3 103
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-147 روز
-4630 روز
آرشیو پست ها
3 103
هیدفۆنەکەت بەکار بێنە، جارێکیش بێت گوێ بۆ قسەکانی چارلی چاپلین ڕادێرە بۆ کچەکەی گوتویەتی..
3 103
هیچ کاتێک چاوەکانت بۆ کەسێک مەگرینە کە مانای گریانی تۆ نەزانێت. دلت با بەتال بێت، ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دلی خۆت جێگا بکەیتەوە هەول بدە با یەک کەس بێت، پێی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆیە..!
————
چاڕلی چاپلن بۆ کچەکەی!
#پەرتوکم
3 103
•
هەندێک ڕۆژ هیوا دەخوازم ژیان بگەڕێتەوە، نەک بۆ گۆڕینی هەندێک شت بەڵکو بۆ ئەوەی دوو جار لە هەندێک هەست دا بژیم …
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
وە ڕێگاکە درێژە دەکێشێت بە جۆرێک رەنگە ساڵانێکی زۆر پێویستی بە چاوەڕوانی بێت پێویستی بە ھەوڵدان و ماندووبوون بێت سەختی و نشێوی دەکەوێتە ڕێگاکە و برینداریش دەبیت،وە لە نیوەی ڕێگاکە بە تەنھاش دەمێنیتەوە،ئەو کەسانەی کە پێت وابوون لەلات دەمێننەوە رۆژێک بە بیانووی چارەنووس دەستەکانت بەردەدەن و دەڕۆن، ئەمانە ھەمووی شتانێکی ئاسایین چونکە رێگای گەیشتن بە خەونەکانمان ئاڵۆزە و سەختە، وە تەنھا دەمەوێت ئەوەت پێ بڵیم نەکەی لە ڕێگاکەت پەشیمان ببیتەوە! چونکە خەونەکانمان شایەنی ئەوەن کە قوربانیان بۆ بدەین..
————
"ھەرناز موحسین"
#پەرتوکم
3 103
پارە دێتەوە، بەڵام ئەو کاتانە ناگەڕێنەوە کە دەبوو کاتانێکی خۆش و بەچێژ لەگەڵ ئازیزانت دروست بکەی، ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزانت گەشتێک، پیاسەیەک ڕێکبخە..
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
ھەموومان لە نزیك یەكترین
كەچی یەكتر نابینین!
ھیندە خراپ سەرگەرم بوین لە ونكردنی یەكتریدا
ھەرچی بگەرین لەو نزیك بوونەشدا كەچی یەکتر نادۆزینەوە
چونكە خالین لە خۆشەویستی
بیرمان چوە كە پیویستمان بە دڵ گەرمیە
نەك سەر گەرمی!
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
خۆشترین و ناخۆشترین شتی ژیان ئەوەیە کە هەموو شتێک کە دەیکەیت بە شێوەیەکی دیکە دێتەوە رێگەت.
کاتێک دڵی دایکت دەشکێنیت، کاتێک متمانەی هاوڕێکەت دەدۆڕێنیت ،کاتێک ئەزیزێکت بێ هیوا دەکەیت، ئەو کاتەی رۆحێک ئازار دەدەیت .
خۆشیەکەی ئەوەیە بەهەمان شێوە هەموو باشیەکانی ژیانیشت دێتەوە ڕێگەت
ئەوە دادپەروەری ئاسمانە هەرگیز لەیادی نەکەیت...
ـــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
بیرتان بێت ڕاکردن له ئازار جۆرێکە له ئازار.
دەرد بەشێکە لە ژیان و ئەگەر هەوڵ بەن لە ژیانی خۆتانی دوور بخەنەوە ، واتە ئەوەی خۆتان بۆ ئازارێکی زیاتر ئامادە کردووە.
ــــــــــــــ
ماڕک مانسۆن
نووسەری ئەمریکی.
#پەرتوکم
3 103
ئهو نامانهی ئازارت ئەدەن بیان سڕهوه
كێ خۆشی ناوێیت لێی دوور بكهوه
یادگاریەکانیان بە دیواری دڵتا هەڵمەواسە
لهشهرما بۆ كهس لهڕوو دامهمێنه
تۆ نههاتوویته ژیان بۆ ئهوهی بهدهست خهڵكهوه ئازار بچێژی
خــــــــودا زەوی و ئاسمانی بۆ دڵخۆشی ئێمە دروست کردوە..!
————
'د.محمود موعەزەمی'
#پەرتوکم
3 103
بەرەو ئاوابوونی ڕەمەزانی ئاسودەبەخش، ئێوە هەستتان کرد کە ئەم مانگە چەندە ئارام بەخش و ئاسودەبەخش بوو؟ پارشێوان بە دەروونێکی ئارامەوە هەستاین و خواردنمان خوارد و نییەتی ڕۆژوومان هێنا، بە هەبوونی ئەم مانگە وا هەست ئەکەیت جیاواز لە هەموو نەتەوە جیاوازەکانی دنیا ئەژیت، سەیریان لێ یەت کە ئەزانن بۆ ماوەی نزیکەی ١٦ کاتژمێر خۆمان پاراست لە خواردن و خواردنەوە، لە گوناهـ و تاوان، بۆیە دڵخۆش بن کە لەسەر ئەم ئاینە ئاشتیخوازەین!..
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
هەموو کات بەخۆت بڵێ
ئاخر دوونیا خۆی چیە ؟؟ تا هەموو شتێک بە دڵی من بێت !!
هەمیشە بیرت بێت دونیای هیچ کەس کامڵ نیە بۆیە خاوەن ژیری و ئیرادەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لەگەڵ کەموکورتیەکانی دوونیا بێمنەتە ، تۆش وەرەوە سەرخۆت و مەهێڵە ژیان بێهیواو بێ هێزت بکات ئەوەنەی کە ماوتە لە ژیان بەفیڕۆی مەدە
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
گرنگترین شت لەناوخۆی ئێمەدا بۆ کاری سەربەخۆ نرخەکەیەتی، بەڵام پاکێجینیگیش زۆر گرنگە، کاتێ کڕیار سەر و سیمای کاڵاکەی ئەبینێت کە بۆی هاتووە، تۆ هێندەی کاڵاکە بە پێـــچانەوەکە دڵخۆشی بکە، جا بزانە ئەوان دەبن بە چ کڕیارێک، تۆش دەبیت بە چ فرۆشیارێک!
گلەیی مەکە کە کارە سەربەخۆکەت سەرکەوتوو نەبووە، زەرەرت کردووە، لەوانەیە ڕێگاکەت هەڵە بوبێت، بەڵام کۆڵ مەدە لە کارە سەربەخۆکەت، گەر نەگەشتی بەو ئامانجەی دەتەوێت، ڕێگای تر و جیاوازتر بگرە بەر، لە چەندین ڕيگا، هەر ڕێگایەک دەتبا بەرەو ئەو ئامانجەی دەتەوێت..
ــــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
زۆر جار لەم پەڕەیەی خۆمان هانی ئەوە ئەدەین ببن بە خاوەن کاری سەربەخۆ، هەلی کار نیە بۆخۆت هەلی کار دروست بکە، نمونە زۆرەو فکرە زۆرە، یەکێک لەم نمونە جوانانە ئەم ڤیدیۆیەیە، تۆ گرنگ نیە گەشتن بە کاری سەربەخۆی خۆت چەندێک کاتی ئەوێت، چەندێک تێچوی ئەوێت، گرنگ ئەوەیە سەبر و ئارامیت هەبێت، وە ڕێیەک بگریتە بەر کەم کەس گرتبێتیە بەر! بە شێوەیەک کارە سەربەخۆکەت بونیات بنێیت کەم کەس کردبێتی!
ــــــــــــ
هەر پرسیارێکتان هەیە لە کۆمێنت بفەرمون..
#پەرتوکم
3 103
•
ئەگەر بمەوێت یەک شتت پێ بڵێم دەربارەی پەیوەندیەکان ئەوا دەڵێم ئاگاداری ‘ڕێزگرتن’ بە لەنێوان خۆت و هەر کەسێک کە لەبەرامبەرتدایە، ڕێزگرتن پردی گەیاندن و جیابونەوەشە خۆت هەڵیدەبژێریت بۆ کامیانت ببات، پەیوەندیەک ڕێزگرتنی تێدا نەبێت وات لێدەکات بە کەمی سەیری خۆت بکەیت، مێشکت دەشێوێنێت و هەنگاوێکت بۆ نانرێت، ژیانت لێ بێ نرخ دەکات ،بۆیە تاکە شت کە دەبێت دەستی پێوە بگریت ڕێزگرتنی خۆت و دواتر بەرامبەرەکەتە جا لەژێر ناوی هەر پەیوەندیەکدا بێت.
ـــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
ملیۆنان خەڵک بڕیاریان داوە کە لە ژیانیاندا بێ هەست بن، پێستێکی زۆر ئەستووریان لە دەوری خۆیان ئاڵاندووە، بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک نەتوانێت ئازاریان بدات.
بەڵام ئەم کارەیان باجی زۆرە، ڕاستە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاریان بدات، بەڵام بە هەمان شێوە هیچ کەسێکیش ناتوانێت دڵخۆشیان بکات.
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
ژیان وەک تیانوسێکی سپی وایە کە ڕۆژانە بەو کارانەی دەیانکەیت پڕی دەکەینەوە، هەندێک لە لاپەڕەکان دەقێکی خەمناکیان هەیەو هەندێک لاپەڕەکان دڵنشین، هەندێک لاپەڕەکان شڵت و پڵتی و هەندێکیان خانا و جوانی و سەرنج ڕاکێش، لە خوێندنەوەی لاپەڕەکان بزە و خەندە لەسەر لێوەکانت دەنەخشێت و لەچاوگێڕان بە لاپەڕە شڵتی و پلتیەکان پەند وەردەگریت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هیچ پەڕەیک بە سپێتی نەهێلیتەوە چونکە ڕۆژێک تێپەڕی بۆ هەتا هەتایە چاوت پێی ناکەوێتەوە، یەک بەیەکی ڕۆژەکانت عاشقانە هەناسە بدە!..
ــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
ھەموو شتێک بۆ خۆت دەگەڕێتەوە بە باش و خراپیەوە
ھەرگیز خودا ئەو شتانە لەبیر ناکات کە تۆ بە دڵێکی پاکەوە کردوتە، پێکەنینت بەڕووی کەسێکدا، دڵدانەوەی کەسێک کە لە تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژگاردایە، یارمەتیدانی خوشکەکەت، دڵخۆشکردنی ھاوڕێکەت..، دوبارە خودا ھەموو ئەمانەت بۆ دەنێرێتەوە بە ڕێگایەکی جیاواز
ھیچ شتێکی چاک بە کەم مەزانە، ڕەنگە نرخی شتێکی بچوک لای خودا موعجیزەیەکت بۆ بھێنێتە بوون!..
ــــــــــ
#پەرتوکم
3 103
•
با ساڵی جارێکیش بێت، دیاریەک یادگاریەک ببەخشە بە ئازیزێکت, ئاخر زۆر هەستێکی تایبەتە کە کەسێک بڵێت: ئەم دیارەم فڵان کەسە بۆی هێنام، زۆرم خۆش دەوێت، بەخشینی دیاری پەیوەندیەکان بەهێزتر ئەکات، گرنگ نیە دیاریەکە بچوکە یان گەورەیە، گرنگ ئەوەیە کەسەکە ئارەزوی ئەو شتە ئەکات و حەزی پێیەتی، لە ڕۆمانی 'من پێش تۆ' دیاری ویل بۆ کڵارک گۆراویەکی درێژ بوو، بەڵام کڵارک هێندە دڵی پێ خۆش بوو تا دوای مردنی ویلیش هەر مابووی..
ــــــــــ
#پەرتوکم
