fa
Feedback
Som‌î | سۆمی

Som‌î | سۆمی

رفتن به کانال در Telegram

وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
249
مشترکین
-224 ساعت
+17 روز
+1930 روز
آرشیو پست ها
ژینا؛ ئاڤێستای ئازادی
تۆ نەچووی، تەنیا لە گۆزەیەکدا بڵقی هەناسەت بوو بە ڕووبار تۆ ون نەبووی ناوی تۆ بوو بە چرایەک بۆ ڕێگای تاریکیی هەموو شار ژینا.. تۆ نەمردی تۆ بووی بە ژن بووی بە ژیان بووی بە ئازادی

دەڵێن ناوەکان تەنیا بۆ ناسینەوەن، بەڵام هەندێک ناو، دەبن بە سروود. «ژینا» تەنیا ناوێک نەبوو کە لەسەر ناسنامەیەک نووسرابێت، ژینا ئەو ناوە بوو کە فێری کردین چۆن دەکرێت بە چاوێکی پڕ لە خەونەوە، سەیری ئاسۆی ئازادی بکرێت. ئەمڕۆ ژینا لە هەر گوڵێکی سەقز، لە هەر ڕێڕەوێکی زانکۆ، لە هەر شەقامێکی شار، و لە دڵی هەموو کچێکی کورددا زیندووە. ئەو نەمرد، ئەو گۆڕا بۆ وشە، گۆڕا بۆ ئیرادە و بوو بەو ڕێگایەی کە دەبێ بەردەوام بین بەسەریدا. تۆ هەرگیز ناچیتە ناو لاپەڕەکانی مێژوویەکی کاڵەوە، تۆ خۆت مێژوویەکی نوێیت🖤.

ژینا؛ چرۆیەک کە نەپشکوت، بەڵام جیهانی هەژاند
ژینا ئەمینی تەنیا کچێکی ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەقز نەبوو کە بە سەفەرێک بۆ تاران چووبێت؛ ئەو بوو بە دەنگی هەزاران کچی وەک خۆی کە خەونیان بۆ ئازادی و مافە سەرەتاییەکانیان هەبوو. کاتێک ناوی «ژینا» لە هەموو شوێنێک دەبیسترێت، تەنیا باسی مرۆڤێک ناکەین، بەڵکو باسی «ژن، ژیان، ئازادی» دەکەین؛ دروشمێک کە لە ناخی ژیناوە هەڵقوڵا و سنوورەکانی تێپەڕاند. ژینا، وەک زۆرێک لە کچانی کورد، خاوەن کەسایەتییەکی پڕ لە هیوا بوو، بەڵام چارەنووسێکی تاڵ ڕووبەڕووی بووەوە. مەرگی ئەو بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیدا گیانی لەدەست دا، بوو بە فەریادێک بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانویست دەنگیان ببیسترێت. ئەمڕۆ ژینا چیتر تەنیا ناوێک نییە لەسەر کێلی گۆڕێک لە سەقز، بەڵکو ئەو سیمبۆلی ئەو ئیرادەیەیە کە ناتوانرێت سەرکوت بکرێت. ئەو نیشانیداین کە چۆن ڕووداوێکی دڵتەزێن دەتوانێت بە ئاگاهاتنەوەی کۆمەڵگەیەک بەدوای خۆیدا بهێنێت. ئەگەر سەیری چیرۆکی ژینا بکەین، تەنیا ڕووداوێکی دڵتەزێن نابینین؛ ئێمە دەبینین چۆن تاکێکی گەنج، بە تەنیا لە بەرامبەر زەبروزەنگدا دەبێتە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس بێنە سەر شەقام. ژینا نموونەی ئەو کچەیە کە حەزی دەکرد بە ئازادی بژی، بە ئازادی جل لەبەر بکات و بە ئازادی پێکەنینەکانی پێشکەش بە ژیان بکات. ئەوەی ژینای کرد بە هێمایەکی جیهانی، پاکی و بێتاوانییەکەی بوو. ئەو ئامادە نەبوو دەستبەرداری کەسایەتی خۆی بێت، بۆیە بوو بەو دەنگەی کە نەدەتوانرا کپ بکرێتەوە. ئەمڕۆ، «ژن، ژیان، ئازادی» چیتر تەنیا دروشمێک نییە، بەڵکو فەلسەفەیەکە کە ژینا بە خوێنی خۆی نووسییەوە. یادی ئەو، یادی پاراستنی ئەو کەسایەتییەیە کە هەریەک لە ئێمە لە ناخماندا هەمانە🖤.

sticker.webp0.46 KB

خۆزگە تۆ زەوی بای و منیش پاییز گەڵا گەڵا ئەکەوتمه باوەشت🫠💕

ئاڵا تەنها پارچە قوماشێک نییە؛ ئاڵا ڕەنگدانەوەی خەون و قوربانیدانی گەلێکە با هەموومان بە ڕەفتار و بیرکردنەوەمان ئەو ئاڵایە بەرز ڕابگرین.

بە هیوای بێداری و ئازادی بۆ هەموومان؛💛🌱

پێش ئەوەی هەر ڕۆڵێک لە کۆمەڵگەدا وەربگریت، تۆ "مرۆڤ"یت. مرۆڤێک کە مافی هەیە فێری هونەر ببێت، مافی هەیە لە سیاسەت تێبگات، مافی هەیە خاوەنی بیروبۆچوونی خۆی بێت. هەرکاتێک هەستت کرد دەیانەوێت بتبەنەوە ناو چوارچێوەیەکی تەنگ، بیری خۆت بهێنەرەوە کە تۆ بۆ ئاسۆیەکی فراوان دروست بوویت، نەک بۆ سووچێکی بچووک.

ژنێک کە دەخوێنێتەوە، وەک ئەوە وایە چەکی ئازادیی بە دەستەوە گرتبێت. هەر پەڕەیەک کە دەیخوێنیتەوە، دیوارێک لەو بەربەستانە دەڕووخێنیت کە پێیان وایە تۆ تەنها بۆ ماڵەوە دروست بوویت. بەردەوام بە لە خوێندن، چونکە زانین ئەو تاقە هێزەیە کە هیچ کەس ناتوانێت لێت بسێنێتەوە.

ناکرێت ژیانی خۆت بۆ ڕەزامەندی کەسانی دیکە خەرج بکەیت. هەرگیز ڕێگە مەدە کەساێتیت لە پێناو “سەقامگیری” یان "داب و نەریت"دا ون بێت. تۆ بوونێکی تەواویت، پێویستت بە کەس نییە بۆ ئەوەی ڕەنگت بداتێ. ئەوە تۆیت کە بە هەنگاوەکانت، بە بیرکردنەوەت و بە خوێندنەوەت، شێوە بە ژیانی خۆت دەبەخشیت.

پێش ئەوەی ببیت بە “هاوسەر” یان “دایک”، تۆ سەرەتا "مرۆڤ"یت. مرۆڤێک کە مافی هەیە خەون ببینێت، بە ئامانجەکانی بگات و وەک تاکێکی سەربەخۆ لەم کۆمەڵگەیەدا بوونی هەبێت. ئەگەر کەسێک ویستی باڵەکانت ببڕێت، پێی بڵێ: من بۆ ئەوە نەهاتووم کە بە کۆیلەیی بژیم، من هاتووم کە فڕین فێری جیهان بکەم.

ژنێک کە کتێب دەخوێنێت، خاوەنی هەزاران ژیانی دیکەیە. ئەو تەنها لە ماڵێکدا ناژیت، بەڵکو لە بیرکردنەوەکانی، لە ئەندێشەکانی و لەو جیهانە فراوانەدا دەژی کە بۆ خۆی دروستی دەکات. با قەڵەم و کتێبەکەت، گەورەترین چەکی دەستت بێت لە بەرامبەر نەفامیدا. ژنی زانا، تەنها خۆی ڕزگار ناکات، بەڵکو نەوەیەک ڕزگار دەکات.

هەموو ڕۆژێک بەخۆت بڵێ: من بۆ ئەوە نەهاتووم کە تەنها چاوەڕێی بڕیاری کەسێکی دیکە بم من هاتووم کە خۆم بڕیاربدەم، بخوێنم، بنووسم و بژیم. ئازادی شتێک نییە کە پێشکەشت بکرێت، شتێکە دەبێت بە عەقڵ و ماندووبوونی خۆت بەدەستی بهێنیت. سەربەخۆیی تۆ، باشترین وەڵامە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بچووکت بکەنەوە.

کێشە له شوێنێک دەستی پێ کرد؛ که وتیان: ”ژن“ ئەبێ ماڵدارێکی باش بێت، ”ژن“ ئەبێ چێشت لێنه‌رێکێ شارەزا بێت، بەڵام کەس نه‌یوت: ”ژن“ ئەبێ زۆر بزانێت، ”ژن“ ئەبێ زۆر کتێب بخوێنیت، ”ژن“ ئەبێ له سیاسەت و ماف سەری بێته‌وه! هەر وڵاتێک بەبێ ”ژنانی زانا“ کۆمەڵگایێکی تەندروستی نابێت.

له خاکی من ژن ئاڵایە🕊☀️

+++
+++

هەندێک جار پێویستە دەست لە هەموو شتێک بەربدەیت تاوەکو بگەیتە ئەوەی کە تێبگەیت: تۆ تاکە کەسیت کە تا کۆتایی لەگەڵ خۆت دەمێنیتەوە کەواتە بۆچی دەبێت چاوەڕێی کەسێک بیت بێت و تۆ بەختەوەر بکات؟ خۆت خۆت بەختەوەر بکە..

ژیانم هێندەی گۆرانێکانی هاوڕاز پڕ لە خەم و مەینەتیە!

sticker.webp0.05 KB

sticker.webp0.14 KB