مێژوو
رفتن به کانال در Telegram
230
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+117 روز
+1130 روز
آرشیو پست ها
230
"لای من وابوو ددانو دوو لێوو زبان نابن بە چوار
دەبن بە زار بە تێکڕایی دەکەن هاوار"
"لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار
لە لەشێکدا وا دێنە کار"
"لای من وابوو گەڕەک،خانوو،کۆڵان،شەقام نابن بە چوار
دەبن بە شار تێیدا دەژین دەوڵەمەندو خەڵکی هەژار"
"لای من وابوو کۆڵکەو ڕیشە،لقو گەڵا نابن بە چوار
دەبن بە دار هێندێک کورتو هێندێک درێژ وەکوو چنار"
"لای من وابوو ئەوینو دڵ، جوانیو پاکی نابن بەچوار
دەبن بە یار لە لای دڵدار"
"ئەو هموەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بەچوار
یکجار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار"
تنیا ئەوەندەی دەزانم
ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن
بمدەنە ژێر گولەو ڕگبار بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
"کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێ بە چوار"
