739
مشترکین
+124 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
739
بە پێچەوانەوەی ئەوەی کە مۆدێرنەکان بیری لێدەکەنەوە!، گەر هەر کارێک بەبێ جیاوازی لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت، تەنها بۆ چێژ وەرگرتن لە نواندن یان بۆ پێویستی و پەیداکردنی بژێوی ژیان بە هیچ شێوازیک شایەنی ئەوە نیە کە بەرزبکرێتەوە!!. تەنانەت ئەمە شتێکی نائاسایە و دەبێت بە شتێکی نائاسایی سەیر بکرێت!!.
شێخی گەورەم❤️🔥Rene Guenon❤️🔥
📚 Initiation and Spiritual Realization📚
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
مرۆڤ نهێنیە، پێویستی بە هەڵدانەوەی هەیە و ئەگەر هەموو ژیانت بە هەڵدانەوەی بەسەر برد!، بە خۆت مەڵێ کاتت بەفیڕۆ داوە!!. بەڵکو من ئەو نهێنیە دەخوێنمەوە، چونکە دەمەوێت مرۆڤ بم!.
❤️🔥"Fyodor Dostoevsky"❤️🔥
💬 لێرەدا دۆستۆیڤسکی مەزن لە بوون بە مرۆڤ مەبەستی تەواوی خۆ ناسینی تاکە!، چونکە مرۆڤ تا زیاتر رۆ بچیت و بچێتەوە ناو خودی خۆی زیاتر خود ئەناسێت و ئاشنایی لەگەڵ خودی خۆیدا پەیدا دەکات!. ئەم خود ناسینە و چونە ناوەوەی خۆت کرۆکی مەبەستە و تاکە رێگاشە بۆ گەیشتن بە ئاگامەندی و هەڵدانەوەی نهێنیەکانی خود و ئەوانی تریش!. چونکە ناسینی خۆت بە تەنها تەنها ئەوەندە بەرهەمی نیە کە ئاشنات دەکات بەم شتانەی لە تۆدا هەیە و درکت پێ نەکردووە! یان بە مانایەک ئاگاداری ئاراستەکانی فکر و هەستت دەبی کاتێک رووبەرووی دۆخەکان دەبیتەوە لە ژیان!، تەنانەت ئاشتانت دەکات بەم رێگایەی درک بە ناوەوەی ئەوانی تر بکەیت و زوو ئاشنا بی بە حەقیقەتی رووی کەسی بەرامبەر و شیکاری دەروونی بکەیت، چونکە هەردووکتان یەک نۆعن هەڵبەتە ئەمە شتێک نیە رەها بێ بەڵام کاریگەر و رێگای یەکەمە بۆ ناسینی ئەوانی تر کە خود ناسی خۆتە!. لەگەڵ ئەمانەش خود ناسین یەکەم رێگایە بۆ ئاشنا بوون بە خوا و بەرز بوونەوە و فەزیلیەت، وە خود ناسی تۆ وا لێدەکات کە ئاشنا بی بە خود و جولەی داهاتوو ئاراستە بکرێت بە ویستی خود!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
واتە هیچ چارەسەرێک لە حەقیقەتدا بوونی نیە و یان یەکلاکەرەوە لەلایان لیبرالیزم، بەڵکو مەژغوڵ کردن و گەمژە کردنی خەڵکانەی ئاسایە!!.. لە هەمان کاتدا دەرهاویشتەی ئەوە دەبێت کە کەسانێک نان و خۆشگوزەرانی لەسەر وەربگرن و ژێرەوەی ئەوانیش خەریکی باجدان بیت بۆ ئەوانەی موشتەر دەکەن و نان و لەزەتەکە وەردەگرن!!..
پێشنیاری برای بچوکتان لە رووی سیاسیەوە ئەم کتێبە زۆر نازدارە و سوودی زۆر دەبێت!.
739
جەوهەری لیبرالیزم دانوستانە!، نیوە رێگایەکی هۆشیاریانەیە!، بەو هیوایەی کە ناکۆکی یەکلابکاتەوە، یان شەڕی خوێناوی یەکلابکاتەوە!، وە بگۆڕدرێت بۆ مشتومڕێکی پەرلەمانی و ڕێگە بدرێت بڕیارەکە بۆ هەمیشە لە گفتوگۆیەکی هەمیشەیدا ڕابگیرێت!.
💬-کارل شمیت-💬
📚Political Theorogy📚
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لە دەروازەی جیهانبینینی کۆمەڵێک لە موسڵمانان کە وابەستەی جیهانی نوێگەرای کراون نەفەسی جەنگێکی خامۆش هەیە لەگەڵ کۆمەڵێکی تر هەیە کە خۆیان وابەستەی جیهانی رەسەنایەتی کردووە!. زۆرێکیش لەوانەی وابەستەیی جیهانی نوێگەراین بە ویستی خۆیان نەبووە و پەیوەست کراون پێوەی!، بە پێچەوانەوەی ئەوانەی کە هەڵگری مەفهومی رەسەنایەتن، چونکە ئەوەی کە لە واقیعدا زاڵە مەفهومی نوێگەرایە نەک رەسەنایەتی!. دەرکەوتەیەکی روونە کە ئەوەی زاڵە لای رەسەنایەتی علم و ئەقڵ بووە بۆ بە سەنتەر کردن تا بریاری هەڵبژاردنی جیهانبینینەکەی بدە!، ئەوەش پێچەوانەوەی ئەوانەن کە نوقمی جیهانی نوێگەراین!. لێرەوە ئەوانەشی بەناو بانگەشەی ئاشتی و هاوسەنگی و هاوتابوون لە ژێر پردی رەسەنایەتی دەکەن بۆ مەفهومی نوێگەرای جۆرێکە لە وەهم و قسەی باقو بریق کە هیچ ئەنجامێکی نیە!. خودی بانگەشەی ئەوان کە دەیکەن کۆکردنەوەی هەردوو رێگاکە خودی ئەمە مەفهومێکی تەواو نوێگەرە!. لازمە ئەوانەی کەوتونەتە ژێر پەردەی رەسەنایەتی بە تەواوەتی بکەونە شکاندنی مەفهومی بەرامبەر ئەگەر تەنانەت خودی مەفهومی یەکەم بە تەواوەتی لە وجودیدا کۆنەبوبێتەوە!، بە مانایەکی تر ئەوەیە کە دەرز بخرێتە مەفهومی نوێگەرای بە شێوازێکی تەواو راشکاوانە و توند، چونکە مەفهومی کۆکردنەوە و تەنانەت نەرم و لێبوردەیەکەیش لە جیاوازی جیهان بینین دەکەوێتە ژێر مەفهومی نوێگەرای!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
هەر کەسێکت بینی کە ناڕەزایەتی لە مردن هەبێت!، ئەوە بزانە عاشقی حیکمەت نەبووە بەڵکو عاشقی جەستە بووە!، هەروەها عاشقی سامان یان شەرەف بووە!، یەکێکیان یان هەردووکیان!.
-ئیمامی ئەفلاتون-
📚Phaedo📚
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
زاهید ئەو کەسەیە کە زاڵ بووە بەسەر خۆیدا!، کە دڵی لە دەسەڵاتی خۆیدایە وە خۆشی لە دەسەڵاتی دڵیدا نیە!!. ئەو وەستای بیرکردنەوەکانیەتی!!، واتە: هەر بیرکردنەوەیەک ئارەزووی بکات!، بیری لێدەکاتەوە، هەر بیرکردنەوەیەک ئارەزووی نەکات!، بیری لێناکاتەوە!!.
-ئیڤۆڵا-
📚The Doctrine of Awakening📚
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئەو کەسە بەئاگایە و وشیارە کە لە ژیان و مردن دابڕاوە و رێگای سەرەوە و خوارەوە دەزانێت!!، ئەو کەسێکی بوێرە!، دوودڵی نازانێت!، پاکە لە سۆز!، وەک ڕووناکی خۆر دەدرەوشێتەوە!!، بەبێ هەستی خۆبەزلزانین!، کەسێکی قارەمانانە!!. ئەو زانایە کە هیچ وەسوەسەیەک سەرسامی ناکات!!، هیچ کێشەیەک سەری تێکنادات!!، هیچ سەرکەوتنێک وەسوەسە و هەستی خۆبەزلی بۆ دروست ناکات!!، پەلە پەلەی نیە!!، ئەو کەسێکە کە چیتر داوای هیچ ناکات!!، و وەک مرۆڤێک کە تەواو شارەزا بووە لە هونەری "زاهیدیەتی" بوون!! ئەو بوونەوەرە گەورەیە بە ماندووبوون دەژی!!، ئازاد لە هەموو پەیوەندییەک! کە چیتر کۆیلەی هیچ کۆیلایەتیەک نییە!!، ئەو ئەو بوێرەیە!، کە چاودێری خۆی دەکات!، بەردەوام لە هەنگاوەکانیدا ئامادەیە بۆ بانگەوازەکە!!، کە خۆی لە ناوەوە و دەرەوە دەپارێزێت!!، بۆ هیچ شتێکی مەیلی نیە!!، ئەو کەسە بەرزەی کە ڕۆحی بەهێزە و ڕۆحێکە کە ڕێز لە قوربانیدان دەگرێت!!.
-Julius Evola-
📚-The Doctrine of Awakening -📚
تێبینی: ئیڤۆلا باسی هیندۆسەکان دەکات و بەرگریەکەی بەهێز دەکات لەوان و تەواوی دیندارەکان لەم پارچە نوسینەش باسی هیندۆسیەکان دەکات!! تەنانەت ئیڤۆلا ئەڵیت: هینۆسەکان مافی خۆیانە خۆیان بە "ئاریی" ناو ببەن!!. ئیڤۆلا لە سەرەتای کتێبەکە ئەڵیت:
ئایینی بودا مافی ئەوەی هەیە خۆی بە "ئاریی" ناوببات!!، هەم چونکە بە شێوەیەکی زۆر ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بنەچە هاوبەشەکانە!! و هەم بەو پێیەی بەشە گرنگەکانی میراتێکی پاراستووە!. هەروەها تا ڕادەیەکی زۆر زیاتر لە ئارییە ڕۆژهەڵاتیەکان کەتونەتە ژێر کاریگەرییە بیانیەکان!، بەتایبەتی لە بواری ئاینیدا!.
ئیڤۆلا بەر لەم قسەیەش ئەڵیت:
دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە لە پشت گۆرانکاریە جۆراوجۆرەکانی تیۆری مێژوویە مۆدێرنەکانەوە! و وەک واقیعێکی زۆر قووڵتر و سەرەتای، یەکێتی خوێن و ڕۆحی ڕەگەزی سپی پێستەکان(ئاریەکان) وەستاوە کە گەورەترین شارستانیەتەکانی هەردوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایان دروستکردووە!، ئێرانیەکان و هیندۆسی و هەروەها یۆنانی و ڕۆمانی کۆن و گێرمەنی!!.
-Julius Evola-
📚-The Doctrine of Awakening -Page 14📚
💬 بەس من ئەوەندەی بەدواداچوونم کرد، پێم وایە ئیڤۆلا بە هەڵەدا رۆیشتووە لەوەی کە هینۆسەکان دەخاتە پاڵ "ئاریەکان"، پێم وایە لێکدانەوەکەی هەڵەیە و وانیە!!. ئەوەندەی من بۆم دەرکەوت هیندۆسی لە نەژادی "ئاریەکان" نین و بەڵکو لە نەژادی "دراڤیدی" و ئاینەکە زیاتر لە کەلتوری ئەم نەژادەوە نزیکەوە و لەوەوە سەرچاوەی گرتووە!.
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
جیهانی مۆدێرنە جەخت لەسەر لێبووردەیی دەکاتەوە وەک بەرزترین فەزیلەت کە جیاوازی نێوان حەقیقەت و ناراستی لەبەرچاو گرتووە!. بەڵام حیکمەتی راستەقینە لەوەدا نیە کە تەحەمولی هەموو بیروباوەڕ و بۆچوونەکان بکەیت بەبێ جیاوازی!، بەڵکو حیکمەت لەوەدایە کە چی راستە و چی درۆیە لەیەکتر جیابکەیتەوە!. لێبووردەیی بەبێ تێگەیشتن تەنیا بێباکیە و تەنیا دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و خراپبوونی ئەخلاقی!. حیکمەتی ڕاستەقینە دەبێت ئەم بوێرەیی هەبێت کە ڕاستی رابگرێت و درۆش ڕەت بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمە وەستان بێت بە تەنها بە رووی زەریایەک لە بیروڕای جەماوەری!!!.
شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن"
📚Initiation and Spiritual Realization📚
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#توراس #ئیدراک
739
جیانی مۆدێرنە جەخت لەسەر لێبووردەیی دەکاتەوە وەک بەرزترین فەزیلەت کە جیاوازی نێوان حەقیقەت و ناراستی لەبەرچاو گرتووە!. بەڵام حیکمەتی راستەقینە لەوەدا نیە کە تەحەمولی هەموو بیروباوەڕ و بۆچوونەکان بکەیت بەبێ جیاوازی!، بەڵکو حیکمەت لەوەدایە کە چی راستە و چی درۆیە لەیەکتر جیابکەیتەوە!. لێبووردەیی بەبێ تێگەیشتن تەنیا بێباکیە و تەنیا دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و خراپبوونی ئەخلاقی!. حیکمەتی ڕاستەقینە دەبێت ئەم بوێرەیی هەبێت کە ڕاستی رابگرێت و درۆش ڕەت بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمە وەستان بێت بە تەنها بە رووی زەریایەک لە بیروڕای جەماوەری!!!.
شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن"
📚Initiation and Spiritual Realization📚
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#توراس #ئیدراک
739
ئەوانەی لەناو هەوری پەمەیدا ئەژین!!!
کاکم هاتووە باسی عەبقەریەتی کەسێک دەکات کە عەقیدەکەی سەد پلە لەگەڵ ئەهلی سوننە پێچەوانەیە و پریەتی لە فەزاحەت و تەناقوز!!.
ئەوە عەلاساس هاتووە، مەنهەجی تەیمی بە جوانی نیشان بدا!!
لەوەش کۆمیدی تر ئیمامی غەزالی لە حەدیس لاواز بووە و خۆی وای وتوە؟؟؟!
بەس پێ کفرە کۆمەڵێک ڤیدۆش بکات لەسەر گومرایی عەقیدەی ابن تەیمیە و فەزاحەتەکانی!!.
ئەوە نمونەی ئەم مامۆستایانەیە نە مەنهەجی دیارە و نە عەقیدەی دیارە، دەیەوێت دوو شتی دژ بەیەک کۆبکاتەوە لە ژێر ئەو ئاسمانە پەمەیەیی دروستی کردووە!!.
ئەوە ئەم نۆعانەن لە پێناو راگرتنی دڵی خەڵک و هەوری پەمەیی خیانەت لە علم و حەق دەکات!!
لەگەڵ رێزم...
#ئیدراک
739
هیچ شتێک بە هێندەی ئەوە روون و دیار نیە کە سەرمایەداریی مۆدێرن بە هێندەی مارکسیزم چەوسێنەرە!. ڕوانگەی ماتریالیستی ئەمەیە کە هەردوو سیستەمەکە سەرمایەداریی و مارکسیزم لەسەری بنیات نراوە!. هەردووکیان لە ڕوانگەی بینییان یەکسانن!.
-ئیڤۆلا-
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
هاوڕێیانم خودا بۆ من پێویستە!، تەنها لەبەر ئەوەی ئەو تاکە زیندووە کە دەتوانرێت بۆ هەمیشە خۆشبویسترێت و خۆشەویستی بکرێت!.
💬Fyodor Dostoevsky💬
📚Demons📚
دۆستۆیڤسکی نوسەرێکە کە لە هەرزەکاریەوە تا ئێستاکە نەمتوانیوە بە تەواوەتی لە ژێر کاریگەری ئەودا بێمە دەرەوە، بە رادەیەک سەرەتایی ئاشنا بوونم بە تاوان و سزا کە یەکەم کتێب بوو خوێندمەوە هی دۆستۆیڤسکی، لە هەر دێرکدا خۆم ئەدۆزیەوە!، دوای تاوان و سزا گشت ئەو کتێبانەی کەوتنە دەستم هی ئەو وەک دێوانە ئەمخوێندەوە، سەرەرای خۆشەویستیەکی زۆریش بۆ نوسینەکانی کە دروست بوو!. تەنانەت ئەتوانم بڵێم ناسینی ناوەوەی خۆم و کردنی شیکاری بۆ دەروونم تەنها بە هۆی دۆستۆیڤسکیەوە بوو!. بەراستی دۆستۆیڤسکی نمونەی شاکارێکی مەزنی روسە!. ئەگەرچی لە زۆر قۆناغدا نوقمی پوچگەرای دەبێت بەڵام ئەگەر کەسانێک ئاشنا بن بە دین، بەراستی نوسینەکانی دۆستۆیڤسکی ناوازەیە بۆ تێگەیشتن لە هەندێک دەروون و ئاشنا بوون بە شیکارکردنی هەندێک حەقیقەت لە ناوەوەی ئێمەدا..!
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
739
لەم گروپەدا کە سەر بەم کەناڵەیە هەموو بەشەکانی عەقیدە و مەنتق و فەهمی توراسی و کتێبەکان بە شێوازێکی تەواو جیا کراوەتەوە و ئەتوانن بە ئاسانی بچنە سەر بابەتێکی دیاری کراو..
هەر کەسێک حەز ئەکات ئەتوانێت داخیلی بێت.
https://t.me/Turaseat
739
ئیمپریالیست: ئەم پراکتیکەیە کە بەناوی ئازادی و پاراستن و ئەوانەوە هێرش دەکەنە سەر وڵاتانی بیانی یان دەست دەگرن بەسەریاندا...
ئەگەر نمونەیەک هەبیت بۆ نمونە ئەمەریکا و بەریتانیا کە ولاتانی تریان داگیر دەکەن و دەسەڵاتی خۆیان ئەجەسپینن! بەناوی پاراستن و مرۆڤایەتی!.
