cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

مامۆستا ناسر ڕەزازی

کانال مرجع پخش آهنگهای استاد ناصر رزازی داوا کاری گۆرانی (برای اعضا کانال ) ⚠ به هیچ عنوان تبلیغ کانال نداریم ⚠ ترجمه فارسی @kaknaserrezazi #خاتوو_مەرزیە_فەرێقی 🆔 @Merzie_fanpage پیج اینستاگرام https://www.instagram.com/naserrazazii1

نمایش بیشتر
إيران20 570زبان مشخص نشده استموسیقی5 027
پست‌های تبلیغاتی
13 517
مشترکین
-424 ساعت
-257 روز
-9830 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

07:11
Video unavailable
20.59 MB
28👍 6
03:21
Video unavailable
🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥 #مامۆستا_ناسر_ڕەزازی 📽ئاهەنگ : #کابوکێ_لێ_لێ 📅 ساڵی 2015 📡 کونسیرتی سوئید ✅ #کیفیت_عالی ◾️◽️◾️◽️◾️ @NaserRazazi
نمایش همه...
30.36 MB
23👍 2
Photo unavailable
💥☄️⭕️ چند روز دیگه تپ سواپ میره برای لیست شدن و همستر هم هر لحظه ممکنه این اتفاق براش بیوفته 🟢 مثل زمان نات کوین توصیه میکنم از قبل داخل یه صرافی معتبر عضو شده باشید. چه بهتر که همراه با ثبت نام جایزه هم بگیرید 👁💎 حالا نوبت صرافی بزرگ تبدیل که بهت نات کوین بده بهمون 🤑 کافیه وارد ربات شی شمارتو تایید کنی و ناتکوین بگیری ✔️ ی فرصت عالی برای اونایی که ناتکوین کم داشتن یا ازش جا موندن💰 لینک ورود به ربات برای دریافت ناتکوین 👉
نمایش همه...
👍 4 2
09:38
Video unavailable
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی #پرۆگرامی_سۆزی_ئاواز #Surprise 🎥#گۆرانی : له درزی پەچەوه جادە چۆڵ ◼️◻️◼️◻️◼️ @NaserRazazi
نمایش همه...
6.59 MB
23👍 2🤩 1
Nasir Rezazi.mp31.96 MB
42🤩 2👍 1🔥 1
ئەلبۆمە بڵاوکراوەکانی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی بریتین لە: 📼 لە درزی پەچەوە (۲٦۷٥ کوردی) 📼 مەلوول گیان 📼 چیمەن کەرکووکی 📼 ئای چەندەم خۆشەوێ 📼 کوردستان (۲٦۷٦) 📼 دێوانەخۆم (۲٦۷۹) 📼 سروودەکان (۲٦۷۹) 📼 گۆمەشین (۲٦۸۲) 📼 نەورۆز (۲٦۸۲) 📼 لە گوڵان (۲٦۸٤ ) 📼 هەڵەبجە (۲٦۸۸) 📼 ڕازیانه (۲٦۹۳) 📼 نیاز (۲٦۹٤) 📼 بە پیرۆز (۲٦۹٥) 📼پاییز (۲٦۹٥) (لەگەڵ خاتو مەرزیە) 📼 خەمی نان (۲٦۹٦) 📀 کرماشان (۲۷۰۰) 📀 ئێوارە (۲۷۰۹) 📀 بیرەوەری (۲۷۱۰) 📀 چیاوان (۲۷۱٤) 📀 گوڵباران (۲۷۱٦) جێگای ئاماژەیە کە چەندین کاسێتێ تۆمارکراوی دیکەی هەن، کە بە داخەوە ناوێکی دیاریکراویان لەسەر نییە بە هەندێ لە گۆرانییەکانەوە ناویان دەرکردووە و ئێستاشی پێوەبێ هەر لایەنگر و داشداری هەیە و بەرەی کۆن و نوێ گوێی بۆ ڕادەگرن و چێژی تایبەتییان هەیە. هەروەها لە ساڵیاد و بۆنە نەتەوەیی و حیزبییەکان و یادی هونەروەر کۆن و ڕەسەنەکاندا دەیان بەرنامەی گۆرانی بەڕێوە بردووە وەکو: ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران دژی ڕژیمی شا، یادەکانی نەورۆز، ئازادبوونی باشووری کوردستان، یادی هەڵەبجە، ڕفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و ....هتد. لە کوردستانی باکوور و باشوور، لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا کۆنسێرتی گێڕاوە. ئەو فستیڤاڵ و مێهرەجان و گاڵانەی کە مامۆستا #ناسر_ڕەزازی تێیدا بەشداری کردوون: 🎵 کۆنگرەیک بۆ کورد (سوئیس-۲٦۹۰) 🎵 فستیڤاڵی womad (ئەڵمانیا-۲٦۹۱) 🎵 گاڵایەک بۆ ڕەوەکەی کوردستان (سوید-۲٦۹۱) 🎵 فستیڤاڵی world root (هۆڵەندا-۲٦۹۲) 🎵 فستیڤاڵی دەنگە پیرۆزەکان (sacred voices) (لەندەن-۲۷۰۰) 🎵 کۆنفرانسی مێژووی مووسیقای کوردی (لەندەن-۲۷۰۰) چریکەی بولبول ئاسا و سۆزی نەغمەی و تۆنی دەنگی و بارودۆخی کوردستان و هەست بە ئازار و بندەستی و کۆیلەیی و چەرمەسەری نەتەوەکەی بوونەتە هۆی خولقاندنی چەندین سروودی شاکار و هەرمان کە هاندانێ بووون بۆ سەردەمانی شۆڕش و بەرخوەدانی ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان. بۆ نموونە: 🎶 ئەمڕۆ چ ڕۆژە، ڕۆژی نەورۆزە 🎶 دێم و دێم 🎶 ئەی شەهیدان 🎶 کارگەرین جەنگاوەرین 🎶 سەدەی بیستەمە 🎶 هیوا 🎶 دەمی ڕاپەڕین 🎶 وڕ و کاس و سەرگەردانم 🎶 بژین گەریلا بژین 🎶 ڕێفراندۆم 🎶 دەسا کوردین هەموو یەکگرن 🎶 بۆ نیشتمان 🎶 ئاسۆی سروود لە چەن بەرنامەی هونەری تلویزیۆنی وەکوو بێژەر و گۆرانیچڕ بەشداری هەبووە : 📺 بەرنامەی "کاروانی شیعر و گۆرانی" لە سنە 📺 بەرنامەی "هەوارگەی هونەر" لە مدیا تی‌وی 📺 بەرنامەی "چاند و نەتەوە" لە کوردسات مەقامەکانی ئەم کەڵە هونەروەرە گوارەی زێڕینی گوێچکەی مووسیقای کوردین کە بۆ هەتاهەتایه دەدرەوشێن و دەلەرێنەوە. لێوانلێون لە حەز و تاسە و تامەزرۆیی و خۆشەویستی و سۆز و دووری و غوربەتی و لێقەوماوی و ماڵوێرانی و دەربەدەری گەل و نیشتمان. دیارە کە باسکردن لەسەر کەڵە هونەرمەندێکە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام گۆرانی دەچڕێ، بە سانایی نییە و لە چەن دێڕدا ناگونجێ و ئەرکێکی گرانە، ئەوەیکە لەو چەن دێڕەی سەرەوە #دەروەچی #تاپوی_نووسراوە خستییە بەر دیدەی خۆشەویستان و ئاراستەی لاگرانی و داشدارانی هونەر و کلتووری ڕازاوەی کوردی بەتایبەت هونەری گۆرانی کرد، بەرکوتێک بوو لە خەرمانەی ڕازاوە و بە پیتی ژیانی هونەری مامۆستا #ناسر_ڕەزازی. بە هیوای تەمەندرێژی بۆ کاک ناسر و چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی هێڵی سنوور بسڕدرێتەوە و دووری بەسەر چێت و "بارگەی خەم"ی لە کۆڵ نێت و "ئاکامی عومری [بێتەوە] هێلانەکەی" و بە دیداری زێدەکەی شاد بێتەوە. 📚 نووسینی #ژیلەمۆ ◾️◽️◾️◽️◾️◽️ یەکەمین کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی 🌎 @NaserRazazi
نمایش همه...
54👍 9
#دەروەچ #ناسر_ڕەزازی ✍🏻کۆکردنەوە و نووسینی: #ژیلەمۆ ــــــــــــــــــــــــــــــ @NaserRazazi بۆ خاکی خۆم کڕنووش دەبەم دادێمەوە ناژیم لێرا ڕۆژێ دادێ هەر دێمەوە تاکو دەمرم چاوم لە دووی خاکی خۆمە گوێم لە وشەی کوردستان بێ دەکرێمەوە درەختێکی وشک و کڵۆڵم لێرانە ئەمجار بێت و نەمرم بگەڕێمەوە سروودەکەی "چەن شیرینە نیشتمانم" هەموو ڕۆژێ وەکوو وانە دەڵێمەوە... ** 📝هەریمی ئەردەڵان و شاری سنەی لەبەردڵان مەبەستی ئەمجارەمانە و لە بناری ئاویەری جوانی ڕەشماڵەکەمان هەڵدەدەین و دیاری هەگبەی #دەروەچ کە تایبەتە به یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی دەنگبێژی کوردستان؛ هونەروەرێ کە ساڵانێکە غەریبی و دەربەدەری و چەرمەسەری نەتەوەی بندەست و کۆیلەی کورد بە سۆزی دەنگی دەچڕێ؛ پێشکەش بە ئەندامان دەکین #ناسر_ڕەزازی خۆشەویستی گشت کوردستان مژاری #دەروەچی ئەمجارەیە کە پێویست بە ناساندنی نییە و بەرەی خەبات و ڕەنج و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لە پێناوی گەل و نیشتمان و خزمەت لە بواری هونەری گۆرانی و بەستە و مەقاماتدا پێناسەین. بەس #تاپوی_نووسراوە بە بۆنەی زیاتر لە نیو سەدە چالاکی بێوچان و خزمەتی بەردەوامی ئەم کەڵە هونەروەرە بە ئاواز و گۆرانی کوردی، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بە پێشکەشکردنی چەن دێڕێ لە پەڕاوی ژیانی هونەری بە داشداران و لاگرانی، ڕێزی لێبگرێ و سپاسی ئەو هەموو زەحمەت و چالاکییانەی کات، کە لەم نیو سەدەیە بۆ خزمەت بە نەتەوەکەی و دەوڵەمەندکردنی ستران و مەقام و زیندووڕاگرتنی زمان و کلتووری کوردی ئەنجامی داون. پوختەی ژیانی: 📆 ۲٦٥٥ کوردی(۱۹٥٥ز)👈لە دایکبوون 📝 ۲٦٦۱ 👈دەسپێکردنی وانە بە زمانی فارسی 🎤 ۲٦٦۸ خوێندنی یەکم گۆرانی لە ۱۳ ساڵەگی بە ناو "دەسماڵێ" لە ڕادیۆ سنە 💞 ۲٦۷۸ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ خاتو #مەرزیە_فەریقی لە ۲۳ ساڵەگی 👨‍🎓 ۲٦۷۹ وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە (ئەدەبیات) 🚶۲٦۸۰ هەڵبژاردنی ژیانی شاخ و بوون بە پێشمەرگە 🎻 دامەزراندنی تیپی مووسیقای "بانگەواز" لەگەڵ مامۆستا #نەجمەدین_غوڵامی، فەریبورز فەخاری، کاڵێ ئاتەشی، ڕەزا بچکۆل و خاتو مەرزیە فەریقی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا 🚶 ۲٦۸٥ پەڕیوە و تەرەبوون بۆ وڵاتی سوید ۲۷۰٤ گەڕانەوە و نیشتەجێبوونی لە باشووری کوردستان ▪️ ۲۷۰٥ کۆچی دوایی خاتو مەرزیەی هاوژینی بە هۆی نشتەرگەری ناسەرکەوتووانە 💞 ۲۷۰٦ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خاتو ئێران. مامۆستا ڕەزازی لە سەرەتادا بە شێوازی ناوچەی ئەردەڵان دەستی پێکرد. دوایی گۆرانییەکانی برایانی زێ‌زێی وتەوە و بە لاسایی کردنەوەی گۆرانییەکانی مامۆستا #موحەممەدی_ماملێ و مامۆستا #حەسەن_زیرەک هەنگاوی بەرەو مەڵبەندی موکریان هەڵگرت. پاشان شێوازگەلی مامۆستایان #تاهیر_تۆفیق، #عەلی_مەردان و #حەمەساڵح_دیلان لە باشووری کوردستانی چڕی. هەروەها گۆرانییەکانی هونەروەرانی باکووری کوردستان؛ مامۆستایان #عارف_جەزراوی و #حەسەن_جەزراوی وتەوە. @NaserRazazi پاش ئەم هەموو ئەزموون و تاقیکارییانەی کە ڕەزازی بینی، شێوازی تایبەت بە خۆی دۆزییەوە و بوو بە خاوەن مەکتەب و شێواز کە هەتا ئێستا بەردەوامە. ڕەزازی لە ماوەی ژیانی هونەریدا نزیکەی سەد گۆرانی نوێی چڕیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە: 🎼 جا چۆن نەگریم نەناڵێنم 🎼 ماچی خودایی 🎼 پەپوولەی باڵ هەڵوەریو 🎼 مامەکوڕنوو 🎼 ساقی سادەخیل 🎼 ئێوارە 🎼 نەداری 🎼 دێوانەخۆم هەروەها گۆرانییە فولکلۆرەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی هێناوە و کۆپلەی بۆ داناوە و گۆرانی بەسەردا هێناوە وەکو: بەناز پەروەردە، مینا خانم، گوڵوەنەوشە و ... هتد. لەسەر هەندێ گۆرانی کۆن، گۆرانی تازەی داناوە وەکو: "سەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێیە" کە کردوویەتە "لەزران لەرزان هۆ لەرزانە". ڕیتمی هەندێ لە گۆرانییە کۆنەکانی گوڕیوە و کردوونی بە بەرهەمی تازە وەکو "هەی باوانم باوانم" کە ڕیتمی ۷ لە سەر ۸ کردوویە بە بەرهەمی "نیاز (سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو...)" کە ٦ لە سەر ۸ ـە. چەند گۆرانییەکیشی داناوە کە کۆچکردوو خاتو مەرزیەی هاوسەری خوێندوونی بۆ وێنە: پاییز، هیوا مەگری، پێشمەرگە، ئەگەرچی شەو درەنگە. مامۆستا ڕەزازی بۆ هەندێ لە ئاوازەکانی شیعری داناوە و چەن هەڵبەستێکیشی لە لایەن خاتو لەیلا فەریقی (سترانی بێریڤان) و دڵنیای کچییەوە خوێندراون. گۆرانی کۆنەکانی کوردستانی بندەستی تورکیە کە دزراون و دەقەکانیان کراون بە تورکی هێناوییەتەوە و بە شیعری تازەوە خوێندوویەتەوە بۆ وێنە ئاوازەکانی "زۆزان"و "یارشەمام"... درێژەی هەیە... ◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️ یەکەمین کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی 🌎 @NaserRazazi
نمایش همه...
18
Photo unavailable
#بیرەوەری 1/4/2655 کوردی 1/4/1334 هەتاوی 21/6/1955 زائینی ئەمڕۆ شەست و نوهمین (69) ساڵی لە دایک بوونی مامۆستا ناسری ڕەزازیە هونەرمەند و پێشمەرگە و نوسەرو زمانزان و خەمخۆری خاک و نیشتمان و کەسێک کە ژیانی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کردووە کەڵە پیاوی موسیقای ڕەسەنی کوردی هەر چەند دووژمنانی کورد و هونەری کوردی زۆرجار ویستیان ناو و دەنگی مامۆستا لەبیرچێت و بێدەنگی مامۆستایان ویست بەڵام گۆرانی ڕەزازی بوەتە سروودی سەر زمانی گەنج و لاوی کورد، هەر لە سنە و مەهاباد تا ماردین و ئامێدی و هەولێر و سلێمانی تا دەگاتە کرماشان و پاوە و ئیلام و خوڕه‌ماوا گۆرانی و سروودەکانی کاک ناسر به هەموو زاراوە کوردییەکان بوەتە بەشێک لە کولتووری کۆنی کوردستان کە هەتا هەتایە لە بیری خەڵکی کوردستان زیندوە و وەکوو خۆرەتاوێک، دەبێتە ڕووناکی ڕێگای هونەروەران و ئەویندارانی موسیقای کوردی 🌺🌺 هەر لێرەوە لەم ڕۆژە پیرۆزە جەژنی له دایک بوونی مامۆستا ڕەزازی بە تەواوی ئەندامانی کاناڵ و ئەوینداران و لایەنگرانی مامۆستا ناسر ڕەزازی پیرۆزبایی دەکەین ◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️◽️◾️ یەکەمین و گەورەترین کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی 🌎 @NaserRazazi
نمایش همه...
57👍 2👎 1🎉 1
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
  • File unavailable
بەرهەمی به پیرۆز ساڵی ١٩٩١ #ناسر_رەزازی
نمایش همه...
001.mp35.56 MB
002.mp34.83 MB
003.mp35.07 MB
004.mp36.39 MB
005.mp38.46 MB
006.mp35.79 MB
007.mp34.43 MB
008.mp32.71 MB
74👍 11🤩 5🔥 4🎉 3
03:37
Video unavailable
26.68 MB
33👍 4👎 1
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.