679
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
ئایینەکان بەڵێنی شێوەیەک لە ژیان لە بەهەشت دەدەن کە هیچ مرۆڤێک لە ژیانیدا بەو ڕادەیە لە قێزەونییە بیریشی لێ ناکاتەوە
کاتێک دەبییە خاوەن مناڵ، لەڕاستیدا دنیا لە تو یەک بارمتەی هەیە.
@kitebxiwen
#ئێرنێست_هێمینگوێی
ئەو فۆبیایەی کە هەموو شتێکمان لە مەترسیدایە، جۆرە دۆخێکی دەروونی بۆ مرۆڤی کورد دروستکردوە، تا وەک بوونەوەرێکی ترساو بژی. ترسی لە ڕادەبەدەری دایکی کورد لە منداڵەکەی، ترسی پیاوی کورد لە شەرەف، ترسی حیزبی کورد لە نەمان، ترسی دینییەکان لە لەدەستدانی ئیمان، ترسی ناسیونالیستەکان لە فەوتان و نەمانی کورد و زمانەکەی ... هەمووی لکی جیاوازی یەک درەختن کە تەنیا میوەیەک ئەم درەختە بیگرێت داخوازی «پاراستن... پاراستن»ـە..... «پاراستنی شەرەف» ئەو سیستمە ئەخلاقییەی ڕاگرتووە کە هەیە، «پاراستنی قازانجەکانی نەتەوە» حیزبەکانی ڕاگرتووە، «پاراستنی ئیمان» هێزە دینییەکانی ڕاگرتووە. هەر هێزەو خۆی بەپارێزەری شتێک دەزانێت، وەک هێزێک خۆی دەبینێت بەدەم هاوار و فریادی موقەدەسێکەوە چووە کە لە مەترسیدایە.
@kitebxiwen
دوا خەندەی دیکتاتۆر
#بەختیار_عەلی
گەورەترین غەدری مرۆڤ بەرامبەر بە خۆی، فرۆشتنی تەنیاییەکەیتی بە کەسانێک کە بایەخیان نییە
گەورەترین خیانەت مرۆڤ بەرامبەر بە خۆی، فرۆشتنی تەنیاییەکەیتی بە کەسانێک کە بایەخیان نییە
ناسینی تاریکییەکانی خۆت،
باشترین ڕێگایە بۆ دانوستان لەگەڵ تاریکییەکانی کەسانیتر.
@kitebxiwen
#کاڕڵ_یوونگ
کاتێک نەتەوەیەک وەدووای پێشینییەکانی خۆی کەوت، نابێ چاوەڕوانیت هەبێ ژیانی باشتر لە ئەژدادی خۆی بێت.
@kitebxiwen
#میلان_کۆندڕا
نیشتمان بۆ دەوڵەمەندانە و نیشتمان پەرەستی بۆ هەژاران..
@kitebxiwen
#مەحموود_دەروێش
من دەزانم زیندوو و مردوو نەماوە، زیندوو و مردوو له وڵاتێکدا نییه مرۆڤ تەنیا لە خەیاڵدا دەژی. مەسەلەکە تەنیا جەنگ نییه، من له منداڵی زووەوه هەستم پێکردووە، مردن تەنیا گوللەیەکی گەمژه نییه لە دوور بێت و بچێته کەللەتەوه، بەڵکو شتێکی تره، شتێکه هەست دەکەیت تەواو، هەست دەکەیت ئیتر پێویست ناکات لەم سەر زەوییه بیت، هەموو مرۆڤێک جۆره ساتێکی وەهای هەیە، ساتێکه تیایدا دەڵێیت ئیدی بەسە، با بڕۆم بۆ جێگایەکی تر.
@kitebxiwen
"شاری مۆسیقاره سپییەکان"
#بەختیار_عەلی
خەوێکی قورس دایگرتم، بێ ئەوەی خەون ببینم. نە ئاوابوونی مانگ و نە هاتنه دەری خۆر له خەو بێداریان نەکردم.
@kitebxiwen
#فرانز_کافکا
سیوهەشت ساڵ لە مەوبەر لە تاران لەگەڵ شۆفێرێکدا کەوتمە گفتوگۆ، پیاوەکە زۆر توند و ڕوون دژ بە ئاخوندەکانی ناو دەوڵەت بوو، کێشەی لەگەڵ هەموو سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا هەبوو، بەڵام کاتێک لێم پرسی من کوردم و بەلامەوە گرنگە بزانم ئاخۆ لەگەڵ ئەوەدایە کوردەکان مافی زۆرتریان هەبێت؟ کابرا وەخت بوو لە ماشێنەکەی بمکاتە دەرەوە. شۆفێرە بچوکەکەی تاران لە دژی هەموو ئاخوندەکان بوو، بەڵام ئاخوندێکی بچوک لە ناخیدا بوو نەیدەتوانی تێیپەڕێنێت. دڵێکی شۆڕشگێری هەبوو دەیویست ڕژێمی سیاسی بگۆڕێت، بەڵام عەقڵێکی شۆڕشگێڕی نەبوو بتوانێت دونیا بگۆڕێت.
#بەختیار_عەلی
لە وتاری «خەونەکەی خۆتم پیشاندە..ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات»
