چاپەمەنی خانی
بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوی کتێبەکانی ناوەندی خانی پیوەندی: 0098 87 36308402 0098 918 777 1585 0098 935 355 1288 www.kurdbook.ir
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استزبان مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
499
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
Photo unavailableShow in Telegram
زنجیرە کتێبی "ئەدەبی کلاسیکی کوردی"
📖 لە کوێوە بۆ کوێ
✍:مامۆستا هێمن
84لاپەڕە|خانی 1400
من بۆخۆم وام، ڕه‌نگه زۆر که‌سیش وا بێ، که شێعری شاعیرێک یا نووسراوه‌ی نووسه‌رێک ده‌خوێنمه‌وه، چ زیندوو چ مردوو، پێم خۆشه خۆشی بناسم، بزانم کێیه، خه‌ڵکی کام وڵاته، کاری چییه، چۆن ده‌ژی و ئه‌گه‌ر مردووه چۆن مردووه، له کوێ نێژراوه.
بۆیه بڕیارم دا سه‌رگورشته‌ی خۆم له سه‌ره‌تا‌ی ئه‌و به‌شه‌ی دیوانه‌که‌م‌دا بنووسم. به کێم گوتبا ئه‌و سه‌رگورشته بنووسێ؟ کێ من له خۆم باش‌تر ده‌ناسێ؟
پێوه بووم زۆر درێژی بنووسم. ته‌ماشام کرد ده‌بێته چیرۆکێکی درێژ و شیرین و پڕکاره‌سات. چ چیرۆکێک له به‌سه‌رهاتی ئینسانێک له واقیع نیزیک‌تره؟ ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی ئینسانێکی نیزیکه‌ی په‌نجا ساڵی له ساڵه‌کانی چه‌رخی بیسته‌م، ئه‌و چه‌رخه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، ئه‌و چه‌رخه پڕ کێشه و شه‌ڕوشووره، ئه‌و چه‌رخه پڕ له کاره‌سات و په‌لاماره، ئه‌و چه‌رخه پڕ له شۆڕش و ئاڵ‌وگۆڕه، وه‌بیر بێ.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
کۆڕی ۱۰ی خەرمانانی ۱٤۰۱ هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ کە تایبەت بوو بە چیڕۆک
🔰تەوەر: باس و لێکدانەوەی ڕۆمانی "بەردینە"ی سەیید قادر هیدایەتی
بەڕێوەبەر : فەرهاد بابۆڵی
🗣لێکدانەوەی مراد ئەعزەمی
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
#لێژنەی_چیڕۆک
•┈┈•📖❁✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖❁✍🏻•┈┈•
bardina.mp398.50 MB
📘رۆمانی «تەنیا»؛ گێڕانەوەیەکی راستگۆیانە
✍️ مەحموود محەمەدیان
▫️ رۆمانی «تەنیا» لە نووسینی ئۆژن یۆنسکۆ یەکێک لە دوایین کارەکانی ئەم نووسەرە فەڕەنسییەیە. یۆنسکۆ پێش‌تر بەهۆی شانۆنامەکانیەوە ناسرابوو و لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا دەست دەداتە نووسینی ئەم رۆمانە.
▫️«تەنیا» مۆنۆلۆگێکی تاڕادەیەک دوور و درێژە و بەسەرهاتی ژیانی کەسێکمان بۆ دەخاتە روو کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەم و سەروبەندی رووداوەکانی دەیەی ٦٠ـدا دەژی، سەر بە چینی مامناوەندی کۆمەڵگایە و پاش ئەوەی میراتێکی پێ‌دەبڕێ و خۆی خانەنشین دەکات، دەست دەکات بە گێڕانەوەی خۆی. بە رستەی کورت بەڵام وردبیانە درێژە بە کارەکەی خۆی دەدات و دوای ئەوەی دەستی لەدڵی دەبێتەوە کە ئەو پووڵەی وا بە میرات پێی بڕاوە خەرجی بکات، مەنزڵ دەگۆڕێ و لەوێوە بەرەبەرە شەڕ دەست پێدەکات و ریتمی گێڕانەوەکەش توندتر دەبێ. وای لێدێ ئەو ڕستە خەمۆکانەی وا لەسەرەتاوە رەنگە خوێنەر وەڕەز بکات لەنەکاو یەک یەک و دوو دوو مانا لەخۆ دەگرن. ئەو کەسایەتییە نەوسن و چاوبرسییەی وا تەنیا لە فکری خۆشبژێویی خۆیدا بوو، لە رواڵەتێکی زۆر ئاوەزمەندانەدا دەردەکەوێت و ئیتر بە ئاسانی ناتوانین لە تەنیشت رستە کورت و خزەکانییەوە تێپەڕ بین.
▫️ئەم ئاماژانەی سەرەوە کە پێناسەیەکی کورتن لە رۆمانی «تەنیا»، هەموویان سەر بە روانگەیەکی فکری دیاریکراون کە بە دەرکەوتەوەی جۆراوجۆر بەڵام هاوشێوە، لە کاری باقی نووسەرانی ئەم رێبازەدا بەدی دەکرێت. ئەم رۆمانە وەکوو هەموو کارەکانی پێشووی یۆنسکۆ دارماڵە لە هزری ئەبزۆردیستی و هاوکات دەتوانین ریشەگەلی ئیگزیستانسیالیستیشی لێ دەرباوێین. ئەگەرچی بۆخۆی هەرگیز ئەم شتەی قەبووڵ نەکردووە و دایمە لۆمەی ئەو رۆژنامەوان و لێکۆڵەرانەی کردووە کە لێرە و لەوێ بەم جۆرە باسی دەکەن و دەڵێ من تەنیا ویستوومە ناخی خۆمتان بۆ هەڵڕێژم. بەڵام تازە خۆشی بێ و ترشی بێ لەم فیگۆڕە فکرییەدا پۆلێن کراوە و بەڕاستیش هەر وایە.
▫️وەرگێڕانی ئەم رۆمانە لە زمانی سەرەکییەوە بۆ زمانی کوردی هاتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە.
ئاکۆ عەباسی پێش‌تر بە چەندین وەرگێڕانی دیکە خۆی لە گۆڕەپانی وەرگێڕاندا تاقی کردووەتەوە. جێی ئاماژەیە سەرجەم کارەکانی ئەم وەرگێڕە لە زمانی فەڕەنسییەوەن.
▫️ئەگەر بمهەوێ بەکورتی وەرگێڕانی رۆمانی «تەنیا» و کارەکانی دیکەی ئاکۆ عەباسی (شانۆنامەی دادپەروەران-کامۆ، کۆچیرۆکی باوەتوان-موپاسان و ...) پێک بگرم دەتوانم بڵێم ئەم دوایین وەرگێڕانەی، سەر و گەردنێک لەوانی دیکە بەرزترە. وەرگێڕ لەم کارەدا بە باشی توانیویەتی ئیمکاناتی زمانی کوردی بناسێت و بیخاتە خزمەت وەرگێڕانەکەیەوە. ئەگەر لە کارەکانی پێشوویدا لە هەندێک شوێن‌دا رەنگە بە شێوەیەکی ناپێویست کەڵکی لە ئیدیۆم و دەستەواژەکان وەردەگرت، ئەوە لەم کارەیدا زۆر بە باشی شوێنی نیشتنەوەی هەر کامەیانی دۆزیوەتەوە و دەکاری کردوون.
تەنز و گەمە بە وشە، هەر وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا ئامێژەی پێکراوە، بەشێکن لە ناسنامەی نووسراوەکانی یۆنسکۆ. دیارە وەرگێڕ بەباشی ئەم شێوەنواندنەوەیەی لە زمانی مەخسەددا بەکارهێناوە، بە چەشنێک کە هەندێک جار لەبیرت دەچێتەوە لەگەڵ دەقێکی وەرگێڕدراو رووبەڕووی و لەهەمانکاتدا کەمتر تووشی گرێ و گۆڵی زمانی و داڕشتنی نامۆی رستەکان دەبی.
▫️کۆندرا دەڵێ نووسینی رۆمان کارێکی توێژینەوەییە و نووسەر دەبێ پڕاوپڕ بێ لە زانیاری و شارەزایی لەمەڕ ئەو مژار و بابەتەی وا بڕیارە بیگێڕێتەوە و هەروەها ئەو قاڵب و چوارچێوەیەی کە قەرارە کارەکەی لەودا پێشکەش بکات. بە بڕوای من وەرگێڕی رۆمانیش دەبێ هاوشانی نووسەر، زاڵ بەسەر چوارچێوەی کارەکەدا و بگرە زیاتریش، چون ئەو دەبێ هاوکات چاوی لە زمانی سەرەکی و لە زمانی مەخسەد بێ و ئەمەش کارەکەی ئەو ئەستەمتر دەکاتەوە. هەر بۆیە من لام وایە ئەم وەرگێڕە جگە لە ئاشنابوون لەگەڵ ئەم چەشنە نووسینە کە لە پێش‌تر باسمان کرد، شارەزاییەکی باشیشی لەسەر مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی فەڕەنسا هەیە و ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی ژێرپێستی لە زمانی وەرگێڕانەکەدا خۆ دەنوێنن.
▫️واوێدەچێ وەرگێڕ بە ئاگاهییەوە دەستی دابێتە وەرگێڕانی دەقێکی لەم چەشنە. چون ئەگەر چاوێک بە دەوروبەری خۆماندا بگێڕین دەبینن کەم نین لەو کەسانەی کە ئەگەرچی هەگبەیەکن لە زانست و مەعریفە بەڵام هیچ بزوێنەرێکی دەرەکی و تەنانەت دەروونیش شک نابەن بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانیان بخەنە خزمەتی بەرەپێشچوونی مێژووەوە.
تێبینی و ڕوون‌کردنه‌وه
کتێبی قامووسی زمانی کوردیی مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمان زه‌بیحی، له دوو به‌رگ‌دا، به‌رگی یه‌که‌م: پیتی ( ئـ ) ساڵی 1977 و به‌رگی دووه‌م: پیتی ( بـ ) ساڵی 1979، له لایه‌ن چاپخانه‌ی "کۆڕی زانیاریی کورد" له به‌غدا، چاپ و بڵاو بۆته‌وه. دواتر ساڵی 1367ی ھه‌تاوی، له لایه‌ن "ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی"یه‌وه ھه‌ردوو به‌رگه‌که کراوه‌ته به‌رگێک و به نێوی "قامووسی زبانی کوردی" چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به چاولێ‌کردنێکی ئاسایی ده‌رده‌که‌وێ "ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی" وێنه یان کۆپییان له ھه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی قامووسی زمانی کوردیی چاپی کۆڕی زانیاری ھه‌ڵگرتو‌وه و بڵاویان کردۆته‌وه. واته بنکه‌ی "سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی" ئه‌و کتێبه‌یان تایپ نه‌کردۆته‌وه ھه‌تا لانی که‌م، ھه‌ڵه‌کانی چاپی پێشوو بگرن!
ئێمه دوای تایپ و په‌ڕبه‌ندیی نوێ، ئه‌و ئه‌رکانه‌مان به‌ڕێوه بردووه:
نێوی کتێبه‌که‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ نێوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆی.
دوای تایپ و په‌ڕبه‌ندی، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین ھیچ وشه یان نیشانه‌یه‌ک له‌بیر نه‌چووه، وشه به وشه له‌گه‌ڵ ده‌قه سه‌ره‌کییه‌که پێک‌گیراوه و دواتر ھه‌وڵ دراوه ھه‌ڵه نه‌خوازراو و تایپییه‌کانی چاپی "کۆڕی زانیاریی کورد" ڕاست بکرێنه‌وه. ھه‌روه‌ھا ھه‌موو نیشانه و ژماره و سه‌رچاوه‌کان به وردبینی و زه‌رافه‌ته‌وه دانراون و بۆ ھه‌رکام سایز و ئه‌ندازه‌ی تایبه‌ت ڕه‌چاو کراوه.
ڕێنووسی کتێبه‌که تازه کراوه‌ته‌وه و به‌پێی ڕێنووسی ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌ربه‌خۆیی وشه له ڕسته‌دا، جودانووسی ڕه‌چاو کراوه؛ جودانووسییه‌کی له خزمه‌تی ڕه‌وان‌خوێندنه‌وه‌دا بێ و زێده‌ڕه‌ویی تێدا نه‌کرێ.
پیتی (صـ)ـه‌کانمان کردۆته‌وه (س) و ئه‌و وشانه‌ی له سه‌ره‌تاوه به دوو (و) نووسرابوون کردووماننه‌ته‌وه یه‌ک (و) وه‌کوو ووشه و...
به‌داخه‌وه ئه‌و وشانه‌ی فارسی یان عه‌ره‌بی بوون و له ده‌قی کتێبه‌که‌دا ھه‌ر به ڕێنووسی عه‌ره‌بی نووسراون و یه‌گجار زۆریشن، ھیچمان له‌گه‌ڵیان پێ نه‌کرا و به ناچاری وه‌ک خۆیان ھێشتووماننه‌وه. بێتوو به ڕێنووسی کوردی بنووسرابان زۆربه‌یان ما‌نایان ده‌گۆڕدرا. بۆ وێنه ده‌سته‌واژه‌کانی (مضاف و مضاف الیه، نفی، مبالغه، مبتدا، تعصب، تطور، عنصر، نسبیا و...). ده‌بوو له بنه‌ڕه‌ت‌دا ھه‌موو وشه و زاراوه بیانییه‌کان وه‌رگێڕدرێنه‌وه. وه‌رگێڕانی ھه‌موو ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه، ھه‌م نه‌ده‌گونجا و ھه‌م دروست نه‌بوو؛ چونکوو به پێچه‌وانه‌ی ڕا و بۆچوونی مامۆستا زه‌بیحی بوو و به‌و کاره سه‌رله‌به‌ری فه‌رھه‌نگه‌که‌ش ده‌گۆڕا و ده‌شێوا.
له شه‌رحی سه‌روشه (مه‌دخه‌ل)ـه‌کان‌دا، زۆرجار ئه‌و نیشانانه‌ی دانرابوون، ھه‌ڵه بوون؛ ھه‌موو نیشانه ھه‌ڵه‌کان ڕاست کراونه‌وه.
له خانۆک (جه‌دوه‌ل)ی کورته‌نیشانه‌کان‌دا چه‌ن کورته‌نیشانه له‌بیر چووبوون؛ ئه‌و کورته‌نیشانانه‌ش له شوێنی خۆیان دانراونه‌ته‌وه. ھه‌روه‌ھا له زۆر شوێن‌دا، کورته‌نیشانه‌ی (مخـ .) ده‌بینرا، به‌ڵام ڕوون نه‌بوو کورت‌کراوه و نیشانه‌ی چییه؛ بۆمان ڕوون بۆوه ده‌بێ کورت‌کراوه‌ی "فه‌رھه‌نگی فرێزیۆلۆژیی دوکتۆر مه‌کسیمی خه‌مۆ" بێ؛ له کۆتایی سه‌رچاوه‌کان‌دا وه‌ک سه‌رچاوه‌ی 81 نووسرا و له خانۆک(جه‌دوه‌ل)ی کورته‌نیشانه‌کانیش‌دا زیاد کرا.
له شێعری شاعیرانی کلاسیکی کوردی‌دا، که بۆ نموونه و شاھید نووسراون، ھه‌ڵه‌یان زۆر تێدا بوو و له زۆر شوێن‌دا وشه‌کان له‌بیر چووبوون، ئه‌وانیش له ڕووی ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کانه‌وه ساغ کراونه‌وه. تاقمێک له شێعره‌کان، ناوی شاعیره‌که‌یان نه‌نووسرابوو، دوای گه‌ڕان و پشکنین، شاعیری زۆربه‌ی ئه‌و شێعرانه‌ش نووسراونه‌وه. به‌یتێکیش ئی نالی بوو به نێوی حه‌ریق نووسرابوو، ئه‌ویش ڕاست کراوه‌ته‌وه.
تاقمێک وشه ھه‌ن به دوو شێوه ده‌نووسرێن و ھه‌ردووکیشیان دروستن؛ وێده‌چێ مامۆستا به ئه‌نقه‌ست ھه‌ردووکیانی تۆمار کردبێ. ئه‌وانه‌ش وه‌ک خۆیان نووسراونه‌وه و ھیچیان له‌به‌ر ئه‌وی دی نه‌سڕدراونه‌وه. ھه‌ر بۆیه له کتێبه‌که‌دا به ھه‌ر دوو شێوه ده‌بینرێن؛ وه‌کوو: زیو و زێو؛ ڕێز و ڕیز، قورئان و قوڕئان، عه‌ره‌بی و عه‌ڕه‌بی، که‌م‌وکووڕی و که‌م‌وکۆڕی، زوربه و زۆربه و..
له‌و ساڵانه‌ی دوایی‌دا به بیانووی ئیدیت و پێداچوونه‌وه و...، ده‌ستکاری و گۆڕانی به‌رھه‌می نووسه‌ران و شاعیرانی کورد تا ڕاده‌یه‌که، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێین خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و به‌رھه‌می بۆژۆنه‌کراو و نه‌گۆڕاوی نووسه‌ران و شاعیرانی ڕابردوو، بۆ خوێنه‌ری کورد بۆته ئاره‌زوو! له‌م چاپه نوێیه‌دا ھه‌وڵ دراوه کتێبێکی بێ‌ھه‌ڵه و ڕازاوه بدرێته ده‌رێ و له ھه‌ر چه‌شنه ده‌ست‌تێوه‌ردان و گۆڕان و سه‌پاندنی ڕا و بۆچوونی تاکه‌که‌سی دوور بێ.
یادی مامۆستا زەبیحی بەخێر و ڕوحی شاد بێ.
چاپەمەنیی خانی
Photo unavailableShow in Telegram
🔻چاپ‌کراوی نوێ
💫بەیانیت باش
نووسەر: فاتمە حیجازی
نیگارکێش: موژگان نەزەریان
بابەت:چیرۆکی منداڵان
16لاپەڕە|30هەزارتمەن|خانی
"بەیانیت باش"،
چیرۆکێک بۆمناڵان،
چیرۆکی دەستپێکی ژیانی ڕۆژانەی مناڵێک لە ڕوانگەی بێگەرد و جوانی مناڵانەیەوە،
ڕوانگەیەک بەرانبەر بە سرووشت و جوانییەکانی،
بەرانبەر بە ژیانی ڕۆژانە و هەڵسوکەوتی خاوخێزانی.
گڕوگاڵی مناڵێک بەرانبەر بە ئاژەڵ و باڵندە، گوڵ و گیا، دار و درەخت.
دەربڕینی خۆشەویستی،
سەرنجدانێکی وردبینانە بە جیهانی دەوروپشتی.
ڕاهێنانی پەیوەندی لەگەڵ سرووشت و مرۆڤ.
ئەمانە لە دێڕ بە دێڕی ئەم چیرۆکەدا ڕەنگ ئەداتەوە .
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
01:00
Video unavailableShow in Telegram
✅چاپکراوەی نوێ
📖تاوان دژی ژینگە
نووسەر:محەمەد ڕادمەنش
وەرگێڕ:ئامانج قوربانی
134لاپەڕە|50هەزار تمەن|خانی 1401
پەرتووکی تاوان دژی ژینگە بە زمانێکی سادە و ساکار باسی ئەو هەڵسوکەوتانە دەکات کە لە ڕەوتی پیشەسازیدا مرۆڤ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا گیرۆدەی بەکاربەرگرێتی کراوە و زەوی بە گشتی ڕووبەڕووی قەیران بۆتەوە و کراوەتە قوربانی و ئەو پرسیارە بۆ خوێنەر دروستدەکات کە بۆچی لەم سەردەمەدا کە زانست لەو پەڕی پێشکەوتنی دایە، سروشت تا ئەم ئاستە لە هەمبەر لە ناوچوونەکاندا بێ ئۆقرەیە و دەناڵێنێت و دەیان پرسیاری دیکە لەو چەشنە.
ئەم کتێبە یەکەم هەوڵی وەرگێڕە لە فارسیەوە بۆ کوردی بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێنەرانی کورد لەگەڵ کێشە ژینگەییەکان و تێگەیاندنیان بە ئامانجی وشیار کردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە پێناو پاراستن و گەشەپێدانی سروشت لە بواری زانستی ژینگەییدا کە بە هەوڵی دەزگای چاپ و بڵاوگەی خانی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی دەکرێت.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
6.56 MB
Repost from Kurdish Book House
💫چاپ‌کراوی نوێ
📘کتێبی “ڕزگاری لە دوودڵی” ئیمام محەممەد غەزالی بڵاوکرایەوە
📚ناسنامەی کتێب: «ڕزگاری لە دوودڵی»، نووسەر: ئیمام #محەممەد_غەزالی، وەرگێڕ: سەید #هیدایەت_هیدایەتی ،١٢٠ لاپەڕە، چاپەمەنی #خانی، سەقز ١٤٠۱.
▫️ئیمام محەممەد غەزالی یەکێک لە گەورەترین زانا و بیرمەندەکانی ڕۆژهەڵات بە گشتی و بە تایبەت خۆرهەڵاتی ناوینە. وەک باس دەکرێ هەتا ئێستاش هیچ زانایەکی ئیسلامی بە ڕادەی ئەو کتێب و بەرهەمی نەنووسیوە.
بە فرەزانا، فەیلەسووف، موتەکەللیم و عارف و سۆفی نێوبانگی دەرکردووە و هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی بە ناسناوی ئیمام نێودێر بکرێ.
▫️لە کتێبی "تهافت‌الفلاسفە"دا بە شێوازێک ڕەخنە لە فەلسەفەی مەشایی، ئەرەستوویی دەگرێ کە ئەمڕۆکە ئەو شێوازە ڕەخنەگرتنە بە نێوی فەلسەفەی ڕەخنەگرانە نێوی دەرکردووە.
▫️هەندێک لە بیرمەندان پێیانوایە ڕەخنەگرتنی غەزالی تا ڕادەیەک کاری و بنەڕەتی بوو، تا چەندین سەدە فەلسەفە و عەقڵ لە نێو موسوڵمانان‌دا سەری هەڵنەداوە. ئەگەرچی ڕەخنەکانی غەزالی خۆیان بنەمای عەقڵی و فەلسەفییان بوو، بەڵام لە ئاکام‌دا غەزالی تای تەرازووی بە لای عیرفان و سۆفیایەتی و کاری دڵ‌دا شکاندەوە.
▫️ڕەخنەکانی غەزالی بە گشتی برێتین لە ڕەد کردنەوە هۆکاریەتی(علیت)، پووچەڵ‌کردنەوەی ئیستقڕا، بێ‌باوەڕی بە زانینێکی کە لە ئاکامی هەستکارەکان(حواس) بەدی دێ، بێ‌باوەڕی بە یەکلایی‌کەرەوەیی دەلیلی عەقڵی و....
▫️ ڕێچکە و ڕێبازێکی غەزالی گرتییە بەر لە نێو فەیلەسووفانی ئیسلامی‌دا درێژە پێ نەدرا و دواتر هەموو ئەو ڕەخنانە لە لایەن فەیلەسووفانی ڕۆژاوایی وەکوو #دێکارت و #هیووم و #کانت قۆزرانەوە و پەرەیان پێ دا و ڕەخنەگرتن لە ئەزموون‌باوەڕی و عەقڵ‌باوەڕی دواتر لە ڕۆمانتیستەکان و تەنانەت فرانکفۆرتییەکانیش‌دا بە ترۆپکی خۆی گەیشت.
▫️دێکارت زۆر دوای غەزالی، نامیلکەیەک دەنووسێ بە نێوی "گوتار لە ڕەوش"دا، کە وەک وەرگێڕ لە پێشەکی‌دا باس دەکا، لە زۆر شوێن‌دا دەقاودەق وەک " ڕزگاری لە دوودڵی" دەچێ، تەنیا هەرکام بە دوو ئاکامی جودا دەگەن.
▫️وەک وەرگێڕ لە پێشەکی‌دا دەڵێ: " لەم نامیلکەدا نووسەر لە ئاڵوگۆڕی بنەڕەتیی ژیانی فکریی خۆی دەدوێ... ئەو گۆڕانە لە مێشکێکی فەلسەفی و دڵێکی عارفانەوە هەڵقوڵاوە کە دواتر توانیویەتی کاریگەری لەسەر زانایان و بە گشتی کۆمەڵگای دوای خۆی دانێ."
▫️ئیمام غەزالی لەو کتێبەدا تەنیا لە گۆڕانێکی شەخسی و تاکەکەسی نادوێ، بەڵکوو بە زمانێکی ئاسایی باس لە گۆڕانێک دەکا کە دواتر بووە خاڵی وەرسووڕان، ئەو گۆڕانە بە پێوانەی ئەمڕۆییانە تێکشکاندنی چوارچێوەکانی عەقڵ‌باوەڕی و پۆزێتیویست‌باوەڕی بوو، دەربازبوونێک بوو لە پاڕادایمێکەوە بۆ پاڕادامێکی تر.
▫️غەزالی لە نامیلکەی "ڕزگاری لە دوودڵی"دا باس لەوە دەکا کە چۆن و بۆچی زانستی ئەزموونی و تەجروبی، بە زمانی ئەوڕۆ زانستی پۆزێتیڤیستی، کە لەسەر بنەمای باوەڕ بە هەستکارەکان ڕۆنراوە، ئیعتبارێکی ئەوتۆی نییە کە بکرێ ببێتە بنەما و بنەڕەتێکی نەگۆڕ.
▫️لەم کتێبەدا بەسەرهاتی چۆنیەتی گۆڕانی فکریی ئیمام غەزالی و چۆنیەتی دەربازبوون لە دیسکۆرسێکەوە بۆ دیکۆرسێکی تر، لە زمانی خۆیەوە دەخوێنینەوە.
▫️کتێبی ڕزگاری لە دوودڵی( المنقذ من الضلال) لە لایەن سەید #هیدایەت_هیدایەتییەوە لە عەرەبییەوە کراوەتە کوردییەکی ڕەوان. غەزالی لەم کتێبەدا بە زمانێکی سادە بۆمان دەگێڕێتەوە کە چۆن لە فەیلەسووف و موتەکەللیمێکەوە بوو بە کەسێک کە باوەڕی بە سۆفیایەتی و دنیای عیرفان و کەشف و شهوود هەیە.
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-951/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
Photo unavailableShow in Telegram
چاپ‌کراوی نوێ
📖گوڵبەهار
نووسەر: مەنسوور مێهرجوویان
بابەت: کۆمەڵەچیرۆک
103 لاپەڕە
قەبارە: پاڵتۆیی
چاپەمەنی خانی 1401
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
Repost from Kurdish Book House
💫چاپ‌کراوی نوێ
📘کۆمەڵە چیرۆکی «گوڵبەهار» بەرهەمی مەنسوور مێهرجوویان بڵاوکرایەوە
📚ناسنامەی کتێب: کۆمەڵە چیرۆکی «گوڵبەهار»، نووسەر: #مەنسوور_مێهرجوویان، ۱۰۳ لاپەڕە، چاپەمەنی #خانی، سەقز ١٤٠۱.
✍️ #چاپەمەنی_خانی
▫️چاپەمەنی خانی لەو ساڵانەدا، ئەوەندەی گونجابێ، لە حەولی ئەوەدا بووە ئەزموون و دەنگە نوێیەکانی ئەدەبیاتی کوردی لە بواری گێڕانەوەدا بناسێنێ. بۆ وێنە، چاپ و بڵاوکردنەوەی کورتەڕۆمانی "بۆنی نمساری ئاجۆر"، نووسینی کاک چیا پەرویزپوور، یان کۆمەڵەچیرۆکی "دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کاردەکا"، نووسینی کاک جەلیلی ڕەحیمی، ...
▫️ئەم جارەش بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار، نووسینی کاک مەنسووری مێهرجوویان، یەکێک لە دەنگە نوێیەکانی چیرۆکی کوردی بە خوێنەران دەناسێنێ.
▫️گوڵبەهار دووهەم کۆمەڵەچیرۆکی مەنسوور مێهرجوویان، پێک هاتووە لە ۱۵ کورتەچیرۆک. نووسەر پێش‌تر ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی "هەڵەیەکی مێژوویی" لە چاپەمەنی گوتار چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
▫️کورتەچیرۆکەکانی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار لە باری ناوەرۆکەوە لە حەولی ئەوەدان باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی ئەوڕۆی کۆمەڵگا بکەن و لە کۆمەڵگا و دنیای واقع دانەبڕێن. نووسەر حەول دەدا کورتەچیرۆکەکان بە شێوازێکی مۆدێرن بگێڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەش‌دا نایهەوێ مۆدێرن بوون بە نرخی دوور کەوتنەوە لە بەردەنگ تەواو بێ . لەوانەیە ئەوە گرینگ‌ترین خاڵی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە بێ.
▫️نووسەر وێڕای ئەوەی چیرۆکی مۆدێرن و نوێ دەنووسێ، چاوێکیشی لە خوێنەر و بەردەنگ هەیە. گێڕانەوە لە کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهاردا لە واقع و کۆمەڵگا هەڵناکەنرێ. هەر ئەمەیش دەبێتە کارتی سەرکەوتنی کورتەچیرۆکەکان.
بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکان لە هەندێ تکنیک کەڵکی وەرگرتووە، وەکوو: وردە تکنیکەکانی تەداعی زەینی، فلاش‌بەک، فلاش‌فۆروارد و...
▫️زمانی گێڕانەوە، زمانێکی ڕەوان و لەسەرەخۆیە و خوێنەر زوو دەتوانێ پەیوەندیی لەگەڵ چیرۆکەکان بگرێ. نووسەر حەول دەدا وێڕای ئەوەی کەڵک لە تکنیکی مۆدێرنی چیرۆک‌نووسی وەرگرێ، خوێندنەوە ببێتە کارێکی چێژبەخش.
▫️گوڵبەهار کۆمەڵەچیرۆکێکە دەتوانێ هەم بۆ خوێنەری ئاسایی چێژبەخش بێ و هەم بۆ خوێنەری جیددی و پرۆفیشنالی چیرۆک. ئێمە پێمانوایە بێتوو نووسەر لە خوێندنەوە و نووسین بەردەوام بێ، ئاسۆیەکی ڕوونی لە پێشە. هیوادارین چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە ببێتە هۆی ئەوەی نووسەر دواتر بتوانێ لە بواری گێڕانەوەدا هەنگاوی گەورەتر هەڵێنێتەوە و سەرکەوتوو بێ.
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-936/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
یک طرح متفاوت انتخاب کنید
طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیش‌تر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.