هێدی|Hêdî
رفتن به کانال در Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
326
مشترکین
-224 ساعت
-27 روز
-230 روز
آرشیو پست ها
326
کە ماسی لە ئاو بێزار بێ
پێشەوا دژ بە کۆمار بێ
چۆلەکە ڕقی لە دار بێ
یان سەحرا بێ دڕوو خار بێ
مەڕیش وەکوو گورگ هار بێ
ڕۆژیش وەکوو شەوان تاربێ
ئەوکات ڕەنگە دڵم لێت بێزار بێ
ئەوسا ڕەنگە زمان لە وەسفت ڵاڵ بێ
شێعری هاوڕێیکی ئازیز
326
Repost from خـــهمــــبــــار
ناخۆشتر لە تەنیایی لە کاتی خەمباری
ئەوەیە کە هەواڵێکی خۆشت پی بێت و کەس نەبی لای باس بکەیت...
326
Repost from کوردستان / Kurdistan
هەندێک دەنگ هەن
کە زۆر بەرزن..
لەوانەیە گوێمان کەڕ بکات
بەڵام نایبیستین..
وەکوو دەنگی شکانی شۆشەی دڵ
وەکوو دەنگی لاوانەوەی دایکی شەهید
وەکوو دەنگی شەرمەزاری باوکان بۆ پێویستی منداڵان
وەکوو گریانی نیوەی شەوان
وەکوو..
وەکوو..
وەکوو..
کەمێک گوێ دڵمان تیژکەین
ڕەنگە بتوانینی بیبیستی
✍️هێدی
لەگەڵمان لە کاناڵی کوردستان
❤️🦋💫💫
@Rojhalati_kurdistan1324
326
من پەنجەرەی ژورەکەشم باوش بۆ با ناکاتەوە.. هەر تەنیایی دەستم دەگرێ و بەرەو لای خۆی ئەمباتەوە..
326
پرسیم لە کاوەی باپیرم،
گوتم: بابە!
وا دەست بەستەم،
دە پێم بڵێ، چۆن دەگەمە
نەورۆزەکەی سەدەی بیستەم؟
گوتی :ڕۆڵە،گەر کوردستان
بکەن بە پارچە ئاگرێ،
نەک زوحاکێک،
هەزار زوحاک
مل کەچ دەکا و خۆی ناگرێ!
عەبدوڵڵا پەشێو
326
Repost from N/a
بەو پەڕی هەژاری و دەس کورتی و برسی ڕاگرتنمان ؛
هێشتاش شتێک لە ناخمانا هاوار ئەکات بۆ فێربوون،
بۆ ناسینی خۆمان ،
بۆ چۆنیەتی ژیان
و بۆ....
《هەرچەن لەم وڵاتە ژیانی ئەمڕۆ دەفرۆشین بۆ کڕینی نانی سبەی》
@rezhna_nara
326
کۆڵانێکم
تەژی لە شێعری سەربەستی
دڵم تەنگە
بۆ نارەنارێکی تازە
لە ڕەگەزی خۆشەویستی!
ک.د.ئازاد
326
کە بۆنی باران ئامێزی بە ڕۆحمدا کرد
ئەو کات تێگەیشتم
هەر دڵۆپێک کە لە ئاسمان دێتە خوار
وشەیێکی بە نهێنی لە بەهەشتەوە هێناوە
کە پێکەوە
خۆشتین ستران ئەڕازێننەوە، بۆ گوێمان..
سترانێک کە دارەکان سەمای پێدەکەن
کە گوڵەکان پی شاد دەبن و
بە پێکەنین دەم دەکەنەوە
کە دەبێتە هاژەی ڕۆبار و
دەچێتە ناو دڵی خۆڵەوە
هەڕ بەوشێوازە بەهەرلایێکیدا بڕوانی
بەشێک لە ڕەنگی بەهەشت دەبینی..
✍@Hedim72
