Science Story
رفتن به کانال در Telegram
هەموو دیاردەیەکی گەردوون ڕاستیەکی زانستی لە پشتەوەیە لێرە ئەو ڕاستیانە دەزانین ... لێرە چیرۆکەکانی زانستان گوێ لێ ئەبێ🖤
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
340
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
کاتێک زانست بتوانێت ئاستی کەتەلێستەکان بباتە ئاستی خێرایی ئەنزیمەکان ئێمە چیتر پێویستمان بە پیشەسازی و ژەهراویکردنی هەوا نابێت. دەرمانەکان لە چەن چرکەیەکی کەم چارەسەری نەخۆشەکان ئەکا. نەخۆشیەجینیەکان زۆر ئاسان کۆتایی یەت . پلاستیک و پاشماوە ڕەقەکان، بە هەمان ئەو خێراییەی فڕێدەدرێن، دەبنەوە بە ئاو و هەوا، بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە هایدرۆجین بە دەسهێنانی وزەی پاک بێ ئەوەی مرۆڤ ناچاری ڕێگە گران و پڕمەترسیەکان بێ.
سروشت ملیۆنان ساڵە هاوکێشەکەی حەلکردووە، ئێمەش هێشتا لە سەرەتای تێگەیشتنداین...
چیرۆکی سەیری تر ماوە کە هێشتا نەتبیستووە 📔science story
#parwana
@sstory28
سەمفۆنیای ملیارێک چركە لە یەک چركەدا ⏳
لە ناوچەی سێبەری تاقیگەکاندا، کیمیای دەستکردی ئێمە هێشتا وەک سەردەمی بەردینە لە سەردەمە سەرەتاییەکان وایە کە دار دەبڕێتەوە، پلەی گەرمی بۆ سەدان پلە بەرز دەکاتەوە و پەستانێکی وێرانکەر بەکاردێنێت تا تەنها دوو گەرد ناچار بكات دەست لەناو دەستی یەک بنێن.
بەڵام لە ناخی شۆڕشێکی هێمنتردا لە ناو هەر خانەیەکی جەستەتدا سەدان ئەنزیم بەبێ دڵۆپێک ئارەقە و بەبێ هیچ دەنگەدەنگێک، کارلێکێک کە لە سروشتدا مەحکومە بە ملیۆنان ساڵ چاوەڕوانی، لە کەرتی چڕکەیەکدا ئەنجام دەدەن!
ئەنزیمەکان تەنها "خێراکەر" نین، بەڵکو سەماکەری گەردیلەیین. ئەوان بە پەنجە وردەکانیان گەردەکان دەگرن، بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگەیەنن شێوەیان دەگۆڕن و ئاڕاستەیان دەکەن بەرەو دروستبوون.
ئەی چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژێک کۆدی ئەم موعجیزەیە بشکێنین؟
ئەنزیمەکان کەتەلێستێکی خواین بۆ کارلێکەکان هەتاوەک و ئێستاش زانست بەهەموو پێشکەووتنەکانی نەیتوانیووە نزیکیش بێتەوە لە خێرای ئەنزیمەکان ، چ موعجیزەیەک لە زانست ڕووئەیا ئەگەر بتوانین بگەین بەو خێراییە!؟
چاوەڕوان بن 🪙⏳⌛️
ئەنزیمەکان... سحربازە بێدەنگەکانی ناو جەستە! 🧪✨ دوای ئەوەی DNA بووە پەڕتووکی کۆدکراوی ژیان و پڕۆتینەکان بڕبڕەی پشتی جەستەیان پێکهێنا، کێشەیەکی گەورە دروستبوو... کارلێکە کیمیاییەکان ئەوەندە هێواش بوون کە ڕەنگە بۆ هەرسکردنی یەک ژەمە خۆراک یان دروستبوونی یەک گەردیلە، هەزاران ساڵ کاتی بویستبا! لە جیهانێکی ئاوا هێواشدا، ژیان هەرگیزی نەیدەتوانی لەدایک ببێت. لەوێدا، شازادەکانی کیمیا سەرهەڵدەدەن: ئەنزیمەکان (Enzymes). ئەنزیمەکان وەک کاتالیست (Catalyst) کارلێکەکانیان بە ملیۆنان جار خێراتر کرد. ئەوان وزەی چالاککردنیان (Activation Energy) کەمکردەوە تا کیمیای بەردین و سارد، بگۆڕێت بۆ کیمیایەکی پوخت و زێندوو! هۆکاری ئەوەی ئێستا دەتوانیت ئەم دەقە بخوێنیتەوە، بیربکەیتەوە و هەناسە بدەیت، ملیۆنان کارلێکی کیمیاییە کە ئەنزیمەکان بە بێدەنگی و لە کەرتێکی چركەدا لەناو شانەکانتدا ئەنجامی دەدەن... ئێمە تەنها ماددە نین، ئێمە شۆڕشێکی کیمیایی بەردەوامین! 🌌⚡ چیرۆکەکان هێشتا بەردەوامن... 📖 Science Story#parwana @sstory28
ئێمە تەنها گەردیلەی هەڕەمەکی نین... ئێمە زانیاریین! 🧬✨ دوای ئەوەی کاربۆن بووە پاشای بەستەر (Bond) دروستکردن و بە 4 ئەلیکترۆنی ئازادەوە کەوتە ڕێگە، ملیاران ئاوێتەی جیاوازی لەم گەردوونەدا ئافراند... لە ناو ئەو هەموو ئاوێتەیەدا، ترشە ئەمینیەکان و پڕۆتینەکان لەدایک بوون. دوای زنجیرەیەکی درێژ و ئاڵۆز لە پێکەوە بەسرانیان ، شازادەی گەردوون دروست بوو: DNA! بەڵام DNA تەنها جێنەتیکێکی سادە نییە... بەڵکو کۆمەڵێک کۆد و ژمارەی نادیارە کە چیرۆکی تەواوی ژیانی تێدا نووسراوەتەوە. 📖 لەنێوان زانست و فەلسەفەدا: ئێمە تەنها کۆمەڵێک گەردیلە نین کە بە هەڕەمەکی لە دەوری یەکتر کۆبووبێتینەوە؛ ئێمە کۆمەڵێک زانیاریی کۆدکراوی دووبارەبووەوەی ملیۆنان ساڵی ئەم گەردوونەن! 🌌🧠 چیرۆکەکان هێشتا بەردەوامن... 📖 Science Story#parwana @sstory28
دوای تەقینەوە گەورەکە، دوای دروستبوونی هایدرۆجین، درەوشانەوەی ئەستێرەکان، و هاتنەنەووەی موعجیزەی ئاو... ئیتر کاتی دروستبوونی ژیانە! لە نێوان تەواوی 118 توخمەکەی خشتەی خولیدا، توخمێک بووە بڕبڕەی پشتی ژیان و مانای بە بوون بەخشی؛ کاربۆن! کاربۆن خاوەنی 4 ئەلیکترۆنی ئازادە لە بەرگی دەرەوەیدا، ئەمەش توانایەکی بێسنووری پێدەبەخشێت کە بە هەزاران شێوازی جیاواز لەگەڵ توخمەکانی تردا (بەتایبەت هایدرۆجین و ئۆکسیجین) بەستەر (Bond) دروست بکات. 🧬 لەنێوان زانست و فەلسەفەدا: کاربۆن هەمان ئەو توخمەیە کە دەکرێت لەژێر پەستاندا ببێتە ئەڵماس (بەهێزترین و درەوشاوەترین کریستاڵ)، یان ببێتە پێستی مرۆڤ، دار، و زانیارییە جێنەتیكییەكانی ناو DNA! چیرۆکەکەی کاربۆن لە کیمیادا هێندە گەورە و فراوان بوو، زانستێکی تەواو سەربەخۆی لە زانکۆکاندا بۆ دروست بوو: کیمیای ئەندامی (Organic Chemistry)؛ زانستێک تەنها و تەنها بۆ کاربۆن و ئاوێتەکانی! 🧪 چیرۆکەکان هێشتا لە سەرەتادان... 📖 Science Story#parwana @sstory28
ئەم چەناڵە تایبەت بە زانستە زیندەییەکان ، بۆ ئەو کەسانەتان کە خولیای زانیاری هەیە سەبارەت بە فەلسەفەی زیندەزانی و ڕەهەندەکانی و پایە سەرەکیەکانی و "زندوویەتی" بە شێوەیەکی گشتی و وردەکاری پڕۆسە بایۆلۆژیەکان و زیاتر شارەزابوون لە ئایەتەکانی خوای تاک و تەنها لە درووستکراوانی زیندوویدا ، یاخود خوێندکاری بەشە زانستی و پزیشکیەکانە سودی ئەبێت ان شاءاللە .🧬🦠🧫🔬
https://t.me/zindanma
ئاو: نیعمەتێک کە کیمیا و فەلسەفەی تێکەڵ کردووە... 💧🌎
ئاو؛ ئەو ماددەیەی وتوومانە هیچ ماددەیەکی تری گەردوون پێی نەگەیشتووە. تا ئێستاش زانست هیچ ماددەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تەنانەت نزیکیش بێتەوە لەوەی شوێنی ئاو بگرێتەوە.
بۆچی ئاو ئەوەندە گرنگە؟ بۆچی لە هەموو ئایینەکاندا پێگەی تایبەتی هەیە و لای هەموو مرۆڤایەتییەوە پیرۆزە؟ ئایا شایەنی ئەوەیە؟
سەرەتا، ئاو چەند تایبەتمەندییەکی هەیە کە هیچ شلەیەکی تری گەردوون وەک ئەو نین. هۆکاری سەرەکیی ئەم جیاوازییە، پێکهاتەی گەردیلەیی و ئەو بەستەرە هایدرۆجینییەیە (Hydrogen Bond) کە دروستی دەکات.
ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی:
ئاو، لەجیاتی ئەوەی لەکاتی بەستندا قەبارەی بچووک بێتەوە، گەورەتر دەبێت (بۆیە سەهۆڵ سەر دەکەوێت)! 🧊
توانایەکی زۆری هەڵگرتنی گەرمی هەیە (High Specific Heat Capacity)، واتە وزەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی پلەی گەرمییەکەی بەرز یان نزم بێتەوە. ئەمەش یارمەتیی ڕێکخستنی کەشوهەوای زەوی دەدات و پلەی گەرمیی لەشی زیندەوەران (کە زۆربەی ئاوە) بە جێگیری دەهێڵێتەوە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ژینگە. 🌡️
بە «توێنەرەوەی گەردوونی» دادەنرێت، چونکە زۆرترین جۆری کانزا، ڤیتامین و گازەکانی تێدا دەتوێتەوە.
تاکە ماددەیە کە لەسەر زەوی بە هەرسێ دۆخەکە (رەق، شل، گاز) بوونی هەیە.
هێزی مووینیی (Capillary Action) هەیە؛ ئەو هێزەی وا دەکات ئاو بەرەو سەرەوە ڕابکێشرێت، وەک لە ڕەگی ڕووەکەکاندا بەبێ سەرفکردنی هیچ وزەیەک! 🌱
گرژیی ڕووی (Surface Tension) زۆر بەهێزە، کە وا دەکات مێرووەکان بتوانن بەسەریدا بڕۆن.
ئاو... ئاو... ئاو!
بڵێی ئێمە شایەنی ئەم نیعمەتە بین؟ کە بەخۆڕایی بیڕژێنین و بۆ هۆکاری بێمانا سەرفی بکەین؟ 🤔
🧬 Science Story 📔ئاو دەستپێکی چیرۆکەکەی ئێمەیە
#parwana
@sstory28
ئەو موعجیزەیەی چۆکی بە کیمیا دادا... 💧🌎 دوای ئەوەی تەواوی توخمەکان دروست بوون و ئەستێرەکان دەستیان کرد بە ساردبوونەوە، ئەمجارەیان ماددەکان تەنها لە ناوکەوە یەکیان نەگرت؛ بەڵکو لە ڕێگەی ئەلیکترۆنەکانەوە ئاوێتەیان (Compound) پێکهێنا.هەمان شت بەسەر زەویشدا هات؛ کاتێک لە پارچەی ئەستێرەیەکەوە دروست بوو و دواتر بەهۆی کێشهاتەوە یان پیاکێشانی نەیزەکێکەوە مانگ لە زەوی جودا بووەوە. بەڵام لە ناو هەموو ئەو ئاوێتانەی لەسەر زەوی دروست بوون جیاواز لە مانگ. ، ماددەیەک بە موعجیزە بووە هۆی دروستبوونی ژیان! ماددەیەک کە هەموو ڕێچکەکانی شکاند و بووە هۆکاری ئاوەدانبوونەوە... «ئاو»! 💧بەڵێ، ئەو ماددەیەی کیمیا چۆکی بۆ دادەدات و بووەتە هیوای تەواوی زیندەوەران و مرۆڤایەتی. تا ئێستا زانیوتە ئاو بۆچی لە هەموو بەشەکانی کیمیادا بەکاردێت و ئەوەندە گرنگە؟ ئەگەر چیرۆکەکەی ناکام لەگەڵماندا بەردەوام بە لە sceince sotry 📔#parwana @sstory28
ئێمە لە تۆز و خۆڵی ئەستێرەکان دروست بووین... ⭐️🧪 دوای ئەوەی هایدرۆجین دروست بوو، هێزی کێشکردن گازەکانی کۆکردەوە. دوو ئەتۆمی هایدرۆجین لەژێر فشار و پلەیەکی گەرمیی زۆر بەرزدا پێكەوە نوسان و هێلیۆمیان دروست کرد؛ لە ڕێگەی پرۆسەیەک کە پێی دەوترێت (Stellar Nucleosynthesis). لەم یەکگرتنەدا وزەیەکی بێشومار، ڕووناکی و گەرمی دەرپەڕین و ئەستێرەکان گەشایەوە! پاش ملیاران ساڵ، کاتێک ئەستێرەیەک تەواوی هایدرۆجینەکەی دەگۆڕا بۆ هێلیۆم، پرۆسەی یەکگرتنی هێلیۆمەکان دەستی پێدەکرد؛ سێ ئەتۆمی هێلیۆم یەکیان دەگرت و کاربۆنیان دروست دەکرد، دواتر کاربۆن لەگەڵ هێلیۆمێکدا تێکەڵ دەبوو و ئۆکسیجینی پێکهێنا. بەم شێوەیە پرۆسەکە بەردەوام بوو لە یەکگرتن و جیابوونەوە، تا تەواوی توخمەکانی خشتەی خولی وردە وردە لە ناو ئەستێرەکاندا لەدایک بوون. کاتێک چیرۆکی دروستبوونی گەردوون بەم شێوەیە دەبیستیت، مەحاڵە ڕستە بەناوبانگەکەی کارل ساگانت بە بیردا نەیەتەوە کە دەڵێت: «ئێمە هەموومان لە تۆز و خۆڵی ئەستێرەکان دروست بووین!» ⚛️✨ 🧬 Science Storyزانست وەک خۆی بخوێنەوە لە#parwana@sstory28
دایکی هەموو توخمەکان... 🌌🧪 ملیاران ساڵ لەمەوبەر، کاتێک گەردوون هێشتا لەدایک نەبووبوو، لەپڕ تەقینەوەیەکی گەورە (Big Bang) ڕوویدا و بووە هۆی دروستبوونی گەردوون . لە چرکەکانی یەکەمدا، گەردوون ئەوەندە گەرم بوو کە مەحاڵ بوو هیچ شتێک بوونی هەبێت بێجگە لە کوارکەکان (Quarks). بەڵام دوای کەمێک ساردبوونەوە، کوارکەکان یەکیان گرت و پڕۆتۆن و نیوترۆن و ئەلیکترۆنیان دروست کرد. ئەوانیش لێکدران و سادەترین و یەکەمین توخمی خشتەی خولییان پێکهێنا، کە هایدرۆجین (Protium) بوو! 💧 سەرت نەسووڕمێت ئەگەر بڵێم: هایدرۆجین دایکی هەموو توخمەکانە و سەرچاوەی پێکهاتنی تەواوی توخمەکانی تری گەردوونیش هەر ئەوە! ⚛️ چیرۆکەکە هێشتا سەرەتایەتی بەخێربێن بۆ 🧬 Science Story#parwana@sstory28
ملیاران ساڵ لەمەوپێش گەردوون دروست بوو و وردە وردە گەورە بوو؛ مانگ، هەسارەکان، خۆر و ئەستێرەکان هاتنە ئاراوە و هەموویان لەژێر
کۆمەڵێک یاسای دیاریکراودا کاریان دەکرد.
ملیاران ساڵی تر تێپەڕی... مرۆڤەکان لەدایک بوون تا ببنە «چاوی گەردوون» و مانایەک بە تەواوی گەردوون ببەخشن.
مرۆڤایەتی پێگەیشت، ڕێگەیەکی درێژی بڕی و زانستی دۆزییەوە... ئێستاش بەردەوامە لە دۆزینەوەی یاساکان و بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندی خۆی. 🧬✨
گەشتەکەمان لێرەوە دەست پێدەکات... بەخێر بێن بۆ
Science Story 📔
#parwana
@sstory28
"بەخێر هاتن بۆ چەناڵی Science Story 🧬✨ لێرەدا دەگەڕێین بەدوای نهێنییەکانی گەردووندا، لە قووڵایی کیمیاوە تا سەرسوڕهێنەرەکانی زانست. پێکەوە چیرۆکی زانست دەخوێنینەوە و ڕاستییە شاراوەکان دەدۆزینەوە. چاوەڕێی بابەتی تازە و سەرنجڕاکێش بن! 🖤🧪"#parwana @sstory28
