fa
Feedback
وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
737
مشترکین
-224 ساعت
-27 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
photo content

[یجب ان یقول امنت بالله] بوون یا مومکینە(هەبوون و نەبوونی لە ئەگەردایە) یان واجبە(هەبونی پێویستە و مەحاڵە نەبێت). پەروەردگاریش بوونی واجبە بەوپێیەی دروستکراوەکانی دەبینین و بە عەقڵیش دەزانین کە ناکرێت دروستکراو دروستکاری نەبێت و دەشزانین کە زنجیرەی ناکۆتاش بوونی نیە و پێویستە سەرەتایەك هەبێ بۆ بوون لە لایەن زاتی یەکەم کە سەرەتای نیە و ئەو زاتەش بوونی واجبە وەکو وتمان، نەبوونیشی مەحاڵە، وە هەرچیەکیش ئەزەلیەت و بێ سەرەتایی بسەلمێنرێت ئەوا مەحاڵیەتی کۆتایهاتن پێ دەسەلمێت"ما ثبت قدمه اسحال عدمە". بۆیە الله بێ سەرەتا و بێ کۆتایی و ئەزەلیە وە جگە ئەو هیچ شتێکی دیکە ئەزەلی نیە و هەموویان ئەگەر بوون و نەبوونیان هەیە، لێرەوە سیفەتی(البقاء)ی الله دەزانین کە کۆتایهاتن و لەناوچونی ڕەت دەکاتەوە، هەر وەك چۆن (القدیم) مانای بێسەرەتا دەگەیەنێت، بەوەی لە نەبوونەوە نەهاتووە. لێرەوە دەتوانین بڵێین کە(وجود) بوون و (قدم) ئەزەلێتی سیفەتهایەکی زاتی پەروەردگارن. ئیما کاتێك دەفەرموێت(یجب) واتە پێویستە لەسەر کەسی باوەڕدار و تەکلیف لێکراو لە ڕووی شەرعەوە(باڵغ و قاڵ بێت)کە(ان یقول) بڵێت بە تەواوی بەوەڕیەوە (امنت بالله) باوەڕم هەیە بە الله بەوجۆرەی کە باسمان کرد لە پێشودا ئەو پەروەردگارە بێ سەرەتا و کۆتاییە و دروستکاری دروستکراوەکان. ئیمام لێرەدا ئاماژەی بە دانپێدانان کردووە بە زمان وە لە ڕاستیدا ئەم دان پێدانانە مەرج نیە لە خودی دروستبوونی باوەڕدا چونکە باوەڕ لەناو ناخدایە و زمان دەربڕێکە نەك زیاتر، بەڵام تەنها بۆ ئەوەیە کە باوەڕداران بزانن ئەو کەسە باوەڕدارە چونکە ئەوان ناتوانن ناو ناخی کەسەکە ببینن. خوای گەورە دەربارەی باوەڕ دەفەرموێت: ﴿أُولَٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ﴾(المجادلة/22). یاخود دەفەرموێت: ﴿قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَٰكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ﴾(الحجرات/14). بۆیە پێگەی باوەڕ دڵە لە بنەڕەتدا و لەڕێگەی وتنەوە دەزانرێت کەسەکە باوەڕدارە، نەك وتن مەرج بێت بۆ دروست بوونی باوەڕەکە، گەر کەسێك ئەوەش نەڵێت پەروەردگار زانایە بەوەی کە باوەڕدارە یاخود نا، هەر وەك چۆن زانایە بەوەی کە ڕووکەش باوەڕداری دەنوێنێت و لە ناخەوە پێچەوانەکەیەتی. لێرەوە دانپێدانان بەوەی بوونی پەروەردگار و تاکو تەنهایی لە زات و سیفاتە بەرزەکانی و بەرز ڕاگرتنی دەبێت بێتە دی لە ئەو کەسەی کە دەڵێت باوەڕم بە الله هێنا. #ئەهلی_سوننە #عەقیدە #فقە_الاكبر #ماتوریدی تێلێگرام : https://t.me/Turase

بۆچی عەقیدەی سەلەفی و خەواریج و تەجسیم و وەهابیەت بەربڵاوە لە کوردستان؟! بۆچی خەڵکی عەوام ئاراستە دەکرێت بەرەو دژایەتی ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراس؟! بۆ بڵاوکردنەوەی عەقیدەیەک ئەگەر عەقیدەکە باطلیش بێت لە کوردستان بە ئاسانی دەکرێت، بە تایبەت کۆکردنەوەی خەڵکی عەوام!. جونکە جوگرافیەی کوردستان لە دۆخێکی ناجێگیردایە! وە دەسەڵاتێکی زاڵم و حوکمێکی کفر بەسەر حوکمەت و خەڵکدا زاڵە!. لێرەوە دەگەینە ئەوەی خەڵکی لەژێر کاریگەری عەتف و نەقسێکی زۆردا!. بۆیە ئەم عەقیدەی کە ئێستا لە کوردستان بەربڵاوە دوورە لە ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراسی ئومەت!، لە مێژووە لە بۆشایەکەی عەقدەیەوە داخیلی کوردستان بوو!، لەوکاتەدا خەڵک پر بوو!، بۆیە لامەزهەبی و ئەم عەقیدە گومرایە بڵاویکرد!!. هۆکاری سەرەکی بەربڵاوی ئەم عەقیدەیە حەق یان علم نیە لە خەڵکەکە! بەڵکو ئەو ئسولبە گەیاندنەیە کە بەناو مەلا و مامۆستاکان ‌هەڵگری عەقیدەکەن و دەیگەینن! بۆ خەڵکی عەوام!. خەڵکی عەوام کە شارەزا نیە لە علومەکانی شەریعەت و جەکی تێگەیشتنی نیە لە عەقیدە و زۆر بابەتی تر!. بێگومان بە ئاسانی دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەناو مەلایەک و مامۆستایەک کە بە توندی و حەماسی و یاخیانەوە گوتار دەدات و دژی حوکمەت و زاڵم قسان دەکات!. خودی ئا گوتاری پۆپۆلیستیە کە کار دەکاتە سەر عەتف و سۆزی خەڵکی عەوام!، کە عەوام ئاراستە دەکرێت بۆ قسەی بەناو ئەم مەلا و مامۆستایە، کە پێی وایە حەق لای ئەوە و بەس ئەو راستە!. ئەگەر کەسێک زەرەیەک مەعریفەی هەبێت! تێدەگات ئەم عەقیدەی ئێستا کە بەربڵاوە ئاساسەکەی علم نیە! بەڵکو خەڵک هەیەتی بەهۆی خۆشەویستی بۆ هەندێک بەناو مامۆستا و مەلا! یان لەتاو ئەم دەسەڵاتە زاڵم و ئەم جەلادانەی کوردستان!، وەک دژایەتی ئەهلی سوننەش دەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی دژی دەسەڵات نین و پشتگیری لە دەسەڵاتی زاڵم دەکەن!. بەڵام لە راستیدا بێئاگەن لەوەی ئەم مەنهەجەی ئێستا هەیە و بەربڵاوە لە خزمەتی عەلمانیەت و دیموکراسی دایە!! کە گەنجێکێ یاخی و جاهیل بە هەموو علومە شەرعیەکان پەروەردە دەکات!. وای لیدەکات جگە لە تەکفیر و سوکایەتی بە توراسی خۆی هیجی تر نەزانیت!. وای ڵیدەکات لەماڵەکەی خۆی نان بخوات و بخەویت و قسەی گەورە و سوکایەتی لەسەر توراسی ئومەت بکات!. بۆیە ئەگەر هەر کەسێک دیقەت بدات!، ئەم مامۆستایانە بەناوبانگن کە دژی دەسەڵات زۆر قسان دەکەن و باسی میحنەیتی خەڵکی دەکەن!. ئەگەرچی ئەو کەسە جاهیل بیت و خاوەن هیچ علمێک نەبێت! بۆیە! خەلك یەکسەر شوێن جاهیلەیتی ئەو دەکەوێت جونکە خاوەن هیچ ئەساسێکی علمی نیە!.. ماوەیەکی زۆرە خەڵکیش ئاراستە دەکرێن بۆ دژایەتی ئەهلی سوننە و مەنهەجی توراس لەناو بەرگێکی سوننە!!!!. ئەهلی حەق و مەنهەجی توراس قبوڵی ناکات کەسێکی جاهیل و عەوام دەم بخاتە فتوا و کۆمەڵیکی بابەتی علمی!. نەفەسیکی سیاسی بەهێز و کەسێکی مەنهەجی و پراوپر لە علم پەرەوەردە دەکات!. دەبێتە خاوەن عەقیدەیەکی کە هیچ شوبهە و پسیارێک رایناگرێت و رەدێکی تەواوی دەبێت!. بۆیەش ئا ئەمە رێک و رێک لە ئەسل و فەسڵی ئیلحاد و دەسەڵاتی زاڵم ئەدات!. {"پوختەی قسەکانم ئەوەیە شێوازی گەیاندنی ئەم عەقیدە باطلە هۆکارێکە بۆ ئەوەی لەناو عەوام زۆر بڵاوبێتەوە!!. هەڵبەتە کەمتەرخەمی ئەهلی سوننەشی تێدایە!! جەندین ساڵە بێدەنگن!. لە هەمان کاتدا ئەوانەی هەڵگری ئەم عەقیدەیەن زۆربەی گوتار ئەدەن لە دژی حوکمەت و باسی میحنەت و ئازار دەکەن! تەنانەت تیشک دەخەنە سەر ئەو ئیمام و کەسانەی ئازار دراون!. واتە زەلیلی خۆیان نیشان ئەدەن و سۆزی خەڵک رادەکێشن!. کەسانێکی خاوەن علم باش ئەزانن، ئەم مەنهەجە باطلەی کە هەیە رێک و رێک لە خزمەتی زاڵمە و گەنجێکی نەزان و بێ بەرهەم دروست دەکات!"}

پەیامێکی گرینگ و پر لە مەعریفە! لەلایان مامۆستای گەورە "ســەربـــاز مـحـمـد" خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتی بکات و تەمەنی درێژ بکات!. بەراستی ئەم مامۆستایانە ئەستێرەکانی ئەهلی سوننەن لە ئاسمانی کوردستان!.. #ئەهلی_سوننە #عەقیدە #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

سوێند بە اللە، زەلامی ئەوها بێسەقافەت و درۆزن و دەمپیسم نەدیووە!!. وللەهی ئیسلامەت ناشیرن کردووە، وللەهی بویتە ژەهر و ڤایرۆس!!... ئا تخوا ئەوە قسەی کە هەڵبەستراوە! هی باس کردنە هەی کەم ئەخلاق؟! دەک داوەشی بۆخۆت و قسە و مینبەر و شوێنکەوتوانت!!! ئەگەر پیاو بویتایە و خۆت نەفرۆشتایە!! لە زۆنی سەوز حور نەدەبووی!! پیاو بە باسی ئێران بکە.... #وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج

ئیجماع لەسەر کافر بوونی کەسێک کاتێک بڵێن اللە جسمە!
ئیجماع لەسەر کافر بوونی کەسێک کاتێک بڵێن اللە جسمە!

ابن تيميە ئەڵێت: اثبات و نەفی کردنی جسم بۆ اللە بیدعەیە!..😊
ابن تيميە ئەڵێت: اثبات و نەفی کردنی جسم بۆ اللە بیدعەیە!..😊

ئیبن تەیمیە: خوا لە نەفسی خۆیدا سنوری هەیە تەنها خۆی سنورەكەی دەزانێت جگە خۆی نایزانێت ئەو سنورە چەندە...!!!!!!! ---یانی سنوو
ئیبن تەیمیە: خوا لە نەفسی خۆیدا سنوری هەیە تەنها خۆی سنورەكەی دەزانێت جگە خۆی نایزانێت ئەو سنورە چەندە...!!!!!!! ---یانی سنووری هەیە خوا؟! ئی ئەگەر سنووری هەبێت ئەوە خوا نیە!!! خوا هەرگیز نابێت سنووری هەبێت!..---

دەربارەی مەكان بزانن محمدی كوڕی عبدالواهاب بۆچونی چۆن بووە...! #وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج تیلیگرام: https://t.me/Turase

بۆ ناسینی ئیمامی ئەبو حەنیفە ئەم كتێبە بخوێنەوە

مناقب الامام ابو حنیفە.pdf9.43 KB

بەراستی دڵم تەنگە!، کە دوورم و ناتوانم خزمەتی ئەو مامۆستایانە پر لە علم و مەعریفانە بکەم، ئەگەر هیچش نەبێت بتوانم ئاویان بەسە
+2
بەراستی دڵم تەنگە!، کە دوورم و ناتوانم خزمەتی ئەو مامۆستایانە پر لە علم و مەعریفانە بکەم، ئەگەر هیچش نەبێت بتوانم ئاویان بەسەردا دابەش بکەم!... ئا ئەوانە بەراستی هەڵگری عەقیدە و مەنهەجی سەلەفی ساڵحن!، ئا ئەوانە نمونەی جوانی و ئەدەب و ئەخلاقن، ئا ئەوانە ئەستێرەکانی ئەهلی سوننەن لە کوردستان!... خوای گەورە سەربەرزی دونیا و قیامەتان بکات!.. بەراستی دڵ خۆشم کە ئەم هەموو مامۆستایە دەبینم خەریکی زیندوو کردنەوەی توراسی ئومەتن!. #ئەهلی_سوننە #ئومەت تیلیگرام: https://t.me/Turase

photo content

#ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #وێنەیەک_لە_مێژوو تیلیگرام : https://t.me/Turase

کاک "ڵەتیف" راست دەکات!، "سەلاحەدینی ئەیوبی" هەرگیز پێشەوای جاهیل و گومرا و موجەسیمە و وەهابی و خەواریج نەبووە!. "سەلاحەدینی
کاک "ڵەتیف" راست دەکات!، "سەلاحەدینی ئەیوبی" هەرگیز پێشەوای جاهیل و گومرا و موجەسیمە و وەهابی و خەواریج نەبووە!. "سەلاحەدینی ئەیوبی" پێشەوای ئەهلی سوننە و پیاوی مەردە، پێشەوای ئومەتێکە کە هەڵگری ئاڵای ئیسلام بێت!. "سەلاحەدینی ئەیوبی" حاشا پێشەوای جاشی عەلمانیەت و زاڵم نیە!.

کەتوانای بیستن و بینین و وردبوونەوە و لێکدانەوەیان هەبێت هەر لە زیگماکەوە و ئەو توانایە بەکار بهێنن بۆ خراپە، ئەمەشیان[استدراجا] بۆ ڕاکێشانیان و تاقیکردنەوەیانە لە ژیاندا، وەك زانراوە هەر مرۆڤێك بە جۆرێك لەم ژیانەدا تاقی دەکرێتەوە و پێویستە لەسەری لەو تاقی کردنەوەیەدا سەرکەوتوبێت، پەروەردگاریش ئەم هێزە ناوازەیەیان پێ دەبخشێت و ویستەکانیان بۆ دەهێنێتە دی وەك تاقیکردنەوەیەك [وعقوبة لهم]وە ئەم شتانەیان پێدەبەخشێت بەهۆی پیسی و خراپی دڵیانەوە تا بەهۆیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا سزای زیاتر و زیاتر وەربگرن. وەك پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ﴾(الانعام/44). ئەوانیش لەجێی ئەوەی بەهۆش بێنەوە بەم بابەتانە و دەسەڵاتی پەروەردگاریان بۆ دەربکەوێت[فيغترون به ويزدادون طغيانا و كفرا] پێی مەغرور دەبن و وا باوەڕ بەخۆیان دەهێنن کە کارێکی باش دەکەن و بەمەش زیاتر و زیاتر لە تاوان ئەتلێنەوە و سنوری زیاتر دەبەزێنن و لە کوفر و بێ باوەڕیدا ڕۆدەچن. هەندێك جار وا دەردەخەن کە ئەمە خودا پێیداون و لە قیامەتیشدا لەوە باشتریان پێ دەدرێت، وەك لە باسی خاوەن باخەکەی سورەتی(الکهف)دا ئاماژەی پێ دراوە کە پێیوابوو لە قیامەتیشدا ئەگەر قیامەت بوونی هەبێت لەوە باشتری پێدەدرێت کە لەم دنیایەدا پێیدراوە: ﴿وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا﴾(الكهف/36). یان وەکو قارون، لەخۆی دەگۆڕێت و پێیوایە ئەوەی دەستی کەوتووە ئازایی خۆیەتی و خودا پێینەداوە، یاخود پێیداوە لەخۆشەویستی بۆی و بە توانا و بیری خۆی بەدەستی هێناوە: ﴿قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِي ﴾(القصص/78). [وذلك كله جائز ممكن] هەموو ئەوانەی وتمان لەم باسەدا هەم لە ڕووی شەرعیەوە فەرمایشت دەربارەیان هاتووە، وەك لە فەرمودەدا باس کراوە کە دەفەرموێت: ”إِذَا رَأَيْتَ اللَّهَ يُعْطِي الْعَبْدَ مِنْ الدُّنْيَا عَلَى مَعَاصِيهِ مَا يُحِبُّ، فَإِنَّمَا هُوَ اسْتِدْرَاجٌ، ثُمَّ تَلا رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم-: (فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ)[الأنعام:44]“(مسند احمد/17311). هەم لەڕوی عەقڵیەوە مومکینن(ئەگەری ڕودانیان هەیە) عەقڵ پێی هەزم دەکرێت و تەنانەت ئەزمون کراویشە لەلایەن هەندێکەوە و بینراوە، ئەگەریش بەڵگەیەکی ئەوتۆی لەسەر نەبێت بەهۆی شاراوەیی بابەتەکە ئەوا عەقڵ دەتوانێت وێنای بکات و هیچ دژیەکێکی بۆ دروست نابێت. #ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #عەقیدە تیلیگرام: https://t.me/Turase

"دەربارەی موعجیزە و کەڕامات" [آيات الأنبياء وكرامات الأولياء حق والآيات ثابتة للأنبياء والكرامات للأولياء حق واما التي تكون لأعدائه مثل ابليس وفرعون والدجال فيما روي الأخبار أنه كان ويكون لهم لا نسميها آيات ولا كرامات ولكن نسميها قضاء حاجاتهم وذلك لأن الله تعالى يقضي حاجات اعدائه استدراجا لهم وعقوبة لهم فيغترون به ويزدادون طغيانا وكفرا وكله جائز ممكن] [والآيات للأنبيا] وشەی(آیة یان المعجزة) بەواتای ئەو شتانە دێت کە لەدەرەوەی یاسا سروشتیەکانن، لە دۆخی ئاسایدا ناکرێت ڕووبدەن و لەتوانادا نیە کردنیان، بەڵام لەسەر دەستی پەیامبەران ڕوودەدەن، وەك بەڵگەیەك بۆ سەلماندنی پێغەمبەرایەتیان[والکرامات للأولیاء حق] کەراماتیش مەبەست پێی شتانێکە کە بەهەمان شێوە لەدەرەوەی یاسا سروشتیەکانەوەن و پەروەردگار لەسەر دەستی دۆستەکانی خۆی دەریدەخات وەك پلە و پایە و ڕێزلێنانێك بۆیان یاخود بۆ ڕاست نیشاندانی ڕێگاکەیان تاوەکو خەڵکی شوێنیان بکەون و چاویان لێبکەن. ئەم دووانەش(موعجیزە و کەرامات) ڕاستین و ئێمە وەك ئەهلی سوننە و جەماعە باوەڕمان پێیانە چونکە لە قورئان و سوننەتدا ئاماژەی پێ کراوە، لەهەمان کاتدا باس گەلێکی ئەگەری(ممکنات)ن، هیچ کێشەیەکی عەقڵی تێدا نابینرێت، چونکە ئەو پەروەرێنەی کە ئەم سروشتەی لەسەر ئەو یاسایانە دامەزراندووە کە لەسەریەتی، بەتوانایە بەسەریدا و دەتوانێت بیگۆڕێت چۆن و کەی بیگۆڕێت بۆ هەر کەسێك کە خۆی دەیەوێت. باسی موعجیزەکان لە قورئاندا بەڕوونی ئاماژەی پێکراوە لە چیرۆکی زۆرینەی پێغەمبەرکاندا، وەك؛ وشترەکەی ساڵح ـ دار دەستەکەی موسا ـ زیندو کردنەوەی مردوو لەلایەن عیسا ـ شەق بوونی مانگ لەلایەن سەروەرمان(علیهم الصلاة والسلام)...هتد. سەبارەت بە کەراماتی ئەولیاکانیش لە قورئان و سوننەتدا و لەڕێگەی هەواڵە مێژووییەکانەوە بۆمان گوازراوەتەوە وەك؛ کەراماتی مەریەم(علیها السلام) کە لە زستاندا میوەی هاوینە و لەهاویندا میوەی زستانەی بۆ دەهات و کەراماتی عاصفی کوڕی بەرخیەی هاوەڵی سولەیمان(علیه السلام) بۆ هێنانی عەرشی بەڵقیس و کەرامەتی ئیمام عومەر لەسەر مینبەرەکەیەوە سوپاکەی ساریەی بینیوە، هەروەها نیل بە نامەیەکی ئەو ئاوەکەی زیادی کردووە...هتد. جیاوازیش لەنێوان موعجیزە و کەراماتدا ئەوەیە کە کەرامات شتانێکن ڕوودەدەن بەبێ ئەوەی مەرجی تەحەددایەکی تێدا هەبێت بۆ ئەو کەسەی کە لەسەر دەستی ڕودەدات، لەکاتێکدا موعجیزە تەحەددا کردنی تێدایە بۆ بێ باوەڕان تا باوەڕب بهێنن. ئەم بابەتەش بابەتێکی سەخت و قوڵ و دژوارە و ئەهلی تەسەوف و کەشف زیاتر زانا و بیرمەندن تێیدا و بۆ ئەوان هەیە زیاتری لەبارەوە بدوێت، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە وەك موسوڵمانێکی سوننی باوەڕمان بەوە هەبێت موعجیزە پێغەمبەران و کەرامەتی پیاو چاکان، شتانێکن کە ڕەتکردنەوەیان مەترسیدارە بۆسەر بیر و باوەڕ، چونکە بە دەقی قورئان و فەرمودە ئاماژەیان پێدراوە و بواری ئەوەش نیە تەئویلی تێدا بکرێت چونکە مومکیناتن. [وأما التي تكون لأعدائه مثل إبليس و وفرعون ودجال] سەبارەت بەو شتانەی کە ناسروشتین و دراون بەو کەسانەی دژایەتی پەروەردگار دەکەن و خۆی  پێیداون وەك ئیبلیس کە توانای جێبەجێ کردنی هەندێك لە داخوازیەکانی ئەو کەسانەی بەندایەتی بۆ دەکەن هەیە و پەروەرێن پێیداوە یان توانای دروستکردنی وەسوەسەی بۆ مرۆڤەکان پێدراوە....هتد. یاخود فیرعەون کە داوای خوایەتی دەکرد و کۆمەڵە ساحرێکی هەبوو خەڵکیان بۆ ڕام دەکرد و موڵکو سامانی لە دنیادا زۆر بوو، هەروەها خاوەنی هێز و دەسەڵات بوو. یاخود ئەوەی کە لە کۆتایی زەماندا دەدرێت بە دەجال لە باراندنی باران و زیندو کردنەوەی مردو و هێز و دەسەڵاتی بەسەر زەویدا و توانای ڕاکێشانی سۆزی خەڵك بەلای خۆیدا و....هتد. هەموو ئەمانەش[مما روي في الإخبار]کە هەواڵی لەسەر دراوە یان لە قورئان یاخود فەرموودە باس کراوە و وتراوە کە پێیان دراوە[فلا نسميها آيات ولا كرامات]ناوی لێنانێین موعجیزە و نیاشانەی باوەڕداری و کەڕامەت، کە ڕێز لێنان بێت لەلایەن پەروەردگارە،[ولكن نسميها قضاء حاجات لهم] بەڵکو ناوی دەنێین جێبەجێ کردنی پێداویستیەکانیان بۆیان[وذلك لأن الله تعلی] چونکە خوای پەروەردگار بە کەڕەم و بەرزی و گەورەیی خۆی تەنانەت[يقضي حاجات أعدائه] پێداویستی و ویستی ئەو بەندانەشی دەهێنێتە دی کە دژایەتی دەکەن و ڕێگەی ئەویان نەگرتووە، یاخود دژایەتی  ئەولیا و پیاوچاکان دەکەن کە ڕێی پەروەرێنیان گرتووە، جا لەڕێی فێربوونەوە بێت کە ئەو بەندە دوژمنانەی پەروەردگار فێری ئەو بابەتانە بووبن وەك سحر و شەعوەزە و بابەتە میتا فیزیکی و ڕوحیەکان کە زۆر شێوازی فێربوونی هەیە و لەڕێی وردبوونەوە لە ناخ و دەروونەوە هەندێك جار دەستدەکەون بە ئەنجامدانی کۆمەڵە تقوسێك کە ئەزمون کراون ئەو توانایە دەبەخشرێت بەو بەندەیە کە لێرەدا بوواری باسکردنی نیە، وەك؛ میدیتەیشن و یۆگا و تەئەمولی دەرونی و گەشتی ڕوحی...هتد. یاخود ئەوەیە بەبێ هیچ هەوڵێك پێیان بدرێت

بەراستی بەداخەوە کاک "ڵـەتـیـف"لەسەر مینبەر!، چەواشەکاری و بوختان بەعەقیدەی ئەهلی سوننە دەکات!. لە کاتێکدا خۆیان عەقیدەی ئەوان دوورە لە ئەهلی سەلەف و سەننە و هەڵگری عەقیدەی تەجسیمن!، شێخەکەشیان کە "رەبیعی مەدخەلیە" سوکایەتی بە ئیمامەکانی ئومەت دەکات!، خۆشی و ئەمسالەکانی کە دەگەرێنەوە سەر عەقیدەکەی "محمدی کوڕی عبدالوهاب" کە ئەو پیاوە جگە لە کوشتاری موسڵمانان و تەکفیر کردنی موسڵمانان هیچی تری نەکردووە، خەواریج بووە!، لە کاتێکدا دەسەڵاتیشی تەسلیمی ال سعود کرد!... بۆیە بەراستی شەرم و شەرمەزرایە بۆ کاک ڵەتیف ئەوها بوختان بەدەم ئەهلی سونەوە دەکات، لەکاتێکدا جەندین جار تەحەدا کراوە بۆ دیبەیت و بەڵگە هێنانەوە، کەچی نەبەڵگەی هەیە و نە تەحەداکەش قبوڵ دەکات!. #وەهابیزم #خەواریج #موجەسیمە لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase

دیبەیتێکی نێوان هەڵۆ بەرامبەر بە هەڵۆ. هەڵۆ هەلؤیەکی تری تەکفیر کرد... بابەتەکە ئەوەیە ئایە سەحابەی کافر هەبووە یان نا! #موجەسیمە #وەهابیزم #خەواریج لینکی تیلیگرام: https://t.me/Turase