سکڵی دڵ... ڕ.ش هاوڕاز
★ کانال اشعار و دکلمه‌های دکتر عبدالرحمن شکور ★ شاعر، نویسنده، منتقد ★ مدرس زبان و ادبیات کوردی ★ فعال مدنی و فرهنگی ★ کارشناس ارزیاب رادیو و تلویزیون @RshHawraz★
نمایش بیش‌تر720
مشترکین
-224 ساعت
-87 روز
-6730 روز
- مشترکین
- پوشش پست
- ER - نسبت تعامل
در حال بارگیری داده...
معدل نمو المشتركين
در حال بارگیری داده...
Photo unavailableShow in Telegram
🥀 جێژنه که‌ین
تا به که‌ی دڵ غه‌رقی خوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
نیشتمانم مل به کوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
ئه‌م مینای خاکه به قوربان، فێره، قوربانی ده‌وێ
دژ ده با هه‌ر لار و زوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
کچ گه‌لی ڕووسووری کورد با چاو بڕێژن، پێکه‌نن
شێره کوڕ ڕابێ و به سوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
دوژمنم با سه‌ر له هه‌ش نێ، کاتێ شادین پێکه‌وه
چاوی کوێر و ده‌م به جوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
خه‌م فه‌رامۆش که‌ن به‌ڵام تۆڵه‌ی برای شیرین‌و نا
سوێند‌ی گه‌وره‌و هه‌ر به خوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
💐
✍ ڕ.ش هاوڕاز
___
➖ کوێن: ده‌وار، پارچه‌ی ڕه‌ش
➖ زوێن: زه‌بوون و په‌رێشان
➖ سوێن: سوێند
➖ جوێن: جنێو
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
❤ 5👏 5🥰 2
Photo unavailableShow in Telegram
قـــــه‌راری بێ قـــــــه‌راری وای له تۆ کـــــرد
منــــــی شه‌یدات به قوربانـــــی درۆ کـــــرد
وه‌ره ســـــــه‌ر گۆڕه‌کــــــــه‌م قاتڵ! بــــــزانه
ئه‌من سووچم نه‌بوو، تۆ چیت به خـــۆ کرد؟
✍ ڕ.ش هاوڕاز
@skllidll2
❤ 5🥰 2👏 2
Photo unavailableShow in Telegram
شه‌و نیه لیزگه‌ی هه‌سر نه‌ڕژێ له چاوم تا سه‌حـــه‌ر
خـــه‌م له داوێـــــنم ده‌هاڵن ده‌مته‌نن داخ و که‌سه‌ر
شه‌و نیه داخـــــی فیراقت ئاخـــــی ناخــم گڕ نه‌دا
ئاگریداخ بم به وه‌ڵڵا کێـــــوی سه‌بـــرم دێ به سه‌ر
شه‌و نیه نه‌گــــرێ به‌رۆکم هه‌ست و ئیلهامی شیعر
ئه‌م دڵه‌م کوا ده‌سره‌وێ چۆنی ده‌خه‌و که‌م چاوی سه‌ر؟
پارچه گۆشتێــــکه دڵ و بــۆسۆی ده‌گاته ئاسمـــان
نا چزیلکـــــی هه‌ڵــــچزاوه، ئاگــــــری که‌وتۆته به‌ر
شه‌و به شه‌و به‌یت و غه‌زه‌ل ده‌چنم له گوڵواژه‌ی ئه‌وین
نا سه‌یر نیه ئه‌وشۆ دیوانێک له سینــــه‌م بێته ده‌ر
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
🥰 3👍 2💔 2👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
که به‌رگی هه‌ست
به به‌ژنی شیعری من بڕا
ڕازی ژینم
یێکجێ زڕا
✨
ورد بڕوانه
غه‌زه‌ل غه‌زه‌ل
له ته‌نیاییم‌دا گریاوم
پێکه‌نینم
له شیعرێکی کورته باڵادا
چێ کرا.
💔
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
❤ 5👍 3
🛑🛑 🛑🛑 🛑🛑
وێڕای سڵاو و ڕێز هاوڕێیان
ئاواته‌خوازم دڵخۆش بژین و کامه‌ران.
وێڕای داوای لێبوردن به ئاگاداریتان ڕاده‌گه‌یه‌نم که به هۆی هێندێک هۆکاری تایبه‌ت، له سه‌ر ئیزنتان، کۆڕی هه‌ڤاڵانی هاوڕازم سڕیه‌وه.
کۆڕێک که سه‌ر به سکڵی دڵ و په‌یوه‌ست به‌م کاناڵه‌وه بوو.
سپاسی دووباره
🌹🙏🌹🙏🌹🙏🌹
😢 5👏 3
Photo unavailableShow in Telegram
"ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی ســوور و ئاورین"
نیشته‌جێی به‌رزیین، ته‌وارین، ئاگرین
وه‌ک که‌لـــی دوژمن‌به‌زێنـــی داڵه‌هۆ
پڕ له زام و خوێن‌ده‌ڵێن، خــۆڕاگرین
شیــــری ناســـۆڕی زمانــی دژ ئه‌گه‌ر
بێته گه‌ڕ، وڵڵا زمان نـــا، ســـه‌ر بڕین
نیشتمانــــی ئێمه دایکـــی کورده‌وار
ده‌ک به تون داچن به ئێــوه ناسـڕین
به‌رگـی پاکی من دڵی ڕه‌ش کردووی
شوانیی فه‌خره، هاوده‌می لێڕی چڕین
تاکــوو هه‌م هاوار ئه‌که‌م پڕ سینه‌ما
"ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و ئاورین"
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
❤ 6🥰 2👍 1