هێدی|Hêdî
رفتن به کانال در Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
326
مشترکین
-224 ساعت
-47 روز
-430 روز
آرشیو پست ها
326
باوەڕم وایە مرۆڤ پێویستی بە کەسێکه
لێی تێبگا لەبری ئەوەی خۆشیبوێت.
خۆشەویستی سوودی چییە
گەر لە مەبەستم تێنەگەیت
خۆشەویستی چییە ئەگەر
بۆ ھەر قسەیەکم پاساو بھێنمەوە و
ڕوونکردنەوە بدەم،
چونکە تۆ لێی تێنەگەیشتوویت!
ڕۆحمان پێویستی بە ڕۆحێکی ھاوشێویه
که لێی تێبگات،ئەوجار خۆشیبوێت.
- ئەحمەد خالید تۆفیق
326
Repost from N/a
شتێک لە ناخما ئەمخواتەوە،
وەکوو ئەوەی شەو درێژ و
ڕێگا دوور و
دڵ بێ نوور.
#ڕێژنە
@rezhna_nara
326
چ تاوانێک لەوە گەورەتر هەیە بە خوێنی خۆت عاشق بیت و ئەوەی خۆشتدەوێت،سارد وسڕ سەیرتبکات و خۆی بابدات وبڵێ من تۆم خۆش ناوێ:))
بەختیار عەلی
326
لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهـی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی هێدی و شکاندن چۆن دڵت دێ؟
مامۆستا هێدی
326
ئەگەر بێن و بشکێنن
تەواوی ئێسکەکانم
هەتا ئەوڕۆژەی دەمرم
قەت ناڵێم پەشیمانم
هەر بە دڵ دەڵێم کوردم
من ئاشقی کوردستانم
هەرچوار پارچەی کوردستان
بە ماڵی خۆم دەزانم
هەموو خاکی کوردستان
بە خاکی خۆم دەزانم:)
326
کە تارمایی شەو بەسەر زەوی هات
مانگ لە ئاسمانی جێگای خۆر هەڵ هات
خەڵکان هەموویان چاویان لە خەو بوو
بەڵام چاوی من خەونی لێ ون بوو
لەبەر پەنجەرەی ژوری تەنیایی
پەردەکەم لادا زۆر بە ئەسپایی
خەیاڵم فڕی بۆلای ئەستێران
بۆلای شەو چرای نێوان هەورەکان
پرسیارم دەکرد من لە هەموویان
بۆچی وازۆرن لە یەک ئاسمان؟
درەوشانەوە هەموان بە یەک ڕەنگ
وڵامیان داوە هەموان بە یەک دەنگ
وا زۆر لە مێژە کە ئاسمانی شین
هەر بە بێدەنگی دەکا زار وشین
لە داخ چەوسێنەر ڕەشی پۆشاوە
بۆ هەنیسکی دایک دڵی ڕەنجاوە
ئێمەیش سۆمایین لە چاوانی ئەو
ئێمەیش وەکوو تۆ لێمان بڕا خەو
کەوا داخی دڵ لێت دەبڕی ئامان
بەڵام تێناگەیی لە دەردی ئاسمان
لە مافی ژیان ئێمە بێ بەشین
جا با زۆریش بین هەر چارەڕەشین
326
شەو درەنگە،تازە ئاشنا
ئەگەر ئەم جارە هاتیەوە
دەتکەم بە میوانی
قارەمانی چیرۆکەکانی خۆم
ئەو کەسانەی لە عەشق دەدوێن.
ئەو عاشقانەی
گوڵی ژیان لە سای وانەوە دەپشکوێن.
ئەحمەد_بازگر
326
بەڵێن نادەم
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چونکا پێش تۆ
کاتی لاوی
قەولم داوە بە نیشتمان
سەرم دانێم لە پێناوی!
ک_د_ئازاد
326
پارەکە تا خوا وای نەکردبوو و ئەم بەڵای مەجازی بوونە توشمان نەهاتبوو ڕۆژی جلی کوردی، لە زانکۆ مەراسمیان گرت بۆمان و تەواوی خوێنەرەکان جلی کوردیمان لەبەر کرد
دانەیێک لە ئوستادەکانی گروهی حقوق لە کلاس وتبووی خوایە جلی کوردی چییە وا هەرچی ناشرین دانشگای جوان کردووە🥲😂
بەم عەکسانە بیری ئەو قسەیە کەوتمۆ
