cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

رۆژانەی وڵات

ئاشتی و یەکڕیزی و دیالۆگ و سازان ناو ماڵی کورد نا بۆ تووندڕەوی و ئینکار و تووندوتیژی آشتی، همبستگی، اتحاد،تعامل و دیالوگ و هویت خواهی کوردستانی نە بە افراطی گری و انکار و خشونت https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEre0FCyE-BcVg مدیر @azadkurdia

نمایش بیشتر
إيران195 731زبان مشخص نشده استسیاست35 963
پست‌های تبلیغاتی
235
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+27 روز
-630 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

00:35
Video unavailableShow in Telegram
00:34
Video unavailableShow in Telegram
00:35
Video unavailableShow in Telegram
00:28
Video unavailableShow in Telegram
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ، وەک  "ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی‌ و گەیشتن بە ئازادی، و چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی" ناودێر دەکات، و هەر لەو ڕاستایەش دا ڕوو لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و ڕزگاریخوازی کوردستان عاجزانە داواکارە، کە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی بەئاشتی کردنی کەیسی کورد، و لەو بەینەدا ڕاگواستنی حکومەتی دیفاکتۆ بۆ ناخۆ و دیژۆر و یاسامەندکردنی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێران دا، کە بزووتنەوەمان پێی هەستاوە، شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەڵکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پڕ لە دیالۆگی گشتگیرانە و بەشدارانە، ساڵی نوێ بە ساڵی دیالۆگ و دانوستاندن دەگەڵ تاران و لەئەنجام دا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی کوردستانی ئێران، و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت. سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد لە چواربەشی کوردستانی گەورە. بەڵێ بۆ ئاشتی، ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی، و حکومەتی خۆماڵی کوردستان نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژتان نەورۆز بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان ٢٩ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳ی کوردی /۱۴۰۲ #ئاشتی_ئازادی_حکومەتی_خۆماڵی #komarixwazan Www.komarixwaz.com
نمایش همه...
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، ساڵی نوێ وەک ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لەپێناو ئاشتی‌، ئازادی و حکومەتی خۆماڵی، ناودێر دەکات هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست! خەڵکی بەشەرەف و خۆراگر و مافخوازی کوردستان! بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۴ی کوردی، و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات. بەڕێزان! هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ مەدەنی، و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە ۱۳ ساڵی ڕابردوودا، کۆی کار و تێکۆشانی لەڕاستای زەق کردنەوەی مافی قایم بەزات، مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا، بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جهەتدار كردووە، وە لەو ڕاستایەدا هەردەم تێکۆشاوە تاکوو بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پڕ لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆڕان خوڵقێن، زاڵ بکردرێت بەسەر دۆخ و کەشی پڕ لە دوگم و شەڕ و ناتەبایی و چەقبەستووی دا. بۆیە لەوپەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ساڵی رابردوو دا، ڕوو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتن لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" بوو، ئەندیشەیەک کە مەخابن گۆفتمانی شەڕ و کرداری گرژ و ڕادیکالیزمی پڕتێچوو وە کارەساتباری، وەک تەنیا میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان تەبلیغ و توسییە دەکرد، هەر بۆیەشە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەردەوام پێداگربوو کە کورد و حیزبەکان دەبێ هەوڵ بدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، سیاسەت گووزاری بکەن، و بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پڕاگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجام دا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و چێ کردنی مافی خۆبەڕێوەبەری خۆجەیی، بۆ ڕۆژهەڵاتی بکردرێن، و بەجێگای شەڕی پڕ تێچوو، حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی ڕابگەیەندرێت، و ئەو حکومەتە بۆ دیژۆر و یاسامەندبوونی دەگەڵ لایەنەکانی دەخیل لە پرس و چارەنووسی کوردی ڕۆژهەڵات دا، واریدی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بێت. کارێک کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەهۆی بایەخ پێنەدانی حیزبەکان، سەرئەنجام بە کەڵک وەرگرتن لە کەش و هەوا و ئاکامە سەلبی و ئیجابیەکانی شۆرشی ژینا لەلایەک، و و هەروەها تووشهاتنی کورد و حیزبەکان بە چەشنێک قەیرانی شووناسخوازی و گۆفتمانی لە بەرامبەر سەلتەنەتخوازەکان و ئوپۆزیسیۆنی تەواوییەتخوازی سەرانسەری لەلایەکیترەوە، بێ سەبرانە بەڵام پراگماتیستانە، هەستا بەئەنجام دان و ڕاگەیاندنی شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، شووڕایەکی بەڕێوەبەری کاتی کە هەڵ دەگرێت لەئێستادا گشت لایەک و حیزبەکان بەهی خۆی بزانن و عەمەلەن خاوەندارییەتی لێبکەن. بۆکان پشتیوانی گەنجان و ژنان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان و نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان. #ئاشتی_ئازادی_حکومەتی_خۆمالی #komarixwazan 🆔Rojaneywet   🆔 Instagram  🆔 Telegram    🆔 Facebook 🆔 komartv     🆔 Website
نمایش همه...
رۆژانەی وڵات

ئاشتی و یەکڕیزی و دیالۆگ و سازان ناو ماڵی کورد نا بۆ تووندڕەوی و ئینکار و تووندوتیژی آشتی، همبستگی، اتحاد،تعامل و دیالوگ و هویت خواهی کوردستانی نە بە افراطی گری و انکار و خشونت

https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEre0FCyE-BcVg

مدیر @azadkurdia

Photo unavailableShow in Telegram
00:34
Video unavailableShow in Telegram
00:40
Video unavailableShow in Telegram
00:38
Video unavailableShow in Telegram