Zhya|kurdistan
رفتن به کانال در Telegram
406
مشترکین
-124 ساعت
+47 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
Repost from کازیوە||Kazîwe
قوربانی ئەو ماندووبوونەت بم کە بۆ منت کردووە. قوربانی ئەو شەوانە بم کە بێخەو مایەوە بۆ ئەوەی من ژیانێکی ئارامم هەبێت. قوربانی فەرمانی ماشینەکەت بم کە بە دەستەوە دەیگریت . قوربانی تاڵەتاڵەی ڕیشە سپییەکەت بم. قوربانی قژی سپیەت بم کە بە هەزاران خەمۆ خەفت سپی بوون. قوربانی ئەو دڵە پڕ لە خۆشەویستییەت بم.
قوربانی ئەو دەستانە بم کە بە سەرمدا هێناوته. قوربانی ئەو باوەشانە بم کە گەرمییان هەمیشە لە دڵمدا ماوە. قوربانی ئەو دەنگە نەرمەت بم کە هەر کاتێک ناوم بانگ کردووە، دڵم ئارام بووە. قوربانی ئەو چاوە ماندووەکانت بم کە هەمیشە بە خۆشەویستی سەیرم دەکەن.
باوکە، تۆ هەموو ژیانت بۆ من دایت. هەرچی هەبوو، بۆ منی خستەڕوو. هەرچیم نە زانی، فێرت کردم. هەرچیو توانی، بۆ منەت کرد. من چۆن بتوانم سوپاست بکەم؟ من چۆن بتوانم قەرزت بگەڕێنمەوە؟ ناتوانم. تەنها دەتوانم سەر بخەمەوە بەر دەستت و بڵێم: قوربانی تۆ بم، بابە گیان
هەر کاتێک بیر لە ژیانی خۆم دەکەمەوە، دەبینم تۆ لە هەموو شوێنێکدایت. لە پێکەنینم، لە فرمێسکم، لە ترسم، لە هیوام. تۆ هەمیشە لەگەڵمدایت. هەمیشە پشتت گرتووم. هەمیشە ڕێۆە نیشان داوم.
باوکە، من زۆر شانازی بە تۆ دەکەم. هەمیشە سەرم بەرزە بە تۆ. کاتێک خەڵک دەڵێن کچی فڵانە کەسە دڵم پڕ دەبێت لە شانازی. چونکە تۆ باوکمی.تۆ مایەی شانازی منیت، نەک تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو هەمیشە. و هەمیشە سەرت بەرز دەکم
قوربانی ئەو خەمخواردنەت بم. قوربانی ئەو دڵسۆزییەت بم. قوربانی تۆ بم، هەمیشە.هەتا بمنیم نوکەریت دەکم
لە کۆتاییدا، تەنها دەمەوێت بڵێم: زۆر خۆشم دەوێی. ئەم خۆشەویستییە هیچ کات کۆتایی نایەت. تۆ هەمیشە لە دڵمدایت، هەمیشە لە ژیانمدایت.تۆ مامۆستای ژیانمی، پەناهە و پاڵپشتی منی.
بابە گیانم❤️🫠
Repost from N/a
امروز تابستون هم به پایان رسید؛
شش ماه قشنگ از سال ۱۴۰۵ که برای من پر بود از تجربههای جدید، ماجراهای قشنگ، آشناییهای دوستداشتنی و کلی خاطرهی باحال و تازه
حالا با یه عالمه خاطره، میریم به استقبال پاییز… 🍂
امیدوارم پاییز هم با خودش کلی قشنگی، اتفاقهای خوب و تجربههای تازه بیاره🤎
به امید روزهای قشنگتر… 🍁
Repost from ڕووناڪی✨-
کە سەرەنجی خاتوونەکان ئەدەم و خاتوونەکان ئەبینم بۆ خۆم ئەڵێم ماشەڵڵا خودا چی درووست کردووە هەمووان ئەڵێی مانگن🤌🏻🫠
Repost from ناڵەی دڵ🫀
من کچم…
نە ئەو گوڵەم کە بە یەک با هەڵوەرێت،
من چیاکانم؛ هەرچەندە باکان توندبن، هێشتا لە شوێنی خۆم وەستاوم.
دڵم پڕە لە ئاگرێک کە هیچ تاریکییەک ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
هەر جارێک ژیان شکەستی پێهێنام، بە هێزتر هەستامەوە.
من فێری گریان بووم، بەڵام هەرگیز فێری دانانەوە نەبووم.
ئەوانەی هەوڵیاندا بمشکێنن، نەیانزانی
کچێک کە خۆی بناسێت،
هیچ شتێک ناتوانێت بیخاتە سەر زەوی.
@kuskeedel
Repost from ناڵەی دڵ🫀
هەروەک هوگر دەڵێت..
ئەگەر مرۆڤ لەناخەوە غەمبار بوو تەنانەت تاجی شاهانەش دڵخۆشی ناکات🙂🤌🏻
Repost from N/a
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟
قەت هەوای ناسازی ئەوێت پێ ناکەوێ،
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی، بۆ لەوێی؟
تا بە پیریم ڕادەگەی زوو بێرەوە،
کڵکڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟
تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری،
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟
ئەوڕۆ من کەوتووم لە بەر دەردی دڵم،
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟
هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە،
ئێستە بێ ئاوازی گیانی، بۆ لەوێی؟
شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە بۆت،
تۆ وشەو ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟
گەر لەوێ بێ ڕۆحی سیسی کردبێ،
لێرە خۆ ڕۆح و ڕەوانی، بۆ لەوێی؟!
Repost from N/a
متمانە وەک مرۆڤ وایە؛
ساڵانێکی ئەوێت بۆ گەورەبوون و
چەند چرکەیەکی ئەوێت بۆ مردن!
