𝐃𝐥𝐢 𝐫𝐚𝐬𝐡🌚
رفتن به کانال در Telegram
سەفەر کە بۆ شاری خەم دڵنیا بە من لەوێم🖤 1404/11/26 http://t.me/HidenChat_Bot?start=6232692402 ناشناسی من جوێم لێتانه🌚✨️
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
396
مشترکین
+1024 ساعت
+347 روز
+10630 روز
آرشیو پست ها
400
نازانم ئایا هەرگیز هەستت بە ئەوە کردووە کاتێک شتێکت بەسەردا دێت کە زۆر نیگەرانت دەکات، وا هەست دەکەیت پشتت چەماوە و شکاوە. منیش ڕێک ئاوام دوای ئەو ڕووداوەی ئەو شەوە باراناوییە، پشتم چەماوەتەوە و ئازاری هەیە.🫠💔
400
بیرمە کە یەکەمجار قسەم لەگەڵ کردی هیچ تامەزرۆییەکم بۆت نەبوو وەک چۆن کەسێک لەسەر جادە پرسیاری ناونیشانێکم لێ دەکات بەو شێوەیە بووی، وەلێ دوای ماوەیەک ئەوەی چاوەڕێی نەبووم بوو، وەک چۆن لە کۆتا ساتەکانی ژیاندا هەناسە ئەدەیت و تامەرزۆی تۆزێک ژیان کردنیت ئاوا تامەزرۆی ژیان کردن بووم لەگەڵت، بەو شێوەیە ئەمویست لەگەڵت بم تا کۆتایی ژیانم، لەپڕ وەک کەش و هەوای بەهار لەگەڵم گۆڕای بووی بە ڕۆژێکی سارد کە تا کۆتایی ئەو ساردیە لە دڵم ئەمێنێتەوە.🌚
400
لە هەموو سوچ و قوژبنێکی سەر ئەم زەمینە تۆ هەیت، یادگاری تۆی لێیە، تەنانەت ئەو شوێنانەشی تێیدا یادگاریمان دروست نەکردووە، تەنانەت ئەو شوێنانەی بۆ جارێکیش بێت بەلایدا نەڕۆشتوویت بۆنی تۆی لێدێت، لە گوێمدا دەنگت دەزرینگێتەوە تەنانەت ئەو کاتانەی کە بێدەنگیت، کە نیت، سا لەبیرکردنت چ مومکین؟!🫠❤️🩹
