fa
Feedback
وڵاتی به رده نوێـژ

وڵاتی به رده نوێـژ

رفتن به کانال در Telegram

من تەمسیلی دین ناکەم لەمنەوە دین وەرمەگرە چونکە مرۆڤم وهەڵەدەکەم من موسوڵمانێکی عەوامم نە مەلام نە مامۆستا، هەڵــــە ئەڪات ئەوەی وشەڪانم دەخوێنێتەوەو پێی وایە من بانگەشەی فریشتە بوونی خۆم ئەڪەم

نمایش بیشتر
735
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-930 روز
آرشیو پست ها
پێغەمبەری الله ﷺ دەفەرموێت: «كُلُّ‌أُمَّتِي‌مُعَافًى‌إِلَّاالمُجَاهِرِين» هەموو میللەتەکەم الله لێی خۆش دەبێت. جگە لەوانەی گو
پێغەمبەری الله ﷺ دەفەرموێت: «كُلُّ‌أُمَّتِي‌مُعَافًى‌إِلَّاالمُجَاهِرِين» هەموو میللەتەکەم الله لێی خۆش دەبێت. جگە لەوانەی گوناهەکانیان دەردەخەن. وە له لای مرۆڤەکان باسی گوناهەکانیان دەکەن. @korikhak « رواەالبخاری/٦٠ »

شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ -رحمه‌ اللـه تعالی- فه‌رموویه‌تی: "هیچ ڕێگایه‌ک بۆ به‌هه‌شت نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌وحید ، و هیچ شتێک لا
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ -رحمه‌ اللـه تعالی- فه‌رموویه‌تی: "هیچ ڕێگایه‌ک بۆ به‌هه‌شت نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌وحید ، و هیچ شتێک لای اللـه خۆشه‌ویستتر نییه‌ له‌ ته‌وحید ، و هیچ شتێکیش لای اللـه ناخۆشتر نییه‌ له‌ شیرک " @korikhak [ الاستقامة: ٣٦٤ ]

ڪاغەزێڪی درووستڪرد نەدەسووتا..! مەرەڪەبێڪی درووستڪرد پرشیدەدایەوە..! ئاسنی والێڪرد ڪە ژەنگ هەڵنەهێنێت..! ئەمانە بەشێکی کەم بوون لە داهێنانەکانی زانای مسوڵمان (جابری کوڕی حەییان) نزیکەی 1300ساڵ پێش ئێستە..!! (جابری کوڕی حەییان) لە ساڵی 721ز، لەدایکبووە و لە زانستەکانی کیمیا و کانزا و گەردوونناسی و بیرکاری و پزیشکی و فەلسەفەدا شارەزا بووە. لە بواری کیمیادا چەندین داهێنانی گرنگی کردووە، لەوانە: ✺ مەرەکەبێکی درەوشاوەی درووستکرد بۆ نووسین، کە لە تاریکیشدا دەخوێندرایەوە. ✺یەکەم کەس بوو لە مێژوودا، کە ترشەکانی دۆزییەوە و تا ئیستاش لە بواری کیمیادا بەکاردەهێنرێن، وەکو ترشی 'گۆگردیك، نیتریك، هایدرۆکرۆریك'. ✺ یەکەم داهێنەری هایدرۆکسیدی سۆدیۆمە_NaOH لە مێژوودا. ✺ یەکەم کەس بوو کە توانی زێڕ لە زیوو جیابکاتەوە بە ڕێگای ترشاندن، کە تا ئێستاش کار بەم ڕێگایە دەکرێت. ✺ یەکەم کەس بوو کە ئاوی ئاڵتوونی ئامادەکرد و بۆ نووسین بەکاریهێنا. ✺ یەکەم کەس بوو کە ڕێگای دڵۆپاندنی دۆزییەوە بۆ جیاکردنەوەی ماددەکان لە یەکتری. ✺ جۆرێك لە کاغەزی داهێنا کە ئاگر نەیدەسوتاند. ✺ زەیتێکی درووستکرد، کە دەیدا لە ئاسن و ڕێگری دەکرد لە ژەنگ هەڵهێنان. ✺ پشکی هەیە لە داهێنانی وێنەی ڕوونی فۆتۆگرافی لە تاریکیدا، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانی لە کارلێکی ڕووناکی لەسەر نیتراتی زیوو. ئەمانە و چەندین داهێنانی گرنگی تر، کە وایکردووە بە (باوکی کیمیا) دابنرلت لەمێژوودا. (جابری کوڕی حەییان) لە ساڵی 815ز، لە شاری کوفە کۆچی دوایی کردووە. @korikhak

ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ڕۆژی دوایی نایەت هەتا هەڕج زۆر دەبێت»، گوتیان: هەڕج چی
ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ڕۆژی دوایی نایەت هەتا هەڕج زۆر دەبێت»، گوتیان: هەڕج چییە ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «کوشتنە کوشتن». @korikhak صەحیحی موسلیم: 783

عطاء بن أبي رباح دەڵێت : موسا فەرمووی : ئەی پەروەردگار ئەم بارانە نابارێت ، کاتێکیش دەبارێت سوودی نییە ، فەرمووی : بەهۆی بڵاوبوونەوەی داوێن پیسی و زینا و دەرکەوتنی سوو و ڕیبا . @korikhak المطر لابن أبي الدنيا/٤٠

#وتەی_زانایان رأى الإمام احمد رحمه الله رجلًا ‏يضحك في جنازة فهجره وقال : ‏أي موعظة تعظ هذا ؟! ✍📚 ئیمامی ئەحمەد ـ ڕەحمەتی خو
#وتەی_زانایان رأى الإمام احمد رحمه الله رجلًا ‏يضحك في جنازة فهجره وقال : ‏أي موعظة تعظ هذا ؟! ✍📚 ئیمامی ئەحمەد ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ کەسێکی بینی لەجەنازەی مردوویەك  دا پێدەکەنێت، بەمەش لێی دوورکەوتەوەو وازی لێهێناو هەجری کرد، فەرمووی: ئەمە چی بەچ شتێک پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت ؟! @korikhak ‏تسلية أهل المصائب { ص 120 }

هەر بانگ کردنی خەلکی بەس نیە ،کرنگە بزانیت بۆچی بانگیان دەکەیت ،لەوە گرنگتر ئەوەیە چەند باوەڕت بەوەیە خەلکی بۆ بانگ دەکەیت ،ل
هەر بانگ کردنی خەلکی بەس نیە ،کرنگە بزانیت بۆچی بانگیان دەکەیت ،لەوە گرنگتر ئەوەیە چەند باوەڕت بەوەیە خەلکی بۆ بانگ دەکەیت ،لەهەموویی گرنگتر ئەوەیە لەپێناوچی بانگی ئەم خەڵکە دەکەیت ... @korikhak

ڕۆژێکیان پێشەوای گەورە نعمانی کوڕی ثابت[ئەبوحنیفە] لە پشت بانگبێژی مزگەوتێکەوە نوێژی عیشای کرد... لە نوێژەکەدا بانگبێژەکە سوڕەتی الزلزلەی خوێند پاشان خەڵکی تەواوبوون لە نوێژ و هەمووان ڕۆشتن تەنها بانگبێژەکە و پێشەوا ئەبوحنیفە مانەوە. بانگبێژەکە دەڵێ بینیم پێشەوا لە پێشەوە دانیشتبوو زیکر و یادی پەروەدگاری دەکرد بەڵام چراکە خەریک بوو ڕوناکیەکەی تەواو دەبوو..منیش ووتم با سەرقاڵی نەکەم چراکەم بۆ پڕ زەیت نەکردەوە و چوومە دەر لە مزگەوت..... بۆ نوێژی بەیانی هاتمەوە بینیم پێشەوا هەر لە شوێنی خۆی دانیشتووە و دەڵێ ئەی ئەو پەروەدگارەی کە مسقاڵە زەڕەیەک خێرت لێ وون نابێت ئەی ئەو پەروەدگارەی کە مسقاڵە زەڕەیەک خراپەت لێ وون نابێت ئەم بەندەیەت لە ئاگر بپارێزە و بیخەرە بەر ڕەحمەتی خۆت پاشان بینیم چراکە هێشتا هەر دەدرەوشایەوە چوومە لای چراکە،پێشەوا پێی ووتم دەتەوێت چراکە لابەیت [پێشەوا هێشتا هەر وای زانیبوو نوێژی عیشایە هێندە بە یادی پەروەردگاری سەرقاڵ بوو بوو] پێم ووت ئەی ئیمام خەریکە وەختی فەجر و کاتی بەیانییە پێی ووتم:تکایە ئەم ڕووداوە لای کەس باس مەکە ئیتر هەر بەدەستنوێژی عیشاوە نوێژی بەیانی کرد،منیش ئەم ڕووداوەم نەگێڕایەوە تاکو وەفاتی كرد.. @korikhak

مەرج نیە هەموو کاتێک علم و تەقوا خۆشبەختی بخاتە ناو ماڵەکانەوە ئیبن نەصریی فەقیھ دەڵێت زەواجم لەگەڵ ئافرەتێک کرد حافظ قورئان
مەرج نیە هەموو کاتێک علم و تەقوا   خۆشبەختی بخاتە ناو ماڵەکانەوە ئیبن نەصریی فەقیھ دەڵێت زەواجم لەگەڵ ئافرەتێک کرد حافظ قورئان بوو وە کتێبی الموطا یشی لەبەر بوو و خاوەنی عیبادەت بوو .. وە لەسەروو هەموو ئەمانەوە هەرگیز نەبووە سێ ڕۆژ بەدوای یەکدا دڵخۆشبم لەگەڵیدا. @korikhak الریاض ج٢ ١٨٦

ابن عباس ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت : زۆربەی ئاژەڵە ماڵیەکان سیفەتی جنۆکەیان هەیە ، سەگیش لە جنۆکەکانە ، بۆیە ئەگەر ئێوەیان بینی
ابن عباس ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت : زۆربەی ئاژەڵە ماڵیەکان سیفەتی جنۆکەیان هەیە ، سەگیش لە جنۆکەکانە ، بۆیە ئەگەر ئێوەیان بینی کە شت دەخۆن ئەوا هەندێک لە خواردنەکانتان فڕێ بدەن بۆیان ، چونکە ئەوان نەفسیان هەیە -واتە کاریگەری چاو- . @korikhak أخبار الزمان لأبي الحسن المسعودي /٣٦

ئیمامی شافعی ڕەحمەتی الله تعالی ی لێبێت فەرمووی: پێم خۆشە هەموو ئەو عیلمەی دەیزانم خەڵڪیش فێری ببن، پاداشت بدرێمەوە لەسەری « لەلایەن الله » ـوە و هیچ ڪەسێڪیش ستایشم نەڪات. @korikhak الإبانة الكبری لإبن بطة العكبري.

ئێوە سەرتان سوڕماوە لە نەبارینی باران ! وە من سەرم سوڕماوە لە نەبارینی بەرد ! @korikhak مالیکی کوڕی دینار - رحمه الله - حلية الأولياء : ٣٧٤ .

▪️دژایەتی حەق دەكەن نەك لەبەرئەوەی نازانن و نایناسن بەڵكو لەبەرئەوەی نایانەوێت بیزانن!! زانینی حەق ئازاریان دەدات و قەدەغەیان
▪️دژایەتی حەق دەكەن نەك لەبەرئەوەی نازانن و نایناسن بەڵكو لەبەرئەوەی نایانەوێت بیزانن!! زانینی حەق ئازاریان دەدات و قەدەغەیان دەكات لە چێژ وەرگرتن لەو باتڵەی كە تیایدا دەژین!! { وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا } [نوح: 7] واته: بەڕاستی من هەموو جارێك كە بانگم دەكردن تا لێیان خۆش ببیت، پەنجەیان دەخستە گوێچكەیانەوە تا نەبیستن، جلەكانیان بەسەر خۆیاندا دەدا تا نەمبینن، زۆر گەرم و سوور بوون لەسەر بێــباوەڕی و خۆیان بەزل دەزانی و لووتبەرز بوون... @korikhak وصل اللە وسلم علی نبینا محمد ...

ئەوزاعی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: ئەوزانست و زانیاریەی کە دەبێت وەری بگرین ئەوەیە کەلەھاوەڵانی پێغەمبەری خواوه-ﷺ-پێمان گەشتووە و ئەوەی لەوانەوە پێمان نەگەیشتبێت ئەوە پێی ناڵێین زانست! @korikak صفة الصفوة|١٨٠/٢|

هاتووە لەئەبو ذەر جندب کوڕی جنادە و ئەبو عبدالرحمن موعاذی کوڕی جەبەل ـ ڕەزای خوای گەورە لەخۆی باوکی بێت ـ دەگێڕێتەوە لە: پێغە
هاتووە لەئەبو ذەر جندب کوڕی جنادە و ئەبو عبدالرحمن موعاذی کوڕی جەبەل ـ ڕەزای خوای گەورە لەخۆی باوکی بێت ـ دەگێڕێتەوە لە: پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "تەقوای خوای گەورە بکە لەهەر شوێنێك بووی، وە بەدوای خراپەدا چاکە بکە ڕەشیدەکاتەوە، وە لەگەڵ خەڵکیدا مامەڵەو هەڵسوکەوت بکە بە ڕەوشتێکی جوان." @korikhak أَخرجه الترمذي (۱۹۸۷) قال الأَلباني حسن لغيره " صحيح الترغيب" (۲٦٥٥).

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: بێگومان خۆشەویستترینتان لای من و نزیكترینتان لە من لە ڕۆژی دوایی، ڕەوشت جوانترینتانە. @korikhak (صَحِي
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: بێگومان خۆشەویستترینتان لای من و نزیكترینتان لە من لە ڕۆژی دوایی، ڕەوشت جوانترینتانە. @korikhak (صَحِيحُ: أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ ١٧٧٦٧ )

وهبي بن مونبّیهـ (️ اللّٰه لێی ڕازی بێت) دەربارەی عیبادەت و شوێنڪەوتنی طاغوت ئەڵێت : پێغەمبەر عیسا علیە السلام بەلای شارێک ئە
وهبي بن مونبّیهـ (️ اللّٰه لێی ڕازی بێت) دەربارەی عیبادەت و شوێنڪەوتنی طاغوت ئەڵێت : پێغەمبەر عیسا علیە السلام بەلای شارێک ئەروات ئەبینێت خەڵکەکەی هەموویان مردوون وای هەست کرد پێغەمبەر عیسا رۆژی دوایە پرسیاری لە یەکێکیانی کرد بۆچی واتان بەسەر هاتوە یەکێ وتی بەهۆی خۆشویستنی دونیا و پەرستنی طاغوت پێغەمبەر عیسا فەرموی چۆن طاغوتان پەرستوە کەسەکە وتی بە گوێرایەڵیکردنیان @korikhak (حلیة الأولياء || ٤/‏٦١ )

بۆچی باران ببارێت؟ ئەمڕۆ سەرم بەرزکردەوە ئاسمانێکی شینی ڕەنگ ئاوی لەدۆخی بەستووم بینی. بۆیە دووسێ وێنەم گرت و بیرم کردەوە لەباران پاشان هەر بەخۆم بەخۆم گوت: بۆچی باران ببارێت؟ لەکاتێکدا جیهان عەدالەت و تەوازنی خۆی لەدەستداوە. دەبینی ڕۆژانە شەیاتینەکان لەجۆری ئینسان مرۆڤەکان دەکوژن و لەتوپەتیان دەکەن. لە غەززە،لەسودان،لەنێجیریا،لەزۆۆر شوێنی تر وەک نمونە. دەبینی شەیاتین لە جۆری ئینسان باڵی ڕەش و پیسیان بەسەر ئەوجیهانەدا گرتووە و سامان و سەروەتیان لێ زەوت کردووە و مرۆڤایەتیان توشی کێشمەکێشمی جەنگ و خوێنڕێژی پێشبڕکێی دروستکردنی پیسترین و تیژترین چەک و تەقەمەنی کردووە بۆ ئەوەی کێ بەپاڵەوانی کوشتارگەی مرۆڤایەتی بەهێزتربێت. لەولاشەوە بێدەنگی ترسنۆکی باقی مرۆڤایەتی غەرقی بێ ئومێدی کراوە. ئیتر بۆچی باران ببارێت؟ هەندێ «لعلهم یعقلون» لە قورئان: 1. سورەتی الأنعام – آیەت 65 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 2. سورەتی الأعراف – آیەت 176 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 3. سورەتی یونس – آیەت 16 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 4. سورەتی النحل – آیەت 67 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 5. سورەتی النمل – آیەت 52 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 6. سورەتی الروم – آیەت 24 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ 7. سورەتی الزخرف – آیەت 3 > لَعَلَّهُمْ يَعْقِلُونَ @korikhak

دایکمان عائیشە ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ بەئافرەتانی دەفەرموو :ـ "" وەسفی من مەکەن بۆ هاوسەرەکانتان "". @korikhak [ مصنف بن ابي ش
دایکمان عائیشە ـ ڕەزای خودای لێبێت  ـ بەئافرەتانی دەفەرموو :ـ "" وەسفی من مەکەن بۆ هاوسەرەکانتان "". @korikhak [ مصنف بن ابي شیبة : ۱۷۹۲٤] تێبینی : کاتێک تۆباسی خوشکێکت یان هاورێیەکت دەکەیت بۆ میردەکەت ئەوا خۆت هۆکاری کێشە نانەوەی چونکە ئەو پیاوە ئەو هاوڕێیەی تۆی نەبینیوە بەڵام کەتۆ وەسفی جوانی و باشەی دەکەیت لۆمەی مەکە بچێتە دڵیەوەو ئەوی لەدڵدا جێگیربێت و موعجیبی بێت .

•پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە هیچ کەسێک نییە لەم ئوممەتە گاور بێت یان جولەکە ، ئەم بانگەواز و
•پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە هیچ کەسێک نییە لەم ئوممەتە گاور بێت یان جولەکە ، ئەم بانگەواز و دینەی منی بیستبێت و بمرێت و باوەڕی پێم نەهێنابێت ئیللا دەچێتە دۆزەخەوە . @korikhak
| سلسلة الأحاديث الصحيحة ( ١٥٧ ) |