fa
Feedback
وحدوي

وحدوي

رفتن به کانال در Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

نمایش بیشتر
739
مشترکین
+224 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
#هەڵوێستە ئەفغانستان لەنێوان دووێنێ و ئەمڕۆدا، لەنێوان ڕۆژانی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و گەندەڵی و خراپە کاری و ڕۆژانی سەقا
#هەڵوێستە ئەفغانستان لەنێوان دووێنێ و ئەمڕۆدا، لەنێوان ڕۆژانی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و گەندەڵی و خراپە کاری و ڕۆژانی سەقامگیری و ئاسایش و دادپەروەری ئیسلام. ئەو ڕۆژانەی کە بە ملیۆنەها هاوکاری بۆ دەڕۆیشت و دەچووە گیرفانی بەرپرسەکانەوە، جیاوازن لەو ڕۆژانەی کە هاوکاری نایات لە دەرەوە وەك پێشو بەڵام بەرپرسەکان دەبەخشن لەوەی کە هەیانە چجای ئەوەی کە هی ئەوان نیە. "أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ ٭ مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ"

گروپی فیرقەکان کە کۆن داخرا بوو!. ئێستا گروپەکە کرایەوە و ئەکتیڤە!. لەم لینکەوە ئەتوانن داخیلی گروپەکە بن، هەموو شتێک لە چوار
گروپی فیرقەکان کە کۆن داخرا بوو!. ئێستا گروپەکە کرایەوە و ئەکتیڤە!. لەم لینکەوە ئەتوانن داخیلی گروپەکە بن، هەموو شتێک لە چوارچێوەی یاساکانی گروپ دەبێت!. https://facebook.com/groups/firaqislam

کورە گیان و گیان.... ماشاء اللە لەو دەنگە ... سرودێکی ناوازە بۆ زانایان و پێشەوایانی ئوممەت!. #توراس

بە ئیجماعی زانایانی زەمانی خۆی محمدی کوڕی عبدالوهاب خەواریج بووە. قسەی من نیە قسەی فوقەهای مەزاهیبە. #توراس #خەواریج #وەهابیزم #بیدعەچیەکانەکان --------------------------------------------- إجماع المذاهب الاربعة والمسلمين جميعاً على أن النجدي ابن عبدالوهاب خارجي مـارق ولايزال بعض الجهلة والمعاندين من المسلمين من يتبعون دين هذا المارق ولا حول ولا قوة الا بالله الدكتور عبدالقادر الحسين

#وێنەیەکی_مێژووی سەردانی گۆڕی جۆرج واشنتۆنی مـ ـاسـ ـۆنی بە چەپکە گوڵەوە لەلایەن شا سعودی کوڕی عبدالعزیز ساڵی1947م. سەردان کر
#وێنەیەکی_مێژووی سەردانی گۆڕی جۆرج واشنتۆنی مـ ـاسـ ـۆنی بە چەپکە گوڵەوە لەلایەن شا سعودی کوڕی عبدالعزیز ساڵی1947م. سەردان کردنی قەبری پێشەواکانی ئیسلام و خوێندنی سورەتی یاسین بیدعەیە و شیرکە!! بەڵام سەردانی گۆڕی ئاغای مـ ـاسـ ـۆنی فەڕزە!! لکم دینکم ولي دین #مێژووی_خێڵی_سعود تەلەگرام https://t.me/ariuspola

لە کتێبەکانیاندا ئیمامی سبکی و ئیبن حەجەر بە موشریك دادەنێن چونکە خەڵکیان فێری ڕێزگرتن لە قەبری ئەولیاکان کردووە، لە واقعیشدا
لە کتێبەکانیاندا ئیمامی سبکی و ئیبن حەجەر بە موشریك دادەنێن چونکە خەڵکیان فێری ڕێزگرتن لە قەبری ئەولیاکان کردووە، لە واقعیشدا بە چەپکە گوڵەوە دەچونە خزمەت گۆڕی جۆرج واشنتۆنی مـ ـاسـ ـۆنی!!. #ڕێبازی_ئەهلی_سوننەت تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a

{تێگەشتن لە جیاوازی نێوان (فیقهی ظنی) و (قطعیات الشریعة)..!} "ئەوە بابەتێکی زۆر گرینگ و پوختە بۆ ئەو کەسانەی بابەتی دڵنیا بوون و رێژەیی تێبگەن، بۆ ئەوەی بزانرێت چ شتێک رێژەیە و چ شتێک جێگایی گفتوگۆیە و ج شتێکیش جێگایی گفتوگۆ نیە!." #توراس #ئەهلی_سوننە

وەهابی حەمود توەیجری دەڵێت: زۆرێك لە موسوڵمانان لەم سەردەمەدا ئیسلاملکی وەهایان نیە کە خوێن و ماڵی بپارێزێت!!. یانی زۆرینەی م
وەهابی حەمود توەیجری دەڵێت: زۆرێك لە موسوڵمانان لەم سەردەمەدا ئیسلاملکی وەهایان نیە کە خوێن و ماڵی بپارێزێت!!. یانی زۆرینەی موسوڵمانانی ئەمڕۆ کافرن!! ئەمە بیر و باوەڕی زۆرێکە لە وەهابیەکان چونکە لە سەرەتاوە لەسەر تەکفیر گۆش دەکرێن تا دەگاتە قۆناغی بەکافر دانانی خۆشیان. #ڕێبازی_ئەهلی_سوننەت تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a

لەم جیهانە پر لە بێمانایەدا ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر کردارێک یان شتێکی بچوکی جاک کە سودی هەبێت بۆ قیامەتت یان دونیات!، دەبێتە رەقەمێک لەو ماددە مەعریفیەی لەسەری بەردەوامی!. {"گرنگی بەردەوامی لەسەر خووە چاکەکان"} #توراس

شێخ سەفیە دینی هندی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ فەقیه و زانا و موتەکەلیم، ناوی تەواوی: "ئەبو عبداللە محمد کوڕی عبدالرحمان کوڕی محمدی هندی" ناسراو بە: ـ سەفیە ـ هندی ـ ئەرمەوی: ئاماژەیە بۆ ئورمیە لە ئازربایجان کە زێدی باپیرانی بووە و لە سەردەمی هێرشی مەغۆلدا بەجێیان هێشتووە و چون بەرەو هند. لەساڵی644ك لەدایك بووە لە شاری "دهلی" لە هندسان❪1❫. لە سەرەتای ژیانیدا لەناو خێزانەکەی دەژیا کە خێزانێکی بەڕێز و زانست دۆست بوون، لەلای باپیری کە زانایەکی گەورەی ناوچەکە بوو تەواوی زانستە شەرعیەکان دەخوێنێت و تێیدا دەستی باڵا دەبێت. پاشان گەشتی زانستی دەکات بە جیهانی ئیسلامیدا و دەگاتە شام و جەزیرە و بەهۆی زانستەکەیەوە دەبێتە ڕێبەرێکی گەورە لە ناوچەکە. ئیمامی سبکی دەربارەی دەفەرموێت: ”زاناترین کەس بوو بە مەزهەبی ئەبو حەسەن(ئەشعەری)“❪2❫. یافعی دەفەرموێت: ”فەقیه و ئیمام و عەللامە بوو“❪3❫. لە ئسوڵی فقهی شافعیدا خاوەن زانستێکی زۆر بوو، وەك ئنسەوی دەفەرموێت: ”فەقیهێکی ئسوڵی بوو“❪4❫. هەروەها سەفەدی دەفەرموێت: ”شێخ سەفیە دینی هندی شافعی ئسوڵی“❪5❫. خاوەنی عەقیدەیەکی پاك بوو هاوشێوەی پێشەوایانی سەلەف لە تابعین و چوار ئیمامە بەڕێزەکە و ئیمام ئەبو حەسەنی ئەشعەری و ئەبو مەنسوری ماتوریدی، وە مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەسەنی لەلا پەسەندتر بوو بەنزیکتری دەبینی لە دوو ئەسڵەکە"قورئان و سوننەت". ئیمامی زەهەبی دەربارەی دەفەرموێت: ”خاوەن بیر و باوەڕێکی جوان بوو لەسەر مەزهەبی سەلەف“❪6❫. پارێزگار و بەڕەوشت و ئەدەب بوو، بە ویرد و زیکری زۆر و پەرستشی بەردەوام بوو، هاوەڵداری هەژارانی دەکرد و خێری زۆر پێ دەدان. لەپاش ئەوەی لە هند دەردەچێت بۆ گەشتە زانستیەکەی دەچێتە یەمەن و پاشان لەوێوە دەڕوات بۆ مەککەی پیرۆز و لەوێ دەگات بە "ئیبن سەبعین" و مونازەرەی لەگەڵ دەکات لەسەر فەلسەفە، و لەوێ سێ مانگ دەمێنێتەوە، پاشان دەڕوات بۆ مصر لە ساڵی671ك دا و لەوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ دەمێنێتەوە و زانست وەردەگرێت. پاشان دەڕوات بۆ ئەنتاکیا و بۆ ماوەی11ساڵ تێیدا دەمێنێتەوە لە خزمەتی زانستدا، لەوێوە بەرەو قۆنیە و تێیدا 5ساڵ دەمێنێتەوە و پاشان دەڕوات بۆ سیواس و لەوێشەوە بەرەو قیساریە و تێیدا دەگات بە خزمەتی "قازی سیراجە دینی ئورمەوی" خاوەنی کتێبی"التحصیل"، لە دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ شاری دیمەشق و لەوێ لە"جامع الاموي" دادەمەزرێت وەکو موفتی و وانەبێژ لە بواری ئسوڵی و فروع و مەعقولات، سەرەڕای ئەوەش پۆستی"شێخی شێخان"ی پێ دەبەخشرێت، وە دەست دەکات بە نوسینی کتێب لەو سەردەمەدا. نوسینەکانی: ـ الزبدە في اصول الدین ـ الرسالە التسعینیە في اصول الدینیە ـ النهایە في اصول الفقه ـ الفائق في اصول الفقه ـ الرسالە السیفیە في اصول الفقهیە شێخ سەفیە دین توانایەکی زۆر باش و نەفەسێکی درێژی هەبوو لە مونازەرە و دیپەیددا، لە گەورەترین نمونەی ئەو دیپەیتانە، ئەوەیە کە لەساڵی705ك دا بەرامبەر شێخ ئیبن تەیمیە ئەنجامی دەدات. ئیمامی سبکی لە"طبقات الشافعیە:ج9/لـ163" باسی دەکات و دەفەرموێت: کاتێك ئەوەی ڕویدا بەسەر ئیبن تەیمیەدا بەهۆی بابتی حەمەویەوە"کتێبی العقیدە الحمویە" مەجلیسێکی(قەزایی) بۆ دانرا لە ماڵی ئارامی"دار السعادە" لە بەر دەم سەرکردە"تینکز" و کۆمەڵێك لە زانایان کە ڕاوێژیان بە سەرکردە کرد شێخ سەفیە دینی بۆ بانگ بکات، هندی"شێخ سەفیەدین" نەفەسێکی درێژی هەبوو لە تەقریردا، وە کاتێك دەستی پێکرد هیچ شوبهەیەکی نەهێشتەوە کە ئاماژەی پێ نەدات لە تەقریرەکەیدا، کاتێك دەستی کرد بە تەقریرەکەی، ئیبن تەیمیە وەك عادەتی خۆی ڕای دەکرد لە دەستی و پەلەی لێدەکرد و لەشتێکەوە دەڕۆیش بۆ شتێکی دیکە، شێخی هندیش وتی: ئیبن تەیمیە من وەکو چۆلەکەیەك تۆ دەبینم، هەرکات دەمەوێت لە جێگەیەکدا بتگرم ڕادەکەیت بۆ جێگەیەکی دیکە. سەرکردەن"تینکز" زۆر ڕێزی شێخی هندی دەگرت، وە شێخی هندی شێخی هەموو ئامادەبووان بوو، هەر بۆیە لەسەر بڕیاری ئەو ئیبن تەیمیە زیندانی کرا، بەهۆی بڕیاردانی ئاڕاستە بۆ پەروەردگار، پاشان لەشاردا باسەکە بڵاوکرایەوە و هاوەڵەکانیشی"ئیبن تەیمیە" لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. شێخ سەفیە دین دوای تەمەنێکی درێژ لە خزمەت زانستدا لەساڵی715ك لە شاری دیمەشق کۆچی دووایی دەکات و لە گۆڕستانی سۆفیان دەنێژرێت. تەلەگرام https://t.me/ariuspola ــــــــــــــــــــــــــــــ ❪1❫الدرر الکامنە: ج4/لـ132 ❪2❫طبقات الشافعیە الکبری:ج9/لـ162 ❪3❫مراە الجنان: ج4/لـ272 ❪4❫طبقات الشافعیە: ج2/لـ534 ❪5❫الوافي بالوفایات: ج3/لـ239 ❪6❫الدرر الکامنە لابن حجر: ج3/لـ336

photo content

عەقیدەی پاکی #مامۆستا_کرێکار: خوای گەورە لەناو مەکان و زەماندا نیە!، خوای گەورە دروستکەری مەکان و زەمانە!. خوا گەورە ئەزەلیە! نە سەرەتایی هەیە و نە کۆتایی!. هیچ شتێک غەیری خوا ئەزەلی نیە!. #عەقیدەی_ئەهلی_سوننە #توراس

گفتوگۆیەکە لە نێوان "مامۆستا سەفین"ی ئەهلی سوننە بە تەنها لەگەڵ دوو مامۆستایی سەلەفیەکان کە پێیان وایە سیفەتی خوا لە سیفەتی مرۆڤ ئەچێت (کە ئەم قسەی سەلەفیەکان کفرە ئەگەر کەسەکە بزانێت لازمی قسەکە چیە)!. لینکی یوتوب: https://youtu.be/_Z8Y8ACfj84

وەهابیەت چۆن هات👇👇👇 https://youtu.be/GkRstO3QQHA

وما قدر اللە حق قدره/ ئیبن عوسەیمین لە شەرحی عەقیدەی"الواسطیە" دەڵێت: خوا ڕوخسار و چاو و دەست و قاچی هەیە، بەڵام مەرج نیە هاو
وما قدر اللە حق قدره/ ئیبن عوسەیمین لە شەرحی عەقیدەی"الواسطیە" دەڵێت: خوا ڕوخسار و چاو و دەست و قاچی هەیە، بەڵام مەرج نیە هاو شێوەی مرۆڤەکان بێت، بەڵام لێکچونێك هەیە!!!. انا لله وانا الیه راجعون تەلەگرام https://t.me/ahlysunnatujama3a

ئەردۆغان پیرۆزبای شەوی إسراء والمعراج لە مسوڵمانان ئەکات..! #تورکیا
ئەردۆغان پیرۆزبای شەوی إسراء والمعراج لە مسوڵمانان ئەکات..! #تورکیا

تەزویری زانست لەلای وەهابیەکان بەردەوامە. دەڵێن کە ئیمام نەوەوی بە موتڵەقی بیناکردنی لەسەر قەبر بە حەرام زانیوە، بەڵام بەوجۆر
+1
تەزویری زانست لەلای وەهابیەکان بەردەوامە. دەڵێن کە ئیمام نەوەوی بە موتڵەقی بیناکردنی لەسەر قەبر بە حەرام زانیوە، بەڵام بەوجۆرە نیە لە ڕاستیدا و ئیمام نەوەوی بە مەرج باسی کردووە ئەگەر کەسەکە لە زەوی خۆیدا بمرێت ئاساییە بینای لەسەر بکرێت لەگەڵ ئەوەی کەراهەتی هەیە بەڵام دروست نیە بەسەریدا بڕوخێنرێت. دەوڵەتی سعودیە کارێکی زۆری کردووە بۆ تەزویر کردنی کتێبە توراسیەکان تاوەکو لەگەڵ عەقیدەی خۆیاندا بیگونجێنن. #ڕێبازی_ئەهلی_سوننەت

#هەڵوێستە یەکێك لە ئەخلاقە ناشرینەکانی هەندێك لە موسوڵمانان بریتیە لە ئەخلاقی هەجر کردنی موسوڵمان بەبێ بەهانەیەکی دروست و شەر
#هەڵوێستە یەکێك لە ئەخلاقە ناشرینەکانی هەندێك لە موسوڵمانان بریتیە لە ئەخلاقی هەجر کردنی موسوڵمان بەبێ بەهانەیەکی دروست و شەرعی. سەلام کردن و میوانداری کەسێك کە لەلای تۆ قبوڵ نیە لەلای هاوڕێ موسوڵمانەکەت قبوڵە ئەوە ناهێنێ لەسەری قسە داببڕیت. تاکە هەجر لە سەردەمی پەیامبەردا کرا وەك سزایەك بوو بۆ سێ کەس کە بە بێ بیانوو لە جـ ـیهاد کردن لە ڕیزی سوپای رسول اللە و هاوەڵانیدا دواکەوتن و ئەنجامیان نەدا، وە بۆ ماوەیەکی کاتی بوو بابەتەکەش تایبەت بوو دووبارە نەبۆوە. ناکرێت ئەم هەڵوێستە وەربگریت وەك یاسایەك بەسەر هەرکەسێکدا جێبەجێی بکەیت کە بەو جۆرەی تۆ دەتەوێت هەڵسوکەوت ناکات لە ورد و درشتی ژیانیدا. مرۆڤی باوەڕدار ئامۆژگاری ئەهلی قیبلە دەکات گەر بزانێ سودی هەیە، وەگەر سودیشی نەبوو ئەوا بەبێ ئەوەی بەرامبەرەکەی هەستی پێبکات دور و دۆستی لەگەڵدا دەکات نەك هەجر و سەلام نەکردن و وەڵام نەدانەوەی سەلام. ئەم ئەخلاقە ناشرینە لە دوای نەوەدەکانەوە هاتە کوردستان و بەنێو زۆرێك لە ئەهلی مزگەوتەکاندا بڵاو بۆوە بەداخەوە. تەلەگرام https://t.me/ariuspola

ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە، ئیمامی #غەزالی دەفەرموێت: 🌹{"ئـەگـەر نـەزان، بـێـدەنـگ بوايـە، جـيـاوازى ونـاكـۆكـى بـێ بـنـەمـا،
ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە، ئیمامی #غەزالی دەفەرموێت: 🌹{"ئـەگـەر نـەزان، بـێـدەنـگ بوايـە، جـيـاوازى ونـاكـۆكـى بـێ بـنـەمـا، نـەدەمـا"}🌹 #حجة_الإسلام #توراس

#وێنەیەکی_مێژووی مزگەوت و قەبری ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفەی نوعمانی کوڕی سابتی کوڕی مەرزەبانی کوڕی زوتی" لەشاری بەغداد. مزگەوت
+1
#وێنەیەکی_مێژووی مزگەوت و قەبری ئیمامی ئەعزەم"ئەبو حەنیفەی نوعمانی کوڕی سابتی کوڕی مەرزەبانی کوڕی زوتی" لەشاری بەغداد. مزگەوتەکە لەساڵی375ك دروستکرا لە تەنیشت گۆڕی جەنابیانەوە و پاشان لەساڵی449ك گۆمەزە و خوێندنگەیەك لەسەر گۆڕەکە دروستکران. ڕەحمەتی پەروەردگار بڕژێت بەسەر گۆڕیدا و ئەمشەوی لە هەموو شەوەکانی خۆشتربێت. وەك شافعی دەفەرموێت: هەرچی کەسێك تەڵەبی علم بکات موحتاجی ئەبو حەنیفەیە و بارە بەسەریەوە. #ئیمامی_ئەعزەم #ئەبو_حەنیفە