cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات

تەنیا کاناڵی فەرمیی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە تێلێگرام پێوەندی: 009647518972510 @kurdch2

نمایش بیشتر
پست‌های تبلیغاتی
5 276
مشترکین
-424 ساعت
-107 روز
-5430 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Photo unavailableShow in Telegram
🔹هۆشداری وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە تەواوبوونی کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی ئێران وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی ڕایگەیاند کە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتنی بە چەکی ناوکی خەریکە تەواو دەبێت. یواو گاڵانت لە پێنتاگۆن وتی: "ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت بۆ پێشگرتن لە بە ئاکام گەیشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران هاوکاری بکەن" و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی جیهان و ناوچەکەیە. گالانت زیادی کردووە کە کاتی بەڵێنی ساڵانی ڕابردووی ئەمریکا سەبارەت بە دەستڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی گەیشتووە. لوید ئاستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەم دانیشتنەدا وێڕای ئەوەی کە ڕێژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی توندوتیژی و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە زانی، جەختی کردەوە کە ئەمریکا بۆ گەرەنتیدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی هیچ کات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات، لە پاڵ ئیسرائیلدا دەوەستێت. هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕ بریتانیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ناوکییەکانی ئێران، سەبارەت بە ئەگەری چالاککردنەوەی مێکانیزمی ماشە هۆشدارییان بە تاران دا. مێکانیزمی ماشە ساڵی ٢٠١٥ لە ڕەوتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆرای ئەمنییەتدا گونجێندراوە و باس لەوە دەکات کە ئەگەر تاران بە ڕێککەوتنەکە پێبەند نەبێت هەموو گەمارۆ نێونەتەوەییەکان بۆ جارێکی تر دەخرێتەوە سەر ئیران. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹ئاکسیۆس: لە مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران بەڕێوە دەچێت دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی ئێران لەلایەن کۆشکی سپییەوە، پێنج بەرپرسی ئیسرائیلی و ئەمریکی کە ناویان نەهێنراوە، بە ماڵپەڕی ''ئاکسیۆس''یان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر ئەوەی لە مانگی ژوئییەدا جارێکی دیکە کۆبوونەوەی هاوبەش لەسەر ئێران ئەنجام بدەن ڕێککەوتوون. حەوتووی ڕابردوو بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بێنیامین نێتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کۆشکی سپی تووڕە کرد و هەرچەندە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی چووبوونە ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای کابینەی جۆ بایدێن کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە. لەو گرتە ڤیدیۆییەدا نێتانیاهۆ کابینەی جۆ بایدێنی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕێگری لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل کردووە. بەرپرسانی کۆشکی سپی ئەم قسانەیان وەکوو ناسپاسی نێتانیاهۆ زانی و ڕایانگەیاند کە قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاست نییە. لە ڕاپۆرتی ئاکسیۆسدا ئاماژە بە کاتی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران نەکراوە، بەڵام بە گێڕانەوەی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە، پێدەچێت ئەم کۆبوونەوەیە پێش قسەکانی نێتانیاهۆ لە دانیشتنی هاوبەشی کۆنگرە لە ٢٤ی ژووئیە ئەنجام بدرێت. ئەم ماڵپەڕە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە نووسیویەتی کە بەرپرسانی ئیسرائیل هەروا زیاتر نیگەرانی پێشهاتەکانی بەرنامە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە. گرووپێکی ڕاوێژکاری ستراتێژیکی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەبەستی وتووێژیلەسەر بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامی دامەزرا. ئەم گرووپە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە کۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە و بەپێی ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، کاربەدەستانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن، لەو کاتەوە بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرفراوان بووە. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازادکرانی تووماج ساڵحی بوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێمەرجی تووماج ساڵحی بوو. ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ ویڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەجیاتی ئەوەی کە پڕۆسەی دادگاییکردنی تووماج درێژ بکەنەوە، دەبێت ئازادی بکەن ڕایگەیاندووە کە تووماج بە هۆی کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە مافی مرۆیی خۆی تەنانەت نەدەبوو کە دەسبەسەر بکرێت. پارێزەری تووماج ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی تووماجی بەتۆمەتی "افساد فی الارض" کە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە دەرکرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە. لەم پێوەندییەدا ئابرام پیلی جێگری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا ئەم بڕیارەی دادگای باڵای بە ڕواڵەتی و بە مەبەستی فریودانی جیهان زانی و ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بۆ بێدەنگکردنی بیرجیاکان لە فرتوفێڵی دادوەری کەڵک وەردەگرێت. تووماج ساڵحی هونەرمەندی ناڕازی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ناڕازی هاتە سەر شەقام و بەشێوەی جیددی چالاکیی هەبوو کە دواتر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کرا. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹Zêdetir ji 19 hezar kedkarên projeyan û girêbestkar kombûna nerizayetiyê lidar xistin Zêdetir ji 19 hezar kedkar ên zêdetir ji 87 kompaniyên neft û gazê, kombûna nerizayetiya xwe li roja Sêşemî 5ê Pûşperê berdewam kirin. Kedkarên projeyî û herwisa yên girêbestkarî yên zêdetir ji 87 kompaniyên neft û gazê li Başûrê Îranê ku hejmara wan zêdetir ji 19 hezar kesî ye, bi sekinandina kar û lidarxistina kombûnan, nerizayetiya xwe li roja Sêşemî 5ê Pûşperê berdewam kirin. Ew kombûnên nerizayetî ji 30ê Cozerdanê dest pêkirin û heta niha jî berdewam e ku zêdetir ji 19 kezar kedkaran ên zêdetir ji 87 palavtingeh û petrokîmiyan li xwe digre. Wan kedkaran daxwaza kar bi şêwaza 14 roj kar û 14 roj bêhnvedan û nemana Girêbeskran kirine û herwisa bi tekezî daxwa pêregiştin bi rewşa jiyan û karê xwe yên wek baştirkirina rewşa cihên razanê, rewşa xwarin, cihên giştî û taybetî, alavên hewce li demsalên germa û sermayê û ewlehiya kar li cihê karkirinê û herwisa rewşa wan li cihê jiyanê kirine. Heta niha çendîn kedkar bi sedema nebûna alavên hewce, nebûna ewlehiya kar, nebûna ewlehî li cihê kar û herwisa westiyana zêde li serma û germayê de rastî bûyerên kar hatine û beşek ji wan canê xwe ji dest dane. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹زیندانییانی حەوت بەندیخانەی ڕێژیم لە ٢٢ـەمین "سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان" مانیان لە خواردن گرت ٢٢ـەمین حەفتەی مانگرتن لە خواردنی ڕۆژانی سێشەممەی نا بۆ لە سێدارەدانی زیندانییان لە ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٥ پووشپەڕی ١٤٠٣، سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان و مانگرتن لە خواردن بۆ ٢٢ ـەمین حەفتە لەسەر یەک درێژەی هەبوو. چالاکوانانی سیاسیی کەمپەینی "نا بۆ لەسێدارەدان" بۆ ٢٢ـەمین حەفتەی لەسەر یەک مانیان لە خواردن گرت و بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک مامەڵەی شەرمەزارکەری حەمید نووری لە ئەنجامدەرانی کوشتن و ئەشکەنجەدانەکانی دەیەی شەستیان شەرمەزار کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات لەگەڵ درێژەی هەڵمەتی مانگرتن لە خواردنی زیندانییان لە ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدان، سیستەمی قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم دوو کەسی دەرکردووە. ئەم مانگرتن لە خواردنە لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەسێدارەدانی زیندانییانی زیندانی قزڵحەسار دەستی پێکردووە و تا ئێستا هەموو سێشەممەیەک بەبێ پچڕان بەردەوام بووە. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔸خامنەیی دەیەوێ خەڵك ڕاکێشی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە وتاری تایبەت بە جەژنی غەدیر، داوای کرد کە خەڵک زۆرترین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمارییان هەبێ و هەروەها داوای کرد کە خەڵک کەسێکی ڕاست لەنێو بەربژێرەکان هەڵبژێرن، کەسێک کە بە بڕوای ئەو پەیڕەوی ئایین و شەریعەت بێ و باوەڕی تەواوی بە سیستەم و ئینقلابی ئیسلامی هەبێت. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی هەر کەسێک کە ئێرانێکی بەهێزی دەوێت و باوەڕی بە پشتیوانیکردن لە ڕێژیم هەیە، پێویستە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات. خامنەیی وتی هۆکاری پێداگری و جەختکردنەوەی لەسەر بەشداریکردنێکی بەرچاو لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوەیە کە گرینگترین کاریگەریی بەشداریی بەرز و بەشکۆ، شانازی بۆ کۆماری ئیسلامی و سەرکەوتنە بەسەر دوژمناندایە. ناوبراو بەشدارینەکردن یان کەم بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی بە کارێکی دوژمن دلخۆشکەر ناو برد و دووبارە جەختی کردەوە بەربژێرێک هەڵبژێرن کە باوەڕی بە سیستمی ئیسلامی و ئینقلابی ئیسلامی هەبێت ئەگەر وا نەبێ ئەوە ئەو کەسە ناتوانێ بەڕێوەبەرێکی باش بۆ وڵات بێت. قسەکان و نیگەرانیی خامنەیی لەکاتێکدایە کە تەنیا سێ ڕۆژ بۆ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران ماوە و بەپێی دوایین ڕاپرسیی "ئیسپا" دەرکەوتووە کە کەمتر لە نیوەی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە "بە دڵنیاییەوە" یان "بە ئەگەرێکی زۆر کەمەوە" لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار دەبن‌ و هەروەها نزیکەی ٥٠ لەسەدی ئەوانی دیکە ڕایانگەیاندووە کە یا بەشداری ناکەن، یا ئەوەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە، یان ئەگەری کەمی بەشداریکردنیان هەیە. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹ئەمریکا تۆڕێکی سپیکردنەوەی پارەی سپای پاسداران و وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێرانی تەحریم کرد ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ، ئەمریکا سزای بەسەر نزیکەی ٥٠ کەس و دامەزراوەدا کە بە گواستنەوەی میلیاردها دۆلار بۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبارن، سەپاند. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە تەحریم کراون، "تۆڕێکی بانکی سێبەرن" کە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سپای پاسداران بە کاری دەهێنن. هەر دوو وەزارەتی بەرگری و سپای پاسداران لەژێر گەمارۆکانی ئەمریکادان. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم تۆڕە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی میلیاردها دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، یارمەتی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی داوە. والی ئادیمۆ، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی: ''ئەمریکا دژی سیستمێکی بەرفراوانی بانکی سێبەر هەنگاو دەنێت کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سپیکردنەوەی میلیاردها دۆلار لە نەوت و داهاتی نایاسایی دیکە بەکاری دەهێنن. بەپێی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، گەمارۆکانی ڕۆژی سێشەممەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دەیان شیرکەتی ڕووکەشی لە تورکیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هۆنگ کۆنگ، دوورگەکانی مارشال و ئێران کردووەتە ئامانج. بەو پێیە هەر چەشنە دارایی ئەو شیرکەتانە لە ئەمریکا دەبەسترێت و بە گشتی هاووڵاتییانی ئەمریکا لە بازرگانیی لەگەڵ ئەو کەس و دامەزراونەدا قەدەغە دەکرێن و ئەو کەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن مەترسیی سزادانیان لەسەر دەبێت. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔸Rêjîma Îranê û Hûsiyan, Yemen kirine bazara azad a madên hişber Rêjîma Îranê û Hûsiyên Yemenê, bi eşkere û bi hevkariya hev, Yemen kirine cihê kirîn û firotina madên hişber û li jêr desthilata Hûsiyan de ew ticareta bi eşkere tê kirin. Amerîkayê bi belavkirina raporekê daye zanîn ku Hûsiyên Yemenê bi alîkariya rêjîma Îranê, bi rêya qaçax û belavkirina madên hişber, beşek ji xercên xwe yên leşkerî yên êrîşên mûşekî bo ser gemiyên ticarî li deryaya Sor de dabîn dike û bi vê yekê jî nearamî li Yemen û Rojhilata Navîn de zêde dike. Pêka rapora dewleta Amerîkayê, ticareta madên hişber ji aliyê Hûsiyên Yemenê, beşek ji tora berfireh a berhemanîn û belavkirina madên hişber ji aliyê rêjîma Îranê li Sûriye û Rojhilata Navîn de ye. Li vê raporê de bi rohnî bas ji qemiyên ticareta madên hişber dike ku li heyva “January” ya sala derbasbûyî de dest bi ser madên hişber de hate girtinê, çek û cebilxaneya rêjîma Îranê bo Hûsiyên Yemenê jî li wan gemiyan de hatine peydakirin û vê yekê pêwendiya rasterast a ticareta madên hişber û çek û cebilxane ji aliyê rêjîma Îranê bo Yemenê, da selimandin. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔸بۆکان؛ مەتین حەسەنی، یەکێگ لە زامدارەگان ناڕەزایەتییەگان ٩٨ حوکم زندان وەسەری سەپیا وەپەێ ڕاپۆرت "هەنگاو"، مەتین حەسەنی، هاووڵاتییە خەڵک بۆکان و یەکێگ لە زامدارەگان ڕەون ناڕەزایەتییەگان خەزان ١٣٩٨، لەلایەن لەلایەن لەق ١٠١ دادگای تاوانەگان دو ئێ شارە حوکم ٣١ مانگ زندان وەسەری سەپیا. مەتین حەسەنی، ڕووژ پەنجشەممە ٢٧ی گوڵان ١٤٠٣، لە گردبۊنەوەی سەرڕەسیکردن وە تۆمەت «فریودان یا هاندان خەڵک وە شەڕ و کوشتار وەل یەکتر وە مەبەست شێوانن ئەمنییەت وڵات» وە «تەبلیغات لە وەرایوەر دەسەڵات» ئامادە بۊ. ناوبریا ڕووژ سێشەممە ٣ بەندان ١٤٠٢، لە ئەنجام هەڵامات هازە ئەمنییەگان ئەڕا سەر ماڵیان لە شار بۆکان دەسوەسەر کریای. ئێ هاووڵاتییە دادخوازە، دۊاجار ڕووژ پەنجشەممە ٣ ڕمشان وەیەردە، وە نایین گرەویی یەک ملیارد تمەنی وە شێوەی وەختی لە زندان ناوەندیی بۆکان ئازاد کریا. جێ وەتنە کە مەتین حەسەنی، لە ڕەون نارزایەتییەگان خەزان ١٣٩٨، وە تەقەی هازە چەکدارەگان ئێران، چەو چەپی زامدار کریای. ناوبریا مانگ ساران ١٣٩٨، لە وەختی کە ئەڕا چارەسەریی چەوە زامدارەگەی لە تێران بۊ ، لەلایەن هازە ئەمنییەگانەوە لە ناوەندێگ دەرمانی دەسوەسەر کریای و دۊای ماوەێگ وە نایین گرەویی ئازاد کریای. 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
Photo unavailableShow in Telegram
🔸گالانت: ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی جیهانە یۆئاو گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ لە دیدارێکدا لەگەڵ لوید ئاستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە واشنگتۆن، جارێکی دیکە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بە هەڕەشە بۆ سەر جیهان ناو برد و لە بەرامبەر ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هۆشداری دا. بەگوێرەی زانیارییەکان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، گالانت لەو دیدارەدا ڕایگەیاندووە گەورەترین مەترسی لەسەر داهاتووی جیهان و ئایندەی ناوچەکەمان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. ناوبراو ڕایگەیاند: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پابەندبوونی حکوومەتەکانی وەکوو ئەمریکا وەبیربێنینەوە کە بەدرێژایی ساڵان هەمیشە بەڵێنیان داوە ڕێگری لە ئێران بکەن بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. هەروەها ئیسرائیل هەموو کات لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هۆشداریداوە و ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە دوای گەڕان بە شوێن چەکی ئەتۆمییەوەیە. یۆئاو گالانت ڕۆژی سێشەممە لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئێران و هێزە نیابەتییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەسخۆشی کرد. هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە وڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە گفتوگۆدان و گالانت وتی: دەبێت ئەگەری هەموو سێناریۆیەکی لەبەرچاو بگرین و گفتوگۆی لەسەر بکەین. لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیل دەیەوێت حیزبوڵڵا بکێشێتەوە بۆ ئەودیوی ڕووباری لیتانی کە ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە، ئەمەش لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشدا هاتووە. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
نمایش همه...
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.