Science Story
رفتن به کانال در Telegram
هەموو دیاردەیەکی گەردوون ڕاستیەکی زانستی لە پشتەوەیە لێرە ئەو ڕاستیانە دەزانین ... لێرە چیرۆکەکانی زانستان گوێ لێ ئەبێ🖤
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
340
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
گواستنەوەی وزەی گەرمی لە فیزیکدا بنەمایەکی سەرەکییە .
گەرمی هەمیشە لە تەنێکی گەرمەوە دەگوازرێتەوە بۆ تەنێکی سارد، تا ئەو کاتەی هاوسەنگی (Thermal Equilibrium) دروست دەبێت.
واتە ماددە ساردەکە گەرمی وەردەگرێ و گەرمەکەش بەشێک لە وزەکەی دەبەخشێت، پێش ئەوەی هەردوولا بگەنە ئارامی و یەکسانی.
لە پەیوەندییەکانیشدا هەمان یاسا بەڕێوەدەچێت...
زۆرجار مرۆڤەکان وەک ئەم سیستەمە فیزیکییە واین؛ یەکێکیان پڕە لە گەرمی، وزە و سۆز (وەک سەرچاوەی گەرمی)، و ئەوی دیکەیان کەمێک سارد، هێمن یان دوورەپەرێزە.
کاتێک ئەم دوو کەسە دەبنە بەشێک لە ژیانی یەکدی، گواستنەوەی سۆز و هەستیش دەست پێدەکات. کەسە گەرمەکە بە هێمنی و وزەی خۆی ساردیی ئەوەی تریان دەتوێنێتەوە، و ئەوەی ساردەکەش ئارامی بە جۆش و خرۆشی ئەوەی بەرامبەر دەبەخشێت.
ئەو جوانترین ساتەی پەیوەندی، دروستبوونی هەمان "هاوسەنگییە"؛ کاتێک کەسی گەرم و کەسی سارد لە یەکتر نزیک دەبنەوە و پێکەوە ئەو تێکەڵە هاوسەنگە پێکدەهێنن کە نە گەرمایەکی سوتێنەری تێدایە و نە ساردییەکی بێزارکەر، بەڵکو نەرم و گونجاوە بۆ تێپەڕاندنی زریانەکانی ژیان.
تەنها گرنگە بزانین چۆن ئەگەینە هاوسەنگی
@sstory28
جاران کیمیا دەگمەنترین زانست بوو؛ خەڵکی وایان دەزانی کیمیاگەران ساحیرن و دەتوانن مس یان زیو بگۆڕن بۆ زێڕ، یان دەرمانی ژیانی هەتاهەتایی دروست بکەن! هەر بۆیە کیمیاگەران زۆر بە توندی رازەکانیان دەشارتنەوە و خۆیان ئەشاردەوە.#parwana @sstory28
بۆچی کاتێک دەچیتە ژوورێکی تر شتت بیر دەچێتەوە؟
ئەمە دیاردەیەکی زانستییە و پێی دەوترێت "کاریگەریی دەروازە" (The Doorway Effect).
هۆکارەکەی: کاتێک لە دەرگایەکەوە تێدەپەڕیت، مێشکت ژینگە نوێیەکە وەک پەڕەیەکی تازە پۆلێن دەکات و بۆ فلتەرکردنی زانیارییەکان، یادەوەرییە کاتییەکەی پێشووت بۆ ساتێک "ڕێستارت" دەکات.
چارەسەر: پێش ئەوەی بجووڵێیت، مەبەستەکەت بۆ چەند چرکەیەک لە مێشکتدا دووبارە بکەرەوە یان بە دەنگی بەرز بیڵێ تا یادەوەرییەکەت نەپچڕێت.
ئیتر ئێمە ئاواین 🙂
#parwana
@sstory28
ئایا دەزانیت جەستەی مرۆڤ پڕە لە نهێنیەکی شۆکهێنەر؟
لە ڕووی زانستییەوە، لەشمان زیاتر لە خانەی
بەکتریایی تێدایە وەک لەوەی خانەی مرۆڤی ڕەسەن بێت! بە پێی توێژینەوە بیۆلۆجییەکان، ڕێژەی
بەکتریای ناو جەستە نزیکەی ٥٧٪ پێکهێنێت، لە
کاتێکدا خانەکانی خودی مرۆڤ تەنها ٤٣٪ پێکدەهێنن.
واتە کاتێک سەیری خۆت دەکەیت، تۆ زیاتر کۆمەڵە
وێستگەیەکی زیندەوەر و بەکتریای پێکهاتوو دەبینیت وەک لەوەی تەنها یەک بوونەوەرێکی
سەربخۆ بێت؛ هەموو ئەمانەش پێکەوە کاردەکەن بۆ مانەوەت بە زیندوویی!
#parwana
@sstory28
چیرۆکی زانست𝛹
Repost from N/a
بەدابڕان لە لێکدانەوەی ماناکان لە چوارچێوەیەکی مەعریفیدا
زیندەزانی تەنها کیمیایەکی ئاڵۆزە .
زانست لە پشت شتە سادەکانەوە! 🔬💧 بۆچی سپلیتەکەمان هەمیشە ئاوی لێ دەدۆڕێت؟
هۆکارەکەی شێی ناو هەوایە، بە گۆڕانی دۆخەکەی لە
گازەوە بۆ شلە (Liquid) ڕوودەدات،
بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر:
شێی ناو هەوا (بخار): هەوای ژوور شێ یان هەڵمی
ئاوی تێدایە لە دۆخی گازدا (بخاری ئاو).
کاریگەری سپلیت (کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمی):
کاتێک سپلیتەکە هەوای ژوورەکە ڕادەکێشێت و
بەسەر لوولە ساردەکانی (کۆیلەکانی) سەلاجە یان
هەواگۆڕکێدا تێیدەپەڕێنێت، پلەی گەرمی ئەو هەوایە
بە توندی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
تەمەئۆوی / چڕبوونەوە (Condensation): بەهۆی ئەم
ساردییە لەپڕەوە، بخاری ئاوەکە توانای هەڵگرتنی لەناو
هەوادا نامێنێت و دۆخەکەی دەگۆڕێت (چڕ دەبێتەوە) ل
گازەوە بۆ شلە (قطرات الماء)، وەک چۆن لە هاویندا
شوشەی ئاوی سارد لە دەرەوە تەڕ دەبێت.
#parwana
@sstory28
✨ ڕۆمانسییەتێکی بێدەنگ لە قووڵایی خانەکانماندا
کاتێک ئێوارەیەک دادێت و چرای ژوورەکەت کز دەبێت، لە کاتێکدا تۆ لە خەیاڵدا گەشت دەکەیت، لە ناو قووڵایی جەستەتدا چیرۆکێکی پڕ لە ئۆکسان و تیشک و ووزە بە بێدەنگی بەڕێوەدەچێت. کەچی ئێمە بەدوای چیرۆکی دەرەوە دەگەڕێین، کەچی گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین ڕۆمان لە ناو خودی تاقیگە بچووکەکەی خۆماندا دەنووسرێت! 🧪📖
ببینە چۆن ئەم چیڕۆکە دەست پێدەکات:
کاتێک تیشکی خۆر بە پێستی مرۆڤدا دەدات، سحرێکی کیمیایی ڕوودەدات مۆلیکۆلەکان دەجووڵێن و ڤیتامینێکی ژیان بەخش دەخولقێنن، کە وەک مانا و ڕەمزێکی پاک بۆ هێز و ڕووناکی خزمەتی جەستە دەکات. ☀️
لەو لاشەوە، کاتێک شەکری خوێن بەرەو ماسوولکەکان دەڕوات، کارلێکی ورد و ئاڵۆز دروست دەبێت تاوەکو وزە (ATP) ببەخشێتە خانەکان و بزوێنەری ژیانمان بێت. ⚡
خڕۆکە سپییەکانی خوێنیش، وەک سەربازێکی دڵسۆز و بێوچان، لە ناو رێڕەوی خوێندا بەدوای هەموو نامۆیەکی بێگانەدا دەگەڕێن و پارێزگاری لەم کۆشکە سەرنجڕاکێشە دەکەن. 🛡️
کیمیای ژیان تەنها هاوکێشە و ڕێژە نییە، بەڵکو چیرۆکی مانەوە و خۆشەویستییەکی بێدابڕانە لە نێوان خانەکان و کاتژمێری ناوەکی جەستەماندا.
@sstory28
ئەگەر کیمیا نەبووایە، تۆ ئێستا لەم شوێنەدا نەدەبوویت! 🧬🔥
زۆرینەی خەڵک پێیان وایە کیمیا تەنها تاقیگە و شوشە و ماددەی مەترسیدارە، بەڵام لە ڕاستیدا هەموو هەناسەیەک کە هەڵمژەین، هەر هەستی خۆشەویستی و تووڕەییەک کە هەیبێتن، تەنها کاردانەوەیەکی کیمیایی سادەن لەناو کۆئەندامی دەماردا.
#parwana
@sstory28
نهێنیی کرێمی خاتوو شێوە لە خەڵاتەکەی سەرەتاوە بۆ باجە درێژخایەنەکەی🧪⚠️
ئایا زانیوتە بۆچی هەندێک کەس لە یەکەم هەفتەدا زۆر لە ئەنجامی ئەم کرێمە ڕازی بون دواتر پەشیمان دەبنەوە؟
لە ڕووی کیمیایی و تەندروستی پێستەوە ئەنجامەکان دابەش دەبن بۆ دوو قۆناغ
١ئەنجامە خێراکان (دەستبەجێ):
سڕکردنی خانەکان: کەمبوونەوەی خێرای درووستبوونی میلانین پێستەکە لە چەند ڕۆژی یەکەمدا بەشێوەیەکی کاتی گەش ببێتەوە.
شاردنەوەی هەوکردن: بوونی ماددەی هاوشێوەی ستیرۆید سووربوونەوە و زیپکە دەشارێتەوە.
٢ئەنجامە درێژخایەنەکان:
تەنکبوونی پێست (Epidermal Thinning): پێستەکە ئەوەندە تەنک دەبێتەوە دەمارە سوورە باریکەکان دەردەکەون.
پەڵەی تۆختر (Rebound Pigmentation): کاتێک کرێمەکە ڕادەگریت خانەکان بە دووبەرامبەر میلانین دەردەدەن و پەڵەکان لە جاران تۆختر دەبنەوە.
زیپکەی کۆڕتیزۆنی: درووستبوونی زیپکەی زۆر و سەخت.
📌 یاسای زانستی کیمیای دەرمانسازی هەر ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر و زۆر خێرا، باجێکی تەندروستیی درێژخایەنی لەپشتە! پێستت شایەنی ئەوەیە بە زانست و بەرهەمی دیاریکراو خزمەت بکرێت.
💬 ئەزموونی تۆ لەگەڵ ئەم جۆرە کرێمانە چۆن بووە؟ لە کۆمێنت بینووسە 👇
ئەوەی نەتزانیووەو نەتان بیستووە لەسەر یەکێک لە بەهێزترین ئافرەتەکانی مێژوو
لێرە بیبیستە science story📔
چاوەڕوان بن⌛️
#parwana
@sstory28
