739
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
738
نە چێژ نە ئازار نابێت کاریگەری هەبێت یان وەک پاڵنەرێک بچێتە ناوەوە بۆ کردنی شتێک، بەڵکو کاتێک مرۆڤ دەبێت کارێک بکات دەبێت بیکات!.
-جولیۆس ئیڤۆلا-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
گرنگترین ئارگومێنت دژی دیموکراسی دەتوانرێت بە چەند وشەیەک کورت بکرێتەوە: بەرزتر ناتوانێت لە خوارەوە بێت چونکە زیاتر ناتوانێت لە کەمترەوە بێت!.
شێخی گەورەم "ڕێنێ گوینۆن"
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
ئێمە ماندوونەناسانە و بێ سازشکارانە دژی دابەزینی پێوەرە ڕۆحییەکان دەجەنگین کە بووەتە خووی مرۆڤی مۆدێرن!. ئێمە بەرەنگاری لەدەستدانی هەموو مانایەکی باڵاتر لە ژیاندا دەبینەوە، ئەو ماددەبوون و کۆمەڵایەتیکردن و ستانداردکردنەی کە هەموو شتێک ژێردەستەییەتی!. ئێمە دەمانەوێت هەڕەشە و تەحەدا و تۆمەتبارکردن بین بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لاوازن و سازشکارن و بە کۆیلەی ڕای گشتی و دەستکارییە بچووکەکان لەگەڵ ساتەوەختی ئێستادا!. ئێمە ناڕەزایەتییەکی بێوچانمان بەرامبەر بە ستەمی هەموو شتێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەردەبڕین، کە بە بێئەدەبی هەموو شتێکی دەوروبەری دەگرێتەوە و دژی بچووککردنەوەی هەر جیهانبینییەکی بەرز بۆ ئاستی مرۆڤایەتییەکی بچووک!.
جولیۆس ئیڤۆلا، گۆڤاری تاوەر [1929]
#ئیدراک #توراس
738
تەنانەت مۆدێرنە هیچ بیرۆکەیەکی نیە کە مرۆڤ چۆن لەناو خۆیدا رێکبخرێت!. لەبری ئەوەی هاوسەنگی دەروونی ببەخشێت هەڵسا بە شکاندنی ئەو بنەمای کە سوود لە ئەزموونی غەیری خۆی بینێت و ئیعتیماد بکاتە سەر ئەزموونی تەنها کەسی خۆی!. یانی ئەو پێویستە بێدەنگ بێت لەسەر ئەو ئەزموونانەی هەیەتی و پێ گەیشتووە!، هەروەها بەهای توراسەت و حیکمەت و ئەزموونی توراس بێ قیمەت دەکات و فرێی ئەدات، سەرەرای ئەمەش دژایەتی شوێن کەوتوانی توراسیەتیش دەکات!.
#توراس #ئیدراک
738
گەورەترین بەڵای ژیانی مۆدێرن ئەوەیە کە دەبێت مانا بەو شتانە بدەیت کە بەڕاستی هیچ مانایەکیان نیە!.
#توراس #ئیدراک
738
ئایە موسڵمان دەبێت بەبێ ئەقڵ تەسلیمی قورئان ببێت؟!
ئەگەر تۆ تەسلیمی قورئان بیت بەبێ ئەقڵ، کەواتە مەسیحی و جولەکەش هەمان شت دەکەن و تۆی موسڵمانان بۆت نیە رەخنە بگری!.
ق- من چۆن هاتووە، تەسلیمی دەبم و ئەقڵ ناخوات لای من!.
ت- بەڵام فەهمی تۆ بۆ هەندێک ئایەت و حەدیس تەناقوزە و موستەحیلاتی ئەقڵیە!.
ق- تۆ دەلیلت نیە لە قورئان و سوونەت و بە ئەقڵ قسە دەکەی!.
ت- کەواتە دینەکەی تۆ بۆ کەسانێک نیە کە ئاقڵ بن، تەنها بۆ کەسانێکە بەبێ ئەقڵ تەسلیم بوونە!.
ق- من شوێن فەهمی سەلەف دەکەوم و تەسلیم دەبم!.
ت- کەواتە بۆ نمونە ئەگەر فەهمی سەلەف تەناقوزاتی ئەقڵی دروست بکات هێشتا قبوڵتە لە دینەکەت!؟
ق- بەڵی، قبوڵمە.
ت- دەی کەواتە عەقیدەکەی تۆ بۆ کەسانێکە کە ئەقڵیان نیە، فەهمی تۆش بۆ قورئان و حەدیس باطلە، کەواتە جەنابت کافری بە فەهمی سەلیمی قورئان و سوننەت، راستە بە خۆت ئەڵیت موسڵمان بەڵام لە حەقیقەتدا بەس ناوەکەت هەڵگرتووە ئەگینە عەقیدە و فەهمەکەت باطلە، جونکە دینی ئیسلام حەقە و بۆ ئاقڵەکانە لەگەڵ ئەقڵ کێشەی نیە، بەڵام جەنابت تەکلیفت لەسەر نیە!.
ق-🤬🤬🤬
738
پێویستە دووبارە بەهای توراسیەت نیشان بدرێت بە روونی و توندتر!. تەنانەت ئەگەر ئەم بەهایانە لە ئەمرۆشدا نەتوانرێت بەدی بهێنرێت زۆر زیاترن لەو بیرۆکە مۆدێرنانەی کە رژاوەتە جیهان!. کەسانێکی زۆریش هەن گەیشتونەتە ئەوەی کە مۆدێرنە حەقیقەتی چیە!، بۆیە دەرکەوتنی سێبەری توراسیەت ئەو کەسانە بە حەقیقەتێک ئاشنا دەکات کە تەواوی بۆشاییەکانی بۆ پر دەکاتەوە!.
#توراس #ئیدراک
738
ئەوەی کە راستیە ئەوەیە مرۆڤە بێ کاتەکان ئەو کەسانەن کە مێژوو دروست دەکەن!. مێژوو تەنها لەلایەن ئەو کەسانەوە دروست دەکرێت کە لە دەرەوەی زنجیرە هۆکارەکانیان وەستاون هیچ هۆکارێک ناتوانی بچێتە بەردەمی!. چونکە تەنها ئەوانن کە دەچنە ناو ئەو پەیوەندییە نەتواوەتەوە بە بێ کاتەوە بە تەواوەتی بێ کات، بە بەهایەکی بەرز، کە ناوەڕۆکێکی ئەبەدی بە بەرهەمەکانیان دەبەخشن. وە ئەوانەش لە هەموو شتێکەوە دەچێتە ناو کەلتورەوە، وە لە ڕوانگەی بەهای ئەبەدییەوە دەچێتە ناویەوە!.
#توراس #ئیدراک
738
لە لێواری ڕەوتە گەورەکانی جیهاندا، هێشتا کەسانێک هەن و ئەژین کە لە "زەویە نەجووڵاوەکاندا" لەنگەریان گرتووە!.
زۆربەی کەسانی نەناسراون و لە شتە بێ بایەخەکانی ناوداران و شارستانیەتی مۆدێرنە خۆ بە دوور دەگرن و دەپارێزن!. ئەوان بەرگری لە هێڵەکانی لوتکە دەگرن و سەر بەم جیهانە نین!. هەرجەندە زۆربەیان دوورن لە یەک و نەناسراون بە یەکتر بە شێوەیەکی پەرش و بڵاو ئەژین لەم جیهانە بەڵام بە شێوەیەکی نەبینراو روحی هەمووان یەکتریان گرتووە و خۆیان لەناو یەک حەقیقەتدا یەکگرتووە!. کە هەموویان زنجیرەیەکی روحی نەشکێنراو پێکدەهێنن!. ئەرکی ئەوان مانەوەیە لەسەر ئەم زنجیرە روحیە یەکگرتووە کە هەمووان بە خۆیان بە یەک پەتەوە گرتووە کە لەودیوی جیهانەوە پەتەکە بۆیان شۆڕ بۆتەوە!.
#توراس #ئیدراک
738
دروستکردنی شار ئاسانترە لەوەی دەوڵەتێک بەبێ خودا دروست بکەیت!.
-ئیمامی ئەفلاتون-
#توراس #ئیدراک
738
"فێمینیزم" شەڕی ژن نییە بەرامبەر پیاو، بەڵکو شەڕی ژنە شکستخواردووەکانە لە دژی ژنە سەرکەوتووەکان.
-نیچە-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
