cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

مامۆستا قانع

کاناڵی مامۆستا قانع 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

نمایش بیشتر
إيران22 298زبان مشخص نشده استدین و مذهبی7 368
پست‌های تبلیغاتی
12 196
مشترکین
+5524 ساعت
+1067 روز
+38730 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Repost from N/a
نان تورکی بوو مەیخۆن ئاو تورکی بوو مەیخۆنەوە پێڵاو تورکی بوو لەپێی مەکەن جل تورکی بوو لەبەری مەکەن ئەو کاناڵانە تف باران کەن کە گەلی #کوردستان بە درامای تورکی دەتورکێنن! ✍#عەبدوڵڵا_پەشێو ئەگەر کوردی بەشداری ئەو کاناڵانە بکەن تایبەت بۆ کورد و کوردستان بۆ بینینی شێعر و پەند و وتە بە نرخەکانی گەورە کەسایەتییەکانی کورد تەنها پێویستە گرتە بکەنە سەر نووسراوەکە👇👇
نمایش همه...
👍 2 2😁 2👎 1👌 1🤪 1
لادیمەن و وێنەی جوانی کوردی😍🏞
هەواڵەکانی چوار پارچەی کوردستان🤔❗️
شێعر و وتەی جوان😍
ڤیدیۆی جوان بۆ ئیستۆری🎥😍
گۆرانی و مۆسیقای کوردی 🎼👌
ئامۆژگاری و منداڵپەروەری👨‍👩‍👧‍👦
شێعر و ڕستەی جوان بۆ خۆشەویستەکەت💑
وەرە لێرە بە دڵی خۆت کوردانە بژی😍☺️
لە پێش چاوم هەموو عالەم بەچەشنی پەڕەکایێکە سەرم گەرمە لە مەستیدا چ دەربەستی کڵاوێکە! بە غەیرەز خەم کە خواردنمە نەهار و شام و بەرقلیان لە ئەنعامی خوا حیسسەی ئەمن تەنیا نیگایێکە لە ئاسمانابەڵایێ بێ لە پێشا دێتە ماڵی من بەڵای غەیب لەگەڵ مندا عەجایەب ئاشنایێکە ئەوەندە یاس و بێزارم لە عالەم چۆڵییە جێگەم سەفی نەگبەت لە چوار دەورم بە عەینی وەک سوپایێکە #قانع ـــــــــــ
نمایش همه...
6👍 4👏 4
هەرچی بێت ژیان یانێ قبووڵ کردنی ئەوەی کە خۆشییەکان یەک لە دوای یەک لەناو ئەچن...!!!! #ڤیلادیمیر_ناباکۆف ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
نمایش همه...
👍 11 3💔 3👎 2
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۹) نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم فریویان نەخۆی، قەزات لە ماڵم! دوو شت بۆ دوو کەس قەت نییانە خێر نە خواردن بۆ تێر، نە چرا بۆ کوێر نە بێژنە عەڕەب کاکە مەرحەبا ئەخوات و ئەبا، ئەڕیتە عەبا وریا بە نە پێت هەڵکەوێ لە مێخ نە لە تاوی پێت بچۆرە لای شێخ ناگەی بە مراد لە دوو ناتەمیز نە تووتنی جێ‌میز، نە کچی دایە‌حیز نە خانەی سەر شیو، نە خانمی کچەتیو نە سەودا لەگەڵ پیاوی هیچ‌نەدیو هەموو شتێ حۆجەی بە هەوڵە و هەلە نەچیتە ناو ئاو، فێر نابی مەلە نەخشی ڕووی ئاغا تێک‌دەچێ زوو زوو هەر حەریر نابێ، دەشبێتە بووزوو نە خۆشی ڕاستی میوانی خوایە زەوادیش نەبڕێ، هیچی لێ‌نایە نە دار نە پەردوو، نەعلەت لە هەردوو لە سەرەتان و نەخۆشیی زەردوو نە ڕەنج بۆ ناکەس، نە شین بۆ مردوو نە خۆ ماندوو کەن بۆ سڵاوبردوو ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
نمایش همه...
👍 9👏 4👎 2 1
فیراقی یاری نازدارە، ئەساسی بێ‌قەراریمە خەزانی عومری بێ مایەم، لە فەسڵی نەوبەهاریم زەمانە وا چرای بەختی کوژرانمۆ بە یەکجاری ئەڵێی تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم لەسەر پردی سیراتیشا خەیاڵی ئینتزاریمە #قانع ــــــــــــ
نمایش همه...
21👍 5❤‍🔥 1
مەمدۆزەوە با جادەیەک بم بۆ نەگەیشتن...!!! #ژاندۆس ــــــــــــــــ
نمایش همه...
6💔 4😐 1
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا، نە کێشات و نە کوژانتەوە، مامەوە.. لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم...!!!!! #نزار_قەبانی ــــــــــــــــــــــــــ
نمایش همه...
❤‍🔥 13💔 6👍 1 1👏 1
حەزم ئەکرد بڵێم: نـە هیچ باش نیم...!!! بەڵام هێندە لە بینینی خۆشحاڵ بووم هیچم نەوت..!!! #ئانا_گاوالدا ـــــــــــــــــ
نمایش همه...
15💔 5
سەرکەوتنی بەرچاوم نییە بەڵام ئەتوانم لەو دۆڕانانەی کە زیندوو لێیان هاتوومەتە دەرێ، خافڵ‌گیرتان کەم...!!!! #چێخۆف ـــــــــــــــــ
نمایش همه...
👍 8 2😁 1👀 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٨) بیسراوە لە زۆر ژنانی پێشوو نە ئاور، نە دوو، قەت نابن بە شوو ئاگری دار بی، هەواری بۆران لەبەر بێ‌خێری لێیان ئەتۆران لە نییەت‌پاکی و دڵی خاوێنی ئەشێ نوێژ بکەی لە سەر داوێنی نە عاسمان هەڵی‌لووشیم و نە عەرز قووتی دام، دەرکیان پێ گرتم بۆ قەرز نە خواردبایەم ئەو هێلکەوڕۆنە نە دیبام ئەو زەبرە بە قوونە نە بەو ئەندازە وشک بە بشکێی نە هێندە تەڕ بە، بگوشرێی بتکێی نە بکەی و نە بخۆی، تەنیا تەماشای سای گەردنی کەی، وەبزانە پاشای قەدیمی دەڵێن نە بازاڕی چۆڵ خۆشە، نە شایی بێ تەقەی دەهۆڵ نە هەڵپەڕین و سەما لە کن کوێر نە خۆشە بۆ کەر گۆرانی و بلوێر لە تاو دەس‌تەنگی بۆچی زەبوونی؟ نە عەیبە و نە شوورەیی‌یە نەبوونی نە قەت به بەرخی لە شیر تێرم خوارد نە بە کاوڕی گیای زەنوێرم خوارد ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
نمایش همه...
👍 12 1