fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید 👈

نەسیم

نەسیم

رفتن به کانال در Telegram

شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
619
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+87 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
دەڵێن: کە ئەحمەدی شیڕازیی موحەددیس وەفاتی فەرموو، پیاوەک هاتە لای کوڕەکەی، گوتی: بابتم لە خەوێ دیت، لە میحڕابی مزگەوتی شیراز
دەڵێن: کە ئەحمەدی شیڕازیی موحەددیس وەفاتی فەرموو، پیاوەک هاتە لای کوڕەکەی، گوتی: بابتم لە خەوێ دیت، لە میحڕابی مزگەوتی شیراز ڕاوەستابوو، جلکەکی زۆر جوانی لەبەر بوو و تاجەکی بە گەوهەر ڕازاوەی لەسەر بوو، ئەمنیش پێم گوت: خوای گەورە چی لێ کردی؟ فەرمووی: لێم خۆش بوو و ڕێزی لێنام و داخڵی بەهەشتێی کردم. پێم گوت: بە چ وای لەگەڵ کردی؟ فەرمووی: بە زۆرسەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوای ﷺ

ئەگەر گەنجەکی دینداری و، تا ئێستا سەیید قوتب ناناسی، ئەوە موڕاجەعەکی خۆت بکەوە و، بەزووترین کات بڕۆ بیناسە.

لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونت لەپێناو خوای گەورە -بەئیزنی خوای گەورە-، عەرزت دەکەم: چ سڕڕەک لە بەینی جەنابت و خوای گەورە هەبوو؟ خوای
+1
لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونت لەپێناو خوای گەورە -بەئیزنی خوای گەورە-، عەرزت دەکەم: چ سڕڕەک لە بەینی جەنابت و خوای گەورە هەبوو؟ خوای گەورە چ پاکی و دڵسۆزی و سەرڕاستی و ئیماندارییەکی لە هەناوت خوێندەوە، تا ئاوا ناو و بیر و بەرهەمت بە نەمری بێڵێتەوە و، پاش زیاتر لە ٦٠ ساڵ دەروون و عەقڵ و دڵ و ویژدانی هەزاران کەس بە وتەکانت گڕیان تێبەربێ؟ یاڕەبی خوایە، لە ڕێی ئەو ئەولیایانە دوورمان نەخەیەوە. اللهم أفِض علينا مِن بَرَكاتِهم، واسلُك بِنا مَسالِكَ كَراماتِهم، واغفر لنا ولهم يا رب العالمين.

دەگێڕنەوە: بە شەقیقی بەڵخیان گوت: سەرەتای هاتنە ناو سلکی تەسەووف و عیرفانت چۆن بوو؟ فەرمووی: ساڵەک وشکەساڵی و گرانی بوو، خەڵک
دەگێڕنەوە: بە شەقیقی بەڵخیان گوت: سەرەتای هاتنە ناو سلکی تەسەووف و عیرفانت چۆن بوو؟ فەرمووی: ساڵەک وشکەساڵی و گرانی بوو، خەڵک هەمووی بێزەوق و بێکەیف بوون، گەنجەکم دیت زۆری بە کەیف بوو، لەبەرە خۆی شیعری دەگوتنەوە و جەوی هەبوو و بە شادمانییەوە بە ڕێدا دەڕۆیشت. ئەمنیش پێم گوت: ئەو خەڵکە ئیوا بێکەیف و بێجەوە، ئەتوو لەبۆ ئیوای بەکەیفی؟ گوتی: جا ئەمن چم بەو وەزعەی دایە؟ ئەمن سەییدەکم هەیە (دیارە کۆیلە بووە)، ئەو سەییدە عەرزەکی زەڕاعی هەیە، بەرهەم و قازانجی ئەو عەرزەم بۆ دەنێرێ و ئەمن لەبۆ خۆ پێی دەژیم، بۆیە ئەمن خەم بەو وەزعەیەوە ناخۆم. شەقیق بەخۆی گوت: ئەوە بەندەیەکە، متمانەی بە بەندەیەکی دیکە هەیە و پشتی پێ بەستووە و وا بێمنەتە، باشە ئەدی بۆ ئەمن متمانە بەو زاتەی نەکەم کە خاوەنی زەوی و ئاسمانەکانە؟!

بۆیە، ئینسان کە دیقەت دەداتە ژیانی خۆی و خەڵکی، بۆی دەردەکەوێ کە مرۆڤ جاری وایە زۆر خۆی بۆ شتەکی ماندوو دەکا، بەڵام دوای خوای گەورە دەیباتە لایەکی دیکە و بە شتەکی دیکەوە دەیگیرسێنێتەوە. حەدیسەک هەیە، بەس پێدەچێ سەنەدەکەی دروست نەبێ، دەفەرموێ: خوای گەورە وەحی بۆ داوود -علیه السلام- نارد و پێی فەرموو: ((إنك تريد وأريد، وإنما يكون ما أريد…)). یەعنی: ئەتوو شتەکت دەوێ، ئەمنیش شتەکی دیم دەوێ، بەڵام هەر ئەوە ڕوودەدات کە ئەمن دەمەوێ و قەرارم لەسەریەتی. جا هەرچەندە پێناچێ سەنەدەکەی دروست بێت، بەڵام مەعنایەکەی زۆر دروستە. بۆیە، کەسی عاقڵ ئەوەیە ئیش و داواکارییەکانی دەباتە لای خوایە گەورە و داوا لەوی دەکات بۆی ڕاپەڕێنێ، داوای فەرمانی (لاری نەبوون) لە بارەگای خوای گەورە بکات، چونکە لەکۆتاییدا هەر قەراری الله عز وجل دێتە جێ.

بەخوای برا، خوای گەورە جاری وایە تاقیت دەکاتەوە و دەتخاتە ناخۆشییەکی، لەبەر دڵی بەندەکی دیکەی تا لە ناخۆشییەکی نەجاتی بدات. (هەڵبەتە ئەو ناخۆشییەی توو لەکۆتاییدا خێر و چاکەی تێدایە بۆت) جاری وا هەبووە، خوای گەورە تووشی تاقیکردنەوەی زۆر قوڕس و زەحمەتی کردووم، دوای دیقەتم داوەتێ خێری بەندەکی دیکەی تێدا بووە و بۆتە هۆکاری ئەوەی لە ناخۆشییەکی دەربێ. تەبعەن ئەو ناخۆشییە بۆ منیش خێری زۆر گەورەی تێدا بوو، کە ئەگەر ئەو ناخۆشییە نەبا، ڕەنگە ئەو خێر و باشییە نەهاتبا ڕێم.

لەگەڵ بابم سواری تەکسی بووین، بابم جوبە و مێزەری لەبەر بوو، سایەق تەکسییەکە گوتی: سەیدا شکلی باپیرم دەدات. بابم گوتی: باپیریش
لەگەڵ بابم سواری تەکسی بووین، بابم جوبە و مێزەری لەبەر بوو، سایەق تەکسییەکە گوتی: سەیدا شکلی باپیرم دەدات. بابم گوتی: باپیریشت مەلا بوو؟ کابرا گوتی: بەڵێ. بابم -پاش دوعای و هەڵا و بەزم- گوتی: نوێژان دەکەی؟ گوتی: ناوەڵا نایکەم، ئەوە پێنج ساڵە نایکەم، لەوتەی وازیشم لێ هێناوە بەرەکەت لە ژیانم نەماوە. جا ئیدیکە بابم قسەی خێری بۆ کرد و گوتی ئەوە سبەی مەولوودی پێغەمبەریە ﷺ و لەخۆشەویستی وی دەبێ دەست پێبکەیەوە و، وەعدی لێ وەرگرت. دەڵێن: درککردن بە غەڵەتی، یەکەم هەنگاوی چارەسەریە. دیقەتم دایێ، خوای گەورە کە بەندەکی تاوانباری خۆشویست، وای لێ دەکا بزانێ غەڵەتی دەکا، ئەوجار هەستیش بەخراپیی ئەو غەڵەتەی بکات. کورە ئاخر ئەوە نیعمەتە ها، بەخوای ئەوە خۆشەویستی خوای گەورەیە، کەسی وا هەیە کە تووشی خراپە و تاوانی دەکات، خوای گەورە دەرگای خۆشی و چێژی لێ دەکاتەوە، تا وا گومان ببات ئەو خراپەیەی خراپە نییە، بەڵکوو شتەکی باشە، جا بەو نەوعەی لەنێو ئەو ئیشە قۆڕانە دەگەوزێ و زیاتر ڕۆدەچێتە نێوی. چاو لەو گەنجەی، خوای گەورە وای لێ کردبوو لەپاش نوێژان هەست بە بەرەکەت نەکات و بزانێ ژیانی بێسەروبەر بووە، ئەوەش بیرهێنەرەوەیەکی هەمیشەییە بۆ ئەوەی ئیشەکەی خراپە و، هاندەرەکی دائیمییە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەر دەرگای خوای گەورە، خوای پەروەردگاریش زەلامی وای خۆش دەوێ، بزانێ پێویست دەکا بگەڕێتەوە خزمەتی و، دەرگای خوای گەورە تاکە پەناگەیە. بەڕاستی تەنها هەبوونی ئەو هەست و بیروباوەڕە لە هەناوی ئینسانی، هۆکارەکەی زۆر گەورەیە بۆ گەڕانەوە و تەوبەی پیاوانە.

{وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ} (الروم: ٤٧). “خۆسه‌رخستن و یارمه‌تیدانی بڕوادارانیش مافێكه‌ له‌سه‌ر خۆمان وا
{وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ} (الروم: ٤٧).
“خۆسه‌رخستن و یارمه‌تیدانی بڕوادارانیش مافێكه‌ له‌سه‌ر خۆمان واجبمان كردووه‌ بۆیان”.
تەفسیری ڕامان
لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد دانیشتبووم، چاوم چووە ئەو لەوحەیەی، ئەو ئایەتە موبارەکەی لەسەر نووسرابوو، مەعنای ئەوەیە کە (سەرخستنی ئیمانداران مافیانە بەسەرمانەوە). یەعنی خوای گەورە دەفەرموێ ئەمن لەسەر خۆم واجب کردووە کە ئیمانداران سەربخەم. جا لەخۆم پرسی: سەرخستن بەس بەسەر کافران؟ یان شتی دیش؟ ئەوجار ئەو یاسا بەلاغییەم بیر هاتەوە کە دەفەرموێ: (الحذف قد يفيد التعميم). یەعنی: سڕینەوەی قسەیە، ڕەنگە واتای گشتگیریی بدات. یەعنی مادەم خوای گەورە لێرە نەیفەرمووە (وكان حقا علينا نصر المؤمنين على الذين أجرموا) يان (على المجرمين) -بەگوێرەی بابەتی ئایەتەکە-، ئەوا ئەو واتایەی دەدات کە خوای گەورە نەسڕەتی ئیمانداران دەدات بەسەر هەموو شتەکیدا، با پاش ماوەکیش بێت و ئێستا ڕوونەدات. یەکەک لەو شتانەی خوای گەورە ئیماندارانی بەسەردا زاڵ دەکات بە ئیزنی خۆی، بریتییە لە خەم و پەژارەیی، ئەوە یەکەکە لە دوژمنە گەورەکانی ئینسان، بەڵام بەپشتیوانی خوای گەورە و پەنابردنە بەری و لەدەرگادانی، خوای گەورە ملی دەشکێنێت و ئیماندارانی بەسەردا زاڵ دەکات. بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیماندار بین تا شایەنی ئەو سەرخستنە بین:{وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ} !

ئینسان هەمیشە وەک منداڵی وایە، هەندەک شت هەیە ناتوانێ تەسەوری بکات. بیرمە فەقێیەک گچکە لە چوارقوڕنەی هاتبووە هەولێرێ، ئەها داخوا چوارقوڕنەی گەڕابوو و هەمووی شارەزا بوو دەیزانی چەند گەورەیە، بەڵام لە هەولێرێ لای کەسنەزانی بوو و زۆری نەدیتبوو، دەیگوت: چوارقوڕنە لە هەولێرێ گەورەترە. جا ئاوا، زۆر جاران نازانین باشی و خۆشی و مەسڵەحەت لە چدایە؟ ئەگەر 2012 با ویستبامان موبایلی بکڕین، وامان دەزانی بەس ئایفۆن ٥ـەکی بکڕین ئەوە تەواو چی دی موبایلی دیکەمان ناوێ و باشترین موبایلی مێژووە. بەس ئێستا فشەمان بەوان قسان دێ. بۆ وا بیرمان دەکردەوە، چونکە خەیاڵدانمان هەر بای هەندێ بوو. جا ئیدیکە لە هەموو بوارەکی ژیانمان، ئاوا لەگەڵ خۆمان بەشەڕ دێین و داوای شتەکی دیاریکراو لە خوای گەورە دەکەین، مەرجیش نییە باشی مە لەوەیدا بێ.

کاتەک ئەبوو سەلەمەی مێردی ئوم سەلەمەی (ڕەزاوی خوایان لێ بێ) وەفاتی کرد، ئوم سەلەمە زۆر عاجز بوو و خەمبار بوو، تەنانەت گوتبووی: دەبێ وەها بۆی بگریێم خەڵک باسی بکەن! پێغەمبەر ﷺ پێی دەگوت: بڵێ "اللهم أجُرني في مُصيبَتي، وأخلِفْ لي خَيرًا مِنها"، واتە: خوایە گیان، لەو کارەساتەی پاداشتم بدەوە و، بەباشتر بۆم تەعویز کەوە. ئوم سەلەمە دەفەرموێ: دەمگوت: جا کێ لە ئەبوو سەلەمەی باشتر هەیە؟ هەر ئوم سەلەمە فەرمووی: دوای پێغەمبەر ﷺ هاتە داوام. ئەوجار شووی پێ کرد و بووە هاوسەری پێغەمبەری ﷺ، نەک هەر ئەوەندە؛ بەڵکوو بووە دایکی ئیمانداران هەتا دنیا ماوە.

جەماعەت سەلامو عەلێکوم. حەسوودی یەکەکە لە دەردە گەورەکان، بەڵام دوو جۆر حەسوودی هەیە (ئەمە بەزمانی خۆمان بە هەردووکی دەڵێین حەسوودی) دەبێ لێک بکرێنەوە: ١. حەسوودی (ئیرەیی): کەسەک خوای گەورە شتەکی پێ بەخشیوە (جا ماددی بێ یان مەعنەوی)، حەزم لێیە ئەو شتەی نەمێنێ و ئەمن شتەم هەبێ. ئەو جۆرە تاوانە و ئینسان لەسەر گوناحبار دەبێ و مستەحەقی تێهەڵدانی دەبێ لە قیامەتێ، دەبێ ئینسان خۆی لێ بپارێزێ. هەڵبەتە ئەو جۆرە نەفسییەتی ئینسانیش تێکدەدا، دەروونی پیاوی هیلاک دەکا و ناخی بۆگەن دەکا. ٢. غِبطَة: کەسەک خوای گەورە شتەکی پێ بەخشیوە، حەزت لێیە خوای گەورە بەتووشی ببەخشێ، بەڵام تەمەننا ناکەی خوای گەورە لەوی بستێنێتەوە. ئەوە شتەکی زۆر ئاساییە، هەموو کەسەک حەزی لێیە شتی باش و خۆشی هەبێ، گرنگ ئەوەیە ئەو نەبوونییە لای توو نەبێتە هۆکاری ئەوەی پێت ناخۆش بێ کابرا هەیەتی و زگت پێی نێشێ، دەنا دەبێتە حەسوودی و ئیدیکە گوناحە و نابێ. جا هەر کەسەک غبطة بە خەڵکی دەبا، ئەوە چ لەگۆڕێ نییە، بەو شەرتەی لە شتی باش بێ، نەک کابرا خۆزگەم بە فڵانە کوڕەی مارسدسەکی پێیە و هەر شەوەی کچەکی لەگەڵە، ئەوە عەیبە و داوەششینە ئینسان حەسوودی بە شتی وا پیس ببا. یان کچەک بڵێ خۆزگەم بەو کچەی ماڵێی ئیزن دەدەن خۆی تیفتیفە بدا و جلکی بێسەروبەر لەبەر کا، ئەها کوڕی کولیەی هەموو شێت کردوون، کچی عاقڵی مسوڵمان بە حەیات خەیاڵی وای بۆ پەیدا نابێ. ئەگەر کەسەکیش حەسوودی بە خەڵکی دەبات (بە مەعنا خراپەکەی)، ئەوا دەبێ دڵی خۆی چارەسەر کا و پێی ناخۆش نەبێ خەڵکی دیکە دەرگایان بە ڕوودا کراوەتەوە. دەبێ بەخۆی بڵێ: پیرۆزی بێت و خوا بۆی بەرەکەتدار کا، ئینشائەڵا ئەگەر خێری تێدایە خوای گەورە شتەکی وا بەمنیش دەبەخشێ.

دەشفەرموون: بۆیە وای فەرموو، چونکە پێشتر ڕێیەکەی پێ نەدەزانی، بەس کە ئەو دوعایەی کرد، خوای گەورە مەلائیکەتەکی نارد گۆچانەکی پێ بوو بردییە مەدیەن. ڕەنگە خوای مەلائیکەتەکت بۆ نەنێرێ بەچاوی خۆت بیبینی و دەستت بگرێ و نەجاتت دا، بەڵام جوندی خۆی زۆرن کە لە خزمەت توویان دادەنێ و بە ئیزنی وی کارت بۆ ئاسان دەکەن: {وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ}. جوندی و سەربازی خوای گەورە کێنە و چەندن و چۆنن ئیشی توو نییە، ئەوە ئیشی خوای گەورەیە، ئیشی توو ئەوەیە متمانەت پێی هەبێ.

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّي أَنْ يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (القصص: 22) کە بەرەو مەدیەن دەچ
وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّي أَنْ يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (القصص: 22)
کە بەرەو مەدیەن دەچوو، گوتی: «بەئومێدم کە پەروەردگارم بەرەو ڕاستەڕێ ڕێبەرییم بکات.»
وەرگێڕانی هێڤی
ئیبن عەبباس -ڕەزای خوای لێ بێ- دەفەرموێ: «مووسا -علیه السلام- لە شار دەرچوو و هیچ رێیەکی پێنەدەزانی، جگە لە گومانباشی بە پەروەردگارەکەی.»

یاخوا خوا دۆستی چاک بە هەموو کەس ببەخشێت. لەو دەمەیدا، لەو بێکەسی و سەرماوسۆڵەیدا، دۆستی چاکت نەبن دەفەوتێی، چارەنووست دەکەوێ
یاخوا خوا دۆستی چاک بە هەموو کەس ببەخشێت. لەو دەمەیدا، لەو بێکەسی و سەرماوسۆڵەیدا، دۆستی چاکت نەبن دەفەوتێی، چارەنووست دەکەوێتە مەینەتی و ناسۆری. چەند نیعمەتە لەجیاتی ئەو گفت و گۆ ناخۆشەی لەلای خەڵکی تر لە نێوان دۆستان و برادەرانیان دەیبینی، دۆستەکانی تۆ هەمیشە  خەمخۆرانە لەگەڵت هەڵسووڕێن و (چاک) نەبێ نەیخەنە بەر گوێت..! دوێنێ لەگەڵ دۆستێکی قەدرگرانم قسەم دەکرد، قسە هات و چوو، تا لە باسی پەیوەندیی نێوان خوا و بەندەکانی نیشتەوە؛ دەیگوت بەندە دەبێ سڵ نەکاتەوە لەوەی لە دەرگەی خوای خۆی بدات، بەکوردییەکەی بێشەرم بێ لە کڕووزانەوە، فەرتەنە بنێتەوە و هەموو مەلائیکەتان تێبگەیەنێ، نەوەک دوعا و پاڕانەوەیەکی کزۆڵ و کرچوکاڵ لە خوای بکات. دواتر ئەو دێڕە شیعرەی محەممەد بەشیری بۆ ناردم: أخلق بذي الصبر أن يحظى بطلبته والمدمن القرع للأبواب أن يلجا! لەسەر ئەو دێڕە دەیگوت: ئەوەی ئاڵوودەی لە دەرگادانێیە، ئیللا لێی دەکرێتەوە! دەرکران لای خوای نییە، قەت قەت! جا یان یەکسەر بۆت جێبەجێ دەکا، یان بە نەزانیی تو ناکات و، ئی باشترت دەداتێ. دوایێ قسەیەکی زۆر نەستەقی کرد، کە هەر ئەوەیش هۆکار بوو  بمەوێ بڵاوی بکەمەوە، تا دۆستانم لێرەیش سوودمەند بن لێوەی: " ((ألظوا ب‍ "يا ذا الجلال والإكرام"))، ئەوە حەدیسە. یەعنی خۆی پێ هەڵواسن بە "يا ذا الجلال والإكرام"، بەوی لە دەرگای خوای بدەن، خۆتان ئە بەو زیکرەی خەنی کەن. ئەوە ئیسمی ئەعزەمە بە نەسسی حەدیس. بەس تەماشای چ دەفەرموێ؛ ((ألظوا)!! یەعنی پێوەی بنووسێن، وەک قیڕی! یا وەک بنێشتی کوردی کە کیلۆی بە ۳۰ هەزاریە، کە پێوەی بنووسێ بە بابی تایت و فاسیش لێ نابێتەوە، یەعنی ئەتو ئاوا بە! " موحەممەد سڵێمان سەنگەسەری

دەزانن چییە.. ئەمە عەبدی زۆر بێئەدەبین لەگەڵ خوای گەورە! دەڵێن: ئیمامی عومەر -ڕەزای خوای لێ بێ-، خەڵک هەندە لە مسوڵمانبوونی بێئومێد بوون، دەیانگوت: کەری ماڵی خەتتابی مسوڵمان بێ، عومەر مسوڵمان نابێ! دوای کە مسوڵمان بوو وای لێهات، هێندە گریا بوو، دوو خەتی لەسەر ڕومەتان دروست بووبوون لەبەر زۆریی ئەو فرمێسکانەی ڕژابوونە سەر ڕومەتەکانی! باشە چۆن عومەر مسوڵمان بوو؟ ئەها.. لێرەوە بێئەدەبی عەبدی لەگەڵ خوای گەورە پەیدا دەبێ! کاکە ئەمن و توو عەبدین عەبد، ئاخر دەزانی عەبد یەعنی چ؟! یەعنی هیچ! جا بەو هیچییەتییەی خۆمان دەمانەوێ دە هەموو شتی بگەین و بۆمان ڕوون بێتەوە و قەراری لێ بدەین و هەڵا و بەزم. ئێ ناتوانین و خەلاس! عەبد، دەبێ لەگەڵ خوای خۆی بەئەدەب بێ لە گومانپێبردن و ئومێدپێهەبوون و پشتپێبەستن و خۆتەسلیمکردن، بەو مەعنایەی باوەڕی تەواوی پێ هەبێ لەوانە. چۆن کولیەی تەواو دەکەم؟ چۆن نوێژەکانم مەزبووت دەکەم؟ چۆن ژنێ دێنم یان شووی دەکەم؟ چۆن موشکیلەی ماڵێمان حەل دەبێ؟ چۆن خوای گەورە هیدایەتی فڵان خاڵەم دەدات؟ چۆن وەزعی ماددیم باشتر دەبێ؟ چۆن عیلمەکی باش بەدەست دێنم؟ ئەوانە کەی ئیشی توونە؟ ئیشی خواینە بابەکەم! ئەگەر ئیشەکت ویست، دەزانی دەبێ چۆن بیکەی؟ پشت بە خوای گەورە ببەستی، دوعای بکەی و داوای لە خوای گەورە بکەی ئاسان و بەرەکەتداری بکات، ڕێگە دنیاییەکان بگرییە بەر، ئەوجار پشتپێبەستنەکەت بەردەوام بێ، ئەوجار دوعای بکەی، هەر دوعای بکەی، هەر دوعای بکەی، هەتا وەڕەز دەبی، بەس نابێ وەڕەز بی، دەبێ هەر داوای لە خوای گەورە بکە هەتا شتەکە دەبێ. هەموو خەتەکان بەکاربێنە، مەلائیکەتان مشەوەش کە، هەموو شەفتەکان (وەختەکانی دەوامی) بڕۆ دوعای بکە، دوای نوێژان، بەینی بانگ و قامەتی، بەینی دوو خوتبەی جومعەی، سێیەکی ئەخیری شەوێ، هەموو وەختەکی دیکەش، هەتا ئیشەکەت بۆ دەبێ. بەوەی خۆت نیشانی خوای گەورە دەدەی کە پیاوی، کە پشتت بەوی بەستووە، کە باوەڕت بە کەس نییە ئیشەکەت بۆ بکا ئەو نەبێ، جا خوای گەورەش کەیفی بە بەندەی ئاوا پیاو دێ، بۆیە ئیشەکەت بۆ دەکا: ، دوعا وەسسەلام.. بڕۆ بنوو!

بۆ شەحنبوونەوە..

“زا دێ دارا لە مە دەن لەبن قەبرا!” واتە: جا دەماندەنە بەر داران لەبن قەبران! یاڕەبی خوایە ئەو ڕۆژە ڕەشەی نەبینین، یەکەم لەحزەی مردنمان خۆشترین لەحزەی ژیانمان بێ… ئامین.

“ئەدی نارێم ئەو دنیایەم هەموو لەبۆ بکەنە زێڕ و پارە و گەوهەر.. بەبێ دینێ محمد المصطفی ﷺ بەخودای ئەو دنیایەم ناوێ💚” بەقوربانت بم ئەی پێغەمبەری خوای ﷺ، ژیانەک ئەتووی تێدا نەبی و لەپێناو شەرعەکەی توو نەبێ، ڕەبی هەزار جار بەقوڕێ بگیرێ!