fa
Feedback
دەروازەی زانکۆ

دەروازەی زانکۆ

رفتن به کانال در Telegram

لە پۆلی ١٢ بۆ زانکۆ و تەواو کردنی زانکۆ کار ئاسانی و دەست کەوتنی زانیاری تەواو🦅 زانیاریەکان لە سەرچاوەی فەرمی وەردەگیریت✅ 👨🏻‍💻بەرێوبەری گروپ: @sedadayub29 Community: http://t.me/darwazayzanko1

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
524
مشترکین
+1024 ساعت
+347 روز
+5130 روز
آرشیو پست ها
با داهاتوت بە کلیکیک تیکنەچیت

⚠️📌تکایە ئاگادار بن سیستەمی ئەوسال زۆر تێکەلە زۆر تاکید لە رزیبەندیەکانتان بکەنەوە لای هەرکەسیک دەیکەی زۆر دڵنیابە لە ریزبەندیەکەت لەگەل پاش و پێش کردنی سیستەم بەشەکان زۆر دەگۆری تەنها رونکردنەوەیک بۆ سودی خۆتان 😊

📌هەرکەسێک ویستی بە ئۆنلاین بە باشترین شێوە و بە زانیاری تەواوە فۆرمی بۆ پردەکەمەوە بەنرخێکی گونجا کەسێکیش توانایی نەبوو لەخزمەت دام 👨🏻‍💻

زانکۆڵاین کارایە ✅ دیزاینەکەشی گۆراوە 😁
زانکۆڵاین کارایە ✅ دیزاینەکەشی گۆراوە 😁

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ "لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت" "ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن" پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێوە پێنجشەممە ڕێکەوتى (17/ ئەیلولی/ 2026) سەعات 8:30ى سەرلەبەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ تاکو ڕێکەوتى (24/ ئەیلولى/ 2026) بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت. لەو بارەیەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە شارى سلێمانى د. خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند" لە سبەینێوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 17/ئەیلولی/2026 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، نێودەوڵەتییەکان)، تا ڕۆژى 24/ ئەیلولی/2026، واتە بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password). وتیشى؛ بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ى ئامادەیی و ئاشنابونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نیە لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین. هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن. لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە: (وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى).

باشە هەموویان باسی هەلە پرکردنەوەی فۆرم دەکەن باشە هەموو سالیش هەر بەخۆتان پریدەکەنەوە خۆ قوتابی بەخۆی پریناکاتەوە😂

شەری سەنتەرەکان دەستی پێ کردوە هەر یەکە و ئەلی ئیمە یەکەمین 😂😂 قوربەسەری قوتابی

⚠️سەردانئ پەیجی قوتابخانەکانتان بکەن بزانن ٥شەمە یان ٤شەمە کۆد ئەدەنەوە
⚠️سەردانئ پەیجی قوتابخانەکانتان بکەن بزانن ٥شەمە یان ٤شەمە کۆد ئەدەنەوە

📢 ئاگاداری گرنگ ئاگاداری هەموو قوتابیانی پۆلی 12زانستی دەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین سبەی چوارشەممە، ڕێکەوتی (16/9/2026) لە نێوان کاتژمێر (9:00 تا 11:00)ی بەیانی لە قوتابخانە دابەش دەکرێت. لەبەر گرنگی بابەتەکە، تکایە قوتابیانی بەڕێز لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن و کۆدی زانکۆلاینی خۆیان وەربگرن. کارگێڕی ئامادەیی کوردستانی کوڕان 📌زۆربەی قوتابخانەکان بەیانی کۆد ئەدەنەوە بە قوتابی

⚠️ زانکۆڵاین جاری کارا نەکراوە تەنها بۆ تاقیکردنەوە بەردەستیان کردوە هەرکاتیک کارابیت نوسراوی فەرمی لەلاین وەزارەتەوە بڵاو ئە
⚠️ زانکۆڵاین جاری کارا نەکراوە تەنها بۆ تاقیکردنەوە بەردەستیان کردوە هەرکاتیک کارابیت نوسراوی فەرمی لەلاین وەزارەتەوە بڵاو ئەکریتەوە ✅

⚠️رونکردنەوەی بەرێوبەری تۆمار گشتی دروست بوونی من بۆ هۆشیار کردنەوەی قوتابی بوو بەلام بەداخەوە قوتابی قسە لە کەسانی راستگۆ وەرناگری

🤝چۆنە بەلاتانەوە تەواوی زانیاری لەسەر گواستنە و دابەزین تاکە وێبسایت کە رێبەریک تەواو بۆ قوتابی وێبسایتەکانی تریش بۆ مالەوە
🤝چۆنە بەلاتانەوە تەواوی زانیاری لەسەر گواستنە و دابەزین تاکە وێبسایت کە رێبەریک تەواو بۆ قوتابی وێبسایتەکانی تریش بۆ مالەوە 🦦😊

📌چۆنیەتی پێشکەش کردن بۆ ئەوانەی لە ناوچەدابراوەکان زیادکرا ✅
📌چۆنیەتی پێشکەش کردن بۆ ئەوانەی لە ناوچەدابراوەکان زیادکرا ✅