“Allah’a güven.” 🤍
رفتن به کانال در Telegram
«پشت بە خودا ببەستە»🌷 لە جیهانێکی پڕ لە خەم و نیگەرانی، پشت بە خوا ببەستە. چونکە: «کاتێک هەموو دەرگاکان دادەخرێن دەرگای خودا هەمیشە کراوەیە»😊 دانانی چەناڵ 17 _ 6 _2026
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
244
مشترکین
-124 ساعت
-67 روز
-1630 روز
آرشیو پست ها
ئەگەر ئافرەتێک پیاوەکەی مرد چی شتێک لەسەر ئەو ئافرەتە حەڕامە !؟؟
@༺﮼زَيْنَة﮼السَّكِينَة༻🖤☝🏻:ئەگەر ئافرەتێک پیاوەکەی مرد چی شتێکی لەسەر ئەم ئافرەتە حەرامە.؟
بِسْمِ اللَهِ الرَحْمَنِ الرَحِيمِ
ئافرەتی پیاو مردوو چەندین فەرمودەو فەرمایشتی لەسەر هاتوە کە پێویستە وریای بێت و ئەو شتانە بکات کە لەسەریەتی کەپێنج شتن..
١: لەماڵەکەیدا بمێنێتەوە کە پیاوەکەی تێیدا وەفاتی کردوە کە لەگەڵیدا ژیاوە لەم ماڵەدا هەتا ئەو کاتەی کەوا عدەکەی کۆتایی دێت کە چوار مانگ و دەڕۆژە ، وە ئەگەر حەمل و سکی هەبێت هەرکات حەملەکەی دانا ئەوا لەعدە دەردەچێت بە دانانی منداڵەکەی . خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت : {وَأُوْلَاتُالْأَحْمَالِ أَجَلُهُنّأَن يَضَعْنَحَمْلَهُنّ} [الطلاق:4].
واتا : ئەو ئافرەتانەی کەوا حەملیان هەیە کاتەکەیان بۆ دەرچون لە عددە دانانی حەملەکەیانە
وە نابێت لەماڵ دەربچێت ئیلا بۆ پێویستیەک و زەڕوڕەتێک نەبێت وەک چون بۆلای پزیشک یان پێویستیەکانی بازاڕی لەکڕینی خواردن و خواردنەوە ئەگەر کەس نەبوو ئەو کارەی بۆ بکات ، یان کەس نەبێت لەگەڵی هەرخۆی تەنها بێت یان ترسی هەبێت و لە نەفسی خۆی بترسێت و شوێنەکە ئەمین نەبێت بۆی ئەوا دروستە بۆی بچێتە ماڵ و جێگەیەکی تر .
٢: نابێت پۆشاکی جوان و ڕازاوە لەبەر بکات چ زەرد یان سور یان سەوز یان جگە لەوەو هاوشێوەکانی کە جوان و سەرنج ڕاکێش بێت بەڵکوو پۆشاکێکی سادەو دور لە ڕازاوەیی دەپۆشێت کە مات بێت وەلەهەمانکاتدا بەمەرج نەگیراوە کە تەنها ڕەنگی ڕەش بکات لەم ماوەیە گرنگ سەرنج ڕاکێش و ڕازاوە نەبێت کە پێغمبەر ﷺ ئاوا فەرمانی پێ کردوە .
٣: دور کەوتنەوە لە لەبەر کردنی شتی جوان کاری وەک زێڕو زیو هاوشێوەکانی یان مکیاژو داو دەرمان کردن تائەو کاتەی کاتی عدەکەی تەواو دەبێت.
٤: بەدوور بوون لەخۆ بۆن خۆش کردن چ بە بۆن بێت یان بەبخورو کرێمی بۆندار .
٥: دور کەوتنەوە لە ڕشتنی چاوی بەکل و قەڵەم و هاوشێوەکانی بەڵام خۆ شۆردن و خۆ پاک ڕاگرتن بە سابون و شامپۆو هاوشێوەکانیان دروستە
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەندێک کەس پێیان وایە ئافرەتی عیددە نابێت سەیری ئاوێنە بکات، یان نابێت قسە لەگەڵ خزمەکانی بکات یان نابێت وەڵامی دەرگا بداتەوە؛ ئەمانە هەمووی دەنگۆ و دابونەریتی کۆمەڵایەتین و هیچ بنەمایەکیان لە شەریعەتی ئیسلامدا نییە. ئافرەتەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو ماڵەکەی خۆیدا بژی، قسە لەگەڵ خزم و مەحرەمیش بکات، و سەیری تەلەفزیۆن و ئاوێنەش بکات.
ئەگەر هێشتا نەت خوێندۆتەوە بیخوێنەوە🧐
سوپاس بۆ خوێندنەوەت تا کۆتایی 😊
ئەگەر ڕۆژێک کەوتیتە تەنگانە و من هاتم یارمەتیم دایت
لەبەرامبەر هیچ شتێک نییە بەڵکو لەبەر ئەوەیە
من ئەزانم تەنگانەبی و کەس نەبێت چ هەستێکە.. 🤍
الفرقان
ڕۆژی سێیەم :
عوسمانی کوڕی عەفان (ڕەزای خوا لەسەر بێت)
ناونیشان: بەخشندەیی و شەرم و حەیا.
چیرۆک: کاتێک موسڵمانان پێویستیان بە ئاو بوو، بیرە ئاوێکی زۆر بەنرخی کڕییەوە و کردیە وەقف بۆ هەموو خەڵکی.
🤍پەند: بەخشینی سامان لە پێناو یارمەتیدانی خەڵکدا.
ڕۆژی دووەم :
ڕۆژی ٢: عومەری کوڕی خەتتاب (ڕەزای خوا لەسەر بێت)
ناونیشان: دادپەروەری و خەمخۆری.
چیرۆک: شەوانە بە نهێنی لە ناو شاردا دەگەڕا بۆ ئەوەی بزانێت کەسێک برسی یان پێویستی بە یارمەتی هەیە.
🤍پەند: بەرپرسیارێتی و هاوسۆزی بەرامبەر کەسانی لاواز و هەژار.
هەر شتێک لە توڕەییا وترا
بەئارامی بیری لێکراوەتەوە
ئەوەی ئەڵێ ببورە لەدەمم
دەرچوو ئەوا لەدڵ دەرچووە...🖤🔮
نوێژی بەیانی:
دەستپێکی ڕۆژێکە بە یادی خودا دڵت بە نوور ڕووناک دەکات و ڕۆحت بە ئارامی پڕ دەکات.🌥🌸
جــــوانـــی چـــیـیـە ؟
جوانی دڵ ➖ ترسی خودایە .
جوانی زمان ➖زیکری خودایە .
جوانی ڕوخسار ➖ عیبادەتە .
جوانی وشە ➖ڕاستگۆییە .
جوانی ئەقڵ ➖زانستە .
جوانی ژیان ➖قەناعەتە .
جوانی عیلم ➖خۆبەکەم زانینە .
جوانی هەژار ➖سووپاسگوزاریە
جوانی نەخۆش ➖ئارام گرتنە .
سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی
1.خۆشوشتن: خۆشوشتن لە ڕۆژی هەینی بکە.
2.پاکوخاوێنی: ناخنەکانت ببڕە و خۆت پاکوخاوێن بکە.
3.خۆبۆنخۆشکردن: بۆنی خۆش بەکاربهێنە.
4.جلوبەرگی پاک و جوان: جلێکی پاک و گونجاو لەبەر بکە.
5.زۆر صەلاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدە.
6.خوێندنەوەی سورەتی کەهف: لە ڕۆژی هەینی بخوێنەوە.
7.زوو چوون بۆ نوێژی هەینی: بۆ پیاوان.
8.گوێگرتن بە خوتبە: بێدەنگ بە و گوێ لە خوتبە بگرە.
9.زۆر دوعا کردن: بە تایبەتی لە کاتی وەڵامدانەوەی دوعا لە ڕۆژی هەینی.
10.زۆر زیکر و ئیستغفار کردن.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَعَلَىٰ آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد🤍
لە شەوی هەینی و ڕۆژی هەینی دڵت بە قورئان ڕووناک بکەرەوە و سورەتی الکهف بخوێنەوە🩵💫
