758
مشترکین
+224 ساعت
+57 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
758
تاکی مۆدێرنە، لە لوتکەی هیلاکەتدا خۆی دەبینیتەوە بە هەندێک کرداری ئاسایی، ئەوەش کاریگەری ئەم فەهمە وجودیە کە بۆی دروست کراوە و وەریگرتووە لەلایان نوێگەرایەتی!. چونکە لای ئەو وایە بە وجودی خۆی ئەم کردارەکان ئاراستە دەکات و ئیرادەکەی تەعەلەوقات دەکات، هەڵبەتەن ئەگەر بێدینیش بێ وجودی موتڵەق ئەدات بە خودی خۆی و کردارەکانی کە هەموو شتێک لە دەسەڵاتی خۆیدا خۆی دەبینێتەوە، ئەمەش ئەم قورسایە دروست دەکات بەسەر ئەم تاکە کە هەموو کۆشێکی بۆ مانەوە بێت بۆ ئاراستە کردنی ئیرادەکەی و زاڵ بوون بەسەر حەقیقەت، ئەمەش وەهمێکە و شتێکی بێ مانا هیچی تر نیە!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
14 مارس 2024, 06:25
758
کاتێک کە بنەڕەتی کۆمەڵگا لەسەر بنەڕەتێکی رێک و پێک لادرابێت و لە سروشت لایدابێت، وەک ئوروپا و ئەمەریکا ..هید.. کە بە تەواوەتی مۆدێرنە هەموو فەهمە ئەزلیەکانی لەم کۆمەڵگایانە راماڵیوە!!..
لەوێوە ئەگەرچی دەست بگری بە بەرزی ئیمان و فەهمە ئەزیلەکان، هێشتاکە لەزەتێک لە حەقیقەتدا بوونی نیە و هەست بە ساردیەتی روحت ئەکەیت...!
ئێتر مرۆڤ لازمیەتی لەناو کۆمەڵگایەکدا بژی کە لەسەر سروشت مابێتەوە، ئەوەش وای لێدەکات هەست بەو گەرمی و لەزەتەکان بکات ئەگەرچی نوقمی نەقسی ماددی بێت، هیچ کاریگەری نابێت بەسەر ئەم روحە لە گەرم بوون و لەزەت وەرگرتن!.
#ئیدراک #توراس
11 مارس 2024, 09:59
758
السلام علیکم...
ڕەمەزان لە هەموو برا و خوشکان موبارەک بێ و داواکارم لە خوای گەورە بە خاتری فەخری کائینات، ئەم ڕەمەزانە پر بکات لە خێر و خۆشی بۆ تەواوی موسڵمانان.
داواکاری ئەم بەندەیش لە ئێوەی خۆشەویست ئەوەیە کە لە دوعاکردنتان بیری موسڵمانانی فەڵەستینتان بێت و لە دوعاکانی خۆتان ئەوان بێبەش مەکەن، ئەوان ئومەت و کەسوکاری ئێمەن..
خوای گەورە یارمەتی هەموو ئیماندارێک بیت و ئەم رەمەزانە روحمان پاک بکاتەوە لە گوناح و پیسەکانی ژیان....
🌹🌹🌹🌹🌹
10 مارس 2024, 15:52
758
کۆنەپەرستان پارێزەری میراتەکانە. تەنانەت لە میراتی شۆڕشگێڕیشەوە.
-داڤیلا-
10 مارس 2024, 05:48
758
السلام علیکم...
هەر کەسێک حەز ئەکات با داخیلی ئەم گروپە بیت و هەر هی خۆمە...
https://t.me/Turaseat
08 مارس 2024, 10:06
09 مارس 2024, ~04:34
758
ئیسلام هۆکارێک دەدات بە پیاو بۆ ژیان و هۆکارێک دەدات بۆ مردن!. بەرەنگاربوونەوەی ئیمانە!. مرۆڤی ڕۆژئاوایی، عەلمانی، چێژبەخش، کە پێی وایە ئەمە تاکە ژیانە کە هەیەتی، قوربانی بۆ چی دەدات؟ کوا شەهیدانی ماتریالیزم؟!!
سیاسەتمەدار و نووسەری ئەمریکی:
-پات بوکانان-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
08 مارس 2024, 03:25
758
بەو پێیەی ئامرازەکان وەک کۆتایی وەرناگیرێن، خۆشەویستی حیکمەت ناتوانێت خۆی حیکمەت پێکبهێنێت!. بەو پێیەی حیکمەت خۆی هاوشێوەی زانستی ناوەوەی ڕاستەقینەیە، دەکرێ بڵێین مەعریفەی فەلسەفی جگە لە مەعریفەی ڕووکەش و دەرەکی هیچی تر نیە!. بۆیە هیچ بەهایەکی لە خۆیدا نییە، یان لە خۆیەوە!. تەنها هەنگاوی یەکەم لەسەر ڕێگای یەکەم زانینی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت کە حیکمەتە!. ئەوانەی لە فەیلەسوفە کۆنەکان دەکۆڵنەوە، باش دەزانن کە دوو جۆر پەروەردەیان هەبووە: یەکێکیان زاهیری و ئەوی دیکەیان باطنی، هەرچی نووسرابوو تەنیا سەر بە جۆری زاهیری بوو!!!، سەبارەت بە باطنی: مەحاڵە ئێمە بزانین ئەوی سروشت بە وردی، چونکە سنووردار بوو بە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک!. هیچ هۆکارێک بۆ بوونی ئەم دوو لایەنە نەدەبوو ئەگەر شتێکی باڵاتر لەم جۆرە پەروەردەیە لە تەنها فەلسەفە بەرزتر نەبووایە!. لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانرێت باوەڕ بکرێت کە ئەم پەروەردە باطنی پەیوەندییەکی نزیک و ڕاستەوخۆی بە حیکمەتەوە هەبووە، و تەنها داوای عەقڵ و لۆژیکی نەکردووە!، وەک ئەوەی لە فەلسەفەدا هەیە کە پشتیان پێدەبەستێت، و لە ڕێگەیەوە زانینی عەقڵانی ناودەبرێت!. لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانەوە دان بەوەدا دەنرێت کە زانینی عەقڵانی واتە فەلسەفە بەرزترین ئاستی مەعریفە نییە!، هەروەها حیکمەتیش نیە. بەو پێیەی ئامرازەکان وەک کۆتایی وەرناگیرێن، خۆشەویستی حیکمەت ناتوانێت خۆی حیکمەت پێکبهێنێت. بەو پێیەی حیکمەت خۆی هاوشێوەی زانستی ناوەوەی ڕاستەقینەیە؛ دەکرێ بڵێین مەعریفەی فەلسەفی جگە لە مەعریفەی ڕووکەش و دەرەکی هیچی تر نییە. بۆیە هیچ بەهایەکی لە خۆیدا نییە، یان لە خۆیەوە. تەنها هەنگاوی یەکەم لەسەر ڕێگای یەکەم زانینی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت کە حیکمەتە. ئەوانەی لە فەیلەسوفە کۆنەکان دەکۆڵنەوە، باش دەزانن کە دوو جۆر پەروەردەیان هەبووە: یەکێکیان زاهیریە و ئەوی دیکەیان باطنی، هەرچی نووسرابوو تەنیا سەر بە جۆری دەرەکی بوو، سەبارەت بە باطنی: مەحاڵە ئێمە بزانین ئەوی سروشت بە وردی، چونکە سنووردار بوو بە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک. هیچ هۆکارێک بۆ بوونی ئەم دوو لایەنە نەدەبوو ئەگەر شتێکی باڵاتر لەم جۆرە پەروەردەیە لە تەنها فەلسەفە بەرزتر نەبووایە. لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانرێت باوەڕ بکرێت کە ئەم پەروەردە ڕازییە پەیوەندییەکی نزیک و ڕاستەوخۆی بە حیکمەتەوە هەبووە، و تەنها داوای عەقڵ و لۆژیکی نەکردووە، وەک ئەوەی لە فەلسەفەدا هەیە کە پشتیان پێدەبەستێت، و لە ڕێگەیەوە زانینی عەقڵانی ناودەبرێت. لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانەوە دان بەوەدا دەنرێت کە زانینی عەقڵانی واتە فەلسەفە بەرزترین ئاستی مەعریفە نییە، هەروەها حیکمەتیش نیە!.
- ڕێنی گوینۆن -
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 مارس 2024, 11:51
758
بەو پێیەی ئامرازەکان وەک کۆتایی وەرناگیرێن، خۆشەویستی حیکمەت ناتوانێت خۆی حیکمەت پێکبهێنێت!. بەو پێیەی حیکمەت خۆی هاوشێوەی زانستی ناوەوەی ڕاستەقینەیە، دەکرێ بڵێین مەعریفەی فەلسەفی جگە لە مەعریفەی ڕووکەش و دەرەکی هیچی تر نیە!. بۆیە هیچ بەهایەکی لە خۆیدا نییە، یان لە خۆیەوە!. تەنها هەنگاوی یەکەم لەسەر ڕێگای یەکەم زانینی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت کە حیکمەتە!. ئەوانەی لە فەیلەسوفە کۆنەکان دەکۆڵنەوە، باش دەزانن کە دوو جۆر پەروەردەیان هەبووە: یەکێکیان زاهیری و ئەوی دیکەیان باطنی، هەرچی نووسرابوو تەنیا سەر بە جۆری زاهیری بوو!!!، سەبارەت بە باطنی: مەحاڵە ئێمە بزانین ئەوی سروشت بە وردی، چونکە سنووردار بوو بە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک!. هیچ هۆکارێک بۆ بوونی ئەم دوو لایەنە نەدەبوو ئەگەر شتێکی باڵاتر لەم جۆرە پەروەردەیە لە تەنها فەلسەفە بەرزتر نەبووایە!. لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانرێت باوەڕ بکرێت کە ئەم پەروەردە باطنی پەیوەندییەکی نزیک و ڕاستەوخۆی بە حیکمەتەوە هەبووە، و تەنها داوای عەقڵ و لۆژیکی نەکردووە!، وەک ئەوەی لە فەلسەفەدا هەیە کە پشتیان پێدەبەستێت، و لە ڕێگەیەوە زانینی عەقڵانی ناودەبرێت!. لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانەوە دان بەوەدا دەنرێت کە زانینی عەقڵانی واتە فەلسەفە بەرزترین ئاستی مەعریفە نییە!، هەروەها حیکمەتیش نیە. بەو پێیەی ئامرازەکان وەک کۆتایی وەرناگیرێن، خۆشەویستی حیکمەت ناتوانێت خۆی حیکمەت پێکبهێنێت. بەو پێیەی حیکمەت خۆی هاوشێوەی زانستی ناوەوەی ڕاستەقینەیە؛ دەکرێ بڵێین مەعریفەی فەلسەفی جگە لە مەعریفەی ڕووکەش و دەرەکی هیچی تر نییە. بۆیە هیچ بەهایەکی لە خۆیدا نییە، یان لە خۆیەوە. تەنها هەنگاوی یەکەم لەسەر ڕێگای یەکەم زانینی ڕاستەقینە پێکدەهێنێت کە حیکمەتە. ئەوانەی لە فەیلەسوفە کۆنەکان دەکۆڵنەوە، باش دەزانن کە دوو جۆر پەروەردەیان هەبووە: یەکێکیان دەرەکییە و ئەوی دیکەیان ڕازییە، هەرچی نووسرابوو تەنیا سەر بە جۆری دەرەکی بوو، سەبارەت بە ڕازیی: مەحاڵە ئێمە بزانین ئەوی سروشت بە وردی، چونکە سنووردار بوو بە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک. هیچ هۆکارێک بۆ بوونی ئەم دوو لایەنە نەدەبوو ئەگەر شتێکی باڵاتر لەم جۆرە پەروەردەیە لە تەنها فەلسەفە بەرزتر نەبووایە. لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانرێت باوەڕ بکرێت کە ئەم پەروەردە ڕازییە پەیوەندییەکی نزیک و ڕاستەوخۆی بە حیکمەتەوە هەبووە، و تەنها داوای عەقڵ و لۆژیکی نەکردووە، وەک ئەوەی لە فەلسەفەدا هەیە کە پشتیان پێدەبەستێت، و لە ڕێگەیەوە زانینی عەقڵانی ناودەبرێت. لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانەوە دان بەوەدا دەنرێت کە زانینی عەقڵانی واتە فەلسەفە بەرزترین ئاستی مەعریفە نییە، هەروەها حیکمەتیش نیە!.
- ڕێنی گوینۆن -
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
07 مارس 2024, 01:07
07 مارس 2024, ~11:51
758
ڕقت لەوە بێتەوە کە جیهان بەدوایدا دەگەڕێت، و بەدوای ئەو شتەدا بگەڕێن کە لێی دوور دەکەونەوە!.
-ئیگناتیۆسی لۆیۆلا-
#توراس #ئیدراک
05 مارس 2024, 13:55
758
شتێکی سەیر نیە لام کە لە تەواوی ئەم وشە و مەفهومانەی لە کتێبەکان و زمانی ئەوانی تر دێتە دەرەوە، زەرەیەک لەم بۆشایی ناوەوەی منی پر نەکردۆتەوە!. بە جۆرێک روح لەم جیهانە نوێگەرایدا تەنها دەکەوێت، ئەگەر کەسێک بەرد بگرێتە ناوەوەم هاژە هاژەی دەنگدانەوەکە کاسم دەکات!. ئەم کاریگەرییە بەسە بۆ مۆدێرنە کە تەواوی بنەڕەتی من لە سروشتدا بە لا رێدا ببات. چونکە ئەمە لێدانەکە لە ڕوح و تەزویەک کە ژیان دەبەخشێت!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
05 مارس 2024, 10:37
758
یەکێك لە ئەولیا و دۆستانی خوا ئەفەرموێ:
شەریعەت_طەریقەت_حەقیقەت
لە سێ پایە پێك دێت
۱- شەریعەت ئەفەرموێ : گوناھ مەکە
٢- طەریقەت ئەفەرموێ : بەدڵیش خەیاڵی گوناھ مەکە
٣- حەقیقەت بە پابەند بون لەسەر شەریعەت و طەریقەت وات لێ دێ خەیاڵی گوناھ ناکەیت و بیریشی لێ ناکەیتەوە .
کەواتە
شەریعەت ھی عامەی موسڵمانانە
طەریقەت ھی کۆمەڵیکی تایبەت لە موسڵمانانە
حەقیقەت پایەی ئەولیا و دۆستانی خودایە
04 مارس 2024, 18:32
758
روونکردنەوە لەسەر سەلماندنی بوونی خودا و دەرهاویشتەکان و پسیاری ئەوەی چیە خودا؟!
#ئیدراک #عەقیدە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
03 مارس 2024, 17:35
09 مه 2025, ~00:00
758
ئەو کەسەی هزر و عەقڵی خۆی لەسەر حەقیقەتی گەردوون و بوون چڕ بکاتەوە!، کاتێکی نابێت بۆ سەیرکردنی کاروباری بێ بایەخی خەڵک!! یان حەسوودی دەیبات!، یان دوژمنایەتی لە لەگەڵیاندا دروست دەبێت!! چونکە هەمیشە چاوەکانی ئاراستەی بەرزترین و جێگیرترین بنەماکانە!!!.
-ئیمامی ئەفلاتون-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
02 مارس 2024, 17:57
758
بە هیممەت تالیبی چشتێکی نازانی بڵێی ناوی....؟!🥺
شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەسڵ و کەشف و تەقریرە!!
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیسی حادیس و ڕاوی!!
-نالی-
01 مارس 2024, 19:56
758
بێ گومان ڕەگەزپەرستی بیرۆکەی جیهانگیری یەک جەمسەریە!. لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی، بە تایبەت ئەمریکی، مێژوو و بەهاکانی یەکسان دەکات بە یاسای گشتگیر و بە شێوەیەکی دەستکرد هەوڵدەدات کۆمەڵگایەکی جیهانی لەسەر بنەمای ئەم بەها ناوخۆیی و مێژوویە تایبەتانە بنیات بنێت!، دیموکراسی، بازاڕ، پەرلەمانتاریزم، سەرمایەداری، تاکگەرایی و مافی مرۆڤ و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای بێسنوور!. ئەم بەهایانە ناوخۆیین و جیهانگیری هەوڵدەدات وەک شتێک کە گشتگیرە و بە شتێکی ئاسایی وەربگیرێت بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا بیانسەپێنێت!. ئەم هەوڵە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لەوە دەکات کە بەهاکانی هەموو گەل و کولتوورەکانی دیکە ناتەواو و کەم گەشەسەندوون و کەوتوونەتە ژێر مۆدێرنیزم و ستانداردکردن لەسەر بنەمای مۆدێلی ڕۆژئاوایی!.
بەم پێیە جیهانگیری هیچی تر نییە لە مۆدێلێکی جیهانی جێگیرکراوی ئەوروپای ڕۆژئاوا..! یان باشتر بڵێین، ئیتنۆسەنتریزمی ئەنگلۆساکسۆن، کە پاکترین دەرکەوتنی ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستانەیە.
-ئەلێکساندەر دوگین-
📚The Fourth Political Theory
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
ئەنگلۆسەنتریزم ئاماژەیە بۆ لایەنگریی کولتووری، ئابووری، مێژوویی، سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئیتنۆسەنتریزم یان باڵادەستی هەستپێکراوی لە بەرژەوەندی دیدگا ئەنگلۆساکسۆنەکان یان ئەنگلۆفۆنییەکان، زۆرجار بۆ پەراوێزخستنی کولتوورەکانی دیکە لە لایەنە جیاوازەکانی کاروباری جیهانیدا.
ئیتنۆسەنتریزم بریتییە لە پێوانەکردن یان حوکمدانی کولتووری خۆی بەرامبەر بە کولتوورێکی دیکە و دەتوانێت ببێتە هۆی حوکمدانی نەرێنی لەسەر کولتووری کەسێکی دیکە. هەروەها ئیتنۆسەنتریزم بریتییە لەو باوەڕە کە ڕێسا کولتوورییەکانی مرۆڤ باشترینن و زۆرجاریش لە یاساکانی کولتوورێکی دیکە باشترن.
01 مارس 2024, 10:34
758
تا حاکم بەرزتر و تاکڕەوتر بێت، لە جەماوەر نزیکتر دەبێتەوە و حوکمڕانیەکەی سەقامگیرتر دەبێت!.
01 مارس 2024, 10:13
