cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

️ ◌͜͡♥جوانیەکانی وڵاتەکەم◌͜͡♥

٭ من ڕێبوارے مێژووے تاڵے دڵے خۆمم ..!🖤🤍 s کاناڵی "جوانیەکانی وڵاتەکەم" بەخێرهاتنی ئێوەی ئازیز ئەکات، گۆرانی،شێعر و هەڵبەست لەگەڵ ڕەستە. تبادۆل کانال⤵⤵⤵⤵⤵⤵⤵⤵ @kurdistanisarbarz2 @kurdistanisarbarz1

نمایش بیشتر
إيران51 656زبان مشخص نشده استموسیقی14 831
پست‌های تبلیغاتی
4 137
مشترکین
+424 ساعت
+427 روز
+59930 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

ئەشەو جوانترین بابەتە ڪوردڪانی تێڵێگرامان بۆ هیناون 👌پێشڪەش بە ئێوەی خۆشەویست ڪە شیاوی جوانترینە ڪــانن🌷🌷 بــۆ بشــداری لیــســت @HAWAR2213
نمایش همه...
👍 1
شـــێــعــر و وشــــەی بـەنــرخ📖
گــــۆرانــی و ڪلــیـپی جوان🔉
ئــاشــقـانــە ڪانــی ڪــــوردی💖
نــەقــڵ و قـــــســـــە ی خـــۆش😍
زانــــستـــی و فــێرڪـــاری📚
کتــێـب باشتـــریـــن هاورێ📕
یەك دەنگ... هەر یەك دەنگە... باسی ئازادی بکات بە هێزترە لە هەزاران... تۆپ و تفەنگ.... یەك کەس... هەر یەك کەس دەربارەی ئازادی بدوێ.... نایەڵێ هیچ دکتاتۆرێ بە ئاسودەی بنوێ...
نمایش همه...
👍 1
"ساڵەکان بە ئێمەدا تێدەپەڕن و ئێمە خۆمان دەبینینەوە کە ژیانێک دەژین کە هیچی تێدا نییە کە هیوامان بۆی خواستووە. " ژیانمان ئاڵۆز دەبێت لە نێوان ڕاستیەک کە بەسەرماندا سەپێنراوە و خەونەکان کە دەربازیان کردین.... لە نێوان ئەو یادەوەرییانەی کە لەگەڵی دەژین و هەستەکانمان هەوڵدەدەین لێی هەڵبێین لە نێوان چارەنووسێک کە چارەنووس و چارەنووسمان بۆ دیاریکراوە و دڵەکان بە بێهیوایی دەگەڕێن بۆ ئارامی و سەقامگیری، ژیانمان تێئەپەڕێ لەنێوان دەرفەتەکان کە لەدەستیان چو و یادگاریەک کە بۆ وێران بوون دەگری بەداخەوە تێدەپەڕێت و هەست بەوە ناکەین کە زۆرێکمان لە وێستگەکانی ژیاندا لەدەست داوە تا درەنگ نەبووە، دوای گەیشتن بە دوا وێستگە لەو شوێنەی کە خۆمانمان دۆزیەوە گەیشتینە ئەو شوێنەی کە گەڕانەوە ئەستەمە و هەرگیز هێزی چاککردنەوەی هیچ شتێکمان نییە"
نمایش همه...
                    میوانی_هەڵبەست برۆت مەست و چەوت مەست و ئەتۆش مەست بـە ســــەرخـۆشی دەبیــە مـیــوانی هەڵبەست کــە هــەڵـبــەستم بـــەمـەستی لێوی گـەستی وەها مەست بووم لەتاوان لێوی خۆم گــەست لــە کــوێستانی خــــەیاڵــم لادە تـــاوێــــک لـەبــــەر تـۆ بـــوو دەوارم لێــرە هـەڵــبەست چ خــۆشــە وەرزی سـێوڕنیــن بـــگـــاتــێ بـەغەیری مـن نەدا دەست بـۆ چنین دەست فـــەلــەک ساتێ بـە کــەیـفی من نەسـووڕا هـەرچی ویستم، لـــەوی لادام بـە ئەنقەست ئەمن ئیتر گـــلـەیــیم نییــە لـــە بـەخـتـــم قـەدەر وای کــرد مـن و چـارە و گـرێ‌بەست بـەهــار هـەر دێ چلـــەی زســتان دەکـا کۆچ نــە ڕێـبەندان دەمێنێ قــەت، نــە بـەربـەست گــەلی کوردیش بــە ئــاواتـــی دەگــا هـەر ئەتۆش هۆگر لەکەو دە هەست لە سەر هەست         م_ئـ_هۆگر ‌ ‎‌@kurdistanisarbarz
نمایش همه...
بۆ_نازانی ؟ بۆ نازانی .. هەناسەکەم...؟ لای من لە زێڕ بە نرختری لە هەتاویش ڕۆشن تری جوانیت لای من بێ وێنەیە لە گیان و دڵ ئازیزتری بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لەهەموو شتێک جوانتری لە هەنگوینیش شیرین تری لای من هێزیشی و هەناوی بینایی دوو دیدەو چاوی بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لە هەموو گوڵێک گوڵتری لە پەڕی گوڵ ناسکتری باوەر فەرموو ئازیزەکەم لە هەموو کەسم سەرتری. عوسمان_شێرزاد @kurdistanisarbarz
نمایش همه...
پێم بڵێ ژین چۆنە بێ من بێ وەفا ئەو بەهەشتەی پێت دەبەخشیم کوانێ کوا؟ ئێستە ماچی لێو لە پێکی کێ ئەدەی من کە بێ تۆ شەو بە گیانمدا گەڕا ناسر_حیسامی @kurdistanisarbarz
نمایش همه...
ڕۆژی_هەینی کە زەردەی خۆر لەشی زەوینی داپۆشی ڕووناکی دێت، دەشت و دەر و کەیف و خۆشی چە ڕۆژێکی جیاوازە لە ڕۆژان بڵێم چی ؟  خۆشە یان  ناخۆشە دەوران.؟؟ کە سەر سووڕدەم لە لای ڕاستم دەبینم وا تێر و پێکەنینن هێندێ خەڵکان... بڕوانم بۆ شانی چەپم دەبینم نەبوون زۆرن، ژیان تەنگ و دڵ بریان... چەن خۆش دەبوو، هەر لە دەم زەردەی بەیان هەتا خۆرئاوای ئێوارەی دیارێ لە دێهات یان لە دەورووپشتی شاران نەبێ دڵتەنگێ، یان تاقە هەژارێ یان تەمی خەم لە ئاسمانی ئەم ڕۆژە نەپۆشێ ئومێدی تاقە دڵدارێ... چ دەبوو ڕۆژانی هەینی پێکەوە بین شەقڵی جیایی بشکێنین خۆشەویستی و مێهر و وەفا بە بێ سنوور، بڕژێنینە وڵات دڵانی تەم گرتوو سەفای پێکەو بوون بنوێنین من مرۆڤم ، تویش مرۆڤی ، وەرە با لەم ژیانە کەم و کۆڕ و کورت و تاڵە، مرۆڤ بوونمان بە مرۆڤایەتی بە یەکتـــر بسەلمێنین... وەرن دەبا هیچ دڵێک، بێ سووچ لە خەم زامدار نەبێ قوژبن گیر چۆڵ و بێکەسی مانی لە بەرچاو، خار نەبێ سەرگەردانی بێ مروەتی و   مەلوول و دیلی ژار نەبێ عاسی لە هەناسە کێشان هیوای تەنافی دار نەبێ... وەرن دەبا حاشا نەکەرێ لە ژیان و لە ئەم ڕۆژە و بڵێین سەغڵەت تێپەڕ دەبێت دڵی دڵان ڕابکێشین، هیوا لە دڵان بنێژین گیان هەژاری لەم وڵاتەمان دەسڕێژ کەین پێکەنین بینینە لێوان جێگای خەم و تاڵی لێژ کەین...          ئارام_مەلەکشا" ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ @kurdistanisarbarz ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
نمایش همه...
کۆتایی ئاواتەکانم یەک وشەیە (تۆ)
نمایش همه...
مه ته ڵی کوردی بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌ گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار دو جار له‌ جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار ئاوری بن كایه‌، بۆسۆی لێنایه‌ دزی خۆماڵی له‌ گرتن نایه‌ ئه‌گه‌ر بكه‌ویه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر! وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه‌ به‌ كه‌وچكه‌ ئاوی نه‌كه‌ویه‌ مه‌له‌! میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ! نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ! بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره‌ چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره‌ كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانی په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌ به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌ @kurdistanisarbarz
نمایش همه...
وتیان نێرگز بەم چلەیە؟ وتم نامەی یارمی پێیە وتیان شەماڵ بەم قرچەیە؟ وتم بزەی ئەو کچەیە وتیان خونچە بەم خەزانە؟ وتم سەرچاوە هەر گیانە لێیان پرسیم، ئەندازەی دڵ، بۆ ئەو چەندە خۆشەویستی؟ وتم ئایا پەپوولە و گوڵ، قەت ئەمەیان لە یەک پرسی؟ لێیان پرسیم، شێعرەکانی، باخی ئەمساڵت ڕەنگینە وتم چونکە چاوەکانی، مانگەشەوی بەر نوووسینە... شێرکۆ_بێکەس‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎ @kurdistanisarbarz
نمایش همه...