fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

کچانی دایکە عائیشە🌸

کچانی دایکە عائیشە🌸

رفتن به کانال در Telegram

ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
683
مشترکین
+524 ساعت
+157 روز
+8030 روز
آرشیو پست ها
خوشکەکەم، گەر ناتەوێ نیقابەکەت لە هەیبەتی کەم بێتەوە، ئەم شتانە مەکە.. خۆ ڕازاندنەوە و پۆشینی جلانێک شایستە نین بە نیقاب. لەن
خوشکەکەم، گەر ناتەوێ نیقابەکەت لە هەیبەتی کەم بێتەوە، ئەم شتانە مەکە.. خۆ ڕازاندنەوە و پۆشینی جلانێک شایستە نین بە نیقاب. لەنجە و لار کردن بە نیقاب. چاو ڕەشکردن و مکیاج کردن لەگەڵ نیقاب. قسە و گوفتاری نابەجێ بە نیقابەوە. خۆ بڵاوکردنەوە و ڕەسم و ڤیدیۆ بە نیقابەوە. مۆسیقا و گوێگرتن لە گۆرانی بە نیقابەوە. زۆر خۆ دەرخستن لە دەرەوە بۆ خەڵکی، بەبێ پێویستی، بە نیقابەوە. ئەی خوشکی قەدرگرانم، گەر ناتەوێ ئەم نیقابە لە هەیبەتی کەم بێتەوە، هەرگیز و هەرگیز نەکەی ئەم شتانە بکەی..

جیهادی زمان وە قەڵەم زۆر زۆر لەپێشینەترە وە بەردەوامترە وە کاریگەرترە لە جیهادی چەک و تۆپ و تەیارە.

پیاو هەمیشە وردبینترە و زیاتر ئەزموونی هەیە وەک لە ئافرەت؛ کاتێک دەڵێت: "شتێک مەکەن، مەیڵێن"، دەزانێت دەرئەنجامی چییە.! قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فِيراز

ئافرەت هەر ئافرەتە، ئەگەرچی لە دەرەوە وەک پیاو ڕەفتار بکات. قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فِيرَاز

​"هەمیشە بڵێن: خوایە گیان، هاوڕێی باش بهێنەرە ڕێی مناڵەکانمان؛ هاوڕێ هەر هاوڕێ نییە، هاوڕێ ئەکرێت هاوسەری باش بێت." قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فِيرَاز

{وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا} ئەزیزم، ئەدەب لەوەدایە کە ئەگەر چویتە لای کەسێک بۆ دڵنەوایی، ئەوە هەرگیز مەڵێ: «منیش وابووم»، «
{وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا} ئەزیزم، ئەدەب لەوەدایە کە ئەگەر چویتە لای کەسێک بۆ دڵنەوایی، ئەوە هەرگیز مەڵێ: «منیش وابووم»، «ئەو ساڵە وابوو»، «فڵان کەس خراپتر بوو»... تۆ ئەڕۆیت بۆ ئەوەی کەمێک دڵی ئاسوودە بکەیت، نەک قورستری بکەیت. ئەگەر یەکێک مێشکی مەشغوڵ بوو، زیاتر مەشغوڵتری مەکە؛ ئەگەر وابکەیت، کەسی بەرامبەریش نایەوێت لەگەڵتدا قسە بکات! قورسە دەرمان بیت، بەڵام دەردیش مەبە. سەیرە کەسێک دڵی لەت لەت بووە، تۆ ئاگر بخەیتە نێوان درزەکانەوە!.

جوانترین و ناسکترین و بەرزترین تایبەتمەندی بۆ ئافرەت، خۆپارێزییە. دەنگت، ڕەفتارت، نازکردنت، قسەی خۆش و جوانت... بۆ مەحرەمەکان
جوانترین و ناسکترین و بەرزترین تایبەتمەندی بۆ ئافرەت، خۆپارێزییە. دەنگت، ڕەفتارت، نازکردنت، قسەی خۆش و جوانت... بۆ مەحرەمەکانت. ئەزیزی من، ئەی کچی دایکە عائیشە؛ تۆ بەنرخی، وەک ئەو سەیارە مۆدێل بەرزەی کە ئەگەر شوختێکی تێ بکەویت، نرخی زۆۆر دادەبەزێت؛ بە پێچەوانەی سەیارەیەکی تر کە مۆدێل نزمە و بەو شوخت و کڕان زۆر ناگۆڕێ! تۆی کچی دایکە عائیشە، نرخت زۆۆر بەرزە، مەیەڵە بە ڕەفتار و گوفتارێک نرخت دابەزێت. زۆۆر سەرسامم کە ئەبینم بە کچانێک ئەوترێت (دەسی دوو). یا اللە، وەک ئەوە وایە بمرم، بەس گوێم لەو دەستەواژەیە نەبێت! پشت بە اللە، ئەمە زۆر دوورە لێتانەوە، بەڵام مەیەڵن بچوکترین شوختان تێ بکەویت. ئەگەر بەرز نەبێت، چۆن داوای بەرز دەکەیت؟ هێندە بەرزەبە کە نزمەکان نەتوانن بیریشت لێ بکەنەوە. بوونی جلە پۆشتەکانت بەبێ سنوور و نەزانینی حیکمەتی ئەو جلانە، سوودی نابێت.

چــۆن لەم نووسینە تێدەگەیت؟ داڕێکت کراوەتەوە، بفەرموون... ✍🏻

{وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا}
{وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا}

خانمی بڕوادار، ئەرکی تۆ لە ڕێنوێنیکردنی مرۆڤایەتی بۆ ڕێگای ڕاستی، کارێکی خۆبەخشانە نییە، بەڵکوو واجب و پێویستە لەسەرت. فەرامۆ
خانمی بڕوادار، ئەرکی تۆ لە ڕێنوێنیکردنی مرۆڤایەتی بۆ ڕێگای ڕاستی، کارێکی خۆبەخشانە نییە، بەڵکوو واجب و پێویستە لەسەرت. فەرامۆشکردنی ئەم ئەرکە، لەوانەیە لە سزا قەدەرییەکانی ئەوە بێت کە سەرقاڵی کێشە و خەم بیت. ئافرەتی موسڵمان کە کەمتەرخەمە لە بەجێهێنانی ڕۆڵی خۆی لەو کۆمەڵگەیەدا، ئەوە لەوانەیە بە کەسانێک تاقی بکرێتەوە کە دەیچەوسێننەوە بەهۆی ئایینەکەی و لە مافە ئایینییە ڕەواکانی بێبەشی دەکەن. -بوونەوە بەخانم.

Repost from N/a
چەند هەڵەیە بڵێیت من بەرهەمدار نیم، لە کاتێکدا خاوەنی کۆمەڵێک منداڵی ساڵحیت! د. یحیی الشیخاني ( زنجیرەی هاوسەرگیریی و خێزان لە سایەی قورئان)

بەڕاستی بەکارهێنەری تلیگرام ڕاقین:) بارک اللە مامۆستای ئەزیز🌷

دکتۆرەی ئازیز قەینا! ئەمن هەموو جارێ ئەوەی بە فەخر باسی ئەکەم وارێم تلگرام خوێنەری لێیە نەک گەمە! ڕاقیەتی تلگرامی تەنیا لە کەناڵەکانی نییە، لەو بەکارهێنەرە چاکانەیە کە تێیدایە، ئەوە ماستاو و شتی وا نیە؛ واقعە:) وفقکم اللە. کاتی.

ئەڵێن دوو کەس هەبوون، هەر جارێک ئەیانویست پۆستێک بکەن لەسەر بابەتێک بەکورتی، هەر دوور و درێژ دەرئەچوو. ​وە نیەتیان هەبوو ڕوونی بکەنەوە بۆچی پۆستەکان کورت نین، خودی ڕوونکردنەوەکە لەپۆستەکان دوور و درێژتربوون(: ​ئەو دوو کەسە بەندە و الفرقان بوون. بەندە کە چەنێکە ئەمەوێت پۆستێک کورت بکەمەوە، کە درێژتر بۆیەوە🤧

ئامۆژگاری بۆ ئافرەتانی خوێندکارانی زانست لە پێشانگەی کتێبدا: لەگەڵ مەحرەمی خۆت (باوک، برا، هاوسەر...) بڕۆ؛ ئەگەر ئەوەت بۆ نەک
ئامۆژگاری بۆ ئافرەتانی خوێندکارانی زانست لە پێشانگەی کتێبدا: لەگەڵ مەحرەمی خۆت (باوک، برا، هاوسەر...) بڕۆ؛ ئەگەر ئەوەت بۆ نەکرا، ئەوا ئەو کاتانە هەڵبژێرە کە زۆریی جەماوەری تێدا نییە، بەتایبەت کاتەکانی بەیانیان.

تێبینی ئەدمینم:) دکتۆرەی خوشکم پۆستە دوور و درێژەکان دەکات دوعای بەردەوامی و سەلامەتی بۆ بکەن

پیاوەکەت بکە بە پاشا، تا ببیتە شاژن!
پیاوەکەت بکە بە پاشا، تا ببیتە شاژن!

لێک تێگەیشتن زۆر خۆشە، زۆر! ئەو ئینسانەش کە لێت تێدەگات، زۆر خۆشەویستە! ئەسڵەن تایبەتمەندییەکی بێست فرێندەکەت ئەوەیە کە بەس تەماشات بکات، لێت حاڵی دەبێت. مامۆستا سەردەم.

ئەزیزم، ئەدەب لەوەدایە کە ئەگەر بینیت یەکێک گریا، نەڵێیت: تێئەپەڕێت، چونکە تۆ نازانی چیەتی. جوانی وتە لەوەدایە کە بە بەرامبەر
ئەزیزم، ئەدەب لەوەدایە کە ئەگەر بینیت یەکێک گریا، نەڵێیت: تێئەپەڕێت، چونکە تۆ نازانی چیەتی. جوانی وتە لەوەدایە کە بە بەرامبەر نەڵێیت: "تۆ چوزانی فڵان هەست چۆنە"، ئەی تۆ چوزانی لەوانەیە لەتۆ خراپتری بەسەر هاتبێت... هەندێک ئازار تێناپەڕن، هەتا نەگەیتەوە ئەو دونیا. وریابن، هەندێک لە دڵەکان پارچە پارچە بوونە؛ نەکەن بەبێ ئاگایی وتەیەک بڵێن، ئەمە وادەکات درزی دڵیان زیاتر بێت. (دوعا بفەرموون بۆیان، چونکە وتەکان هیچ کاریگەریان نیە..)

- بۆچی لایکی ئەو ڤیدیۆیەت کرد؟ + چونکە قسەکەی جوان بوو وە ڕاست دەکات؟ - کام ڕاست؟ ئەو فەرموودەی ڕەت کردەوە؟ + ئێ، ڕاست دەکات؟ چۆن؟ پێغەمبەر ﷺ وادەفەرموێت؟ - هیچ کات ئەو فەرموودەیەت خوێندووەتەوە لە خزمەت مامۆستایەک؟ + نەخێر؟ - وە فەرموودەکەت نەبینیوە، لانی کەم بە دیار شەرحێکی بیست دەقەی دانەنیشتوویت، چــۆن ئەڵێت ڕاست دەکات؟ کێشەی زۆرینەمان ئەوەیە، بەبێ زانینی مەلە، خۆمان فڕێ ئەدەینە ناو دەریا قوڵەکانەوە. ئەسەفە، هیچ زانیاریت نیە؛ بە ڕاست و چەپدا سەیری کەسانێک بکەیت کە نازانن چی دەڵێن، تۆش بە مێشک بڵێت ڕاست دەکات! هیچ دەربارەی ئەم فەرموودەیە ئەزانیت؟ قال رسول الله ﷺ: «يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ، تَصَدَّقْنَ، فَإِنِّي أُرِيتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ». قُلْنَ: وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ، وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ، مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ لِلُبِّ الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ». قُلْنَ: وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «أَلَيْسَتْ شَهَادَةُ الْمَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ؟» قُلْنَ: بَلَى. قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا، أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ؟» قُلْنَ: بَلَى. قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِهَا». پشــتوان بە اللە، هێینە خزمەتی ئەمما وەک مامۆستا نا وەک ئافرەتێکی خاوەن فیتڕەت بێکەوە؛ لەسەر ڕازی زانایان و شەرحی ئەم فەرموودەیە دەدوێین..⏰⏳