ᵇᵘᵏᵃ ˢʰᵘˢʰᵃ🖤🧿•!
رفتن به کانال در Telegram
988
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-57 روز
-2230 روز
آرشیو پست ها
ئاگادارن؟ من وردە وردە خەریکم گەورە ئەبم، و چیتر کچە بچکۆڵانەکەی جاران نیم، بەڵام چ گەورە بوونێک؟ بە شێوەیەکی نامۆ، خوو و ڕەفتارەکانم بە تەواوی گۆڕاون، مەیلی گرتنی یار و هاوڕێی نوێم نیە ئەسڵەن، ئەوانەی کە هەشن ڕۆژ بە ڕۆژ لێیان دوور ئەکەومەوە، لە هەموو کاتە سەختەکانم و لەو کاتانەی خەم دەستی گرتووە بەسەرم تا ئێستاش پێئەکەنم بگرە گەر گریانێکیش لە ناخم گیری خواردبێ و هاوارێک لە گەرووم دا هەبێ، زۆربەی جار کە پرسیارم لێ ئەکەن لەسەر هەندێ وردەکاری سادە یانیش بگرە ئەپرسن لێم ئاخۆ چیتە؟ و لە حاڵم ئەپرسن یانیش هەر پرسیارێ دی وەڵامی من هەر بریتیە لە 'هیچ، نازانم، تاقەتم نیە' لەم قسانە زیاتر تاقەتی هیچی دیم نەماوە، لە هەموو شتێکی چواردەورم تێئەگەم و ئاگادارم کەچی بێدەنگ ئەبم، ئارەزووی هیچم نەماوە و وەک جاران جۆش و خرۆشیم نیە بۆ شتەکان، خۆم ڕێنوێنی ئەوانە ئەکەم کە بەدوای ڕێگایەک ئەگەڕێن تا من لە دەست دەن، ئەو کەسەی کە پێشووتر هەموو تەمەنی خستبووە سەر یەک تا خەڵک بخاتە پێکەنین و بە دڵخۆشی بیان بینێ ئەسڵەن ئێستا تاقەتم نیە خۆشم دڵخۆش کەم، کە داوای یارمەتیم لێ ئەکەن بێ ئەوەی کێشەکە بزانم ئەڵێم ناتوانم تاقەتی ئەوەم نەماوە کێشەی خۆم چارە کەم بگرە خەڵک؟..
من ئێستاا مەیلی قسەکردن و چوونەدەرەوەم نیە و هیچ خۆشیەک نابینم لەوەدا، بەڵێھ من خەریکم بە شێوەیەکی زۆر سەیر و ترسناک گەورە ئەبم ئەو دڵەی گەرمەی من یێستا لە هەموو شتێ ساردە، هەر بەڕاست خەریکم منە تازەکە ناناسمەوە
#Shapol 🖤.
