KARWANÎ XEYAL
رفتن به کانال در Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
253
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+47 روز
+3530 روز
آرشیو پست ها
خۆ هاوارم بەرزە ،بۆچی دەنگم ناگا؟
ناکا لەبەر ئەوە بێ کە نەما بم؟
ــ نەمانی چی؟ شتی وا مەڵێ.
ئەی چی؟خۆ نەمان هەر بە ڕۆشتن لەو ژیانە نیە ،بە مانەوە لە ژیانە...
ئێستا هەم بەڵام دەنگم ناگا ، ئەمە پێی ئەڵێن نەمان...!
✍نووسین:خۆم
نایەتەوە، نایەتەوە،خۆشم دەویست نایەتەوە
مۆمی پەنجەرەی تاریکم، کوژایەوە، کوژایەوە...🖤
تێگەیشتم تا زیاتر لێیان دوور بکەومەوه،
ئاسمانی ٸەوان شینترە..
دەستم کرد بە پێکەنین،
پێم وابوو خۆرم
وای لە من چ هەورێکی ڕەش بووم...🖤
شەرت بێ لەمەولا ، تەرکی دوونیا کەم
هەڵگرم کەشکۆڵ ، مەولا مەولا کەم
شەرت بێ لە داخت، سەر بنێمەوە
ڕۆیینێک ئەڕۆم ، ناگەڕێمەوە...🥀⚡️
🎤خاڵۆی دڵان
🎧سنوور
ئەی ئەو کەسەی دەتپەرەستم و لێم ونی تۆ خودا نی ، تۆ خۆشەویستی منی لە ئاسمان نی تا وێت ڕا نەگا دەستم لە قاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم تۆی لە من وون کردو و منی لە تۆ دوور ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور
ئەگەر بمزانیبایە
ئەوەندە سەرقاڵی، نەدەهاتم
چاوەڕێم دەکرد بۆ دواتر...
لە کۆتاییدا ئەم هەموو ڕێگایە هاتمەوە
پێمخۆش بو تەنیا تۆ ببینم
پێمخۆش بو، بە تەنیا بتبینم...🖤
گەورەیەک پێی کوتم:
تۆ دەچیتە ناو ژیانی هەندێک کەسەوە
بۆ ئەوەی خۆشەویستییەکیان پیشان بدەی که هەرگیز نەیاندیوە،
و پاشان خۆیان نیشانت دەدەن
بۆچی هەرگیز شایەنی خۆشەویستی نەبوون...🖤
⪻ باڵداری بێلانە ⪼
لە دارستانێکی دوور، لە لووتکەی دارێکی بەرزدا، باڵندەیەکی بچکۆلە و جوان هەبوو بە ناوی «تەنی». تەنی باڵندەیەکی ئاسایی نەبوو؛ ئەو باڵندەیەک بوو کە هەرگیز فێری دروستکردنی هێلانە نەببوو. کاتێک هاوڕێکانی لە بەهاراندا بە چڵ و پووش هێلانەیان بۆ خۆیان دادەنا، تەنی هەر بە ئاسمانی شیندا دەفڕی و بە خۆی دەوت: «بۆچی پێویستە خۆم بە چڵ و پووشەوە ماندوو بکەم؟ جیهان خۆی ماڵی منە!»
بەڵام هەر کە زستان هات و بایەکی سارد و قورس بە دارستانەکەدا تێپەڕی، تەنی تازە تێگەیشت کە ئاسمان بە تەنیا ماڵ نییە. شەوانە کاتێک باڵندەکانی تر لەناو هێلانە گەرمەکانیاندا دەنووستن و چیرۆکیان بۆ یەک دەگێڕایەوە، تەنی بە ناچاری لەسەر لقە رووت و سەهۆڵاوییەکاندا خۆی کۆ دەکردەوە و بە لەرزەوە سەیری ئەستێرەکانی دەکرد.
ڕۆژێکیان، باڵندەیەکی پیر و دانای بە ناوی «کاک پیرەپەپوو» هاتە لای تەنی و بینی تەنی بە تەنیا لەسەر لقی دارێک دانیشتووە و لە سەرمادا ڕەق بووەتەوە. کاک پیرەپەپوو بە دەنگێکی پڕ لە ئەزموونەوە وتی: «تەنی گیان، تۆ باڵت هەیە بۆ ئەوەی بفڕیت، بەڵام دڵت هێلانەیەکی دەوێت تا تێیدا حەوانەوە بکەیت. بێلانەبوون واتای ئازادی نییە، واتای دڵتەنگییە.»
تەنی کە تا ئەو کاتە تەنها بیری لە ئازادیی بێ سنوور و فڕین لە ئاسمان دەکردەوە، لەو چرکەساتەدا تێگەیشت کە هێلانە تەنها کۆمەڵێک پووش نییە، بەڵکو واتای هەبوونی شوێنێکە کە بتوانیت بە سەلامەتی تێیدا بگەڕێیتەوە.
لەبەر ئەوە، لە یەکەم ڕۆژی بەهاری داهاتوودا، تەنی کەوتە کار. ئەو نەک هەر هێلانەیەکی بچووک، بەڵکو هێلانەیەکی زۆر جوانی بە گوڵ و ڕیشاڵی نەرمی دارەکان دروست کرد. کاتێک تەواو بوو، بۆ یەکەمجار هەستی بە «ماڵ» کرد. ئیتر تەنی هەرچەندیش بفڕیایە و بە ئاسماندا بگەڕایە، دەیزانی کە شوێنێک هەیە چاوەڕێی دەکات.
✍نووسین: خۆم✨
هەندێک دڵ هەن،
بە بێدەنگی دەشکێن، بە بێدەنگی دەگریێن، و بە
بێدەنگیش فێری ژیان دەبن...
چونکە
هەموو ئازارێک پێویستی بە دەنگ نییە...🕊🌪🍃
