ڕۆژهەڵات
رفتن به کانال در Telegram
https://t.me/rojhalatakam88 t.me/HidenChat_Bot?start=7464340399
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
225
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+57 روز
+1730 روز
آرشیو پست ها
225
دەڵێم: «دایکە، ئیتر ماندووم...»
دەڵێت: «ڕۆڵەکەم، هیوات بە خوا بێت، هەموو شتێک باشتر دەبێت. ڕووناکی، لە کۆتاییدا ڕێگای خۆی بۆ ماڵی تۆش دەدۆزێتەوە.»
بەڵام بەڕاستی، من ئیتر ماندووم و هیوام لەدەست داوە...
خۆزگە قسەکانی دایکەم ڕاست بن.
225
ژیان برینە،
باوەش،تەقەڵێکە
شێعر،تەقەڵێکە
خۆشەویستی،تەقەڵێکە
ماچ،تەقەڵێکە
ژیان بێ تەقەڵ هەڵدەوەشێتەوە!
225
تۆ بڵێی پاشی نەمان، "ژین"ێ بێ؟ بۆ لەشی ســـاردەوەبوو، تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئەو خەوە هەســتانی بێ؟ یا نە ئەو قافــــڵە وەسـتـــانی بێ؟
225
Repost from مێژوو
"لای من وابوو ددانو دوو لێوو زبان نابن بە چوار
دەبن بە زار بە تێکڕایی دەکەن هاوار"
"لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار
لە لەشێکدا وا دێنە کار"
"لای من وابوو گەڕەک،خانوو،کۆڵان،شەقام نابن بە چوار
دەبن بە شار تێیدا دەژین دەوڵەمەندو خەڵکی هەژار"
"لای من وابوو کۆڵکەو ڕیشە،لقو گەڵا نابن بە چوار
دەبن بە دار هێندێک کورتو هێندێک درێژ وەکوو چنار"
"لای من وابوو ئەوینو دڵ، جوانیو پاکی نابن بەچوار
دەبن بە یار لە لای دڵدار"
"ئەو هموەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بەچوار
یکجار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار"
تنیا ئەوەندەی دەزانم
ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن
بمدەنە ژێر گولەو ڕگبار بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
"کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێ بە چوار"
