ژیناوین
رفتن به کانال در Telegram
هەمووشتێک. 🪿🌱🍄☁️🪺🪻☀️
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
242
مشترکین
-124 ساعت
+47 روز
+1030 روز
آرشیو پست ها
242
خاو و بێخاوی دوو زولفی خاوم ئەز
چاوەچاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زولفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەست لە مافیهای زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالی مەکەن
بۆچ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز
«ناڵی»
242
لە مندا کوردستانێک زیندووە، کە بە هەر گۆرانییەکی کوردی و بە هەر شیعرێکی کوردی، هەستی کوردبوونم زیاتر لە ناخمدا زیندوو دەبێتەوە.
242
هەست دەکەم بایەکی یێکجار زۆر توند خەریکە لێمدەدات و دەیهەوێ پکەوم
بەڵام منیش وەکو هەمووکات و ساتەکان بە ڕقەبەرایەتی ڕاوەستاوم دەڵێم ناکەوم🙂
242
بۆت نووسیبوم بۆت
بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل
گۆرەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم
گەرچی وردم
خاکی بەرپێی
تێکۆشەرێکی کورد.!
هێمن موکریانی
242
جارجار
ڕێگەی خەیاڵت بگۆڕە
بەرەو ژوانی خەونەکانم
زەمەنێکە
لەوپەڕی ئاسۆی ئەوینەوە
بۆ هاتنت چاوەڕوانم...
موختار فەتحی
242
له نێوانی گوڵ و گڕدا
من مەلێکی هەڵکورماوم
ئەگەر دەرگا،
لەسەر دەنگم پێوه درێ
گەر ئازادیم باڵی بگرێ
له ئاسمانی کوردستاندا
سەربەست نەفڕێ
چرکەیەکە و
من زامنێکی کراوەی،
تفەنگێکی تەقێنراوم
من ڕەشەبام
من برووسکە
من لافاوم ...
"شێرکۆ بێکەس"
