گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
رفتن به کانال در Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
نمایش بیشتر618
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
📘 رەفێق حیلمی
لاپەڕەیەک لە ئەزموونی ڕووناکبیرانی کورد
🖌فەرهاد شاکەلی
🔹دوێنێ ئەو بەختەوەرییەم بەنسیب بوو و لە شاری ئۆپساڵا لەوڵاتی سۆئێد چاوم بە مامۆستای ناودار، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ پرۆفیسۆر دۆکتۆر فەرهاد شاکەلی کەوت. دیدارێکی خۆش و پڕ لە باس و لێکۆلینەوەو فێربوون بۆ من.
🔹مامۆستا بە دڵفراوانییەوە چەن کتێبی بەنرخی پێبەخشیم کە یەکیان ئەو کتێبە بوو. مالیان ئاوەدان. بەئەوپەڕی حەزەوە دەستم کرد بە خوێندنی تا تەواو نەبوو وازم لێی نەهێنا.بەڕاستی چێژم لێی گرت. یاخوا نموونەیان زۆر بێت.
🔹وردبوونەوە لە کەسایەتی خوالێخۆشبوو ڕەفێق حیلمی بەتایبەت شیکردنەوەی کتێبی بەنرخی یاداشتەکانی ئەو تێکۆشەرە نیشتمانپەروەرە بە قەڵەمی نەرم و نیان و پرلەسۆزی کوردانەی دۆکتۆر شاکەلی، چێژی تایبەتی پێبەخشیم. بەتایبەت کە پێشتر ئەسڵی کتێبەکەی رەفێق حیلمیم خوێندبوو.
🔹وەک پێشتریش باسم کردبوو خوێندنەوەو تێفکرین لە یاداشتەکانی ڕەفێق حیلمی وەک ڕوناکبیرێکی بەئەزموون و مەیداندیدە دەتوانێت بەشێک لە مێژووی ڕاپەڕینی کورد بخاتە بەرچاوی خوێنەر. بێگومان خوێندنەوەی ئەم کتێبەی مامۆستا شاکەلی چێژەکە چەن بەرابەر دەکاتەوە.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤٤ )
🔹پێشینان ئێژن: " ڕۆژێک سوار و ڕۆژێک پیادە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە راستەقینەیەکی ژیانە و دەڵێت نە خۆشی و نە ناخۆشی هیچیان هەمیشەیی نین. هەندێک رۆژ لەگەڵ تۆن و هەندێک ڕۆژیش دژ بە تۆ!
🔹 زۆرجار مرۆڤەکان بە کەمترین هەستی سەرکەوتوویی دەکەونە پلەتەقێ و بە کەمترین کێشەیش دنیایان لێی دەبێتە جەهەنم. لە بیرمان دەچێت ژیان تێکڵاوێکە لە ڕەنج و خۆشی. ئەم دووانەش بەردەوام دەس بەدەس دەگەڕێن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە خۆشییەکان لە ناخۆشییەکان خافڵتان نەکەن، ناخۆشییەکانیش ناهۆمێدتان نەکەن؛ ڕۆژێک سەردەکەون، ڕۆژێکیش نا، بەڵام ژیان هەر بەردەوامە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤٣ )
🔹پێشینان ئێژن: " ئەجەل بێت لە کەس ناپرسێت"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە تێپەڕبوونی بەردەوامی ڕۆژەکانی ژیان بەرەو کۆتایی تەمەنە و دەڵێت هەر بوونەوەرێک وەک چۆن ڕۆژێک لە دایک دەبێت، ڕۆژێکیش ژیانی کۆتایی پێدێت. مەرگ بۆ هاتنی ئیجازە لە کەس وەرناگرێت!
🔹 بەداخەوە کردەوەی زۆرینەی خەڵک وا پیشان ئەدات کە چاوەڕوانی مردن نین، لەکاتێکدا هەر ڕۆژ هاتوچۆکانی دەوروبەرمان دەبینین و ئاگاین لەو ئازیزانەی کە مەرگ دەیانبات و قەت ناگەڕێنەوە بۆ لامان!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکراتر لەهەر واقێعییەتێکی ژیانە. دەڵێت؛ وریابن ئەجەل بێخەبەر دێتە سەروەختتانەوە. خافڵ مەبن. چاوەڕێی بن و خۆتان ئامادە بکەن. بڕواتان بێت مەرگ لەناکاو خۆی ئاشکرا دەکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤٢ )
🔹پێشینان بەو سەرمایەیە کە زوو لەدەست دەچن ئێژن: " وەسە بەفر یەکشەوە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بەو دەرفەت و بەرەکەت و سامانەیەی ژیان کە لەناکاودا دێن و لەناکاویشدا دەڕۆن! وەک تەمەن؛ کە گرنگترینە! بەڕاستی تا چاو دەکەینەوە ڕۆژەکانی تەمەن، دێن و دەڕۆن، هەروەکو بەفری یەکشەوە!
🔹 بەداخەوە زۆرجار مرۆڤەکان بە کەمتەرخەمی خۆیان، قەدری دەسکەوتەکان و ئەوەی هەیانە نایزانن، وەک؛ لەشساغی و دڵخۆشی و خۆشەویستەکان و سەدان نێعمەت و خەڵاتی دیکەی ژیان. جا لە دواییدا دەست دەکەن بە نزا و لاڵە و دەڵێن حەیف لەدەسمان چوو، بریا قەدرمان بزانیایە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ڕوونە. دەڵێت قەدری سەرمایەکانی ژیانتان بزانن. لاتان وانەبێت بەردەوام دەمێننەوە. فرسەتەکانتان لەدەست مەدەن. ئەوەی چوو ئیدی ناگەڕێتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤١ )
🔹پێشینان ئێژن: " ڕۆزی بە قول ناگیریێ"
🔹دەکرێت ئەو مەتەڵە بە چەن شێوە مانا بکەینەوە؛ یەک. بلێین بۆ وەدەستهێنانی ڕسق و ڕۆزی تێکۆشانی تەنیا کافی نییە بەڵکو دەبێ دەوروبەرؽش یارمەتیدەر بێت، دوو. بلێین رسق و ڕۆزی تەنیا بەجەستە بەدەست نایێت و فکر و گەڵاڵەیشی دەوێت، سێ. بڵێین بەشێک لە ڕسق و ڕۆزی هەرکەس وەک خواپێداو لە دەزگای کەیەناتدا لە پێشدا دراوە و چارەنووسە!
🔹 ئەو بۆچوونانە هەرکام بەچەشنێک لێکدەدرێنەوە وەک ئەوەی ئیختیار بە تەنیایی ژیانی مرۆڤ بەڕێوە نابات چونکە؛ تێکۆشانی ئێستای هەرکەس بەسراوە بە کردەوەی ڕابوردوویەوە، یان بێجگە لە بڕیاری خۆی، چارەنووس و ئەو هەنگاوانەی پێشتر هەڵی گرتووە، هەموو کاریگەرییان هەیە لەسەر بەشی ڕسق و رۆزی ئێستا!
🔹 بۆیە دەکرێت پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوە بێت کە؛چالاکیی و تێکۆشان بەتەنیایی و بەشێوەی کاتی و سەربەخۆ نابێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕسق و رۆزی، بەڵکوو دەیان هۆکار دەست دەدەن بە دەستی یەکترینەوە تا ژیان بەڕێوە بچێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٤٠ )
🔹پێشینان وتوویانە: " خوا ڕاسە و خوەشی لەڕاس تێ"
🔹ئەو مەتەڵەیش وەک چەن مەتەڵێکی تر کە پێشتر باسمان کردووە لەبارەی یاسای سروشت و کایەناتەوە دەدوێت. دەڵێت خالقی کایەنات گەڵاڵەی ئەو سیستمەی لەسەر بنەمای راستی و دروستی داڕژاندووە و پێشیی خۆشە هەموو لەسەر ئەو ڕاستییە برۆن و لێی لانەدەن.
🔹 بەداخەوە بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان، حەتتا ئەوانەی ئیدعای بڕوا بە خودایان زۆرە، ئەو شێوازەیان نەکردۆتە پیشەی خۆیان و راستکرداری کەمتر دەنوێنن و بەپێچەوانەی ئەوەی دەیڵێین و ئیدیعای دەکەن، دێتەچاو!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرايە دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت وەک بەندەی راستەقینە و قەدرناسی خودا بتانناسن بەناوی خوداوە درۆ مەکەن و ڕێگەی ڕاست بگرنە پێش؛ راستی لە گوتار و لە کرداردا!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٩ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ڕاس بچۆ. حاکم مەچۆ"
🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت دەبێ خۆتان هۆشتان بە کردەکانی خۆتانەوە بێت و بەرپرسی ئیش و کاری خۆتان بن. بەواتایەکی تر پێش ئەوەی پرسیارتان لێبکرێت و بۆ مەحکەمە بتانچڕن دەبێ خۆتان وەڵامی کردەی خۆتان بدەنەوە و چاودێری ڕەفتارتان بکەن!
🔹 بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێستای ئێمەدا یاساو و مەحکەمە و سیستمی دەسەڵات خۆی تووشی گەندەڵی بووە و لەباری پاراستنی دادوەرییەوە ناکارامەیە، تاڕادەیەک کە هەندێجار پاڵەپشتی مرۆڤی خەتاکارە و دژ بە مرۆڤی دروستکاریش ڕادەوەستێت. بۆیە وەک بنکەی دادوەری بڕوای تەواوی پێی ناکرێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە مرۆڤەکان پێش هەموو شتێک راستکردار بن ئینجا خۆیان بە بەرپرسی کردەوەیان بزانن و پێش ئەوەی کۆمەڵگە دەستیان لێی درێژ بکاتەوە، خۆیان چاودێری لە ئیش وکاریان بکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٨ )
🔹پێشینان ئێژن: " قسەیک گۆشتی پێی ناگریت، گۆشتی پێی دامەنە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێک دەکات کە بەدوای ئامانجی گەورە و پر بایخن کەچی وتە و کردەوەیان نەتەنیا ئەوان بە ئامانجەکەیان ناگەیەنێت تووشی خەسارەتیشیان دەکات.
🔹 بەداخەوە زۆرجار کەسانێک یان نەتەوەیەک بۆ گەیشتن بەمافی ڕەوای خۆیان بریار و بۆچوونێک دەردەبڕن یان چالاکییەک دەنوێنن کە بەجێ قازانج تووشی زیانیان دەکات. وەک لە مەتەڵێکی تردا باسمان کرد دەڕۆن بۆ ریش سمێلیشیان لەدەس دەدەن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە وەک قاعیدەیەکی زانستی بەڕێوەبردن ئەوەیە کە پێش هەر وتە و بریارێک لە سەرەنجام و ئاکامەکەی بیربکەنەوە. بریاری بێ قازانج و بێ بایەخ مەدەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٧ )
🔹پێشینان ئێژن: " ڕوو خۆ روو نییە. سەنگپای قەزوێنە"
🔹لەوایە لە بنەرەتدا ئەو مەتەلە هین فارسەکان بێت، بەڵام چونکە لە تەمەنی خۆمدا سەدان جار لە زمانی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی دێهات و شارەکانی ناوچە ئەردەڵانییەکان بیستوومە بە بەشێک لە فەرهەنگی خۆمانم زانیوە و لێرەدا باسم کردووە!
🔹 ئەو مەتەڵە باسی کەسانێک دەکات لەخۆرازی، وەک ئەوانەی کاتێک لە قسەو کردەوەیەکدا بەهەڵە دەچن و پێیاندەوترێت، قەت لەهەڵەی خۆیان وەرناگەڕنەوە و دیسان پێداگری لەسەر دەکەن. لە زمانی خاویەر کرمێنتی دەرونناسەوە پێیان دەوترێت بێشعور. واتا کەسێک کە بنکەی هەلسەنگاندنی ڕاست و ناڕاستی لە مێشکدا لاواز بووە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە مرۆڤی ڕوودار بەقەد بەردی پاشۆری گرنج گرنجی ناوچەی قەزوێن ئازار دەرە و دەبێتە باییس داڕنینی ڕۆحی مرۆڤەکان. بۆیە داوادەکات؛ بە پێداگریی لەسەر هەڵەکانمان ئازاردەر نەبین بۆ تاک و کۆمەڵگە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٦ )
🔹پێشینان ئێژن: " سەر قەوی دەوڵەتە و پای قەوی مەینەت!"
🔹پێشینان پێیان وابووە سەری قەوی، واتا مێشکی بەهێز، دەسکەوتی دەبێتە سامان و داراییی و سەربەخۆیی، هیوابەستن بە پای بەهێزیش، مەینەتی بەدواوەیە! بەپێی ئەزموونی بەشەری ئەوە بۆچوونێکی ناڕاست نییە، بەتایبەت لەو ڕۆژگارەی ئێمەدا کە بیر و فیکری توانا، زیاتر لە جەستەی قەڵەو، لە سەرکەوتنی مرۆڤ و کۆمەلگەکاندا ڕۆڵی هەیە!
🔹 وەک دیومانە و دەیبینین پشت بەستن بە چالاکی بیر و فیکری بەهێز، زۆر زیاتر لە تێکۆشانی جەستەیی، مرۆڤ بەرەو سەربەخۆیی ڕێنوێن دەکات و جەستەی بەهێزیش زیاتر لە بیر، مرۆڤ دەکاتە کەرەستەی دەستی دەسەلاتدارانی بێویژدان!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرایە: ئەگەر فیکرتان لاگرینگ بێت، دەبنە خاوەن هەموو شتێک، ئەگەریش تەنیا نیگەرانی بەهێز کردنی جەستەی خۆتان بن، مەینەتباریتان لەسەر ڕێگەدایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٥ )
🔹پێشینان ئێژن: "هەرکەس لە کراس خوەیا پیاوە"
🔹کاتێک کەسێک بیەوێت بە لالووتەوە سەیری کەسێکی تر بکات و سووک لێی بڕوانێت، دەڵێن؛ هەرکەسێک لەکراسی خۆیدا پیاوە(پیاو لێرە بە مانای کەسایەتییە)واتا هەرکەس بۆ خۆی کەسایەتی تایبەتی هەیە. کەس بۆی نییە بە چاوی سووکەوە لە کەسێکی تر بروانێت.
🔹 ئەوجۆرە کەسانەی کە ڕێز لە خالکی تر ناگرن وە یان لایان وایە بە نزم کردنەوەی پلەی خەلکی تر پلەی خۆیان بەرز دەبێتەوە تێناگەن بەهەڵەدا دەچن. ئەزموونی بەشەری پێمان دەڵێت هەرگیز پلەی راستەقینەی کەسێک لە کۆمەلگەدا بە سووکایەتی کردنی خەڵکی تر، بەرز یان نزم نابێتەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ڕوون و ئاشکرايە: مرۆڤەکان دەبێ تێبگەن هەر کەس ڕێز و حورمەتی خۆی هەیە. بۆ ڕاگرتنی حورمەتێ خۆمان، حورمەتی خەلکی تر ڕابگرین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٤ )
🔹پێشینان بەو کەسەی قەت لە مال دونیا تێر ناخوات وتوویانە: "دەس تەماح پانەو مەکە"
🔹ئەو پەندە بۆ کەسانێک هاتووە کە هەم هەیانەو نایبەخشن، هەمیش بەردەوامن لە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان و ڕازی نین بەو بەشەی پیاندراوە!
🔹 بەداخەوە ئەوجۆرە کەسانە کە زۆرجاریش تەماحکارییەکەیان لەسەر مفتەخۆری دامەزراوە لە کۆمەلگەدا بەفراوانی دەبینرێن. ئەمانە نە تەنیا قەدردانی ئەوەی نابن هەیانە، بەلکوو بەئەوپەڕی بێ شەرمییەوە بۆ وەرگرتنی بەشی زیاتر لە نیازیان دەستیان درێژە!
🔹 ئەو مەتەڵە وێڕای سەرزەنشتکردنی زیادەخوازەکان، پیان دەڵێت دەس لە تەماحکاری هەڵبگرن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٣ )
🔹پێشینان لەبارەی هەندێ کەسەوە وتوویانە " کونا مشکی لێی بوەسە قەیسەری"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکی درۆزن و لەخۆبایییە کە خۆیان بەئازا و بوێر و نەترس دەناسێنن کەچی لەکاتی مەترسیدا خۆیان لە حەوت کوندا دەشارنەوە!
🔹 بێ گومان هەرکام لە ئێمە رۆژانە دەیان کەسی وامان دیوە و دەبینین بەڵام کەسانێک هەن کە لەکاتی ئاساییدا خۆیان بە قارەمان دەناسێنن و لە کاتی خەتەردا دەبنە پاڵەوان پەموو. سەیرتر ئەوەیە قەتیش لەڕوو ناچن و هەر زماندرێژیش دەکەن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە، بەتایبەت بۆ ئەو قسەزلانەیە کە بەردەوام بوێری خۆیان بانگەواز دەکەن. پیاندەڵێت زۆر بە خۆتاندا مەنازن، بترسن لەو ڕۆژەی زەنگی درۆزنی و ترسنۆکیتان لە عالەمدا بزرنگێتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٢ )
🔹پێشینان دەڵێن" کاسەی پڕ سەرڕێژ ئەکات"
🔹ئەو مەتەڵەیش باسی تواناییە دەروونی و زەرفییەتەکانی مرۆڤ ئەکات. کاتێک مرۆڤێک، لە بەرانبەر کێشەیەکدا، کردەوەیەکی لێی ببینرێت کە بەپێی لۆژیک، چاوەڕوانی ناکرێت ئێژن ئەوە کاسەی سەبری سەرڕێژی کردووە!
🔹 ئەڵبەتە کێشە لەوەدا نییە کە کاتێک کاسەیەک پڕ بوو ناچار سەرڕێژ دەکات، کێشە لەوەدایە کە تەحەمولی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا کەم بۆتەوە، بۆیە خەڵک بە بچووکتترین کێشە سەرڕێژ دەکەن. بەشێکی زۆری ئەو بێقەرارییە دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ئابوورییەکان و ستەمگەری دەسەڵاتدارەکان، کە هێندە تەنگیان لە خەلک هەڵچنیوە سەبریان نەمێنێت.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە بەڕێوەبەران و دەسەڵاتداران بە کردەوەی ناڕەوای خۆیان، کارێکی وا نەکەن کە خەڵک، لەبەرانبەر کەمترین تەنگانەدا، کاسەی سەبریان سەرڕێژ بکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣١ )
🔹دەڵێن: " هەور کەو، مەوارە"
🔹مەتەڵی :ببە بە هەور، بەڵام مەبارە"، لە دوو ڕوانگەوە لێکدەدرێتەوە یەکەم بارین بە خێر دەزانیت و بەدور لە خێرخوازی دەڵێت: چاکە بنوێنن بەڵام چاکە مەکەن. دووەم بارین بە ناحەزێکی وەکوو دەس وەشاندن دەزانێت و بە خێرخوازییەوە دەڵێت: تووڕە ببە بەڵام دەس مەوەشێنە. بەڵام ئەوەی من بیستوومە ئەو مەتەڵەیان زیاتر لەکاتی تەمێ کردنی خێزان و منداڵ یان ژێردەستە و رەعییەت بەکار هێناوە!
🔹 ئەگەر روانگە خێرخوازانەکە بە دروستتر بزانین، هەروەکوو زۆرێک لە فەرموودەکانی پێشینیان ئەو ئامۆژگارییە بە وانەی بەرێوەبردن و پەروەردەکردن دێیتەچاو!
🔹 کە وابوو پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئاوا بخوێنینەوە کە کاتی تەمێکردن لە پێوەندی لەگەڵ ژێردەستە و خەڵکی لاواز، توند و تیژی بەکارمەهێنن. خۆتان گرژ بکەن، ناوچاو بتورشێنن بەڵام دەست مەوەشێنن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٣٠ )
🔹پێشینان دەڵێن: "شەڕ بۆ سەگ هاتووە"
🔹ئەو مەتەڵە زۆر سەخت و تیژ و ڕاشکاوانەیە. بگرە بەو هۆیەوە بێت کە پێشینان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ خێرێک لەشەڕدا بۆ مرۆڤ بەدی ناکرێت، بۆیە بە توندی بەرەنگاری بوونەتەوە!
🔹 گەرچی خەلکی ئەم ڕۆژگارەی ئێمە، زانیاری زۆرتریان لەبارەی زیانەکانی شەڕەوە بۆ ئاشکرا بووە و دەبوا باشتر تێیبگەیشتاین کە شەڕ جگە زەرەر و زیان، خێرێکی بەدواوە نییە، کەچی بەداخەوە زۆرتر لەجاران خۆیان تووشی شەر دەکەنەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ڕاشکاوانە ئەوەیە: ئەی مرۆڤ، ئەگەر بەڕاستی خۆت بە مرۆڤ دەزانیت، لەشەڕ دووری بگرە. شەڕ سیفەتی دڕندەکانە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٢٩ )
🔹پێشینان دەڵێن: " چاو، حەیا لە چاو ئەکات "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە ڕاستییەک دەکات کە بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک نایبینن، یان ڕووی خۆیانی لێی وەردەگێڕنەوە، ئەویش ئەوەیە کە: :ڕەفتاری ئێمە لە گەڵ خەلکی تردایە، کە چۆنیەتی ڕەفتاری ئەوان لەگەڵ ئێمە، دەخوڵقێنێت"!
🔹واتا ئەگەر خراپ لەگەڵ خەلک بدوێیت ئەوانیش خراپ لە گەڵت دەدوێن. پێچەوانەکەیشی وایە ئەگەر باش لەگەڵ خەڵک ڕەفتار بکەیت و هەلسوکەوتت ببێت. ئەوانیش بەجوانی لەگەڵت ڕەفتار دەکەن و هەڵسوکەوت دەنوێنن. ئەڵبەتە ئەم یاسایە هەندێک کەسی سپڵە و ناخۆش ناگرێتەوە .
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە بەنرخە، دەقی ئەو فەرموودەیە کە خۆشەویستی خودا ئاماژەی پێداوە: " چۆنت پێی خۆشە لەگەڵت بدوێن، ئاوا لەگەڵ خەڵک بدوێ"!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٢٨ )
🔹پێشینان لەبارەی هەندێ کەسەوە وتوویانە: " ئەونە ماری خواردووە بووەسە حەفی"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە گەورە دز و گەورە ملهوڕانی کۆمەلگە کە بە هۆی ستەمکردن و بەشی هەژاران خواردنەوە، خۆیان قەڵەو کردووە و لە بەربەرەکانی و کێبڕکێییەکاندا کەس بەرگەیان ناگرێت!
🔹ئەو شێوە زلبوونە پێیدەوترێت پاوانخوازی واتا " هەرچێی شتە هەر بۆخۆم" و به دژایەتی رکابەری و کێبڕکێی دادوەرانە و دەرفەتی هاوتا دەناسرێت. هەرکات حەفییەکان لە کۆمەلگەیەکدا پەلوپۆ دابدەن هێز و ماڵ و سامانی زۆر کۆ دەکەنەوە و گەورەترین کەرەسەی گەندەلی و فەساد پێکدێنن.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئاوا وەربگرین کە: خۆتان مەبنە حەفی و ئیجازەیش مەدەن کەسانێک دەس بگرن بە سەر هەموو شتێکدا و ببنە حەفی. وریابن پاوانخوازەکان و حەفییەکان وڵات تووشی ستەم و فەساد و گەندەڵی دەکەن !
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٢٧ )
🔹پێشینان ئێژن: " هەر هەورێک بارانی نییە!"
🔹ئەو مەتەڵە وەک فرەیەک لە مەتەڵەکانی تر ئاماژە ئەکات بە کۆلەکەیەکی تر لە کۆڵەکەکانی واقیعبینی و دووری گرتن لە ڕواڵەتبینی. واتا مرۆڤ وانەزانێت هەر تاریکاییەک شەوە یان هەر زمان خۆشێک مێهرەبانە. دەبێت باش تێفکرێنەوە ئینجا بڕیار بدەن!
🔹 بەداخەوە هەندێک لە کێشەکانی بنەماڵە و کۆمەڵگاکان دەگەڕێتەوە بۆ سادەیی و زاهیر بینی مرۆڤەکان و قەناعەت کردنیان بەوەی لە ڕواڵەتدا دەیبینن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ " بۆ هەر ئێش و بریارێک باش بیربکەینەوە، لەبارەی ئەو شتانەوە ئەمانەوێت بڕیاری لەسەر بدەین لێکۆڵینەوەمان ببێت. بەڕواڵەتی کردەوەی مرۆڤەکان و ڕووداوەکان قەناعەت نەکەین"
س.ه.هیدایەتی
AAt.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٣٢٦ )
🔹پێشینان وتوویانە: "دەرزی لەچاو خەڵکا ئەوێنێت، گاوەسنگ لەچاوی خوەیا ناوێنێت"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە ڕەفتاری ناحەزی کەسانێکە لە نێو کۆمەلگەی ئێمەدا کە بەداخەوە بچووکترین عەیبی کەسانی تر دەبیننەوە و قەزاوەتی لەسەر دەکەن بەڵام گەورەترین عەیبی خۆیان نابینن!
🔹ئەو شێوە کردەوەیە، ڕەفتارێکی ئاسایی نییە، بەئاسانی چاوپۆشی لێی بکەین چونکه بەڕاستێ سەرچاوەی زۆرێک لە بڕیارە ناڕەوا و کێشەدروستکەرەکانی کۆمەڵگەیە.
🔹 لەو مەتەڵە ئەو حەقێقەتەی بەدەس دێنین کە؛ ئەگەر هەرکەسێک بەجێی گەڕان بەدوای عەیبی خەلکی تردا وریای عەیبەکانی خۆی بێت، زۆرێک لە کێشەکانی کۆمەڵگا دوایی پێدێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
