737
مشترکین
-224 ساعت
-27 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
737
ئەوە راستیە!!
ئەگەر حەقیقەتی قورئان باسی بوونی دوو خوا بکات، یان ئەزەلیەتی هەر شتەک غەیری خوا، یان بریاردانی جسم و ماددە بۆ خوا، یان باسی خوایەک بکات کە بچێتە ناو مەخلوقات!!!، ئەو ئیسلامە راست نیە و باطلە!!
بەڵام دینی ئیسلام وانیە و لەگەڵ هەموو یاسا ئەقڵیەکانە!.
#ئیدراک
737
هەر کەسێک زەرەیەک مەعریفەی هەبێت ئەزانێت و تێدەگات!، دەقی قورئان و حەدیس هەرگیز نابێتە بەڵگە بۆ نیقاش لەگەڵ کەسێکی غەیرە موسڵمان!.
دەبێت شتەک هەبێت وەک پێوەر بۆ جیاکردنەوەی حەق و باطل، هاوبەش بێت و کۆک بێت لەنێوان هەردووکیان!، ئەویش ئەقڵی سەلیمە (یاسا لۆژیکیەکان).
#ئیدراک
737
پیاوی "مـــۆدێــرن" لەبری ئەوەی هەوڵی بەرزکردنەوەی خۆی بۆ حەقیقەت بدات!، هەوڵدەدات حەقیقەت بهێنێتە خوارەوە بۆ ئاستی خۆی!.
-Rene Guenon-
#وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس
تیلیگرام: http://t.me/Turase
737
لە راستیدا، پێم وایە زۆربەی خەڵکی ئەسڵەن نازانن علمەکە خۆی چیە؟! کەچی لەناو علمەکە قسە دەکات!.
بۆیە زەرورە سەرەتا ئاشنای بکەی بە علمەکە کە چیە و چۆنە!، دواتر قسە لەناو علمەکە بکرێت!.
زۆربەی ئەوانەی دژایەتی ئێمە دەکەن و خیلافیان هەیە! ئەسڵەن ئاشنا نین بە علمەکان!..
واتە ئەوان نازانن خودی علمەکە جیە! بۆ نمونە نازانن ئسوڵی فقه چیە؟! یان نازانن علم کەلام چیە!؟ ئێ بێ گومانیش کە تۆش لەناو علمی کەلام قسە دەکەیت یان لەناو ئسوڵ قسە دەکەیت ئەو دژایەتیت دەکات! جونکە ئەسڵەن نازانێت خودی علمەکە بۆچیە!!
بۆیە لازم وایە علومەکان ئاشنا بکرێن بە کەسەکان ئەوجا قسە لەناو علمەکە بکرێت!
#ئیدراک
737
کارەسات ئەوەیە کابرا ئەسڵەن تێناگات و نازانێت جیاوازی فەهمی زاهیری دەق لەگەڵ فەهمی سەلیم بۆ دەق یانی چی؟!
زاهیری دەقەکان هەمیشە کەسانێک ئەکەونە ژێر کاریگەری کە ئەقڵیان زۆر بچوکە لە بیرکردنەوە!.
وەک ئەوە وایە دەقێک بەس بیخوێنیتەوە بێقیمەتی بکەیت! و بیری لێنەکەیتەوە!!!
#ئیدراک
737
بەداخەوە، عەقیدەی پاكی مفەویزەی حەنابیلە پیس کرا!.
بە جائیز کردنی حلول الحوادث و سابت کردنی مانای سیفاتی خوای گەورە کە لازمی هەمووی تەجسیمە!.
ئێستاش بەناوی حەنابیلە تەجسیم و حەداسەت دەرخواردی عەوام ئەدەن!.
#ئیدراک
737
ئەو کتێبە نازدارەم دۆزیەوە بە کوردی!، هی عەقیدەی نەسەفی!. لام وایە ئەوانەی زمانیان باش نیە لە عەرەبی و حەزیان بە گوێ گرتن نیە لە شەرح!!..
ئەو کتێبە زۆر پوخت و جوانە...
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە
737
عەقیدەی "ابن تیمیە" و "ابن قەییم" هەڵگرانی ئەم عەقیدەیە!، بە هیچ شێوازێک لەبازنەی ئەهلی سوننەدا نین!.
رەحمەتی خوایان لەسەر بێت
واتە مەنهەجیەن ئەوان دەلیل نین بۆ ئەهلی سوننە یان لەسەر ئسوڵی سوننە حساب بن!.
جونکە ابن تیمیە خاوەن عەقیدە و مەنهەجیکی تەواو سەربەخۆیە لەناو ئیسلام!
#عەقیدە #ئەهلی_سوننە
737
لازمی قەولی بانگەشەی دەست گرتنی راستەوخۆ بە قورئان و حەدیس ئەوەیە:
ئیمامەکانی ئەهلی سەلەف پاقلە فرۆش بوونە و علمی ئسوڵی عەقیدە و فقه و مەنتق و بەلاخە بۆ ناو تەنەکەی خۆڵ!، ئیتر سەر لەنوێ بە فەهمێکی حەداسی و جاهیلی دەست بگرین بە دەلیلەکان!.
ئا ئەمەش لوتکەی گومرایە!!
#ئیدراک
737
بانگەشەی لامەزهەبی و دەست گرتنی راستەوخۆی قورئان و حەدیس بەبێ فەهم و ئسوڵی یەکێک لەو ٤ ئیمامەی ئەهلی سوننە!، ئەو پەرەی جاهیلی و گومرایە!.
هەر لەبەر ئەمەشە نزیکی ٤٠ دانە ساڵە فەهمی ژەهراوی نەجدیەکان بۆتە هۆکاری تەفرەقە و تەجسیم و تەکفیری و گومرایی!.
#ئیدراک
737
شتێک هەیە لە مندا هەست ئەکەم سوودی زۆرم لی بینووە!.. ئەویش ئەوە بووە هەرگیز هیچ گوناحێک بە گەورە و بچوک وای لێنەکردووم لە عیبادەت کردنم سارد بم یان کەمی بمکەمەوە!!..
"لام وایە بەردەوامی تۆ لەسەر عیبادەتەکانت بەبێ ئەوەی گوناحەکانت ساردت بکەمەوە یان کەمی بکەنەوە، ئا ئەوە خاڵێکی زۆر بەهێزە بۆ دواجار زاڵ بی بەسەر نەفس و هەموو ئەو گوناحە گەورە و بجوکانەی ئەنجامی ئەدەی!. جونکە دوای هەر گوناحێک کە داوای تۆبەت کرد ئەگەر بە ١٠ جاریش نەبێ .. لام وایە ١٠٠مین جار زاڵ دەبی و ئیتر شەهەوت زاڵ نابێتەوە بەسەرت!..."
#ئیدراک
737
مۆدێرنە، کەشفی شتێکی نوێی نەکردووە! یان حەقێک بدۆزێتەوە وە حەقەکەی هەڵگرتبێت!..
بەڵکو ئەو ئیشکالی خستە سەر خودی ئەقڵی سەلیم!، بۆ ئەوەی هەرگیز حەق کەشف نەکرێت!.
#ئیدراک
737
ئەقڵی سەلیم ئیشکالی نیە بۆ دۆزینەوەی شتێک کە حەق بێت!.
ئەو ئەقڵە کاتێک ئیشکالی بۆ دروست دەبێت کە فەرامۆش بکرێت!، تەکەبوری و عەتف و مەسلحەتی کەسایەتی جێگای بگرێتەوە!..
#ئیدراک
737
پۆلێنکردنی زانایان:
ئیمامی گەورەی ئومەت "حجة الإسلام" (ڕەحمەتی خودای لێ بێت) دەفەرموێت:
زانایان سێ پۆلن:
گروپێک کە بە ڕوونی جیهانیان دەوێت، خۆیان و ئەوانی تر لەناو دەبەن.
گروپێک کە لە دەرەوە و ناوەوە خەڵک بانگهێشتی خودا دەکەن، خۆیان و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن.
دەستەیەک کە به ڕواڵەتبازی تەرکەدونیان، و بانگهێشتی قیامەت دەکەن، بەڵام لە ناوەوە ڕەزامەندی مرۆڤ و پێگەیان دەوێت؛ خۆیان لەناو دەبەن و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن، جا بیر بکەوەو بزانە تۆ لە کام گروپی و بەچی مەشغولی و بۆ کێ ئیش دەکەی، ئیتر پێت وانەبی خوای گەورە عیلم و کردەوە بەبێ دڵسۆزی قەبوڵ دەکات ...!!!
إحیَاءُ عُلُومِ الدِّین الإمامُ محمد الغزالی
#حجة_الإسلام #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
737
پۆلێنکردنی زانایان:
ئیمامی گەورەی ئومەت "حجة الإسلام" (ڕەحمەتی خودای لێ بێت) دەفەرموێت: زانایان سێ پۆلن:
گروپێک کە بە ڕوونی جیهانیان دەوێت، خۆیان و ئەوانی تر لەناو دەبەن.
گروپێک کە لە دەرەوە و ناوەوە خەڵک بانگهێشتی خودا دەکەن، خۆیان و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن.
دەستەیەک کە به ڕواڵەتبازی تەرکەدونیان، و بانگهێشتی قیامەت دەکەن، بەڵام لە ناوەوە ڕەزامەندی مرۆڤ و پێگەیان دەوێت؛ خۆیان لەناو دەبەن و ئەوانی تر ڕزگار دەکەن، جا بیر بکەوەو بزانە تۆ لە کام گروپی و بەچی مەشغولی و بۆ کێ ئیش دەکەی، ئیتر پێت وانەبی خوای گەورە عیلم و کردەوە بەبێ دڵسۆزی قەبوڵ دەکات ...!!!
إحیَاءُ عُلُومِ الدِّین الإمامُ محمد الغزالی
#حجة_الإسلام #ئەهلی_سوننە
