Bîranîn 🌱
رفتن به کانال در Telegram
پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
359
مشترکین
+1024 ساعت
+267 روز
+6630 روز
آرشیو پست ها
359
ئەو کاتەی دڵتەنگ ئەبم
خشپەی هەنگاو و ترپەی دڵ
نۆتە و مۆسیقای ژیانە
بۆ چڕینی گۆرانیێک
بۆ تۆی ئازیزتر لە گیانم
خۆشەویستەکەی هەرمانم
نیشتمانم نیشتمانم ❤️🌞
359
ئەو گەلەی نەتوانێت برینە بچووکەکانی خۆی ساڕێژ بکات، دەبێ چاوەڕوان بێت ڕۆژێک جەستەی نیشتمانەکەی لەنێو شەپۆلی خوێندا نوقم بێت.
پێشەوای شەهید #قازی_محەممەد
359
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللـه یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم: کوردم لە کوردستانەکەی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ
زۆر بە ئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
مامۆستا #هێمن
359
جێی گەرم پارووی نەرم خۆشە، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ
مامۆستا #هێمن
359
گەر بتهەوێ شتێک بکەی، پێویستە شتێکی تر فەرامۆش بکەی.
کتێبی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا _فەرهاد پیرباڵ
359
«خۆشەویستی ئەوە نییە تەنها لە سەرەتای ژیاندا دەست پێ بکات؛ جوانترین خۆشەویستی ئەوەیە کە لەگەڵ کات پیر دەبێت، بەڵام هەرگیز کۆن نابێت.» 🤍
359
بەدەستی خۆم نییە وەڵڵا، لە دیوانی خودا کوردم
لەناو شێخ و بەگ و پیر و مەلا، شاە و گەدا کوردم
تەماشای گەوهەری من کەی، ئەزانی ئاشکرا کوردم
بە کوردی بووم و خوڵقاوم، هەتا ڕۆژی جەزا کوردم✨❤️
#قانع
359
کتێبی «#کورد_بوون»، بەشێکە لە ژیاننامە و گێڕانەوەی "کاپیتان #حەمەدی_مەولوودی" کە بانوێنەیەکی زۆر ڕوونی ژیانی کۆمەڵایەتی و تا ڕادەیەکیش سیاسیی ئەو سەردەمانەی سەرەتای سەدەی ڕابردوو و تا پاش ڕووخانی کۆمار، پێشان دەدات. کتێبێک پڕ لە هەوراز و نشێو و سەختیی ژیان، پڕ لە تراژیدی، چەندین جار نزیکبوونەوە لە لێواری مەرگ، نەهامەتی و برسییەتی و ئازار و ڕەشەکووژیی کوردان لەلایەک و جەهل و زۆرداریی کوردان لەلایەکی تر.
جگە لە ژیاننامە و بیرەوەرییەكانی ناوبراو، كۆمەڵێک بەڵگەی مێژوویی، تایبەت بە سەردەمی پێش شەڕی یەكەمی جیهانی و ڕەشەكووژیی لەشكری ڕووس لە مەهاباد و لە هەمووی گرینگتر سەردەمی كۆماری كوردستانی تێدایە كە ڕەنگە تا ئێستا لە هیچ شوێنێک باس نەكرابن.
کاتێک ئەم پەرتووکە دەخوێنییەوە، لە شێوەژیانی "کاپیتان حەمەدی مەولودییەوە" سەدان لایەنی باش و خراپی ژیانی کوردەواری، وەکوو فیلمێکی سینەمایی دێنە بەر دیدی خەیاڵت و ختوکەی قسەکردنت دەدەن لەسەر لایەنەکان و تووشی سەرسوڕمانت دەکەن. زۆر جار ئاخێکی درێژ دەکێشی و هەست دەکەی کە دەروونت دەڕووشێ و مات دەبی. زۆر جار نەفرەت دەبارێنی لە دواکەوتووییی هەندێک کەسایەتی و ڕیشسپی و هەندێک لایەن. زۆر جار کەوتن و بێهیوایی دەبینی و زۆر جاریش ڕاستبوونەوە و درێژەدان بە ژیان!
بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە لەگەڵ هەموو هەستەکانی مرۆڤ وەکوو حەسرەت، داخ، خۆشی، پێکەنین، ئۆخەی، شاگەشکەیی، پووکانەوە، خەموخەفەت و ... ڕووبەڕوو دەبییەوە. زۆر جار بە خوێندنەوەی ئەو نەهامەتییانەی کە بەسەر حەمەدی مەولوودی و کورد هاتووە تووشی گریان دەبی.
ئەوین و خۆشەویستیی "کاپیتان حەمەد" سەبارەت بە نەتەوەکەی و چاونەترسی و ئازایەتیی ناوبراو زۆر تایبەتییە و تووشی سەرسوڕمانت دەکات.
کوردبوون ئاوێنەی هەموو ئەو ڕووداوانەیە کە بۆ ئێمەی کورد بە درێژاییی مێژوو دووبارە دەبێتەوە.
کتێبێکی بێوێنە و شاکارێکی ناوازە کە لەوپەری سادەیی و بە زمانێکی زۆر خۆماڵی باسی گرینگترین ساتەکانی مێژووی کورد دەکات.
هیوادارم هەر کوردێک لە هەر جێیەکی گۆی زەوییە، ئەو کتێبە بخوێنێتەوە.
359
هەر وەکوو دکتۆر دەڵێت:
هەموو شتێک تێدەپەڕێ بەڵام لە یاد ناکرێ
وەکوو ئەو برینەی چاک دەبێتەوە بەڵام جێگای هەر دەمێنێتەوە.
#فەرهاد_پیرباڵ
359
جوانی و ئاسودەیی و گەنجێتی تا سەر نامێننەوە، لە ناو دەچن.
کتێبی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا _ فەرهاد پیرباڵ
