان کۆد لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ۳٠/۸/۲٠۲٦ سەردانمان بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی مۆڵەت. | 3 091 |
| 4 | شارەوانی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە بەربەستکردنی شەقامێک
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی بەڕێز دەکات، بە مەبەستی کارکردن لە شەقامی شارباژێر، گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی هاتووچۆی شەقامەکەدا دەکرێت.
بەپێی گۆڕانکارییەکان، سایدی هاتنەخوارەوە لە تونێلی پێشڕەوەوە بە دیاریکراوی لە فلکەکەوە بەرەو شەقامی سەرەکی هەواری شار بە تەواوی بەربەست دەکرێت، لە بەرامبەردا سایدی ڕۆشتن لە هەواری شارەوە بەرەو تونێلی پێشڕەو تاوەکو فلکەکە دەکرێتە دوو ئاڕاستە هەر وەک لە نەخشەکەدا ڕوونکراوەتەوە.
ئەم بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستە سوپاسی هاوکاریی بەدەنگەوەهاتنی هەموولایەک دەکەین و داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
لە هەمانکاتدا ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکەین، شەقامی تونێلی پێشرەو هەتا شەقامی سەرەکی هەواری شار بەکارنەهێنن و هاوکاری تیمەکانمان بن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە. | 3 118 |
| 5 | ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی بەڕێز
ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین تکایە لەکاتی بوونی حاڵەتەکانی ئاگر کەوتنەوە نزیک شوێنی رووداوەکە نەبن و تائەتوانن خۆیان بەدوور بگرن لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و کارئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە، تا بتوانرێت بەزووترین کات رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک | 2 562 |
| 6 | ئاگادارییەک بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکات، بۆ کارئاسانی جوڵەی ئۆتۆمبێل و کارکردن بە خێرایی لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو شەقامە لاوەکییەی پێش یەکتربڕەکە کە دەچێتەوە بەردەم جاف تاوەرز و هۆتێل ئەبوسەنا وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە لە کاتژمێر (٨)ـی ئەمشەو بەربەست دەکرێت، هاوڵاتییان و شۆفێران دەتوانن کۆڵانی تەنیشت وێستگەی کارەبای "شەهید حەمە سەعید" وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو کارکردن لەو شەقامەدا بەکۆتا دەگات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
٢٠٢٦/٨/٨ | 3 767 |
| 7 | کاریگەری بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە سەر قوتویەکی پەستێندراو!
ئەم دیمەنە وەرگیراوە | 3 613 |
| 8 | ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەرچاوڕوونی دەداتە هاونیشتیمانیانی بەڕێز سەبارەت بەو کەسانەی خوازیارن کۆی گشتی مامەڵەی شۆفێرییەکانیان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە کەسی داواکار پێویست ناکات لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (کۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردن) وەربگرێت بەڵکو تەنها لەڕێگەی نووسینی داواکارییەکەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەکەوە و هیچ ڕێکارێکی دیکەی پێویست نییە، وە مامەڵە و مۆڵەتەکەی بەپێی خواستی خۆی بۆی دەگوازرێتەوە. | 3 494 |
| 9 | بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20% درێژکرایەوە
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% لە ١ ی تەممووزی ٢٠٢٦ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦،
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ پاکتاوکردنی ئەو بڕە پارانەی لە ئەستۆیانە. | 3 805 |
| 10 | ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگاداری ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو سەردانیان کردین و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی نەمانتوانی کارەکانیان بۆ ڕایی بکەین، دەتوانن سبەینێ رۆژی یەکشەممە ۱۹/۷/۲٠۲٦ سەردانمان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. | 3 770 |
| 11 | ئاگادارییەک بۆ هاونیشتیمانیانی بەڕێز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاونیشتیمانیانی بەڕێز دەکات لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لەبانکەکان و ئامێرەکانی ATM ئۆتۆمبێلەکانیان لەشوێنی گونجاو پارک بکەن و ئاستەنگی هاتووچۆیی و لۆد بۆ شۆفێرانی دیکە دروست نەکەن.
وەک تێبینی کراوە بەشێک لەو بەڕێزانەی مووچەکانیان وەردەگرن بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک بانک و ئامێری ATM کان ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگ و قەرەباڵغی.
بەهیوای ئەوەی هەموان بەیەکەوە هەماهەنگی بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و هەروەها هەستکردن بەبەرپرسیارێتی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی | 4 004 |
| 12 | بنەماکانی شۆفێریکردنێکی سەلامەتانە و درووست ھەڵقوڵاوی یاسا و رێنمایەکانی ھاتوچۆیە ، پشتگوێ خستن و پێشێلکردنیان دواجار زیان و کارەسات دەخەنەوە . | 3 640 |
| 13 | ئاگادارییەک سەبارەت بە بوونی مەفرەزە لەشەقامی ١٠٠ مەتری
پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین سەرپێچی لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی بەدیکرا، لە ئێستادا چەند مەفرەزەیەکی هاوبەش کە پێکهاتوون لە مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی، مەفرەزەی پۆلیس و بەرگری فریاکەوتن بەشێوەیەکی بەردەوام لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی تا ٧ ی ئێوارە لە شەقامی ١٠٠ مەترسی سلێمانی ئامادەییان دەبێت و لێپچینەوە لە هەر کارێکی نایاسایی و سەرپێچییەک دەکەن.
هەروەها لە کاتژمێرەکانی پاش ٧ ی ئێوارە (٦) شەش مەفرەزەی ئاسایشی سلێمانی بۆ هەمان ئەرک ڕاسپێردراون و لە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانیدا لە ئەرکدا دەبن تا کاتژمێر (۸) ی بەیانی لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک و نەهێشتنی سەرپێچییە جۆربەجۆرەکان و هەر کارێکی نایاسایی. | 4 161 |
| 14 | ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست
بە هۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی، رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ هیچ مامەڵەیەک لە بەرێوەبەرایەتیمان وسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی کوردستان لە بەشی مۆڵەت وەرناگیرێت.
بمانبەخشن و لەهەوڵ داین بۆ چارەسەرکردنی بە زووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە.
سەبارەت بەو ھاوڵاتییانەی کۆد و نۆرەیان لە ئەمرۆدا وەرگرتووە بۆ سبەینێ یەکشەممە ۲۱/٦/۲٠۲٦ مافیان پارێزراوە و رۆژی یەکشەممەی داھاتوو رێکەوتی ٢٨/ ٦/ ٢٠٢٦ دەتوانن سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان رایی دەکرێت . | 4 006 |
| 15 | فڕێدانی پاشماوەی جگەرەکەت بە کەم مەزانە،دڵنیابە کارەساتێکی گەورە دەخاتەوە
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی See less | 3 706 |
| 16 | بڕیارەکە لای تۆیە . | 4 114 |
| 17 | وەزارەتی ناوخۆ، بۆچی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ڤیدیۆی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ تۆمار بکەن | 4 079 |
| 18 | سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی | 3 911 |
| 19 | ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان
1. لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆمار دەکەن.
2. ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2026 کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریان دەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
• کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە.
• کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە)
• کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
• کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە)
• کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە.
تێبینی:
لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوەو کاریان پێ دەکرێت.
پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان. | 3 342 |
| 20 | ئەو دیمەنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ، شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود رەفتارێکی نەشیاو و مەترسیداری ئەنجام دەدا ، لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی گیرا و خۆیشی بەپێی یاسای ھاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، سوپاسی ئەو ھاونشتیمانی و دامودەزگایانەی راگەیاندن دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لە چەسپاندن و جێ بەجێ کردنی یاسادا . | 2 914 |
