شێخ احمد کاکە محمود
بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی شێخ احمد کاکە محمود لە تلیگرام. کەناڵێکی رۆشنبیری گشتیی ئیسلامییە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
نمایش بیش‌تر13 744
مشترکین
-1624 ساعت
-657 روز
-11230 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
🔴 ئه‌رێ راسته كه (په‌چه: نقاب) نه‌ریتێكی عه‌ره‌بی جاهیلیهو په‌یوه‌ندی به‌ئیسلام و كورده‌وه نیه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر وانیه و بۆ چوونێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه:
یه‌كەم: له (الكتاب المقد‌س) كه شه‌ریعه‌تی (جو و مه‌سیحیه‌كانه)، هاتووه له (سفر التكوین، أصحاح 24): " 64 ورفعت رفقة عينيها فرأتْ إسحاقَ فنزلتْ عن الجمل. 65 وقالت للعبد: «من هذا الرجل الماشي في الحقل للقاءنا؟» فقال العبد: «هو سيدي». فأخذتْ البرقعَ وتغطتْ".
وه‌له دنيال 13: 30 هاتوه: "وقالا أمام الشعب: «أرسلوا من يأتي بزوجة يوياقيم سوسنة بنت حلقـيا». فأرسلوا. 31فأتت هي ووالدها وبنوها وجميع أقاربها، وكانت سوسنة حسنة الهيئة وجميلة المنظر. 32وكان الحجاب يغطي وجهها، فأمر هذان الفاجران أن يكشف وجهها لـيشبعا من جمالها. 33وكان أهلها وجميع الـذين يعرفونها يبكون".
بینیتان چۆن وه‌سفی ئافره‌ته پاكیزه‌كان ده‌كا كه چه‌نده په‌ویه‌ستی په‌چه بوون.
واته: كه رفقه چاوه‌كانی به‌رز كردنه‌وه ئسحاقی بینی، جا له وشتره‌كه‌ی دابه‌زی و به خوڵامه‌كه‌ی گوت: ئه‌و پیاوه‌ی بۆ پێشوازیمان دێ كێیه؟ خوڵامه‌كه: ئه‌وه گه‌وره‌م ئیسحاقه. جا رفقه په‌چه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خۆی پێداپۆشی.
دووەم: هه‌تا سه‌ده‌ی 20 گشت ئافره‌تانی كریستیان له میسر نیقابیان پۆشیوه، هه‌ر وه‌ك The English Cyclopaedia ـ نوسخه‌ی ساڵی 1867م ده‌ڵێ: أن عامة النساء النصرانيات في مصر ـ القبطيات كما تسميهن ـ يرتدين النقاب في ذاك الزمان. اهـ.
واته: زۆربه‌ی ئافه‌رتانی كریستیانی میسر (قیپتیه‌كان) نیقاب پۆش بوون له‌و سه‌رده‌مه.
سێیەم به‌كۆده‌نگی زانايانی ئیسلام نیقاب رێ پیدراوه و په‌سه‌نده، به‌ڵام له‌حوكمه‌كه‌ی به‌وجۆره راجیایی هه‌یه:
أ: په‌چه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت له مه‌زهه‌بی شافیعی و حه‌نبه‌لی.
ب: په‌چه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێدینی، یان كه ئافره‌ته‌كه جوان یان گه‌نج بوو، به‌فه‌توای (متأخرین)ی حه‌نه‌فی و مالیكی.
ج: په‌چه په‌سه‌نده و واجب نیه له ئه‌سڵی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و مالیكی.
یەکێک لەبەڵگەکانی پەچە لە ئیسلام: عن ابن عمر أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " لا تنتقب المرأة المحرمة ولا تلبس القفازين " رواه البخاري وغيره . قال الإمام أبوبكر بن العربي : وذلك لأن سترها وجهها بالبرقع فرض إلا في الحج ، فإنها ترخي شيئا من خمارها على وجهها غير لاصق به، وتعرض عن الرجال ويعرضون عنها. انتهى من عارضة الأحوذي .
چوارەم: بیرم دێ تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست له ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێن زۆربه‌ی ئافره‌تان په‌چه پۆش بوون.
باشه گریمان كه په‌چه نه‌ریتێكی عه‌ره‌بی جاهلیه، چی تێدایه كه ئافره‌تانمان بیپۆشن، چ وه‌ك جوانی، چ وه‌ك زیاده خۆداپۆشین!! مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی ده‌یپۆشی!! كێ گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی جاهیلی كردوویه‌تی هه‌مووی خراپ و قێزه‌ونه!!
ئه‌رێ پێمان ناڵێن ته‌نوره‌ی سه‌رچۆك و سترێج و پانتۆڵی ته‌سك، كلتووری كێیه، چ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه، بۆ له‌ئاست ئه‌وان قسه‌یه‌ك ناكه‌ن.؟!
به‌ڕاستی ئه‌و دیندار و مه‌لا و ئه‌كادیمی و ئیسلامیانه‌ی، له‌گه‌ڵ دوژمنان و بێدینان داده‌به‌زنه سه‌ر (نیقاب/په‌چه)ی ئافره‌تان یان ریشی پیاوان، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی قووڵ و مێژوو له‌بیریان ناكا.
سوێند به‌خوا: (نیقاب:په‌چه) دینه دین، شكۆیه‌كی باڵا به‌قه‌د باڵای چناری پاك و جوان به ئافره‌ت ده‌به‌خشێ.
دایك و خوشك و كچانی نیقاب پۆش به‌رده‌وامبن، داهاتوو -مردن یان ژین- ده‌یسه‌لمێنێ كێ راسته.
داواكارم له داواكاران و یاسا ناسانی دیندار، له‌و باره قسه‌یان هه‌بێ، ئایا ماده‌یه‌كی قانونی هه‌یه په‌چه قه‌ده‌غه بكا!
تێبینی:
1: په‌چه نه‌كردن واتای خراپی یان به‌د ره‌وشتی ناگه‌یه‌نێ، ته‌نیا ئه‌وه‌یه په‌چه‌كردن واتای زیاده پابه‌ندبوون ده‌گه‌یه‌نێ.
2: په‌چه رێگری ناكا له پشكنینی ئافره‌تان له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، چ له‌زانكۆ چ له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان.
د. ابراهیم ملا احمد سه‌نگه‌سه‌ری
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
@ahmadkakmahmood
❤ 6👍 1
رسول اللە ﷺ فەرموویەتی:
پێش هاتنی قیامەت کۆمەڵێڪ فیتنە دەبن وەڪ پارچەیەڪ لە شەوی تاریڪ،مرۆڤ بەیانی دەڪاتەوە تێیدا بە ئیمانداریی،و ئێوارەدەڪاتەوە بە ڪافری،قەومانێڪ دینەڪەیان دەفرۆشن بەمەبەستێڪی ڪەمی دونیا
طلب العلم للآجري|٨۰|
صحیح مسلم
حرب الکرمانی دەڵێ ئیمام احمد ووتی :
پێویستیتان بە علم دەبێ لە نان و ئاو زیاتر ، چونکە علم لە هەموو کاتێک پێویستت پێی دەبێ ، بەڵام ، نان و ئاو لە هەموو ڕۆژێک جارێک یان دوو جار پێویستت پێی دەبێ .
طبقات الحنابلة |۲٥۳/۳|
إمام الآجري دەفەرموێت :
بزانە ڕەحمەتی اللەت لێبێ
من و تۆ لە زەمانێکداین فیتنە زۆر
زۆرەلە هەمو لایەکەوە ئەگەر علم ـێکت پێنەبێ کە ڕزگارت کات لەهەموو فیتنەیەک کە ڕوبەڕوت دەبێتەوە دڵنیابە تیادەچیت.
فرض طلب العلم للآجري |۷٨|
@ahmadkakmahmood
❤ 16
بەدەم ڕاکردنەوە دایکێک دوعا دەکات
خوا موقاوەمە پارێزراو و سەرکەوتووبکات ، گیانی من بەفیدایان بێت..
@ahmadkakmahmood
😢 45❤ 13🤯 1
🔴 بەهەشت بێ کردەوە دەست ناکەوێت.!
مامۆستا عادل عیزەت جەباری.
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
@ahmadkakmahmood
❤ 45👍 3🥰 1
کاتێک لە زۆر لایەن و ئاستی جۆراوجۆرەوە لە واقیعی هاوچەرخمان ڕادەمێنم و داخرانی ئەو ئاسۆیانە دەبینم کە لەو ئاستانەدا دامنابوون کە دەکرا جێگەی هیوای ئوممەت بن، لە هەمان کاتیش‌دا چەندین پانتایی نوێ دەبینمەوە کە دەکرێت هیوا لەخۆ بگرن، ئیدی دواتر چەندین سیناریۆ لە مێشکمدا دروست دەبن: هەندێکیان ئومێدم هەیە بێنە دی و هەندێکیان زۆر سەختترن، بە تایبەتیش چونکە زۆر دەرفەتمان لەکیس چوو بە هۆی پێنەگەیشتنی هۆشیارییەوە لە زۆرێک لە توێژە کاریگەرەکانی کۆمەڵگەدا.
ئەوەی لەم بیرکردنەوەیە ڕزگارم دەکات دوو شتە:
یەکەم: ئەم دونیایە کاتی و گۆڕاوە، هەموو بارودۆخێکیش دەگۆڕێت و لەسەر دۆخێک نامێننەوە، {وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ} واتا: «ئێمه ئه‌م ڕۆژگاره‌ی سه‌ركه‌وتن و تێكشكانه، له نێو مه‌ردومدا ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كه‌ین، ڕۆژێک بۆ ئێوه‌یه و، ڕۆژێكیش بۆ ئه‌وان.»
تەنانەت گەر لە سەردەمی شکۆمەندی ئوممەتیشدا بژیامایە، هەر چاوەڕوانی خۆشگوزەرانی و دواتریش شکست دەکرا، ئەمڕۆ ئێمە تاڵی شکستمان چەشت، ژمارەیەکی زۆر ئەزموونی پێگەیشتوانەتر دەبینین لەوەی تێپەڕی، بە پشتیوانی خودا بەروبوومەکەشی زۆر جێگیرتر و کاریگەرتر دەبێت.
دووەم: سەرەنجام هەر بۆ تەقواکارانە، ئەگەر ئەو ساتانە ببینین یاخود نا، ئومێد دەکەین خودا لە بێهیواکەرانمان نەنووسێت. بە ئەندازەی ئەو ئازارانەی ساڵانێکی زۆرە ئوممەتەکەمان دەیبینێت و، چەند مانگێکیشە لە ئازارێکی زۆر قووڵتر و بەسوێتردا دەژین، بە ئەندازەی ئەو هیوایەی کە هەوڵی بیبینی دەدەین و، هەوڵەکانی بەئاگا هێنانەوە و دروستکردنی ئاگایی کە خەریکە گاریگەرییەکەی هەست پێدەکەین.
داوا لە خوای گەورە دەکەین بەکارمان بهێنێت و شوێنمان نەگرێتەوە بە کەسانێکی دی و، ڕێنوێنی ئوممەت بکات بۆ ڕێی سەرفرازی و سەرکەوتن لە کاروبارەکانیدا.
نووسینی: شەیما موستەفا
#ئاستانە_Astana
@ahmadkakmahmood
❤ 28👍 4
سوێند بەخوا خۆڕاگرین و ناتوانن بچنە ناو موعەسکەری جەبالیا
ئەمە قسەی ئەو مەدەنیانەیە کە ژێر بۆردوماندا لەماڵەکانیان دەرکراون لە جەبالیا
ئەبێت ورە و یەقین و عیزەتی موجاهیدەکانی ناو جەبالیا چۆنبێت ؟
@ahmadkakmahmood
❤ 74😢 7👏 3
تا ئەو کاتەی لە دونیا‌م ناتوان حەقی ماندووبونەکانی باوک و دایکم بدەمەوە..
@ahmadkakmahmood
😢 39👍 5❤ 5
چەند دیمەنێک بۆ سوکنایی دڵی ئیماندار.. هەڵدڕینی ژمارەیەک بەچکە زایۆنی بە گوللـە پیرۆزەکانی قەناسەکانی غەززە 😎
@ahmadkakmahmood
❤ 69👍 11🥰 3👏 1