KARWANÎ XEYAL
رفتن به کانال در Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
253
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+57 روز
+3630 روز
آرشیو پست ها
بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵم هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لەکوڵم کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم گڕی گرتووە دەروونی پڕسۆزم موغی بێئاگری شەوی یەڵدام چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام کەوی بێدەنگی نەوبەهارانم گوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانم کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم کونی گیراوی کۆنەشمشاڵم خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم باڵە سووتاوەکانی پەروانەم شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم چڵە ڕێحانی دوورەدێراوم سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم خەستە و دەردەداری چی دەردم ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم شاعیری پیری تووڕە و زیزم چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟! خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم!.
مامۆستا بێکەس🌱✨
بۆ ساتێکیش شار ناخەوێ،
ئەوە تەنیا من دەزانم
کە بە درێژی ئەم شەوانە
چاوەڕوانم.!
#ک_د_ئازاد
هەرگیز پەشیمان مەبە لەوەی کە باش بویت
لەگەڵ کەسانی هەڵەدا
چونکە ڕەوشتی تۆ هی خۆتە ، هی ئەوانیش هی خۆیانە...
پاییز نامەیەکی خودایە بۆ مروڤە بێ هەستەکان
بۆ ئەوەی تێ بگەن کە تەمەن ، هەرچەندە سەوز و جوان بێت
ڕۆژێک دادێ هەڵدەوەرێ...🍂🍁🌒
چی بەهێزترە لە دڵی مرۆڤ
کە سەدان جار دەشکێت و هەر زیندووە🌚🍃
من لە تەمەنی منداڵیم دا نەژیاوم، زۆربەی کاتەکانم بە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەو شتانە بەسەر برد کە زۆر قورس بوون بۆ منداڵێک..
فێربووم کە لە دەنگی هەنگاوەکانەوە چی دێتە ئاراوە،
تێبگەم چی لە بێدەنگییەکان گۆڕاوە و لە تۆنێکی سادەشەوە تێبگەم کە دەبێ ئەمڕۆ بێدەنگ بم..
جیهان شوێنێکی سڵامەت نەبوو و دەبوو بەردەوام پێشبینی بکەم...
"لە مردن قەت نەترساوم
بەڵام،
پێم خۆشە مەرگی من
لە پێناو باوەڕێک دابێ
کە عومرێکە بۆی جەنگاوم🌱🫠
"من دەزانم کە مێژوو داوەرێکی چاکە؛
هەڵە ناکا و پەلەش ناکا،
بە ڕۆژی خۆی پاک و پیس لێک هەڵداوێرێ..🩵
#مامۆستا_هەژار
