2 993
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-327 روز
-6430 روز
آرشیو پست ها
2 993
دەستم تێوە مەیە، من ئێستا ڕزیوم، من ئێستا خۆڵم، هاکا توامەوە، هاکا ڕژام بەسەر گوڵ و درەختی ئەم شارەوە.
2 993
هەر بەجدی من ئینسانێکی زۆر بە قەناعەت و زۆر سادەم، برادەران هەر ئەوەنەی ئەو جگەرەیە دا ئەگیرسێنم وا ئەزانم هەموو دنیا هی منە و جا زۆرکات بیر لە خەفەت و ناخۆشیەکان ئەکەمەوە وا خۆم ئەبینم کافکام, بەو چەن دەقە کەمە هەم خۆشی وەرەگرم هەم ئازار زیاتر دەبێت من نازانم لەو نێوەندەدا ئەوە چی پێ ئەوترێت، یاخود زۆر کاتی تر کە هەڵەسم لە خەو حەزەکەم پۆست بکەم بەڵام ئەڵێم نا شەو ئەیکەم با بزانم چەند ئازاری زیاتر ئەبینم لە ڕۆژەکەیە هەم مورتاح و ئاسودەم کە زیاتر ئازار ببینم بۆی قسەکانم لێرە شکاو تر بن، لەمەش تێناگەم نازانم چ حاڵەتێکی پێ ئەڵێن بەڵام ئەتوانم ناوی بنێم (شێتی) جا بۆیە ئەڵێم بە قەناعەتم زەرەری خۆم قبوڵە ئازاری خۆم قبوڵە لە کاتێکا ئاسودەم پێشی، جاری واشە بیر ئەکەمەوە باشە من ئەم چەناڵەم نەبوایە لە کوێ قسەم کردایە خۆ دڵم ئەتەقی قەناعەتان هەبێ بەقەدەر یەک m5 دڵم بەم چەناڵە خۆشە، ئەوەیە قەناعەت m5 لێ بوە بە چەناڵ ئێوەش هەر بڵێن ئەم کوڕە هەر گلەیی لە ژیانی هەیە.
2 993
دوای جیابوونەوەی غادە سەمان لە غەسان كەنافانی ، غادە بۆی نوسی :
” چۆن بڕوا بەدڵم بێنم ، كەئیتر تۆ چاوەڕێم ناكەیت ”
2 993
خۆزگە دەکرا ئەم دڵتەنگەیە بنووسرێتەوە، خۆزگە دەکرا فڕییبدەیت. یانیش لەبیری بکەیت.
بەڵام وەک دەڵێن «دڵێک تەنگ نەبێت، دڵ نیە.
2 993
چەند دەقەیەک وەستان و داخستنی چاوەکان و سوپاسێکی یەکجار گەورە گەورە بۆ تۆ دادە هایدە، نا دادە هایدە نا ئەبێت بەشێوەیە تر بڵێم، زۆر سوپاس دادە قسەی دڵم زۆر سوپاس بەڕێز ئازارەکانی ناخم .
2 993
وەکو ئەوە وابوو خەوتبیت و دڵت بەخەبەر بێت بە ئاگا بێیتەوە لە نیوەی شەودا بە دڵێکی قورس، دڵێکی ترساو.
2 993
هیچ کەسێک ناتکاتە شوێنێکی
تایبەت لای خۆی ، وەک ئەو شوێنەی تۆ بۆ ئەوی دادەنێیت ، ئەوە لەسەرەتاوە قبووڵ بکە و بەردەوام بە لەژیانت ، وە لەبیری مەکە گەورەترین ھێزی تۆ خۆشەویستی کەسێکی تر نییە بۆت ، بەڵکو ئەو خۆشەویستییەیە کە لەناخی خۆتدا بەرز ئەبێتەوە ، ڕێگە مەدە ھیچ کەسێک زیان بەو خۆشەویستییەی ناخت بگەیەنێت تەنانەت ئەوانەی کە زۆر خۆشەویستیشن لات ، مرۆڤەکان ئەگۆڕێن ڕەفتارەکانیان دژ بەیەک ، ھەستەکانیان ئەشێوێت ، لەکۆتایی ڕۆژەکەدا دووبارە خۆت لەگەڵ خۆتدا ئەمێنیتەوە ، خۆت و خۆشەویستیت بۆ بەزەیی ھیچ کەسێک جێ مەھێڵە ، سەرەڕای ھەموو شتێک ئارامی ڕۆحت بپارێزە.
2 993
وەرە با من ئەو ڕازەمت بۆ بدرکێنم، ئینسان بونەوەرێکی عەنتیکە و عەجایبە، هیچ لات سەیر نەبێت تۆ لە سەخترین کات و جێگاکان لەلای بیت تا درەنگانێك لە خەمی ئەودا بیت و ئەویش هەر کات ڕێی ئاسودەیی دۆزیەوە بە یەک گوژم فەرامۆشت کات، من لەو ساتەی کە تێیدا ئەمە دەنوسم هێڵنجێکی گەورەم بە ئینسان دێت.
2 993
هەر یەکێکمان دەنگێکی غەمگینمان بەڕەڵا کردووە بەڵام خۆ ئێمە ناتوانین هاوارمان لێ هەڵبستێت، هەر یەکێکمان بۆ ئازارێك دەناڵێنین تا بۆی بژین.
2 993
دەستێکم لە گیرفانی ڕاستم دایەو دەستەکەی ترم لە گیرفانی چەپمدا، ئەم شێوە وەستانە غەمگینە.. لای ئێوەش ئاشنایە! گەر بشتانەوێت بۆتان ڕوونبکەمەوە، ناتوانم...
(خراپ بێت یان باش، دەژیم)
- تورگوت ئویار
2 993
شەو دەتوانی گوێت لە ناڵە و پەشیمانی شەیتانیش بێت، شەو بێ ڕەحمانە پەشیمانی و یادگاری و ئاسەوارەکانمان بیر دێنێتەوە.
