هەژان
سڵاو لە هەموو لایەنگرانی شیعر و فەرهەنگی کوردیی . بە خێر بێن بۆ جیهانی بەرینی شیعر
نمایش بیش‌تر278
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
Photo unavailableShow in Telegram
بەداخێکی گرانەوە مامۆستا عومەر فاڕووقیی مێژوونووسی سەقزیی کۆچی دوایی کرد .
بەم بۆنە خەمناکەوە کە خەسارێکی گەورەیە، پرسەوسەرەخۆشیی ئەکەم لە بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
یادی لە دڵماندا هەر ئەمێنێ .
هەژان بابامیریی
@jihani_hest
ڕێگا .....
حیلەی ئەسپێکی خورتە
بەدەم یاڵێکی بەرزەوە
گەرای ڕێگا لە ناو خەونەکاندا
ئەخا ،
لەو پەڕی ڕێگایێکدا
دەروازەیێکی نیوە تاکی
قەڵایێکی ڕازناک ،
چوارناڵە بەڕێگای یاڵەوە
پاشکۆ ڕاز و خەون و
توێشوو حەیرەت ،
بەڕێگایێکی ترەوە
دەفێکی شەهیدی لەداردراو
باسی زرمەزرمی گیانێکی
نەحەجمیوی لایە ،
ناڵ ،
قاوچەخماخی داگیرسانی بارانە و
ڕێگا پڕ ئەکا لە لالەی ڕووناک .
شەشدەری جیهان ئەبێتە ڕێگا !
حیلەی ئەو ئەسپە ڕێگا ڕائەخا ؛
هۆ ڕێبوارەکەی ڕێگای هەمیشە !
تۆ لەبەر ڕێگاکان هەڵبژێردرای ؟
یا دەفەکان
بۆ گەشانەوی لالەکان ؟
یا دەروازە
بۆ درکاندنی ڕازەکان ؟
حیلەی ئەو ئەسپە
کەڕڕاکەی ئەم شاخە بەردینانەی
کردۆتە خانەی زایەڵەی
شڵپ و هووڕی خوێن ؛
ڕێگا ئارامیی هەڵئەگرێ ،
ڕێگا ژیانی ناو قەڵا ئەزڕێنێ
ڕێگا ڕازەکانی پێش شەهیدبوونت ئەژەنێ ...
ڕێگا .... هەڵیگرتی ؛
ڕێگا ئەچێتەوە سەر خۆرەتاوێ
ڕیشاڵ ڕیشاڵ تیشکی خۆی
بە یاڵی بژی ئەسپێکی بەحیلەوە
هۆندۆتەوە .
کەڕڕاکەی بەرد
قەڵای شڵپ و هووڕە و
حیلەی حەیرەت .
ڕێگا
بە مەزارێ ئەگا ، تاک !
۱۳۸٦/۳/۱۳ ـ سەقز ـ هەژان
@jihani_hest
مه‌حوی
یه‌كێكه له شاعیره پایه‌به‌رز و گه‌وره‌كانی كورد،
عاریف و زاهید و سۆفی و زانایه‌كی مه‌زن بوو،
چرایه‌كی دره‌وشاوه‌ی زانست و ئه‌ده‌ب بووه.
ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخییه،
باوك و باپیری هه‌ردووك ناویان عوسمان بووه،
باپیری له‌گه‌ڵ بابانه‌كاندا هاتووه‌ته سلێمانییه‌وه،
مه‌حوی له شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
سه‌ره‌تا لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه،
بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن زۆر شوێنی تر گه‌ڕاوه،
له سلێمانی، سابڵاخ، سنه، به‌غدا وانه‌ی خوێندووه.
له‌سه‌رده‌ستی زانای گه‌وره‌ی كورد موفتی زه‌هاوی،
له شاری به‌غدا بڕوانامه‌ی زانستیی وه‌رگرتووه،
ساڵانی 1859 تا 1862 له شاری به‌غدا ماوه‌ته‌وه،
بووه‌ته پێشنوێژی مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م.
ساڵی 1862 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی،
له سلێمانی بووه‌ته ئه‌ندامی دادگا تا ساڵی 1866،
له‌وساڵه‌دا به‌هۆی مه‌رگی باوكییه‌وه وازی هێناوه.
سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ڕێزی زۆری گرتووه،
سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوڵتاندا ئه‌نجام داوه،
هه‌ر به فه‌رمانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له 1896،
خانه‌قای مه‌حوی دروستكراوه.
پاش دروستكردنی خانه‌قاكه‌ی، تا كۆتایی ژیانی،
سه‌رقاڵی زانست و وانه‌وتنه‌وه بووه به فه‌قێكانی،
له‌گه‌ڵ زانسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی شیعر بووه.
به‌وێنه‌ی باوكی بووه‌ته موریدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی،
ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌یه‌تی،
شیعره‌كانی قووڵ و له‌ئاستێكی به‌رزی شیعرییدان،
ته‌سه‌وف ته‌واوی شیعره‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا نازناوی مه‌شوی واتا برژاوی بۆخۆی داناوه،
به‌ڵام دواتر ده‌یگۆڕێت بۆ مه‌حوی كه واتای سڕاوه‌یه،
هه‌ردوو نازناوه‌كه‌شی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سۆفیگه‌رێتییه.
سوڵتانی عوسمانی داوای دوعای خێری لێكردووه.
له ڕۆژی 26ی ئه‌یلوولی 1906 له شاری سلێمانی،
ئه‌م زانا و شاعیره گه‌وره‌یه كۆچی دوایی كردووه.
@jihani_hest
تۆگیان ئەو براتە،تۆمەرگ ئەو شووتە
چرا هادەستەو یا شۆڵەی ڕووتە ؟!
# فۆلکلۆر
@jihani_hest
ئەو
موسافیرێ بوو ، هەڵفڕی بۆ دوورەدەستەکان و
من
ئەو جانتایەم
لە فڕۆکەخانە جێماوم .
ئەو خەڵکە دەستاودەست دەمگێڕن و
کەس نازانێ بمکاتەوە !
▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️
ئەم شیعرەم لە فارسییەوە وەرگێڕا ، لە ئینتێڕنێتا بەرچاوم کەوت ، بەداخەوە ناوی شاعیرەکەیان نەنووسیبوو .
@jihani_hest