fa
Feedback
دەرد و دەرمان

دەرد و دەرمان

رفتن به کانال در Telegram

بنیادنانی هۆشیارییەک کە "دین" بپارێزێت و "ژين" ئاوەدان بکاتەوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
1 671
مشترکین
-324 ساعت
+77 روز
+7730 روز
آرشیو پست ها
گەورەترین هێز کە گەنج هەیبێت، پاراستنی زمان و چاوێتی. لە سەردەمێکدا کە: هەمووان خەریکی هاوارکردن و قسەی بێمانان. دەرخستنی ژیانی تایبەتی بووەتە مۆدێل. گوناهـ و لادان بە ئاسانی لەبەردەستدایە. بێدەنگی و خۆپاراستن دەبنە تاکە مەرجی سەرکەوتنت.

تۆ دەڵێیت کێشەم هەیە و بارودۆخم خراپە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە تۆ: تەندروستیت هەیە. ئازادیت (لە زیندان نیت). کاتت لەبەردەستە. ئەمانە ماددەی خامی بونیادنانی پیاوی گەورەن. واز لە هێنانەوەی پاساو بهێنە، چونکە مێژوو گوێ لە بیانووی هیچ کەسێک ناگرێت.

ئایا بیرت ماوە دواجار کەی تیشکی خۆری بەیانیت دی؟ لە کەیەوە خۆری بەیانیت تەنها لە وێنەکاندا بینیوە؟ لە کەیەوە کاتژمێرەکانی حەوت و هەشت و نۆی بەیانی کە کاتی زێڕینی ژیانن لەتۆ دزراون و تەسلیمی خەوێکی مردووت کردوون؟!

یەکێک لە گەورەترین دەرئەنجامە فەسادبەخشەکانی ژیانی نوێ، سەرەوژێربوونی نیزامی شەو و ڕۆژە لە لای گەنجان. ئەو کاتە پیرۆز و پڕ بەرەکەتەی پێش سپیدە و دوای نوێژی بەیانی، کە مێشک لە بەرزترین ئاستی پاکی و هۆشیاریدایە بۆ وەرگرتنی زانست و لەبەرکردن، گۆڕدراوە بە کاتی خەوێکی قورس لە دوای شەونخونییەکی بێهوودە. بێبەشبوون لە بەرەکەتی بەرەبەیان، تەمبەڵی و سستی دەخاتە جەستە و دەروونەوە. ئەوەی نەتوانێت سەرەتای ڕۆژەکەی کۆنترۆڵ بکات، ناتوانێت ئاراستەی ژیانی کۆنترۆڵ بکات.

مرۆڤ کاتێک لە ناوەوە بەتاڵ دەبێت، حەز دەکات لە دەرەوە خۆی گەورە نیشان بدات. سۆشیاڵ میدیا ئەم دەرفەتە ژەهراوییەی بۆ هەمووان ڕەخساندووە؛ گەنجێک دەتوانێت بە چەند دێڕێکی دزراو یان وێنەیەکی فلتەرکراو، وێنەی ڕۆشنبیرێک یان چاکەکارێک بۆ خۆی دروست بکات، بەبێ ئەوەی لە ژیانی ڕاستەقینەیدا یەک کاتژمێر ماندوو بووبێت بۆ ڕاستکردنەوەی نەفسی خۆی. ئەم درزە قووڵەی نێوان "خۆی ڕاستەقینە" و "خۆی مەجازی" گەورەترین نەخۆشیی دەروونیی سەردەمە. خەریکبوون بە جوانکردنی ڕوکار، کات و وزەی ڕاستەقینەی گۆڕانکاریت لێ دەدزێت. گەشەکردنی ڕاستەقینە لە تاریکی و بێدەنگیدا ڕوودەدات، لەو کاتانەی کە کەس ناتبینێت و تۆ خەریکی ململانێیت لەگەڵ کەمکوڕییەکانی خۆتدا بۆ ئەوەی شتێکی بەهادار بنیاد بنێیت.

بەڕاستی قورسە کاتێک سۆشیاڵ میدیا داوای خۆنمایشکردن و دەنگەدەنگت لێدەکات، تۆ بە بێدەنگییەکی کەرامەتت بپارێزیت و بە نامۆیی بمێنیتەوە. چەنێک نامۆیت کاتێک هاوسەرگیری دەبێتە پێشبڕکێی ئاهەنگی گرانبەها و تێچووی پشتشکێنەر، تۆ و هاوسەرت بڕیار دەدەن لەسەر سوننەت و بە سادەیی ژیان پێکبهێنن! چەنێک نامۆیت لە سەردەمی گەندەڵی و ڕیبا و حەرەمدا، تۆ هێشتا بەدوای نانێکی حەڵاڵدا دەگەڕێیت! چەنێک نامۆیت کاتێک خەڵکی لە کۆڕەکاندا نوقمی قسەی بێهوودەن و نوێژ فەرامۆش دەکەن، تۆ بە تەنها هەڵدەستیت و ڕوو لە قیبلە دەکەیت! چەنێک نامۆیت کاتێک دەوروبەرت ورد و درشتی ژیان و خوانیان دەکەنە نمایشی سۆشیاڵ میدیا، بەڵام تۆ ژیانی خۆت بە دوور لە چاوێک! چەنێک نامۆیت کاتێک دەبینیت مامۆستا و قورئانخوێنێک لەناو سەوزاییدا بە ئاخیر مۆدێلی جلوبەرگەوە خەریکی ڤیدیۆ و نمایشە، تۆش دوور لە هەموو چاوێک! چەنێک نامۆیت کاتێک نووسینی "دکتۆرێک" بەهۆی ناوەکەیەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام نووسینە باشترەکانی تۆ، لەبەر ئەوەی بێ وێنەیە و ناوبانگی لەپشت نییە، بێدەنگ دەمێنێتەوە! چەنێک نامۆیت کاتێک ئافرەتێک لە فەرمانگە و نەخۆشخانە، ڕەخنەی لێدەگیرێت و ڕێگری لێدەکرێت جلێکی شەرعیی فراوان بپۆشێت....! ئەم نامۆییە، چۆتە ناو هەموو جومگەکانی ژیانی بڕوادارەوە، طُوبَى لِلْغُرَبَاءِ (مژدە و بەهەشت بۆ نامۆکان).

کاتێک باسی حەرامیی پەیوەندیی نێوان کچ و کوڕ دەکەیت، هەندێک گەنج بە پێکەنینێکی سووکەوە دەڵێن: "تۆ هێشتا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەژیت، ئێستا سەردەمی کرانەوە و مۆدێرنەیە!". هاوڕێم.. کەی کەرامەت، شەرم، و پاراستنی حەیای خێزان بووە بە دواکەوتوویی؟ کەی بێحەیایی و لادانی ئەخلاقی بووە بە پێشکەوتن؟ ئەمە مەرگی ویژدانە کاتێک مرۆژ بە شانازییەوە باس لە گوناهی خۆی دەکات. ڕەسەنایەتی و ئیمان هەمیشە بەرزن، تەنانەت ئەگەر تەواوی جیهانیش پێچەوانەی بن.

تەمەن... ڕووداوێکی مەزن و کتوپڕ نایدزێت، بەڵکو ڕۆژگارە یەک لەدوای یەکەکان دەیدەزن؛ کە هێمنییەکەیان دەتخەڵەتێنێت. خۆر هەڵدێت کە لە دوێنێ دەچێت، و ئێوارەیەک دێت کە لەوەی پێش خۆی دەچێت، تا کار دەگاتە ئەوەی مرۆڤ بە ڕاچڵەکین و حەپەسانێکی بەسوێوە بەئاگا دێتەوە: کوا، کەی چوو ئەم هەموو تەمەنە؟! و من لە کوێ بووم کاتێک ڕۆیشت؟! ئەزیزی من... کاتەکە ئێستایە، نەک سبەی. هەر ئێستا پەیوەندی پێوە بکە: با وانەکان دەست پێ بکەینەوە، پێی بڵێ: لە بەیانییەوە دێمەوە بۆ سەر کارەکە و پێکەوە دەست پێ دەکەینەوە. و لەم چرکەیەوە بڕیار بدە و ئەم ساڵ بچۆوە خوێندنەکەت تەواو بکە... ئێستا بە ئاگا وەرەوە بۆ دروستکردنی پاشەڕۆژ و ئەبەدییەتێکی پڕ لە مانا.

لەم نەخۆشییە ڕزگارم بێت، دەخوێنم، لەم دەوام و سەرقاڵییە تەواو بم، دەست پێ دەکەم، قورئان لەبەر دەکەم و دادەبڕێم! ئەزیزی من... تێبگە و قووڵ ببەرەوە؛ کێشەکە نەبونی کات، قورسیی کار، تاڵی بارودۆخ... نییە. نەخۆشی ڕاستەقینە لە شوێنێکی ترە. مرۆڤ لێرەدا لە غیابی دوو ڕوکندا دەناڵێنێت: نەبوونی مامۆستای ڕێپیشاندەر، و هاوڕێی چاک. تۆ پێویستت بە سیمایەک هەیە کاتێک دەیبینیت، ئیمانت بجوڵێت و هیممەتت بەرز بێتەوە. ئەگەر ئەو ئاوێنەیە نەبێت چۆن دەتوانی خۆت ببینیت؟! تەنانەت هاوەڵان، بەو پاکی و پلە بەرزەی خۆیانەوە، تینووی بینینی پێغەمبەر ﷺ بوون؛ دەچوونە خزمەتی تا تەنیا بە تەماشاکردنی، ئیمان و هیممەت و ڕۆحیان نوێ بکەنەوە. یەکێک لەو ڕاستییە هەرە تاڵ و دژوارانەی کە نەفسی لوتبەرز و سەرکەش حەزی پێناکات و دانی پێدا نانێت، بوونی پێویستیی حەتمییە بە مامۆستایی دڵسۆز و هاوڕێی چاک؛ چونکە نەفس لە سروشتی خۆیدا خۆی بە گەورە و بێپێویست دەزانێت لەوەی کەسێک ئاڕاستەی بکات یان ڕەخنەی لێ بگرێت. کەواتە، پێش ئەوەی تەمەن لەژێر سایەی "ئەگەر" و "بەڵکو"دا کۆتایی بێت، تا زووە چوار شەقی تێهەڵدە و بە توندی عاقڵی بکە بۆ حەوت پشتی، (ابتسامة).

یەکێک لەو ڕاستییە تاڵانەی کە شەو نایشارێتەوە، پەیوەندی ناپاکی و ناشەرعییە، ڕۆژێک دێت ئەم پەتە دەپسێت، دڵت تێکدەشکێت و پێو دەوترێت: من و تۆ بۆ یەک نابین. کاتێک عاقیبەتەکەی تەنها پەشیمانییە، تا زووتر خۆت نەجات بدەیت باشتر نییە؟ بەر لەوەی ڕۆچوونەکە قووڵتر بێت، مەترسە لەو دەنگەی کە ڕاستییەکانت پێ دەڵێت. با دڵت بشکێت، با بگریت، چونکە ئەو فرمێسکانە ژەهری گوناه لە ڕۆح دەشۆنەوە، کاتێک ڕێگایەک بە سەرپێچی خودا دەست پێبکات، چاوەڕێی کۆتاییەکی بەختەوەرانەی لێ مەکە. پاساو بۆ خۆت مەهێنەرەوە و مێژووی پیاوچاکی باس مەکە: پیاوێکی دیندار بوو، بەرنوێژی دەکرد، نیوەی قورئانی لەبەر بوو! ئافرەتێکی باڵاپۆش و لەخواترس بوو، پێکەوە کاری خێرخوازی و دەرسی تەجویدمان دەخوێند...! ئاگاداربە... شەیتان ساویلکە و گەمژە نییە! ئەگەر نەتوانێت لە دەرگای خراپەوە بێتە ژوورەوە، لە دەرگای عیلم و خێر و ئایین و ڕێکخراوەوە دێت. سەرەتا بە ناوی دەرس و هاوکاری، پاشان هۆگری و سەرەنجام... کەوتنە ناو زۆنگاوی گوناه. پێش ئەوەی تاریكییەکە بتلووشێت، بە ئازاری ڕاستییەکان ڕازی بە و کۆتایی پێ بهێنە.

دۆستانی ئازیزم... لە دوای ئەم پۆستە دەچینەوە سەر بابەتە پەروەردەییەکانی خۆمان. بە کورتی ئەڵێم: شێعر جۆرێکە لە قسە؛ چاکەکەی چا
دۆستانی ئازیزم... لە دوای ئەم پۆستە دەچینەوە سەر بابەتە پەروەردەییەکانی خۆمان. بە کورتی ئەڵێم: شێعر جۆرێکە لە قسە؛ چاکەکەی چاکە و خراپەکەشی خراپە. هاوەڵی بەڕێز (کەعب) ڕەزای خودای لێبێت کاتێک تۆبەی کرد و هاتە خزمەت پێغەمبەر ﷺ، قەسیدە بەناوبانگەکەی خۆی بۆ خوێندەوە: بَانَتْ سُعَادُ فَقَلْبِي اليَوْمَ مَتْبُولُ ... مُتَيَّمٌ إِثْرَهَا لَمْ يُفْدَ مَكْبُولُ سوعاد لێم دابڕا و دوورکەوتەوە، بۆیە ئەمڕۆ دڵم نەخۆش و شەیدایە لە دوای ئەو، کەوتووەتە داوی ئەوین و دیل و کۆتکراوە و ڕزگاری نییە... پێغەمبەریش ﷺ لێی خۆشبوو و عەباکەی خۆی پێ بەخشی.... وە هیچ هاوەڵێک نەبووە شێعری نەوتبێت و هەموو دانیشتنێکیان شێعری تێدا وتراوە... بینیمان چۆن پێغەمبەر ﷺ دانی بە شێعرەکەی کەعبدا نا و خەڵاتیشی کرد، لە کاتێکدا سەرەتاکەی هەمووی غەزەلە! بە کورتی مەبەستەکە ئەوەیە؛ شێعری غەزەل (ئەوینداری) ئەگەر فاحیش نەبێت و بۆ ئافرەتێکی دیاریکراو نەبێت، ڕێگرییەکی تێدا نییە... والله أعلم.

ئەهلی زانست کاتێک لە خوێندن ماندوو دەبوون، دەچوون شێعر و پەخشان و ئەدەبیان دەور دەکردەوە؛ تا لەوێدا ڕۆحیان بحەسێننەوە، ئەدەب تەنها وشە نییە، بەڵکو یەکێکە لە هەرە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ: ڕازاندنەوە و جوانیی ڕەوشت نەرمکردنەوەی ناخ و کەسایەتیی مرۆڤ پاککردنەوەی دەروون لە ڕق و.... ان شاء الله لەمەو دوا، بەپێی کات و دەرفەت لە خزمەتتاندا دەبین.

Repost from N/a
وَلَمْ أَرَ لِلْخَلَائِقِ مِنْ مُرَبٍّ كَعِلْمِ الشَّرْعِ يُؤْخَذُ عَنْ ثِقَاتِ هیچ پەروەردەکارێکم نەبینیوە بۆ مرۆڤایەتی. وەک
وَلَمْ أَرَ لِلْخَلَائِقِ مِنْ مُرَبٍّ كَعِلْمِ الشَّرْعِ يُؤْخَذُ عَنْ ثِقَاتِ هیچ پەروەردەکارێکم نەبینیوە بۆ مرۆڤایەتی. وەک «زانستی شەریعەت» کە لە زانایی جێگەی متمانە و شارەزاوە وەربگیرێت.

Repost from N/a
وَلَمْ أَرَ لِلْخَلَائِقِ مِنْ مُرَبٍّ كَعِلْمِ الشَّرْعِ يُؤْخَذُ عَنْ ثِقَاتِ هیچ پەروەردەکارێکم نەبینە بۆ مرۆڤایەتی. وەک «
وَلَمْ أَرَ لِلْخَلَائِقِ مِنْ مُرَبٍّ كَعِلْمِ الشَّرْعِ يُؤْخَذُ عَنْ ثِقَاتِ هیچ پەروەردەکارێکم نەبینە بۆ مرۆڤایەتی. وەک «زانستی شەریعەت» کە لە زانایی جێگەی متمانە و شارەزاوە وەربگیرێت.

ان شاء اللە لەمەو دوا بە پێی مەجال لە خزمەتتان دەبین.

دۆستان و هاوڕێیانی کەناڵ، بۆ دانانی ستۆری کەناڵ، پێویستمان بە هاوکاری و پاڵپشتی ئەو ئازیزانەیە کە ئەکاونتی تێلیگرامەکەیان (Premium) کەرەم بکەن و لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە (Boost)ی کەناڵەکانمان بکەن. 🔗 https://t.me/boost/Derduderman

باشترین چاکە ئەوەیە لە غەیری خۆتەوە بۆت بێت؛ چونکە نە هیلاک دەبیت نە ڕیای تێدایە. فەرموون خۆشەویستتان سوود لەم کەناڵە بیبینن هەمووتان داغڵ بن ان شاء اللە... پەیامی دڵنیای https://t.me/payami_dlnyae عبد الله احمد https://t.me/Abdullahahmed79 بلیتی بەهەشتێ https://t.me/Xalaty_Xua خەتمی قورئانی پیرۆز https://t.me/Khatm_Quran2026 کەشکۆڵی ئیمان https://t.me/kashkoli_eman حەکیم ئاغا https://t.me/hakim1imami وتەکانی ئیبن قەییم https://t.me/ibnqaeem_ii ڕابوون https://t.me/rabuun1 دەریا https://t.me/d4ry4_x4n زەنگ https://t.me/zangi_aqll هیدایەت https://t.me/heday_1at قەڵەم دار https://t.me/qallamdar ئارام بە https://t.me/aram_ba01 بەهەشت https://t.me/bahasht_00 الفرقان https://t.me/alfur_qan زانستی دونیا و قیامەت https://t.me/Balance1ed2 قورئان تێکستی ڕەش https://t.me/Omar_kurdi1 کچانی دایکە عائیشە https://t.me/Bahashtend yahya_shekhani https://t.me/yahya_shekhani کۆسار هەورامی https://t.me/kosarhawrami سەکینەت https://t.me/Sakinat7 أفلا يتدبرون القرآن https://t.me/Ayat_Al_Quran4 ئەکادیمیای ئافرەتی پێشەنگ https://t.me/Afrati_Peshang سناء https://t.me/sanaamuhedin الوند https://t.me/AlwandMuhammadRazi کچانی دایە خەدیجە https://t.me/Kchani_dayka_khadija نور التوحید https://t.me/LightofTawheed1 زانستی دەمار https://t.me/Neuroscience_11 طالبة العلم https://t.me/payamakanm02 أثر https://t.me/RehabInQuran فێرخوازی زانستی شەرعی https://t.me/A0zkurd هەتا شەو جێگیرە ان شاء اللە هەر کەسێکی تریش بوو زییادی دەکەم.

وتم بەیانی زووە دەرفەتە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتە، بەو خەیاڵەی نامە و پرسیار نەیەت؛ بەڵام دەرکەوت تامەزرۆیی و دڵسۆزیی ئێوە کات ناناسێت! ئەوەندە داماوم نزیکەی کاتژمێرێکە نوقمی وەڵامدانەوەی نامەکانتانم. پێدەچێت ئەگەر بیکەمەوە بە پارە، هەم کاتم بۆ بگەڕێتەوە و هەم گیرفانیشم قورس ببێت (ابتسامة). هەمیشە بمێنن بە خێر ان شاء اللە، گەر دوای نیوەڕۆ کات یارمەتیدەر بێت، بە شانازییەوە دێمەوە خزمەتتان.