ژاکاو/𝐙𝐡𝐚𝐤𝐚𝐰
رفتن به کانال در Telegram
"مرۆڤ لێرە، لەنێو لاپەڕەکاندا، خوی لە بیرچوونەوەی دونیا دەدۆزێتەوە." @Zhakaw_69bot نەناسراو☝🏻 گوێم لێتانە🌻
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
331
مشترکین
-224 ساعت
+37 روز
+830 روز
آرشیو پست ها
331
331
331
331
Repost from نازێ | nazê
هەندێک خۆشەویستی بۆ ئەوە نییە کۆتایییان بە یەک بگا ؛ بۆ ئەوەیە بزانی چۆن کەسێک دەتوانێت لە دوورەوە هەموو دڵت پڕ بکا لە خۆی.
من تۆم خۆش دەوێت بەڵام لە ناخی خۆمدا دەزانم کە تۆ بۆ من نی ؛
دەزانم ڕێگاکانمان ئەوەندە لێک دوورن کە هەر چەند من بەرەو تۆ بڕۆم ، تۆ هەر لە شوێنێکی دوورتر دەبی.
شایەد ئەوەیە کە زیاتر لە هەموو شتێک دڵم دەشکێنێت :«هەردووکمان دەتوانین بەردەوام بین بەڵام قەت بە یەک ناگەین»
هەندێک جار دڵم دەڵێت :«ئەگە کەمێک چاوەڕێ بکەی شایەد ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕێت...»
بەڵام مەغزم دەڵێت :«هەموو چاوەڕوانییەک کۆتاییان بە گەیشتن نییە...»
منیش لە نێوان ئەو دووانەدا ماومەتەوە ؛ دڵێک کە هێشتا هیوای هەیە و مەغزێک کە دەزانێت ئەو هیوایە لەوانەیە هەرگیز ڕاست نەبێ
چەند سەیرە...
کەسێک هەیە لە ژیانتدا کە دەتوانێت ببێتە هەموو دنیات بەڵام تۆ بۆ ئەو کەسە تەنیا کەسێکی ئاسایی بی.
شایەد ڕۆژێک فێر بم بێ تۆ بژیم بەڵام ئەوەم قەت لەبیر ناچێتەوە کە :«من کەسێکم زۆر خۆش ویست ، کە لە سەرەتاشەوە دەمزانی قەت بۆ من نابێت»
#نازی
331
Repost from پەپوولە|papoleh
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم و
وەختێک ئەچمە ناو قژتەوە
لەناو ئەو دا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ و
ون ئەبم نایەوەمەوە
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستەم
ئەبێ بە پێنج وردە ماسی و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن و نایەنەوە
ئەو وەختەوەی من ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام و تۆ لەوێ نیت.
بێکهس
