کچانی دایکە عائیشە🌸
رفتن به کانال در Telegram
ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
683
مشترکین
+524 ساعت
+157 روز
+8030 روز
آرشیو پست ها
لە ئازەربایجان ماوەیەکی زۆرە ڕێگە نادرێت کچە باڵاپۆشەکان بچنە ناوەندەکانی خوێندن و دەکرێنە دەرەوە.
مادام بابەتەکە حیجابە؛ ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان و فێمەنستەکان کەڕو کوێرو لاڵن، خوێندنیش هیچ بەهایەکی نییەو ئاساییە کچان بێبەشبن لەخوێندن!
نایشارنەوە کە ئەوان کاری تریان هەیە، نەک بەرگریکردن لە مافی ئافرەت، یان برەودان بەخوێندن.
مامۆستا مروان الکردي
وَلَيْسَ غَريبًا مَنْ تَنائَتْ دِيارُهُ
وَلَكِنَّ مَنْ وارَى التُّرابُ غَريبُ...
﴿وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ﴾
شوێنی ئەو شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نییە.
- کێشەی پێستت هەیە؟ سەردانی دکتۆری پێست بکە؛ پێویست ناکات باوەڕ بەو پۆستانە بکەیت کە بانگەشەی لابردنی پەڵە بە سابوون دەکەن!
- کێشت کەمە و لاوازیت؟ پێویستە لەگەڵ دکتۆرێکی پسپۆڕ کێشەکەت دیاری بکرێت، دواتر چارەسەرت پێ بدرێت. کێ وتی باوەڕ بەو کەسانە بکەیت کە بانگەشەی خواردنی حەپ، دۆشاو و شتی تر دەکەن؟ یان دەڵێن: "وەرە، بە زەمان تەنها دەم و چاوت (Face) جوان و قەڵەو بکە"؟ زەمانەکەیان لەسەر حسابی جەستەی تۆیە!
- کێشەی زیادبوونی کێشت هەیە؟ وەرزش بکە بە ڕێنمایی کەسی شارەزا؛ خواردنی کۆمەڵێک شت، جگە لەزیان سوودێکی نیە بۆت!! دڵنیابە، ئەوکەسەی بانگەوازی بۆ دەکات خۆی نایخوات!.
- قژت هەڵدەوەرێت؟ لەوانەیە کێشەی کەمی ڤیتامینت هەبێت، چۆن بەبێ زانیاری و بەبێ ئەوەی بزانیت ئەو شتانە چین، بەکاریان دەهێنیت؟
جەستەت مەکە بە تاقیگەی ئەزموونی کەسانی نەزان! موسڵمان پێویستە زۆر ژیر و وریابێت، ( بیرت نەچێت؛ ﴿وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ﴾)
پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەر لەنێوان ئایەتی (وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ - چاو مەبڕە لە دونیا) و فەرموودەی (جُعِلَتْ قُرَّةُ عَيْنِي فِي الصَّلَاةِ - ڕۆشنایی چاوم لە نوێژدایە) بەدی دەکەم.
هەر وەک بڵێی ئەمەی دووەمیان، بەرهەم و ئاکامی ڕاستەوخۆی ئەوەی یەکەمیانە؛
جا هەرچەندە چاوەکانت بپارێزیت لەوەی هی تۆ نییە، و تەنانەت لەوەش کە هی خۆتە و لەبەردەستی خۆت و خەڵکیدایە،
ئەوا بە شتێک دەگەیت کە ئازیزتر و بەشکۆترە، بەسوودترە؛
ئەویش ئەوەیە کە ئیدی دڵنەوایی و ڕۆشنایی چاوت لە «نوێژ»دا دەبێت...
رائید عثمان
ماشاء اللە پرسیارەکان زۆۆرترن
وەک لەمپێشنیارەکان..، وە باسی پرسیاریشمان نەکردبوو(:»
اللە بتانپارێزێت، ئەوەندەی ئەتوانین هێینە خزمەتان
ئەوەشی فریانەکەوتین بێینە خزمەتی؛ دیارە پرسیارەکەی قورس بووە😅
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته 🌷
داڕێکتی چەناڵ بۆ ئەمشەو دەیکەینەوە؛ ئەگەر ڕەخنە، سەرنج یان تێبینییەکتان هەیە، بفەرموون. بە پێی توانام لە خزمەتتاندا دەبم.
بارک اللە فـیکم.
هەمیشە لە کاتی خواردنەوەی چا لەگەڵ کتێبەکانت مەبە، کات دانێ بۆ خێزانەکەت و لەگەڵ ئەوانیش چا بخۆرەوە؛ نەک بڵێی کاتم نییە!
ڕۆژ و ساڵ زۆر خێرا تێدەپەڕن؛ با ڕۆژێک نەیەتە پێش کە پەشیمان بیتەوە لەوەی نەتوانی لەگەڵیان بیت.
بەداخەوە، ئەم دیاردەیە زۆر سەری هەڵداوە لەناو دادە و کاکەی تالیب عیلم؛ ئەوان دەیانەوێت زۆر خێرا بگەن بە زانستەکان، بۆیە زۆرجار ئازیزانیان پشتگوێ دەخەن. تۆ ئەمە مەکە! ژیرترین مرۆڤەکان ئەوانەن؛ کە هاوسەنگی ڕادەگرن.
+1
کچی ئازیز!
ئەو ڕێبوارەی لەسەر ڕێگەکەتە، شایەن بەوە نییە لە پێناویدا سەرپێچی فەرمانی خوای گەورە بکەیت.
با دڵ و مێشکت پڕ نەبێت لە بیرکردنەوە لە کوڕێک کە لەگەڵت خوێندویەتی، یان لەگەڵت کاری کردووە، یان لایکی پۆستێکی کردووی، یان ئادی بۆ ئەکاونتەکەت ناردووە، یان قسەی لەگەڵ کردووی؛ چونکە ئەکرێت خوای گەورە کردبێتی بە تاقیکردنەوە بۆت، بۆ ئاستی تەقوا و لەخواترسانت، نەک بۆ خۆشەویستی و زەواج!
جێگیر بە لەسەر تەقوا و ئیمانت؛ چونکە هەر کەسێک سەیری کردی و قسەی لەگەڵ کردی، هیچ نیشانەیەک نییە بۆ ئەوەی کە ئەیەوێت زەواجت لەگەڵ بکات...!!! ( کاتەکانت؛ گەورەن خۆتی پێ دروست بکە🤍)
..
ڕازیبوون بە ئەجرێکی کەم چاکترە، لە هەوڵدان بۆ زۆرکردنی ئەو ئەجرە و ئەنجامیش بەتاڵکردنەوە و سفرکردنەوەی ئەو کەمەش بێت ...
یانی کاتێک کارێکی چاک ئەکەی، نێوان خۆت و خوا و کەسێکە کە چاکەکەت لەگەڵ کردووە، بەو ئەجرە ڕازیبە، هەوڵ مەدە بە باسکردنی لە پێناو وەسفی ئینسانێک ئەجرەکەت لای خوا سفرکەیتەوە!
نەفست گەر بناسی، وە گەر ئەو حەزی بەناوبانگبوونەی کپ بکەیتەوە، چاکترین کارت لەگەڵ خۆت کردووە ....
چــــۆن ئەو پۆستە فۆڕوارد نەکەم!
تێڕامێنە.
هەر کۆمەڵگایەک لەسەر فیتڕەت بێت، هیلاک نابیت لە بانگەوازکردنیان.
فیتڕەت و دین بەیەکەوە دەڕۆن.
فیتڕەت بەبێ دین نابێت، و دین بەبێ فیتڕەت نابێت.
د. یحیی الشیخاني (خوای گەورە بیپارێزێت) زنجیرەی هاوسەرگیریی و خێزان لە سایەی قورئان.
بانگخوازی بەڕێز، مامۆستا عباس صالح، دەفەرموێت:
«لەم سەردەمەی تێی کەوتووین، ئەگەر گەنج بەشێکی ژیانی دوعاکردن نەبێت، خەسارەتمەندە».
- سورەتی الکهف خوێند؟
+ نەوەڵا، سەرقاڵی فڵان وانەی نەحوم.
- ئەمڕۆ صەڵاواتت ناردووە بۆ خزمەتی ڕەسولی خوا ﷺ
+ نەوەڵا، لە فڵان پلەی لیست سێ وانەم ماوە، سەرقاڵم ئەوان تەواو دەکەم.
- بێگومان ئێوارانی هەینی هیچ نەبێت کاتت داناوە بۆ دوعا!
+ ئەوەش ناکەم، ناڵێم تەلەبەی فڵان شوێنم و وانەم هەیە!
لە کەیەوە طالبی علیم و خوێندنی قورئان و ذیکر جیاواز بوون؟ کێ پێی وتی ئەم دوانە جیاوازن؟ مەگەر ئەو وانانە بۆ ئەوەنین کرداری پێ بکەیت؟
زانست و وانە و پلەی لیستێک، وای نەکردبێت پابەندی ویردی ڕۆژانەی قورئانەکەت بیت و هەمیشە دەم ذیکر بیت! ئیتر ئەو زانستەت بۆچییە؟ هەر بەڕاستی، بۆ چیتە؟
بەڕاستی جێی سەرسوڕمانە!! زۆۆۆۆر زۆۆۆۆر دادەیەکی بەڕێزمان هەیە، ماشاء اللە، لە زۆر لایەنەوە خۆی پێگەیاندوە. باسی شەهادە ناکەم، واتا لە ڕۆی خانم بوون و پەروەردەوە بەردەوام کاری لەسەر خۆی کردوە، وە لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک زیاتری بەخشیوە بە بنکەیەک بۆ خوێندنی وانەی شەرعی و قورئان، وە بە ئۆنلاین لە چەندین شوێن بەژداری کردوە. بە کورتی، بەردەوام خۆی پێدەگەیەنێت...
دواتر برایەکی بەڕێز کە ئەیەوێت ببێتە هاوسەری، بەو جۆرە پەرەی بەخۆی نەداوە! بەڵێ، لەشی ساغبێت، پارەی حەڵاڵ پەیدا ئەکات و ئاگاداری حەرام و حەڵاڵە.. بەڵام هیچ کات نەچۆتە شوێنێک بۆ ئەوەی سورەتی الإخلاص بەدروستی بخوێنێتەوە! وە بە هیچ جۆرێک ئامادەنەبووە سەیری وانەیەک بکات کە باسی پەروەردەی خود وە یان مناڵ دەکات، هونەری گفتوگۆ نازانێت! بە کوردی و کورتی، خۆی پێنەگەیاندوە...
ئەم دادە بەڕێزە، چونکە ئەڵێن کەسێکی باشە و خێزانەکەی باشن، ڕازی ئەبێت و ئەڕۆنە ژێر سەقفێکەوە! لەوانەیە ڕێگری لە ئافرەتەکە نەکات بۆ خوێندن و خۆپێگەیاندی خۆی، (بەڵام دڵنیابە لێی تێناگات!)
ئەمە با لە لایەک بێت؛ سبەی لە مناڵەکانیاندا گەورەترین کێشەیان بۆ دروست دەبێت! دایکە ئەیەوێت بە جۆرێک مناڵەکەی پەروەردە بکات، وە باوکەکەش ئەوێت بە جۆرێکی تر پەروەردەی بکات. ئەم مناڵ لەنێوان دوو پەروەردەیا، پەروەردەی خۆی و دەرەوە، هەڵدەبژێرێ، وە کام قسەی لاباشتر بوو، ئەوە دەکات.
نموونە، ئەگەر باوکی بڵێت پێویست ناکات سێ ڕۆژی هەفتەکە لە فڵان بنکە بێت، و دایکی بڵێت ئەبێت هەر بڕوات، ئەم مناڵە ئەوەی باوکی دەکات، چونکە لای خۆشترە وە بە هەڵەی نازانێت، چونکە باوکی وادەڵێت!
یان دایکی بە کوڕەکەی ئەڵێت بڕۆ بۆ مزگەوت و باسی پاداشتی نوێژ دەکات بە کۆمەڵ! ئەم کە دەبینێ باوکی ناڕوات، هیچ گوێ بە قسەکانی دایکی نادات. ئێ بۆ گرینگی پێ بدات، لە کاتێکدا باوکی گوێی لە بانگە، هێتە ژوورەوە!
بە پێچەوانەشەوە ڕاستە... برایەک خۆی پێگەیاندبێت وە بڕوات کەسێک بکات هاوسەری کە بەردەوام سەرقاڵی ماجەریات و کات بەفیڕۆدان بووە، هەتا هونەری قسەکردنیش نازانێت!! زۆر قورسە بتوانێ لەگەڵیا بژی، لەوەش قورستر مناڵەکان پەروەردەیان هەڕەمەکی و ناڕێک دەبێت...
دوو کەس کە هەمان تێگەیشتیان هەیە بۆ ژیان، ئەتوانن جوانترین پڕۆژە بەڕێوەبەرن و ببنە باشترین پێشەنگ. (مەبەستم پڕۆژەی ماڵەوەیە).
چـــۆن بەئاسانی ئامادەیت بڵێی: "بەڵێ" لەکاتێکدا گەورەترین جیاوازی تێگەیشتن لەنێوانتاندا هەیە!!؟
⏳✍🏻
ئەی بارک اللە مامۆستای خوشکم ( دکتۆری ناو دکتۆران...🌷)
بوونی شەهادە و نەبوونی شەهادە، هیچ کات پێوەر نیە بۆ ئاستی ڕۆشنبیری
با ئەم بنەما ڕوون بێت؛ خۆت پێگەیاندن لە بوونی شەهادەیا نیە... دڵنیابە...
مامۆستای گوڵمان هەموو ڕستەکانی بۆخۆی فەوائید و فێربوونێکن.
-بۆ ئەو قژە جوانەت بڕیوە؟
+وەڵا بڵێم چی، دەوروبەر وتیان: «بۆچیتە؟ خۆ تۆ لەچک ئەکەیت، کەس قژت نابینێ، بۆ نایبڕیت؟»
ئەی گرۆی خانمان، ئەی کچانی دایکە عائیشە! قژ جوانترین و ناسکترین شتە بۆ ئافرەت؛ بوونی قژی درێژ و خزمەتکردنی، مێینەبوونی تۆ دەردەخات.
خزمەتی بکەن و ڕێگە بدەن مەحرەمەکانتان قژتان ببینن. با باوک و برا و هاوڕێکانتان بێبەش نەبن لە جوانی قژتان.
باشە، لەوانەیە بڵێیت: «باوکم هیچ کات ناڵێت قژت جوانە، ئەوە براکەم قژیشم پێوە نەبێت نازانێت (:»
ڕاستە، باوک و برا بە وشەیەکیش بێت وەسفێک بکەن، زۆرە بۆ ئافرەت... بەڵام بۆ ئاوا قورستان کردووە؟
ئەی چی دەربارەی هاوسەری داهاتووت؟
زۆربەی خانمانی هاوسەرداریش خزمەتی قژیان ناکەن، بە تایبەتی لە دوای بوون بە دایک...
ئەم کێشەیە زۆربەی کات لە نێو ئافرەتانی پۆشـتە و نیقابدا ڕوودەدات. (با کەس گوێی لێمان نەبێت؛ زۆۆۆۆر جار هۆکارەکەی ئیهمالی ئافرەتان خۆیانە، چونکە تاقەتیان نییە خزمەتی بکەن، وە کە دەزانن کەس نایبینێ، باشتر بۆیان ئەڕەخسێت خزمەتی نەکەن. (:)
حیجاب و نیقابەکەت تاجە، بەڵام با ئەمە نەبێتە هۆی ئەوەی مێینەبوونت کاڵ بێتەوە.🩵
فەرمووی: «کچی خۆم، لە موڕاجەعەی قورئان بەردەوام بە و سارد مەبەرەوە، لەبیرت نەچێت؛ ئاهەنگێکی ڕێزلێنانت لە پێشە لە ڕۆژی قیامەت، کە لە ئاهەنگەکانی دونیا ناچێت.
ئەو ڕۆژەیە کە قورئان دەبێتە ڕووناکی و شایەتی بۆت.
قورئان تەنها کتێبێک نییە بۆ ئەوەی بیخوێنیت؛ ڕێگایەکە بۆ ئەوەی پێی بژییت، وە چرای ئەم ڕێگا تاریکەیە. کچی خۆم، هەرگیز واز لە قورئان مەهێنە؛ قورئان گەورەترین پێگەی بەهەشتت پێدەبەخشێت، گەر واز لەقورئان بهێنیت چۆن لەم دونیایادا پارێزراو دەبیت؟ وە ئەی پێم ناڵێت لە قیامەتدا چیت پێیە؟؟
( شەهادە؟ جوانی؟ ڕەچەڵەک؟ چـــی .....
