fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
754
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
"بە دوای ڕووناکی دەرەوەدا مەگەڕێ!، ڕووناکی ناو خۆت بدۆزەرەوە و با لە دڵتەوە بدرەوشێتەوە...!" --جەلال الدین محمد ڕومی-- تیلیگر
"بە دوای ڕووناکی دەرەوەدا مەگەڕێ!، ڕووناکی ناو خۆت بدۆزەرەوە و با لە دڵتەوە بدرەوشێتەوە...!" --جەلال الدین محمد ڕومی-- تیلیگرام: https://t.me/Turase #توراس
24 مه 2023, 15:30

هەڵەیەکی گەورەیە مرۆڤ بەبێ ئەوەی کەسایەتیکەی بەهێز و کاریگەر دروست بکات، راستەوخۆ حەقیقەتی خۆی نیشانی کەسانێکی دونیایی یان ئەوانەی مۆدێرنن بدات...! جونکە حەقیقەتی خۆت لای ئەوان قیمەتی نیە و بازنەی تۆ و ئەوان دوورە لەیەک!!. کەواتە سەرەتا دەبێت کاریگەری لەسەر بازنەی بەرامبەر دروست بکرێت! ئەوجا بازنەی حەقیقەتی خۆت نیشان بدەی!... لەو کاتەدا ئەوان بە ئاسانی یان کاریگەریەکە لە بازنەی تۆ قبوڵ دەکەن یان دەکەونە ژێر کاریگەری بازنەی تۆوە!!. #ئیدراک
23 مه 2023, 07:02

زۆرێک خاوەنی نەقسی عاتفین جا هەر جۆرێک بیت لە عاتفی!.. هەبوونی ئەو نەقسە کێشەیەکی گەورەیە، جونکە جوانی هەندێک شتی ئەم ژیانە کە رووبەرووت دەبێتەوە تۆ دەخاتە نێو گۆشیەک لە گەرانەوە بۆ ناوەوەی خۆت و بە بێتاقەتی زۆر جار یان سارد بوونەوە یان پوچگەرای لەو ساتەدا کۆتای دێت!!. بینینی کچێکی جوان و خواستی تۆ، بینی کەسانێک کە خاوەن خێزانن یان خاوەن دایک و باوکن لێیان نزیکە.. هەموو ئەو شتە جوان و عاتفیانە دەبنە گورزێک بۆت....! جا من پێم وایە ئەو نەقسە دەروونیانە، دەبێت قبوڵ بکرێن و نیشانیش بدرێن!، واتە لە جێگای ئەوەی ئەو خاڵە لاوازە بشاریتەوە تۆ هەوڵدەی نیشانی بدەیت و وەک خاڵێکی بەهێز ببینی لە خۆتدا!!. بە گشتی پێویست ناکات تۆ رووبەرووی بیتەوە!، ئەوەی کە گرینگە درک کردنە بەو شتە دواتریش قبوڵی بکەی و شتە بە سادە وەربگری، دواتریش بەردەوام بیت لەسەر ئەو شتانە کە کەسانێکی باڵا خەریکن!. بۆ نموونە: ئەگەر من کتێبێک یان شتێکی باش و بە سوود بکەم بە تایبەت رۆژانە سەرەرای ئەم نەقسە زۆرەی کە هەمانە!، کەواتە بێگومان هێز و تێگەیشتنی ئێمە زۆر بەهێزتر و قوڵترە لەوەی وەک ئێمە دەکات بەڵام خاوەنی نەقس نیە!. لێرەوە تێدەگەیت و دەبینیت کە تۆ: خاڵای لاواز و نەقسە دەروونیەکانت کردە خاڵێکی بەهێز و تەنانەت بەکارت هێنا بۆ سوودی زاتی خۆت...! #ئیدراک
23 مه 2023, 06:47

زۆرێک لەوانەی کە بە جاهیلی ئەمێنەوە هۆکاری ئەوەیە نەفەسی تەنازولیان نیە، یان بە مانایەکی تر ناتوانن خروری خۆیان بۆ "حــەق" بشکێنن!. "شکاندنی خرور بۆ حەق، ئیشی کەسە گەورەکانە" #ئیدراک
22 مه 2023, 15:29

وجودی عام پەیوەستە بە واجب الوجود، وجودی مومکینیش پەیوەستە بە واجب الوجود، واجب الوجودیش پەیوەست نیە بە هیچەوە و پەیوەستیش نا
وجودی عام پەیوەستە بە واجب الوجود، وجودی مومکینیش پەیوەستە بە واجب الوجود، واجب الوجودیش پەیوەست نیە بە هیچەوە و پەیوەستیش نابێت!.. وجودی عیلەت بەقوەترە لە وجودی مەعلول، وە وجودی جەوهەریش بەقوەترە لە وجودی عەرەز... وە وجودی جەوهەری سابتیش بەقوەترە لە وجودی جەوهەری بە جولە..! #عەقیدە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
22 مه 2023, 14:21
22 مه 2023, ~14:45

من ئەوەندەی تامەزرۆم بە زانینی ئەو رێگایە کە کەسێک پێیدا ئەروات و ئەگاتە ئەنجامێک، هیچ تامەزرۆیەکەم نیە بۆ زانینی خودی ئامانجەکەی ئەو کەسە پێیگەیشتووە!. بۆیە هەمیشە من بابەتە خیلافیەکان وەک بابەتێکی سەرەکی ناهێنمەوە!، بەڵکو رێک و راستەوخۆ دەمەوێ ئەو رێگایە بزانم کە خودی خیلافەکەی دروست کردووە!. بۆ کەسانێکیش کە جاهیلن، دەبێت رێگایی بە جاهیل کردی ئەوان بدۆزیتەوە و تێبگەیت! ئەوکاتە ئەتوانیت کار لەسەر رێگاکە بکەیت و دەمارەکە بگریت!.. #ئیدراک
21 مه 2023, 15:42

ئەوەی من هەستی پێدەکەم ئەوەیە کە مرۆڤە هەژار و نۆرماڵەکانیش کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئەم سەردەمە سەرمایەداریە و مۆدێرنە!. بەراستی ئەوە زۆر بێتاقەتم ئەکات و نامۆمان دەکات بە زۆربەی خەڵکی ئێستاکە!.. لەکاتێکدا خۆشمان لە شەرێکی قورسداین تا نەکەوینە ژێر کاریگەری ئەوانە!، نەفسم بە تەواوەتی ئاراستەی بکەم بۆ زاتی خوای گەورە و نەفسم پەیوەست بکەم بەو زاتە!. بەڵام هێشتا لەنێو ئەم دوو بەرداشەدا گەمە دەکەم!، نەدەتوانم نەفسم تەواو بگرم و پەیوەستی بکەم بەو زاتە گەورە، نە دەتوانم بە ئاسانی زاڵ بم بەسەر کاریگەری ئەم سەردەمە بەسەرم!. #ئیدراک
21 مه 2023, 15:24

ئێمە کاتێک تەنها دەبین و دوور دەبین لە خەڵک، ئەجینەوە ناو خۆمان!، لەوکاتەدا تۆ لەناو خۆدا شتانێک بەرهەم دەهێنێت کە کرۆکی تێگەشتن و ئەزموونی تۆن...! بۆیە دوای ئەم قۆناغە زۆر ئەستمە بتوانیت تێکەڵاوی ئەو بازنەیە ببیتەوە کە لەسەر هێڵێکی گشتین (خەڵک)..... تەنها ئەجیتە ناو ئەو بازنەیەوە یان کەسانێک ئەهینیتە بازنەکەتەوە کە وابەستەن بە ناوەوەی خۆیان و خاوەنی تەواوەتی خۆیانن!.
20 مه 2023, 14:38

درک کردن و تێگەیشتن لەوەی کە خودی خۆت بە جیدا تێپەریوی و لە ج قۆناغێکی فکری و دەروونیدا...! خودی ئەم تێگەیشتنە، روحی کەسانی بەرامبەرت بۆ رووت دەکات و بە ئاسانی تێدەگەی ئەوان جین و جۆن...؟! #ئیدراک
20 مه 2023, 14:25

لە کۆندا، خەریکی خوێندنەوەی کتێبیکی "فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی" بووم..! رستیەکەی تێیدا بوو هەرگیز بیرم ناچێتەوە...! (مرۆڤ حەیوانێکە لەگەڵ هەموو شتێک رادێت) بۆیە مرۆڤ ئەتوانێت رابێت لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە خراپن! بە هەمان شێوەش لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی باشن!.. موجەرت سەرەتا مەیلی ئێمەی پێویستە ئایە من ویستم لەسەر ئەوەیە رابێم بەسەر شتێکی باش یان شتێکی خراپ...! من دوای جەندین ساڵ ئەوجا درکم کرد بە شتە باشەکانی مرۆڤ رادێت!!! #ئیدراک
20 مه 2023, 14:17

"زانینی رێگایی فێربوون گرینگە بە هێندەی خودی فێر بوون" مەبەستم لەوە لەوەیە کاتێک کەسێک خۆی ناناسێت بەو مانایی نازانێت جۆن لە بابەتێک یان کتێبک تێبگات یان حفزی بکات..! یەکێک لەو رێگایانەی من زۆر سوودم لێ بینوە ئەویش لە رێگایی خویندنەوەی ژیانی ئیمام شافعی لەوە فێر بووم و تەکنیکەکەم دۆزیەوە!. رەحمەتی خوای گەورەی بیت.... جا ئەو ئیمامە هەمیشە دوای دراسەکردنی بابەتەکان چرای ژوورەکەی دەکوژاندەوە و چاوەکانی دادەخست و بابەت و شتەکانی ئەهێناوە بە مێشک ! واتە لەناو هزری یاری پێدەکرد! ئەگەرچی زۆر کات نەدەخەوت!!. جا منیش هەموو کات ئەوها دەکەم، کاتێک ٣ بۆ ٤ سەعات دەرس ئەکەم.. دواتر رادەکشێم، بیر لەوانە دەکەمەوە کە خوێندومەوە بە تایبەت شتە گرینگەکان .. یان خودی لاپەرەکان ئەهێنمەوە مێشکم... بەراستی سوودی زۆرم لەوە بینوە، بەتایبەت شەوانەی بەر لە ئیمتیحان یان بۆ حفز کردن ئەوانە....
19 مه 2023, 11:19
19 مه 2023, ~12:07

‏اَللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ عَلَی ابرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ انَّکَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ اَللّٰهُمَّ بَارِک عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ انَّکَ حَمِيْدٌ مَّجِید.
18 مه 2023, 18:46

کاتێک کورێکی هەرزەکار بووم لە کوردستان، هەمیشە لەگەڵ دایک و باوکم شەرم بوو!، لەسەر ئەوەی ئەوان تەداخولی ژیانم دەکەن یان تەنانەت لە دایکم تورە دەبووم لەسەر ئەوەی ئەهاتە ژوورەکەی بۆ پاک دەکردمەوە..! لەو کاتەدا تامەزرۆی ئازادی بووم! وامئەزانی دڵ خۆشی ئەوەیە بەتەنها بژیت و جیت پێ خۆش بێت ئەوە بکەیت!... ئیتر لەو تەمەنەوە رێگای غەریبم گرتە بەر زۆر وڵات و برسیەتی و ناخۆشیم بینی!، ئەزموون و تەنهایی زۆرم هەڵگرت!، وا نزیکی ٨ ساڵە لەو دۆخە ئەژیم کە خۆم ئەمویست!... بەڵام ئێستا تێدەگەم، مرۆڤە جەندە لاوازە و بێتاقەتە لە تەنهایدا!، لەگەڵ ئەم هەموو خەون و ئارەزووەی هەیەتی!، تەنهایی رێگەی نادات لاپەرەی کتێبک بکاتەوە!، تەنهایی رێگەی نادات لەزەتێک نان خواردنێک و خوێندنێک ببینیت!. بەراستی تەنهایی بکوژی تاقەت و ئیرادەیە! تەنانەت بۆشایەکی زۆر گەورەش بۆ شەیتان ئەکاتەوە..! بۆیە شەرکردن یان بەرگەکردنی هەندێک ناخۆشی لە پێناو مانەوەی کەسانێک زۆر باشترە لەوەی بکەویتە تەنهایەوە!، بۆ دواجار ئێمە مرۆڤین و پێویستمان بە یەکە!..
18 مه 2023, 12:20
18 مه 2023, ~14:21

"الإمام الأعظم" دەفەرموێت: "لم یز ولا یزل باسمائه وصفاته لم يحدث له اسم ولا صفة" واتە هەر لە ئەزەلەوە تا هەتایە بەبێ سەرەتا و
"الإمام الأعظم" دەفەرموێت: "لم یز ولا یزل باسمائه وصفاته لم يحدث له اسم ولا صفة" واتە هەر لە ئەزەلەوە تا هەتایە بەبێ سەرەتا و کۆتایی پەروەرێن بەو ناو و سیفەتانەیەوەیە و هیچ گۆڕانکاری و ڕوداو(حدوث) تێیدا ڕوی نەداوە. تەواوی ئەو ناو و سیفەتانە ئەزەلین و هیچ سەرەتایەکیان نییە، ئەبەدین و هیچ کۆتاییەکیان نیە. زاتی ئەو واجبی وجودە و هەبونی لە سەپێنراوە عەقڵیەکانە و نەگۆڕان و ڕونەدانی ڕودا و نوێکاری تێیدا بەهەمان شێوت، ئەو لەدەرەوەی کات و شوێنە و پێکهتوو نیە، ماددە و وزە نیە، بەڵکو دروستکاریا ئەوانەیە، ئەوەی گۆڕانی بەسەردادێت ئەوانن نەك ئەو. #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ماتوریدی_سوننە #فقە_الاکبر لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 مه 2023, 17:53

عەمەل، مەرجی دروست بوونی ئیمان نیە!. مادەم کافرێک بەرلەمردنی ئیمان بهێنیت!، بە ئیمانەوە دەمرێت!. کەواتە عەمەل دیارخەری ئیمانە نەک خۆی ببێتە مەرجێک بۆ دروست بوونی خودی ئیمان!. #ئیدراک لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 مه 2023, 11:17

هیچ علمێک بە هێندەی خوێندنی علمی کەلام!، موسڵمانێک بەهێز ناکات لە عەقیدەی و بوێری ناکات بۆ ژیان و مەرگ لە پێناو زاتی اللە..! #ئیدراک لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 مه 2023, 10:54

ئەقڵ، حوجەی یەکەم و کۆتایە! بۆ وەرگرتنی حەق، وە بۆ جیاکردنەوەی حەق و باطل...! #ئیدراک لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
17 مه 2023, 10:54

هههههه تەسویر جائیز نیە ها🤣 ئەوەی مسەوریشە نەعلەتی لێکراوە بە تێگەیشتی وەهابیەکان قورتان بەسەری!..🤣🤣 #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج #موجەسیمە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
16 مه 2023, 09:35

یە اللە بۆ جەماعەتی دژە تەئویل، ئەگەر جوابیش نیە عادز نابین! ماکو موشکیلە!.🥲 مامۆستا "محمد رازی" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات!. #تکایە_بەبێ_تەئویل #مامۆستا_محمد_رازی #وەهابیزم #روخێنەرەکانی_ئەهلی_سوننە #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase
16 مه 2023, 09:25

☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام ت
☜"لە ئێستادا، بەدەستهێنانی دەق ئاسانە، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم کەمەو دەگمەنە!."☞ ☜"لە کۆندا، بەدەستهێنانی دەق قورس بوو، بەڵام تێگەیشتنی سەلیم زۆر بوو!."☞ #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
15 مه 2023, 16:05