Zhya|kurdistan
رفتن به کانال در Telegram
417
مشترکین
-124 ساعت
+47 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
Repost from N/a
امروز تابستون هم به پایان رسید؛
شش ماه قشنگ از سال ۱۴۰۵ که برای من پر بود از تجربههای جدید، ماجراهای قشنگ، آشناییهای دوستداشتنی و کلی خاطرهی باحال و تازه
حالا با یه عالمه خاطره، میریم به استقبال پاییز… 🍂
امیدوارم پاییز هم با خودش کلی قشنگی، اتفاقهای خوب و تجربههای تازه بیاره🤎
به امید روزهای قشنگتر… 🍁
Repost from ڕووناڪی✨-
کە سەرەنجی خاتوونەکان ئەدەم و خاتوونەکان ئەبینم بۆ خۆم ئەڵێم ماشەڵڵا خودا چی درووست کردووە هەمووان ئەڵێی مانگن🤌🏻🫠
Repost from ناڵەی دڵ🫀
من کچم…
نە ئەو گوڵەم کە بە یەک با هەڵوەرێت،
من چیاکانم؛ هەرچەندە باکان توندبن، هێشتا لە شوێنی خۆم وەستاوم.
دڵم پڕە لە ئاگرێک کە هیچ تاریکییەک ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
هەر جارێک ژیان شکەستی پێهێنام، بە هێزتر هەستامەوە.
من فێری گریان بووم، بەڵام هەرگیز فێری دانانەوە نەبووم.
ئەوانەی هەوڵیاندا بمشکێنن، نەیانزانی
کچێک کە خۆی بناسێت،
هیچ شتێک ناتوانێت بیخاتە سەر زەوی.
@kuskeedel
Repost from ناڵەی دڵ🫀
هەروەک هوگر دەڵێت..
ئەگەر مرۆڤ لەناخەوە غەمبار بوو تەنانەت تاجی شاهانەش دڵخۆشی ناکات🙂🤌🏻
Repost from N/a
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟
قەت هەوای ناسازی ئەوێت پێ ناکەوێ،
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی، بۆ لەوێی؟
تا بە پیریم ڕادەگەی زوو بێرەوە،
کڵکڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟
تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری،
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟
ئەوڕۆ من کەوتووم لە بەر دەردی دڵم،
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟
هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە،
ئێستە بێ ئاوازی گیانی، بۆ لەوێی؟
شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە بۆت،
تۆ وشەو ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟
گەر لەوێ بێ ڕۆحی سیسی کردبێ،
لێرە خۆ ڕۆح و ڕەوانی، بۆ لەوێی؟!
Repost from N/a
متمانە وەک مرۆڤ وایە؛
ساڵانێکی ئەوێت بۆ گەورەبوون و
چەند چرکەیەکی ئەوێت بۆ مردن!
Repost from نازێ | nazê
شەوە بێدەنگەکان زۆر شت دەزانن؛
زۆرتر لەوەی مرۆڤ بتوانێت باسی بکات...
کاتێک هەموو دەنگەکان دەکوژێنەوە، شار ئارام دەبێت،
چرای ماڵەکان یەک بە یەک دەکوژێنەوە،
شەقامەکان بەتاڵ دەبن و خەڵک دەخەون؛
بەڵام لە ناو دڵی هەندێک مرۆڤدا، شەو ئەوکاتە تازە دەست پێ دەکات !..
لەو کاتەدا، مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ خۆی؛
بۆ ئەو شتانەی لە ڕۆژدا خۆی لێیان دەدزێتەوە،
بۆ قسە نەکراوەکان، بۆ پرسیارە بێ وەڵامەکان،
بۆ کەسانێک کە لە ژیانمان دوورن، بەڵام لە بیرمان هەر نزیکن...
بیرەوەرییەکان کە لە ڕۆژدا بە دەنگی خەڵک و کار و قسە دەشاردرێنەوە،
کاتێک شەو دێت، بە هێواشی یەک بە یەک دەگەڕێنەوە؛
وەک میوانێکی کۆن کە هیچ بانگهێشتنامەیەک پێویست نییە بۆ هاتنی.
لە شەودا،
یەک نامەی کۆن دەتوانێت هەموو دڵت بباتەوە بۆ ڕۆژێک کە پێت وابوو هەرگیز لەبیر ناچێت،
یەک وێنە دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا،
هەموو ڕۆژێک، هەموو شوێنێک و هەموو هەستێک بگەڕێنێتەوە...
یەک گۆرانی دەتوانێت ببێتە دەروازەیەک بۆ ساڵێک، بۆ ڕۆژێک، بۆ کاتێک کە دڵت هێشتا بە سادەیی پێدەکەنی...
و بۆ کەسێک،
کە شاید ئێستا لە ژیانتدا نەماوە،
بەڵام هێشتا لە ناو یادەوەرییەکانتدا شوێنێکی تایبەتی هەیە.
هەندێک شەو هەن،
کە تەنیا بۆ خەوتن نیین؛
بۆ بیرکردنەوەن...
بۆ گەڕانەوە بۆ شتێک کە ناتوانین بیگەڕێنینەوە،
بۆ کەسێک کە ناتوانین بانگی بکەین،
و بۆ هەستێک کە شاید هیچ وشەیەک نەیتوانێت بە تەواوی باسی بکات.
«شەوە بێدەنگەکان زۆر شت دەزانن؛
چونکە ئەو شتانە دەبیستن کە مرۆڤ لە ڕۆژدا
تەنانەت لەگەڵ خۆشی نایڵێت...»
#نازی
Repost from پەپوولە|papoleh
تاڵترین یادگاری؟!
کۆتا باوەش و کۆتا بۆن و کۆتا ماچ و کۆتا سەیر کردنی چاوەکانی
کە نەتدەزانی کۆتا جارە..
Repost from پەپوولە|papoleh
نەگریام
بەڵام تەواوی ڕۆژەکە بێ دەنگ بووم
وەک ئەوەی هیچ نەبێت
کەچی لە ناخەوە دەسووتام
دەمویست دانیشم
وەک منداڵێکی ساوا بگریم
بێ ئەوەی پێم بڵێن چیە بۆوا دەکەی..!
Repost from ئەو؛
گریام؛
بۆ هەموو ئەو شتانەی لە ڕاستی دا کۆتاییان پێ هاتووە بەڵام لە نێو من دا هەر ماونەوە
گریام،بۆ ڕابردوویەک کە ئێستاش هەر لەگەڵمه
گریام،بۆ شوێنی برینەکانم
گریام،بۆ نەبوونی تۆ
گریام،چوون زۆرت بیر ئەکەم و هیچم لە دەست نایێت:)
Repost from H I W A_✹
"بێ تۆ"
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێ کەس و بێ دەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێ بەرم
تۆ شادیمی تۆ شادیمی
تۆ فریشتەی ئازادیمی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمی
ئەتپەرەستم ئەتپەرەستم
بە ئاواتی تۆوە مەستم
هەر دێمەوە بۆ ئامێزت
دەژیێمەوە بە شنەی هێزت
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان
